❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خۆشی لێوی بۆدی چییه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-12 15:49:24

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

نه‌خۆشی لێوی بۆدی چییه‌؟

نه‌خۆشی لێوی بۆدی چییه‌؟

http://genderkurd.net/Wenekan/lbdmacro.jpg

نه‌خۆشی لێوی بۆدی (LEWY BODY) بارودۆخێكه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیه‌ك هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی ئالزایمه‌ر. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ نه‌خۆشیه‌ هه‌م له‌ده‌ركه‌وتنی وردی هێماكان‌و هه‌م له‌و زیانانه‌ی كه‌پاش مه‌رگ له‌مێشكی نه‌خۆشه‌كاندا به‌ده‌ست هاتووه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئالزایمه‌ردا. هه‌رچه‌ند شێوازی چاره‌سه‌ركردن بۆ نه‌خۆشی لێوی بۆدی له‌ئارادا نییه‌، به‌ڵام هه‌ندێ له‌هێماكانی له‌رێگای ده‌رمان كونترۆڵ ده‌كرێن.
به‌گشتی نه‌خۆشی لێوی بۆدی جۆرێك شڵه‌ژانی مێشكه‌‌و به‌هۆی زیانی مێشك كه‌هۆكاره‌كانی نادیارن رووده‌دات‌و دروست ده‌بێت. به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ورد ده‌توانین سه‌رنجی جیاوازی هێماكانی له‌گه‌ڵ‌ ئالزایمه‌ر دابنێن.
لێوی بۆدی له‌م دواییایه‌دا وه‌كو نه‌خۆشیه‌كی سه‌ر به‌خۆ ناسراوه‌.
ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌ناو پزشكێكه‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌بۆ یه‌كه‌مین جار كڵسه‌كانی ناو مێشكی له‌بابه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ده‌رخست، ئه‌و كڵسانه‌ رێك هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ زیادانه‌ن كه‌ له‌مێشكی ئه‌وه‌ نه‌خۆشانه‌ی تووشی ئه‌و دۆخه‌ن ده‌بینرێت. لێوی بۆدیه‌كان، هه‌ندێ كڵسی ته‌پ‌و تۆز ئاسان‌و خانه‌ی زیان لێكه‌‌وتووی مێشكن‌و ره‌نگه‌ كاتێك دروست ده‌بن كه‌خانه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر هێرشدا به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن.
ده‌ست نیشانكردنی راست‌و وردی جۆری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ چونكه‌ ده‌رمانه‌ تازه‌كان ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و نه‌خۆشیه‌دا بكه‌ن‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چه‌ند جۆری تردا نه‌بێت.
• هێماكانی كامانه‌ن؟
نه‌خۆشی لێوی بۆدی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م بوارانه‌ی‌ لای خواره‌وه‌ داده‌نێت:
1- زه‌ین (یادگه‌).
2- قسه‌كردن.
3- توانای ده‌ستنیشان كردنی ماوه‌
4- توانای ئه‌نجامدانی كاره‌ ئاسانه‌كان
5- توانای هه‌ڵسه‌نگاندن
كه‌سانی توشبوو به‌و نه‌خۆشیه‌ له‌خه‌یاڵكردن ئازار ده‌بینن. ئه‌وانه‌، شتۆمه‌ك‌و حه‌یوان‌و مرۆڤی خه‌یاڵی له‌لای مێز‌و ته‌خت‌و ده‌وروبه‌ریاندا ده‌بینن.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ زوو زوو بكه‌ون به‌سه‌ر زه‌ویدا زۆره‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ توانای ده‌ست نیشانكردنی ماوه‌‌و به‌رزاییان له‌ده‌ست داوه‌‌و ناتوانن جووڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ راستیه‌كاندا پێوانه‌ بكه‌ن.
ره‌نگه‌ تووشی هه‌ندێ نیشانه‌ ببن وه‌كو نیشانه‌ی‌ پاركنسیۆن كه‌خاوبوونه‌وه‌ی جووڵه‌‌و وشكبوونی ماسولكه‌كان‌و فێ گرتن له‌و نیشانانه‌ن. له‌هه‌ندێ بواردا لێدانی دڵ‌و په‌ستانی‌ خوێن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داده‌نرێت. توانای‌ كه‌سی‌ تووشبوو كاتژمێر به‌دوای كاتژمێر به‌دوای كاتژمێر‌و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌‌و مانگدا ده‌گۆڕدرێت‌و به‌رزی‌و نزمی هه‌یه‌‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار په‌رستیاران‌و ده‌روبه‌ریه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ وابیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌نه‌خۆشه‌كه‌ خۆی له‌نه‌خۆشی داوه‌‌و نه‌خۆش نییه‌.
• ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشی چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟
شێوه‌ی سه‌ره‌كی دیاریكردنی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ به‌دابین كردنی پیشینه‌ی وردی سومبولی ره‌فتاری‌و نیشانه‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌گات.
سكه‌نی مێشك (سۆنه‌ری مێشك) ده‌توانی له‌ناوچوونی مێشك پیشان بدات، به‌ڵام لێوی بۆدیه‌كان- ئه‌و تۆپه‌ڵانه‌ی له‌مێشكدان- ته‌نها پاش مردن ده‌دۆزینه‌وه‌‌و هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن.
• ئایا ده‌رمانێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌؟
هیچ ده‌رمانێك بۆ نه‌خۆشی لێوی بۆدی له‌ئارادا نییه‌‌و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات‌و ره‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ش خێراتره‌ له‌ئالزایمه‌ر. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ندێ هێمای له‌نه‌خۆش پاركنسێون (له‌بیرچوونه‌وه‌) هه‌بوو بێت، كاردانه‌وه‌ی‌ پۆزه‌تیڤ پیشیان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌بری دۆپامین (dopamine) به‌نه‌خۆش ده‌درێت.
خاڵی گرنگ له‌و كه‌سانه‌ی تووشی لێوی بۆدین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌رمانی ئارامبه‌خش دژی ده‌روون په‌رێشی‌ دووره‌ په‌رێز بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ كاریگه‌ریی زۆر خراپیان هه‌یه‌‌و ته‌نانه‌ت مرۆڤ تووشی مه‌رگ ده‌كات. هه‌رچه‌ند ئه‌و نه‌خۆشیه‌ چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام به‌دابینكردنی ده‌رمانی نوێ، ئومێد بۆ زاڵبوون‌و خاوبوونه‌وه‌ی ره‌وتی به‌ربڵاوی نه‌خۆشی له‌ئه‌ندامه‌ گرنگه‌كاندا هه‌یه‌.
وه‌كو بواره‌كانی تری ده‌روون په‌رێشی، شێواز‌و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تووشی لێوی بۆدی ده‌بن، له‌به‌ر چاوگیراوه‌ تا ئه‌و كه‌سانه‌ بتوانن له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشدا به‌دوای ژیانی رۆژانه‌یاندا بڕۆن. ئه‌و بیركردنه‌وه‌انه‌ بریتین له‌دابینكردنی به‌رنامه‌ی رێك‌و نه‌ڕووشاو له‌ژیاندا‌و به‌كارهێنانی هوشیاری ده‌نگ یان نووسین‌و پشتگیری ده‌روونی‌و دابینكردنی دڵنیاكردنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشدایه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌قۆناغی یه‌كه‌می نه‌خۆشیدا تووشی ناتوانی ده‌بن بۆ به‌كارهێنانی ووشه‌ ده‌توانن به‌چه‌ند جار وتارده‌رمانی ئه‌و كێشه‌یه‌ تاراده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌به‌ربڵاوبوونی نه‌خۆشیه‌كه‌ ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ ورده‌ ورده‌ كارامه‌ییان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ده‌بێ نه‌خۆشه‌كان له‌بارودۆخی دژواردا له‌ناوه‌نده‌ تایبه‌ته‌كاندا بحه‌وینێرێن یان له‌رێگای په‌رستیاری كارامه‌‌و به‌ئه‌زموون‌و پسپۆر بیانپ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net