.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كاڕڵ هادانک
-----------------
ئێمه له به‌شه‌كانی پێشوو دا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه وێناچێ "گۆران"ه‌كان سه‌ر به ماده‌كان بن. نه "شترابۆن(Strabon)" ئه‌وانی به ماد زانیوه و نه بۆخۆشیان خۆیان به ماد ده‌زانن.
به‌و پێیه بۆ بڕیار دان له سه‌ر زمانی ئه‌و چوارینانه‌ی به نێوی چوارینه‌كانی بابا تاهیر(1) ناسراون، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه كه چوارینه‌كان چه‌ند زاراوه‌یان تێدا به‌دی ده‌كرێ. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زاراوانه‌ی ده تێكسته‌كانی "ک. هوئارت(Cl. Huart)" دا به دی ده‌كرێن، ده‌رده‌كه‌وێ كه "گۆرانی"ش به‌شی پێوه‌یه.
تێكه‌ڵاویی زاراوه‌كان ده تێكسته‌كانی "هوئارت" دا له‌وه زیاتره كه ئه‌من ده پێشدا بیرم لێ ده‌كرده‌وه. به‌ڵام بۆچوونی "یۆزێف ماركوارت(Josef Markwart)"م بۆ قه‌بووڵ ناكرێ كه پێیوایه چوارینه‌كانی بابا تاهیر به زاراوه‌ی مادیی هه‌مه‌دان نووسراون و ئه‌وه به "زاراوه‌ی بابا تاهیر" ده‌زانێ. ناوبراو به‌ڵگه‌كه‌ی منی له به‌ر چاو نه‌گرتووه كه ده‌رمخستووه ده‌و چوارینانه دا، كه به نێوی چوارینه‌كانی بابا تاهیر بڵاو بوونه‌وه، چه‌ند زاراوه به دی ده‌كرێن كه هیچ وێناچێ ئه‌وانه هه‌موو به‌رهه‌می یه‌ک كه‌س بن. ئه‌و ده‌یه‌وێ به كه‌ڵه‌گایه‌تی "زاراوه‌ی هه‌مه‌دانی" وه‌ک "زمانی بابا تاهیر" بسه‌پێنێ.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
(1): تا ئێستا بابا تاهیری ڕاسته‌قینه ناناسین. به‌رهه‌مه‌كانی، وه‌ک به‌رهه‌مه‌كانی عومه‌ر خه‌ییام، ده‌ستیان تێوه‌ردراوه و تێكدراون.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه:
Mundarten der Guran - Besonders das Kandulai, Auramani und Badschalani - Oskar Mann, Bearbbeitet von Karl Hadank (زاراوه‌كانی گۆران - به تایبه‌ت كهندولهیی، هه‌ورامانی و باجه‌ڵانی - ئۆسكار مان، ساغكردنه‌وه‌ی كاڕڵ هادانک)، بێرلین 1930، لاپه‌ڕه 53 و 54
تێبینی: ئه‌وه‌ی وه‌رمگێڕاوه‌ته‌وه كورته‌یه‌كه له‌و باسه‌ی كاڕڵ هادانک له سه‌ر چوارینه‌كانی بابا تاهیر نووسیویه‌تی. - هێدی-
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌راوێزی وه‌رگێڕ:
ئه‌وانه‌ی زمانی چوارینه‌كانی بابا تاهیر به لوڕی ده‌زانن و لوڕهكانیش به كورد داده‌نێن، وه‌ک "شاعیرێكی كورد" باسی بابا تاهیر ده‌كه‌ن:
- علا‌ءالدین سه‌جادی ده كتێبی "مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی" دا ده‌نووسێ: "بابه تاهیر شاعیرێكی كوردی سه‌ده‌ی سێهه‌می هجری بووه. - لاپه‌ڕه 147-"، "بابه تاهیر شاعیرێكی كورد و له بنه‌ماڵه‌ی لوڕه. - لاپه‌ڕه 148-"، "دوكتۆر سه‌عید خان ئه‌ڵێ: "پیاوێكی گاوری كورد ئه‌ڵێ: كه بابه تاهیر چه‌ند شیعرێكی به شێوه‌ی گۆرانی په‌تی داناوه و ناردوویه بۆ "حه‌ق"ه‌كان بۆ ئه‌وه كه له بیر و باوه‌ڕی یه‌ک بگه‌ن وه ئه‌وانیش بخاته سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه كه خۆی له سه‌ری بووه." داخه‌كه‌م ئێمه ئه‌و شیعرانه‌مان چنگ نه‌كه‌وت. لاپه‌ڕه 150-" له په‌راوێزیشدا ئه‌و تێبینییه ده‌نووسێ: "ئاشنایه‌تی بابه تایه‌ر له‌گه‌ڵ "حه‌ق"هكانا ئه‌وه بووه كه ئه‌وان بابه تایه‌ریان به فریشته‌ی چواره‌می "خشین" داناوه كه له لوڕستان بووه؛ چونكه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئایینی حه‌قه له پێشدا له لوڕستان بوو، له پاشا نزیكی سیروان، ئینجا له ئازه‌ربایجان بووه. من لام وایه ئه‌م باوه‌ڕی "حه‌قان"هی "شه‌ده‌ڵه" لقێكه له حه‌قه‌كانی سیروان. - لاپه‌ڕه 150-"، "ناوبانگ سه‌ندنی بابه تاهیر به‌م ناوه له‌به‌ر ڕه‌وشتێكه كه له كورده‌واریدا باوه؛ له ناو كورده‌كانا یه‌كێک ئه‌گه‌ر شێخ بێ یا له بنه‌ماڵه‌ی شێخ بێ له‌به‌ر ڕێزگرتن و خۆشه‌ویستی پێی ئه‌ڵێن بابه فڵان، وه‌كو بابه شێخ، بابه ڕه‌سوڵ، بابه عه‌لی. بابه تاهیریش وایه. - لاپه‌ڕه 154-".
- دوكتۆر مارف خه‌زنه‌دار ده بهرههمێكیدا (له بابه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه) ده‌نووسێ: "پێویسته له‌م ڕووه‌وه ئه‌وه‌ش بوترێ كه ئه‌هلی هه‌ق ئه‌ولیا و پیاوچاكێكی زۆریان هه‌یه، له‌وانه شاعیری به ناوبانگ بابا تاهیری هه‌مه‌دانی(935 - 1010 ز)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ی بابا تاهیر چوارینه‌كانی پێ نووسیوه‌ته‌وه شێوه‌ی گۆرانی نییه‌و زمانێكی ناوچه‌یی تێكه‌ڵاوه، به‌ڵام پێڕه‌وانی "ئه‌هلی هه‌ق" له‌به‌ری ده‌كه‌ن و به سروود ده‌یڵێن، وه به لایانه‌وه وایه كه‌س له مانا نهێنییه‌كانی ناگا. له هاوینی ساڵی 1956 كه زیاره‌تی ئارامگای بابا تاهیرم كرد له هه‌مه‌دان، مجێورهكان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ بوون به شێوه‌ی گۆرانی زمانی كوردی گفتوگۆیان ده‌كرد. مینۆرسكی له‌م لایه‌نه‌وه ده‌ڵێ له كتێبی(سه‌ره‌نجام) دا(له دوایی باسی لێوه ده‌كرێ) چوارینی بابا تاهیری دۆزییه‌وه وه هاوڕێكانی له "ئه‌هلی هه‌ق"یش چوارینی تریان بۆی ڕه‌وانه كرد.
ئه‌مه‌و به‌ڵگه‌ی تریش گه‌لێ زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه بابا تاهیر كورد بووه و شێوه و زاراوه‌ی زۆری زمانی كوردی زانیوه، نه‌وه‌كو ته‌نیا شێوه‌ی لوڕی زمانی كوردی، یا شێوه‌یێكی ناوچه‌یی ده‌وروبه‌ری هه‌مه‌دانی تێكه‌ڵ به لوڕی، له‌م لایه‌نه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی 1968 كارگه‌ری زانستی له به‌شی كوردناسیی لقی ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ئاكادیمیهی زانستی ئه‌رمه‌نستان گورگین ئاكووپۆڤ هاتبووه شاری لێنینگڕاد، له بابه‌ت بابا تاهیره‌وه ئه‌مه‌ی بۆ گێڕامه‌وه: "له ساڵی 1943 ڕۆژێكیان له تاران له‌گه‌ڵ ڕه‌شید یاسه‌می دانیشتبووین، سه‌دری قازیش له‌وێ بوو، باس هاته سه‌ر بابا تاهیر، یاسه‌می دێڕه شیعرێكی بابا تاهیری خوێنده‌وه كه گۆیا ئه‌ویش له كابرایێكی پیری بیستووه، دێڕه شیعره‌كه ئه‌مه‌یه:
كی گوتی ک نینه ل دونیا دا راز
ئه‌ڤ ک من شه‌یدایی تایهم ئه‌و راز نینه؟
واته: (كێ ده‌ڵێ كه له دنیا دا ڕاستی نییه، ئایا ئه‌وه ڕاستی نییه كه من شه‌یدای تۆم؟.)
"له ئاكووپۆڤم پرسی: ئه‌ی نه‌توت بۆچ ئه‌م دێڕه شیعره‌ی بابا تاهیری نه‌خستۆته دیوانه‌كه‌یه‌وه؟
وتی: نا....".
ئه‌م دێڕه شیعره كوردییه دیاره به زمانێكی تێكه‌ڵاو نووسراوه، جه‌وهه‌ری گه‌لێ له شێوه‌كانی زمانی كوردی تێدایه، هه‌روه‌ها له ڕووی ناوه‌رۆكیشه‌وه له دنیای شیعری بابا تاهیر ده‌كا! - لاپه‌ڕه 98 تا 100-".
- دوكتۆر محمد نوری عارف ده بهرهمهكهیدا(وشه و زاراوه‌كانی بابا تاهیر و به‌راورد كردنیان له‌گه‌ڵ شێوه‌كانی زمانی كوردیدا)، كه ساڵی 1997 له هه‌ولێر چاپ كراوه، ده‌نووسێ: "به‌شی زۆری ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له باره‌ی شێوه‌ی زمان و زمانی بابا تاهیره‌وه شتێكیان نووسیوه، دانیان به‌وه داناوه كه بابا لوڕ بووه و چوارینه‌كانی به هه‌مان شێوه زمانی خۆی داناوه، لێره دا بیروڕای (دارمیستهتێر) و (م. كلیمان هوار) ئه‌خه‌ینه پێش چاو كه ئه‌ڵێن زمانی ئه‌ڤێستا زمانی ماده‌كانه و (هوار) شێوه‌ی چوارینه‌كانی بابا تاهیر كه لوڕییه، ئه‌باته‌وه سه‌ر ئه‌ڤێستا. دوای ئه‌وه ئه‌و بیروڕایانه ئه‌خه‌ینه پیش چاو (لوڕی)یان داناوه به یه‌كێ له شێوه زمانی كوردی و باسهكهیشمان كه: (وشه و زاراوه‌كانی بابا تاهیر و به‌راورد كردنێتی له‌گه‌ڵ شێوه‌كانی تری كوردیدا)، ئه‌و ڕاستییه به به‌ڵگه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ و له جێگای خۆی دا دێت. - لاپه‌ڕه 23 -".
----------------------------------------------
هێندێک له چوارینه‌كانی بابا تاهیر:
شب تاريک و سنگستان و م‌و مست
قدح از دست م‌و افتاد و نشكست
نگه دارندهاش نيكو نگه داشت
وگرنه صد قدح افتاد و بشكست
---------------------------------------------
شو تار است و گرگان می‌زنن میش
دو زلفونت حمایل كن بوره پیش
از آن كنج لبت بوسی به م‌و ده
بگو راه خدا دادم به درویش
---------------------------------------------
عزيزم كاسه چشمم سرايت
ميان هر دو چشمم خاک پايت
از آن ترسم كه غافل پا نه‌ی باز
نشيند خار مژگانم به پایـت
---------------------------------------------
خوشا آنان كه هر شامان ته وینند
سخن واته كرن، واته نشینند
گرم دسرس نبی آیم ته وینم
بشم آنان بوینم كه ته وینند
---------------------------------------------
وی آن روزی كه در گورم كرن تنگ
دریژن بر سرم خاک و خس و سنگ
نه پای آنكه از ماران گریزم
نه دست آنكه با موران كنم جنگ
---------------------------------------------
چو م‌و یک سوته دل، پروانهای نه
به عالم همچو م‌و، دیوانهای نه
همه ماران و مورون لانه دیرن
من دیوانه را ویرانهای نه
---------------------------------------------
ز دست ديده و دل هر دو فرياد
كه هرچه ديده بيند دل كند ياد
بسازم خنجری نيشش ز پولاد
زنم بر ديده، تا دل گردد آزاد
---------------------------------------------
وی از روزی كه قاضیمان خدا بو
سر پرد صراطم ماجرا بو
به نوبت بگذرن پیر و جوانان
وی از آندم كه نوبت ز آن ما بو
---------------------------------------------
دلم از عشق خوبان گیج و ویجه
مژه بر هم زنم، خونابه ریجه
دل عاشق مثال چوب تر بی
سری سوجه سری خونابه ریجه
---------------------------------------------
سه‌رچاوه‌ی چوارینه‌كان:
تاریخ مشاهیر كرد، جلد اول، بابا مردوخ روحانی"شیوا"، سروش - تهران 1364[هه‌تاوی]، لاپه‌ڕه 26 تا 28

له‌سه‌ر هێڵ نییه




سالاو..
نامۆ گیان دهستو په‌نجه‌ت خۆشبێت
به‌خته‌وه‌ر بیت هاورێی شیرینم
لارا


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و لارەی گووڵ
هاووڕێی خۆشەویستم لارە گیان سووپاسی پەیامت ئەکەم
خوازیارم کامەران بیت هەردەم هاووڕێ شیرینەکەم
هاووڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh bet namo gyan sarkawtwbit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





slaw
supas barezm bo payamt
har shad bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه



بابه‌تێكی زۆر جوانه ده‌ست خۆش كاك نامۆ
هۆنراوه‌كانی باباتاهێر له‌كاتێكی زۆر زووتره‌وه نوسراون
به‌لام تا ئێستا زۆر كاریگهرو ماناجوانه‌كان و ده‌ربڕینه‌كانی مرۆڤ سه‌رسام ده‌كه‌ن
و هه‌رچه‌نده مرۆڤ دهیانخوێنتهوه ماندوو نابێت 
به صحرا بنگرم صحرا توبينم
به دریا بنگرم دريا توبينم
به هر جا بنگرم کوه و در ودشت
نشان از قامت رعنا توبينم
خدایا داد از این دل داد از این دل
نگشتم یک زمان من شاد از این دل
چو فردا داد خواهان داد خواهند
بر آرم من دو صد فریاد از این دل
له‌سه‌ر هێڵ نییه