❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌ورۆز و حه‌سه‌ن زیره‌ک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-12 00:27:46

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

نه‌ورۆز و حه‌سه‌ن زیره‌ک

پێدا هه‌لگوتن به‌ شاهه‌نشا ،کوردستان تی ڤی ونه‌ورۆز و حه‌سه‌ن زیره‌ک     

                                                 

به‌ریز کاک سامره‌ند له‌ وتارێک دا له‌ ژێر ناوی "پێهه‌لگۆتن به‌ شاهه‌نشا له‌ کوردستان تی ڤی" دا سه‌باره‌ت به‌ دانانی سرودی سالی تازه‌یه‌ نه‌ورۆزه‌ هاته‌وه له‌ کوردستان تی ڤی ،‌ که‌ شیعره‌که‌ی هی پیره‌میردی نه‌مره‌ وگۆرانی بێژی به‌ ناوو ده‌نگی کوردستان حه‌سه‌ن زیره‌ک به‌ هێندێ ده‌سکاری کردنه‌وه‌ گوتوویه‌تی بابه‌تێکی بلاو کردۆته‌وه‌ که‌ تیی دا ره‌خنه‌ له‌ کوردستان تی ڤی ده‌گرێ بۆ بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م سروده‌ .‌ ده‌و سروده‌ دا له‌ جیاتی :

   چه‌ند سال گو‌لی هیوای ئیمه‌ بێبه‌ر بوو تاکوو پار   

  هه‌ر خوینی لاوه‌کان بوو گولی ئالی نه‌وبه‌هار(پیره‌ مێرد)   

    که ئه‌م شیعره‌‌ دێره‌ دا ناوه‌رۆکێکی ته‌واو شۆرشگیرانه‌و نه‌به‌ردانه‌ی تێدایه‌ به‌لام حه‌سه‌نزیره‌ک ده‌سکاری کردووه‌ و تیێی دا ئاوای کوتووه‌:

   چه‌ند سال گوڵی هیوای ئیمه‌ بێبه‌ر بوو تاکوو پار

   تا شه‌هه‌نشا لوتفی فه‌رموو ده‌گه‌ل جوتییار و کریکا(حه‌سه‌نزیره‌ک) .   

  شک له‌وه‌ دا نییه‌ که‌ حه‌سه‌نزیره‌ک له‌ گۆرینی ئه‌و برگه‌ شێعرییه‌ دا خه‌تایه‌کی گه‌وره‌ی کردووه‌ و هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین که‌ ده‌سکاری کردنی شیعری هه‌ر که‌س به‌ هه‌ر ده‌لێلێک خه‌تایه‌کی لانی که‌م ئه‌ده‌بی ییه‌ ،دیاره‌ له‌ هیندێ جێگا دا ئه‌و خه‌تایه‌ ده‌توانی زۆر ناوی دیکه‌ی له‌سه‌ر دابندرێ و یه‌ک له‌وان ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ کۆری ئه‌دیبان دا باوه‌و ناوی هه‌ره‌ سووکی دزی یه‌! حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌و کاره‌ی دا به‌ دلنییاییه‌وه‌ مه‌به‌ستی دزی کردن له‌و شیعره‌ دا نه‌بووه‌ و من له‌و باوه‌وره‌ دام که‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتیک سروده‌که‌ی زۆر به‌لاوه‌ عزیز و خۆشه‌ویشت بووه و شیعره‌که‌شی زۆر به‌دل بووه‌‌ به‌لام نه‌ی توانیوه‌ وه‌ک خۆی بیلێته‌وه‌ و هاتووه‌ ئه‌و برگه‌ شیعرییه‌ی ئاوا گۆریوه‌ که‌ وه‌ک کارێکی ئه‌ده‌بی شک له‌ خه‌تاکردنی کاره‌که‌ دا نییه‌.  هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سروده‌و به‌م شیوه‌یه‌ه‌ی که‌ حه‌سه‌نزیره‌ک کوتویه‌تی هیچ سالێک نییه‌ که‌ له‌ زۆربه‌ی کۆر و کۆمه‌له‌ کوردییه‌کان داو له‌ بۆنه‌و مه‌راسیمی نه‌ورۆز دا ئه‌و سروده‌ی حه‌سه‌نزیرک دانه‌ندری و به‌ چریکه‌ی خۆشی حه‌سه‌ن زیره‌ک شه‌پۆلی شادی ده ‌ده‌ماره‌کانی مرۆڤی کورد دا وه‌گه‌ر نه‌که‌وێ و کڵپه‌ نه‌ستێنێ، جا ئه‌وه‌ بۆچ وایه‌ خۆی داستانێکی دیکه‌یه‌ و مرۆڤ ده‌توانی له‌ یه‌ک رسته‌ دا ئه‌وه‌ بلێ که‌ خه‌لکی کوردستان هه‌م حه‌سه‌ن زیره‌ک ییان ده‌رک کردوه‌ و هه‌م کاره‌که‌ی به‌ گۆناهێکی هێنده‌ گه‌وره‌ نازانن هه‌ر بۆیه‌شه‌ بێ گوێ دانه‌ ئه‌و برگه‌ شێعره‌ چێژی تایبه‌تی له‌م سروده‌ وه‌رده‌گرن.به‌لام هه‌موو هۆگرانی ده‌نگی حه‌سه‌نزیره‌ک خۆزگه‌  ده‌خوازن که‌ ئه‌وکات حه‌سه‌ن زیره‌ک ئه‌و شیعره‌ی ئاوا لێ نه‌ کردبایه‌ ، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئایا  ئه‌و شیعره‌ به‌و شیوه‌ی که‌ پیره‌میردی نه‌مر کوتوویه‌تی ده‌توانرا له‌ سه‌رده‌می دیکتاتۆری پاشایه‌تی دا له‌ لایه‌ن حه‌سه‌نزیره‌که‌وه‌ بکوتریتریته‌وه‌؟ که‌ به‌دلنییاییه‌وه‌ ولامه‌که‌ نا یه‌. 

   پاشان به‌ریز کاک سامره‌ند ده‌لێ " بڵاوکردنه‌وه‌ی سروودێکی ئاوا بۆ شای لێکه‌وتوو که قاتڵی هه‌زارانی شۆڕشگێڕی مافخوازی کورده له کاتێک دا که ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و پیری 10 ی خاکه‌لێوه ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان ده‌چین که له‌و دا سه‌رکۆماری کوردستان پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د به فه‌رمانی شاه له سێداره‌ درا، جێگای سه‌رسوڕمانه.من لێره‌ دا ده‌گه‌ل قسه‌که‌ی کاک سامره‌ندی خۆشه‌ویست دا نیم و پێم وا نییه‌ که‌ کوردستان تی ڤی ئه‌و سروده‌ی بۆ شای لێکه‌وتوو بلاو کردۆته‌وه‌ چوونکه‌ وه‌ک کوتمان ئه‌و سروده‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن زیره‌که‌وه‌ کوتراوه‌ته‌وه‌ و ده‌سکاری کراوه‌ وئه‌وه‌ش هیچ پیوه‌ندی به‌ کوردستان تی ڤی نییه‌،به‌لام ئایا کوردستان تی ڤی بۆ ئه‌و سروده‌ی وه‌ک خۆی بلاو کردۆته‌وه‌ جیگای باسه‌، هه‌موو ئاگادارین که‌ له‌ زۆربه‌ی مه‌راسیمه‌کان،حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌کانی کوردستانی رۆژهه‌لاتیش دا له‌ چه‌ند سالی رابردوو که‌ شوورای شاره‌کان به‌رنامه‌ی نه‌ورۆزییان به‌ریوه‌ ده‌برد ئه‌و سروده‌ داده‌ندرا به‌لام ئه‌و برگه‌ شیعرییه‌ی لی ده‌ر ده‌هاویشرا، ئیستێ بۆ کوردستان تی ڤی ئه‌وکاره‌ی نه‌کردوه‌؟ من به‌ش به‌حالی خۆم پێم وابێ کوردستان تی ڤی رچه‌شکێنی کردووه‌ که‌ ئه‌و سروده‌ی وه‌ک خۆی بلاو کردۆته‌وه‌ وبه‌ بلاو کردنه‌وه‌شی هیچ پردی قیامه‌تی ناپسێ و هیچ که‌س له‌ خه‌لکی کوردستانیش به‌ بیستنی نیوی شاهه‌نشا سیله‌ی ره‌حمییان بۆی نابزوێ و کاره‌ساتی شه‌هیدانی چوار چرا و گه‌لێ شه‌هیدی دیکه‌ش که‌ له‌ کاتی فه‌رمانره‌وایی شای ئیران دا به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتووه‌ له‌بیر کوردان ناچیته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ پچراندنی ئه‌و برگه‌ شیعرییه‌و ده‌رهاویشتنی ویان وه‌ک خۆی بلاو کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ئه‌و شیعره‌ چاره‌ سه‌ر ناکات،‌ که‌س نییه‌ له‌ کوردستان نه‌زانی سرودی نه‌ورۆز که‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن زیره‌که‌وه‌ کوتراوه‌ ئه‌و هه‌له‌یه‌ی تێدایه‌ ، جا چ به‌لابردنی ئه‌و برگه‌ شیعرییه‌ و چ به‌ لانه‌بردنی به‌ بروای من شتێک له‌ ئه‌سلی مه‌سه‌له‌که‌ ناگۆرێ، من له‌و باوه‌ره‌دام که‌ ئیمه‌ زیاتر له‌وه‌ی که‌هه‌یه‌ پێویستیمان به‌ واقیع بینی‌یه‌ و هه‌موو لایه‌کیشمان ئه‌و راستییه‌ ده‌زانیین که‌ کوردستان تی ڤی ئه‌و سروده‌ بۆ شای ئیران بلاو ناکاته‌وه‌ به‌لکوو ئه‌و سروده‌ ته‌نیا له‌ کاتی نه‌ورۆز دا و به‌ بۆنه‌ی سالی تازه‌وه‌ بۆ هۆگرانی ده‌نگی زۆلالی حه‌سه‌ن زیره‌ک که‌ که‌م نین بلاو کراوه‌ته‌وه‌.

    له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ورۆز کوردییه‌ یان فارسییه‌ و سه‌ره‌تاکه‌ی له‌ کوی را هاتووه‌ من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم خۆزگه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و میله‌تانی جیهان به‌ تایبه‌تی خه‌لکانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست شه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌با که‌ شتی جوان به‌ هی خۆیان بزانن، کی بڕ کێ با له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کام میله‌ت شادی په‌ره‌سته‌ ، جوانی په‌ره‌سته‌، ژیان په‌ره‌سته‌، و به‌ گشتی شه‌ری ئه‌وه‌ی کردبا که‌ داب و نه‌ریتی جوان و کولتوری ئینسانی  به‌ هی خۆی زانیبا و شه‌ری بۆ کردبا که‌ ئه‌و سیمبۆله‌ جوانه‌ هی منه‌! نه‌ورۆز له‌ زۆر شوێن دا جه‌ژنه‌ و له‌ زۆر ولات دا خه‌لک له‌م رۆژه‌ دا شادی ده‌که‌ن ،  تاجیکستان ئۆزبه‌کستان، ئه‌فغانستان، ئیران ، ئازه‌ربایجان،  کوردستان به‌گشتی ، و ته‌نانه‌ت تورکه‌کان تا ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی هه‌ولی ئه‌وه‌یان ده‌دا که‌ ئه‌م رۆژه‌ بکه‌ن به‌ هی خۆیان.

   ئیمه‌ی رۆژهه‌لاتی به‌ تایبه‌تی کورد ،به‌ ناشکوری نه‌بێ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌مان هه‌یه‌ که‌ تییدا هه‌لپه‌رین و شادی بکه‌ین ، لاوان به‌هانه‌یه‌کییان بۆ هه‌لکه‌وی بۆ ده‌ربرینی هه‌ست و سۆزی نیشتمانی وتاکه‌ که‌سی خۆیان، با به‌ هه‌موو لایه‌کمان ئه‌و رۆژه‌ گه‌وره‌که‌ینه‌وه‌و تیێ دا ره‌شبه‌لک بگرین و به‌ شیوه‌ی کوردان نه‌ورۆز بکه‌ین.  وشه‌ی نه‌ورۆز ئایا کوردییه‌ یان فارسییه‌ یان  ئه‌فغانییه‌، گرینگ نییه‌، گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و رۆژه‌ رۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی خاکه‌ ، رۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ده‌رو ده‌شته‌ ، رۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ و تازه‌ بوونه‌وه‌یه‌، له‌سه‌ر خودی وشه‌که‌ش ئیمه‌ زۆر وشه‌ی دیکه‌مان هه‌یه‌ که‌ کوردی په‌تی نیین و گه‌لی ساله‌ کورد که‌لکییان لی وه‌رده‌گری و تا ئیستاش هه‌ر وا ماونه‌وه‌،ئه‌گه‌رچی وشه‌ی نه‌ورۆز له‌ ناو کوردان دا وشه‌یه‌کی بێگانه‌ نییه‌ ، وه‌ک وشه‌ی نه‌و به‌هار،نه‌و ره‌س،نه‌و نه‌هال،و...ساله‌ هایه‌  له‌ ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا جیگای خۆیان کردۆته‌وه‌


برایم جه‌هانگیری

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net