.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ دیکتاتۆرێکی تایبه‌ت
ئادیۆس کاسترۆ

نوسه‌ر و ڕیژیسیۆری به ناوبانگی وڵاتی سلۆڤێنیا (( ژارکۆ پێتان)) له کتێبی ( دنیا له ڕسته‌یه‌ک ) دا وتویه: هیچ ماڵئاواییه‌ک به ئه‌ندازه‌ی ماڵئاوایی‌کردن له ده‌سه‌ڵات سه‌خت نی یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌رکه‌سێک شاره‌زای سروشتی فیدڵ کاسترۆ روز ( له دایکبووی ئاوایی بیرانی هه‌رێمی ئۆریێنتێ ی وڵاتی کوبا 13.08.1926 ) و نزیکه‌ی نیوسه‌ده ده‌سه‌ڵاتداریی بووبێت ده‌زانێت که ئه‌م پۆلیتیکاره له‌به‌ر باوه‌ڕبوون به دیموکراسیی و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه که وازهێنانی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵکو به ته‌واوی سست و نه‌خۆشبوونی جه‌سته‌ی بوونه‌ته هۆی به‌جێهێشتنی کورسی سه‌رۆکایه‌تیی کوبا .
ڕیشه ی باپێران و ته‌مه‌نی منداڵیی ..
به ڕوانین به فاکته مێژووییه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی که کاسترۆی تێدا له دایکبووه ، ده‌زانین که له خێزانێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له شاری لوگۆ ی ئیسپانیا وه بۆ کوبا کۆچکردوو دا و وه‌کو منداڵی ژن و پیاوێکی یه‌کدی ماره‌نه‌کردوو له دایکبووه .
هه‌روه‌ها به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی کۆیله‌داریی و به‌زۆر گواستنه‌وه‌ی مرۆڤه ره‌شپێسته‌کانی ئه‌فریقا بۆ کوبا و به تایبه‌ت هه‌رێمی ئۆریێنتێ دا و پێشتریش ڕاپه‌ڕینی دانیشتووه سوورپێسته‌کانی ئۆریێنتێ دژی ئیسپانییه داگیرکاره‌کان له سه‌ده‌ی شانزه دا مرۆڤ نائاسایی ده‌وروبه‌ری ژیانی نه‌وه له دوای نه‌وه ی ژینگه‌که‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت .که‌واته نه کاسترۆ منداڵێکی ئاسایی بووه و نه ژینگه‌که‌ی گه‌لێکی به‌خته‌وه‌ر و ئارامی تێدا نیشته‌جێ بووه . هه‌ربۆیه‌شه ده‌بینین سه‌ره‌رای په‌ره‌وه‌رده کرانی له لایه‌ن فیرگه‌ی ئاینیی عیساییه‌وه مرۆڤه مه‌سیحیه‌یکان نه‌یانتوانیوه هیچ کارێک بکه‌نه سه‌ر شێوه‌ی بیر و بۆچوونی ئه‌م منداڵه و ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا کرێکارانی کێڵگه‌که‌ی باوکی بۆ مانگرتن هانداون .
فیدڵ له ساڵی 1945 دا ده‌ستیکردووه به خوێندنی ڕشته‌ی مافناسیی له زانکۆی هاڤانا دا و بۆته خوێندکار . چالاکبوونی له بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران دا و توانای پێشڕه‌وێتییکردنی خوێندکاران بوون به هۆی سه‌رنجڕاکێشانی خه‌ڵکی به لای خۆیدا .
له به‌ندیخانه‌ی کوباوه بۆ مه‌کسیک و دواتر بۆ ده‌سه‌ڵات ...
کۆماری کوبا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دا و له ساڵی 1902 دا دروست بوو .
له ساڵی 1952 دا فولخێنسیۆ باتیستا شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و کۆماره‌ی کرده دیکتاتۆریه‌تی سه‌ربازیی .
دوای په‌لاماردرانی سه‌ربازگه‌ی مۆکاندا له سانتیاگۆی کوبا دا له سالی 1953 دا و له لایه‌ن هیزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانه‌وه و به ڕێبه‌رێتیی فیدڵ کاسترۆ و سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و چالاکییه سه‌ربازییه ، فیدڵ به دیلگیرا و خرایه به‌ندینخانه‌وه .
له 1955 دا به ئه‌منستییه‌ک ئازاد کرا و به‌ره و وڵاتی مه‌کسیک سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت، له ساڵی 1956 دا وه‌کو گوێریلێرۆ گه‌ڕایه‌وه کوبا و ده‌ستی کرده‌وه به شه‌ڕی پارتیزانی و له سیپتێمبه‌ری 1958 دا ئه‌م هێزانه به‌ره‌و هاڤانا ی پایته‌خت که‌وتنه جووڵه .
له ساڵی 1959 دا ئه‌م هێزانه توانییان که دوایی به ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌ربازیی فولخێنسیۆ باتیستا بهێنن و تاکو ئیسته‌یش ئێرنێستۆ چێ گیڤارا وه‌کو یه‌ک له دیارترین و ناسراوترین هاوڕێیانی ئه‌م پۆلیتیکاره ناوی ده‌برێت.
له‌م مێژووه‌وه سه‌ره‌تای ده‌یانساڵی دوورودرێژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م پۆلیتیکاره و مانه‌وه‌ی له لوتکه ی ئه‌و هه‌ڕه‌مه دا ده‌ستی پێ‌کرد .
یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و پشتگرتنی کوبا ی سۆسیالیست ...
زۆربه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان ساڵی 1960 یان کردۆته سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌کانی نێوان یه‌کێتیی سۆڤییه‌تی سه‌رده‌می خروشچۆڤ و ڕژێمی فیدڵ کاسترۆ.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1961 دا و دوای ڕاگه‌یاندنی سیسته‌می سۆسیالیزم له لایه‌ن فیدڵ کاسترۆ وه و سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و کوباییه ئاواره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ داگیرکردنی کوبا و له ده‌ستده‌رهێنای ئه‌و ولاته له ده‌ست کاسترۆ بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و یه‌کێک له ڕووداوه هه‌ره دیاره‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و سۆڤییه‌ت، به تایبه‌ت کاتێک ڕۆکێته‌کانی سۆڤییه‌ت له کوبا دا به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان دانران و له مێژووی پۆلیتیک دا به قه‌یرانی کوبا ناوبرا .
یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت له 1989 دا هه‌ره‌سی هێنا و به دوایدا زۆربه‌ی ولاتانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ئه‌وروپا له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو دا بوون به ئه‌ندام له ناتۆ و یه‌کێتیی ئه‌وروپا دا و ماڵئاواییان له سۆسیالیزم کرد ، به‌ڵام کوبای کاسترۆ هیچ گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هات که شایانی به‌سه‌رکردنه‌وه و باسکردن بێت .
فیدڵ له زه‌ینی که‌سایه‌تیه‌کانی وڵاتی نه‌مسا دا ...
هاینتز فیشه‌ری سه‌رکۆماری ئێستاکه‌ی وڵاتی نه‌مسا یه‌ک له‌و که‌سایه‌تییانه‌یه که له ساڵی 1980 دا نامه‌یه‌کی له ڤیللی براندت و بروونۆ کرایسکی گه‌وره پۆلیتیکارانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌وروپا و سه‌رۆک و جێگری ڕیکخرای سۆسیال ئینته‌رناسیوناله وه گه‌یاندۆته ده‌ست فیدڵ کاسترۆ له لێدوانێکی دا به‌مجۆره باس له فیدڵ ده‌کات : درێژترین شه‌وی وتووێژ له ژیانم دا ئه‌و شه‌وه‌ی ساڵی 1980 بوو که نامه‌که‌ی سۆسیال ئینه‌رناسیونالم گه‌یانده ده‌ست کاسترۆ له هاڤانا . نامه‌یه‌ک که براندت و کرایسکی تیایدا داوایان له کاسترۆ کردبوو کار بکاته سه‌ر پۆلیتیکی یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت تاوه‌کو ئه‌و زلهێزه به‌خۆیدا بچێته‌وه و واز له داگیرکردنی وڵاتی ئه‌فغانستان بهێنێت . هه‌روه‌ها خاتوو هێلگا کۆنراد ی ئه‌ندامی پارتی سۆسیالدیموکرات و وه‌زیری جارانی نه‌مسا بۆ کاروباری ژنان و سه‌فیری وڵاته‌که‌ی له ساڵی 2005 دا له کوبا دا به‌مجۆره باس له فیدڵ کاسترۆ ده‌کات : فیدڵ کاسترۆ مرۆڤێک بوو کاری ده‌کرده سه‌ر ده‌وروبه‌ر و که‌سانی به‌رانبه‌ر، ده‌توانم بڵیم خاوه‌نی کاریزما بوو .
ئه‌وکاته‌ی که سه‌رسمێکی تووندی دابوو و جه‌سته‌ی زیانی پێگه‌یشتبوو له بارێکی خراپ دا بوو ، نزیکه‌ی دوو کاژێر له هۆش خۆی چووبوو، که‌چی کۆڵی نه‌ده‌دا و ڕۆژ و شه‌و به‌ملاولادا ده‌ڕۆیشت، ده‌چووه فێرگه و زانستگه‌کان و به ته‌نیا به ئاماده‌بوون له کۆڕوکۆمه‌ڵی پارته‌که‌ی ڕازی نه‌ده‌بوو، جاری وا هه‌بوو چه‌ند کاژێرێک له ته‌له‌فزیۆن دا ئاماده ده‌بوو .
له هه‌ندیک بۆنه دا تاوه‌کو ساته‌کانی به‌ربه‌یانی ده‌مایه‌وه . ته‌نانه‌ت له کاتی هه‌ریکان و باهۆز دا بۆخۆی ده‌چووه شوێنی کاره‌سات و وه‌کو مێترۆلۆجێک هه‌واڵنێریی ده‌کرد و ده‌یه‌ویست له نائارامیی خه‌ڵکی که‌م بکاته‌وه .هه‌روه‌ها خاتوو کۆنراد سه‌باره‌ت به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاسترۆ دا ده‌ڵێت : مرۆڤ نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دا به‌ڕیکوپێکی بپه‌یڤێت ، چوونکه ئه‌و زۆرتر له به‌رانبه‌ره‌کی قسانی ده‌کردن. پێم وابێت زۆری ده‌خوێنده‌وه و که‌سێکی ئاگادار بوو، ئایا کوباییه‌کان ڕیزیان ده‌گرت؟ده‌بێت بڵێم بێگومانم له وه‌ی که فیدڵیسته‌کان زۆریان ڕێزده‌گرت .
نه‌خۆشکه‌وتن و وازهێنانی له پۆسته باڵاکان ..
له هاوینی 2006 دا کاسترۆ دوچاری نه‌خۆشی ڕیخۆڵه بوو ، له‌وساوه ڕاووڵ ی برای کوبا به‌ڕێوه ده‌بات .
هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی کاسترۆ له 19.2.2008 دا وازی ده‌سه‌لات هێنا، به‌ڵام کوبا له هه‌زاریدا یه و چاره‌نوسی ئه‌م وڵاته نازانرێت به‌ره و کوێ ده‌ڕوات، زۆربه‌ی پسپۆرانی پۆلیتیک له ئه‌وروپا دا له کۆمێنتار و لیکدانه‌وه‌کانیاندا ئاماژه به مانه‌وه‌ی کوبا لانی که‌م تاکو چه‌ندین ساڵی تریش له هه‌مان چوارچێوه ئابووری یه‌کانی ئێستایدا ده‌که‌ن و پێیانوایه که جارێ هاوڕێیانی فیدڵ کاسترۆ وا به زوویی رێگا بۆ ڕیفۆرمی گه‌وره له ژیانی پۆلیتیک و ئابووریی کوبا دا ئازاد ناکه‌ن و پێ ناچێت که ئۆپۆزیسیۆن له داهاتوویه‌کی نزیکدا توانای هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت .ئۆپۆزیسیۆنێک که به‌ر له دۆستانی فیدڵ و ده‌یانساڵه به هیواو ئه‌وڕۆژه‌ن که تیایدا ماڵئاوایی له ئه‌م پۆلیتیکاره بۆ هه‌میشه شۆڕشگێڕ و سۆسیالیسته‌ی کوبا بکه‌ن و له جیاتیی
ڕسته‌ی ( هاستا سیێمپرێ ئێل کۆماندانتێ ) به ده‌نگی به‌رز هاواربکه‌ن و بڵێن : ئادیۆس کاسترۆ
PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده سته كانت خؤش نامؤ كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده سته كانت خؤش كاكه نامؤكيان ، بابه ته كانت ئاوه دانى مه كؤن و روناكين بؤ مرؤف
هه ر بزيت براكه م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه

dastxosh kaknamo sarata shorshgerbo bas axxx kore
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه