❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / "خه‌مۆكی‌ " له‌ناسینه‌وه‌ ت....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-12 15:51:01

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

"خه‌مۆكی‌ " له‌ناسینه‌وه‌ ت....

"خه‌مۆكی‌ " له‌ناسینه‌وه‌ تاچاره‌سه‌ركر دن

http://genderkurd.net/Wenekan/xamokyy.jpg

خه‌مۆكی‌ هه‌رچه‌ند یه‌كێكه‌ له‌باوترین تێكچوونی‌ ده‌رونیی‌ مرۆڤ. سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش ره‌نگه‌ زیاتر له‌هه‌ر تێكچوونێكی‌ تری‌ ده‌روونی‌ به‌نه‌ناسراوی‌ ماوه‌ته‌وه‌ یان له‌كاتی‌ ده‌ست نیشانكردنیدا به‌هه‌ڵه‌ ده‌ستنیشان ده‌كر ێت. یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ دیاری‌ كردن‌و ده‌ستنیشان نه‌كردنی‌ خه‌مۆكی‌، تێكه‌ڵبوونیه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ خه‌فه‌تی‌ ئاسایدا. له‌ژیانی‌ هه‌موو كه‌سێكدا هه‌ندێ‌ بار‌ودۆخ رووده‌دات كه‌جار نا جار خه‌فه‌تباری‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ هاوڕا نییه‌ له‌گه‌ڵ‌ شڵه‌ژاوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ده‌روونی‌‌و نزم بوونه‌وه‌ی‌ وره‌ی‌ كه‌سه‌كه‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌مۆكی‌ دۆخێكه‌ كه‌كاریگه‌ریی‌ قووڵ‌ له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ دروست ده‌كات‌و شێوازی‌ تێگه‌یشتنی‌ له‌خۆی‌‌و شوێنه‌واره‌كه‌ی‌ ده‌گۆرێت.
ئه‌و نه‌خۆشیه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌چینێك له‌كۆمه‌ڵگه‌، یان وڵاتێكی‌ تایبه‌ت. هێما ئازارده‌ره‌كانی‌ له‌ناو خه‌ڵكدایه‌ وه‌كو ژن‌و پیاو، ده‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌ژار، خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌وار له‌هه‌ر سووچێك له‌جیهاندا.

ناسینی‌ خه‌مۆكی‌
1. نیگه‌رانییه‌كه‌ به‌هه‌ندێ‌ هێما كه‌پێشانده‌ری‌ ده‌روونێكی‌ خه‌فه‌تاوی‌‌و راده‌كه‌شی‌ له‌خه‌فه‌تێكی‌ ئاسایی‌ زیاتره‌. به‌شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت خه‌فه‌ت له‌خه‌مۆكیدا به‌هێز‌و به‌ربڵاویه‌كی‌ زۆره‌وه‌ رووده‌دات‌و هێماكانیشی‌ زیاتره‌‌و ناتوانیه‌كانیشی‌ له‌خه‌فه‌تێكی‌ ئاسایی‌‌و ساده‌ زیاتره‌.
2. هێمای‌ خه‌مۆكی‌ بیر‌و ره‌فتاری‌ نێگه‌تیڤی‌ له‌گه‌ڵدایه‌‌و هه‌ندێ‌ ئاڵوگۆری‌ تایبه‌ت له‌جووڵه‌ی‌ جه‌سته‌یی‌ وه‌كو خواردن‌و خه‌وتن‌و كاری‌ سێكسی‌ به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌و ئاڵوگۆره‌ جووڵه‌ نییه‌ پێی‌ ده‌ڵێن هێماكانی‌ عه‌سه‌بی‌‌و رووه‌كی‌ (نوروژتاتیڤ).
3. وادیاره‌ هه‌ندێ‌ كه‌سی‌ تایبه‌ت به‌نیگه‌رانی‌ خه‌مۆكی‌ وه‌كو خه‌مۆكی‌ "مانیك" (تێكچوونی‌ دوو جه‌مسه‌ری‌) توانایه‌كی‌ بۆماوه‌ییان هه‌یه‌ بۆ تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌.
4. تێكچوونی‌ خه‌مۆكی‌ شێوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌‌و مه‌ترسیداره‌ له‌ته‌ندروستی‌ گشتیدا. له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاودا پێشان دراوه‌ كه‌خه‌مۆكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیاریكرا‌و كێشه‌ زۆر دروست ده‌كات وه‌كو ئاوسانی‌ جومگه‌كان‌و گوشاری‌ خوێن‌و نه‌خۆشی‌ سه‌ختی‌ سییه‌كان‌و شه‌كره‌ له‌وكه‌سانه‌ی‌ تووشی‌ بوون. هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده‌كراوه‌ ئه‌و مه‌سره‌ف‌و خه‌رجانه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكی‌ ده‌كرێت یه‌كسانه‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌سره‌ف‌و خه‌رجی‌ نه‌خۆشی‌ "ده‌ماری‌ كرۆنه‌ر".
5. خه‌مۆكی‌ سه‌ره‌تا له‌بنكه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ یان له‌لای‌ پزیشكێكی‌ ئاسایی‌ ده‌ناسرێت نه‌ك له‌لای‌ پزیشكی‌ پسپۆری‌ ده‌رونی‌. زۆرجار خه‌مۆكی‌ له‌كه‌سه‌كه‌دا به‌شاراوه‌یی‌ ده‌مێنێته‌وه‌‌و ده‌رناكه‌وێت.
6. سه‌رباری‌ به‌ڵگه‌ بۆ سه‌لماندنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام دراوی‌ روون‌و راشكا‌و‌و چاره‌سه‌ر ی‌ كلینیكی‌ بۆ ده‌رمان كردن، زۆرجار ده‌رمانی‌ خه‌مۆكی‌ سه‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ئومێد‌و هیوا هه‌یه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ باشتر ببێت.
7. بۆ باشتربوونی‌ نیگه‌رانییه‌كی‌ ده‌رونی‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ فاكته‌ری‌ به‌ره‌وپێشبردن هه‌بێت یان هۆكاری‌ نه‌ناسرا‌و بووته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێویست به‌چاره‌سه‌ری‌ به‌ده‌رمان یان شۆكی‌ ئه‌له‌كتریكی‌ (ECT) ده‌رمانی‌ ده‌رونی‌ هه‌یه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ كه‌سانی‌ تووشبوو به‌خه‌مۆكی‌
كه‌سی‌ خه‌مۆك ره‌فتار‌و رواڵه‌تێكی‌ خاوی‌ هه‌یه‌ یان وروژاندنی‌ ده‌رونی‌‌و جووڵه‌یی‌ هه‌یه‌‌و سه‌یركردنی‌ چاوی‌ لاوازه‌‌و چاوی‌ فرمێسكاوییه‌‌و خه‌فه‌تباره‌‌و ژاكاوه‌‌و گرنگی‌ به‌رواڵه‌ت‌و قیافه‌تی‌ خۆی‌ نادات.
قسه‌كردنه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ بڕیاری‌ خۆی‌ نییه‌. زۆر به‌هێواشی‌‌و به‌یه‌ك ریتم (شێوه‌) قسه‌ده‌كات. (60%)ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ خه‌مۆكییان هه‌یه‌ بیر له‌خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه‌‌و (15%)ی‌ یان خۆیان ده‌كوژن، هه‌ستی‌ نائومێدی‌‌و راراییان هه‌یه‌‌و هه‌ست به‌بێ‌ بایه‌خی‌‌و تاوان ده‌كه‌ن‌و تووشی‌ بڕیارنه‌دان‌و داماوی‌‌و خه‌یاڵاوی‌‌و ورێنه‌ ده‌بن. خه‌وی‌ ئه‌و كه‌سه‌ تێكه‌ڵ‌‌و پێكه‌ڵه‌. شێوازی‌ خه‌وتن جیاوازه‌، به‌ڵام زۆرجار به‌وشێوه‌یه‌ كه‌نه‌خۆش به‌سه‌ختی‌ خه‌وی‌ لێده‌كه‌وێت‌و خه‌وێكی‌ شڵه‌ژاوو به‌شه‌ودا چه‌ندجار له‌خه‌و راده‌چڵه‌كێت‌و زۆر جار چه‌ند كاتژمێر پێش له‌خه‌وهه‌ستان هه‌ست به‌خه‌وێكی‌ ئاسووده‌تر ده‌كات.

هۆكاری‌ تووشبوون به‌خه‌مۆكی‌:
چه‌ند شێوه‌یه‌كی خه‌مۆكی له‌هه‌ندێ له‌ماڵاندا زیاتر ده‌بینرێت‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی هه‌ستێكی بایۆلۆجی ده‌توانێت له‌خه‌مۆكیدا به‌میرات بگات‌و بۆماوه‌یی بێت به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی تێكچوونی دوو جه‌مسه‌ری. توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌سانی تووشبوو به‌خه‌مۆكی خاوه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی جیاوازترن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی خه‌مۆكی نین. ژنان دوو ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان تووشی خه‌مۆكی ده‌بن، به‌ڵام پسپۆران هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌.
فاكته‌ره‌ ده‌رونیه‌كان كاریگه‌رن له‌توانایی تووشبوونی كه‌سه‌كه‌ به‌خه‌مۆكی. به‌سه‌رنجدان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌، بێبه‌ری بوونی ئه‌و كه‌سه‌ له‌منداڵی له‌ژیانی پێویست، ده‌سرێژی سێكسی یان كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كه‌سێك‌و بایه‌خ پێنه‌دانی، هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی شه‌خسی دیاریكراو، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌توانن ئاست‌و راده‌ی نیگه‌رانی خه‌مۆكی زیادبكه‌نه‌وه‌.
مه‌ترسی تووشبوون به‌خه‌مۆكی به‌زیادكردنی ته‌مه‌ن زیادی‌ ده‌كات‌و ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌(4) ساڵی بۆ سه‌ره‌وه‌ زیاتره‌ به‌راده‌یه‌ك كه‌(15%)ی كه‌سانی سه‌روی (65) ساڵ تووشی خه‌مۆكی‌ ده‌بن. ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر تووشی خه‌مۆكی بوونه‌ له‌ته‌مه‌نی سه‌رووتردا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ دیسانه‌وه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ببنه‌وه‌.
تێستی تووشبون به‌خه‌مۆكی چه‌ند پرسیارێكی كورته‌‌و بۆ ده‌ستنیشانكردنی خه‌مۆكی له‌كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا به‌كاردێت. ئه‌و تێسته‌ به‌شێوه‌ی خێرا‌و ساكار ئه‌نجام ده‌درێت:

1- ئایا به‌گشتی له‌ژیانیان رازین؟
به‌ڵی............... نه‌خێر.....................
2- ئایا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌چالاكی‌و ئاره‌زووه‌كانتان له‌ده‌ست داوه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
3- ئایا وا هه‌ست ده‌كه‌ن ژیانتان بێ واتا‌و پووچ بووته‌وه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
4- زۆر جار بێتاقه‌ت ده‌بن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
5- ئایا ئومێدتان به‌داهاتوو هه‌یه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
6- ئایا هه‌ندێ بیروبۆچوون ئازارتان ده‌ده‌ن‌و ناتوانن ئه‌وانه‌ له‌زه‌نیتان بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
7- زۆر جار وره‌یه‌كی به‌رزتان هه‌یه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
8- له‌روودانی كاره‌ساتێك نیگه‌رانن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
9- زۆر جار خوشحاڵن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
10- زۆر جار هه‌ست به‌داماوی ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
11- ئای زۆر جار هه‌ست به‌بێقه‌راری‌و نائارامی ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
12- پێتان خۆشه‌ له‌بری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌‌و ئه‌نجامدانی كاری تازه‌ له‌ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
13- ئایا له‌باره‌ی داهاتوو نیگه‌رانن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
14- ئایا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ی جاران تووشی كێشه‌ی زه‌ین بوون؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
15- ئایا ئێستا هه‌ستێكی زۆر باشتان هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیندوون؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
16- ئایا زۆرجار هه‌ست به‌خه‌م‌و نائومێدی ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
17- ئایا ئێستا هه‌ست به‌بێ بایه‌خی ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
18- ئایا له‌رابردووتان ناڕازین؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
19- ئایا ژیان زۆر به‌بایه‌خ‌و جوان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
20-ئایا ده‌سپێكردنی پرۆژه‌ی تازه‌ به‌لاتانه‌وه‌ دژواره‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
21- هه‌ست به‌وزه‌‌و گڕوتین ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
22- ئایا وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ بارودۆخی ئێستاتان نائومێدكه‌ره‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
23- ئایا وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ئێوه‌ باشترن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
24- ئایا زۆرجار له‌باره‌ی رووداوه‌ بچوكه‌كان زوو نیگه‌ران ده‌بن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
25- ئایا به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كه‌ن پێویستتان به‌گریان هه‌یه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
26- له‌ته‌ركیز كردندا كێشه‌تان هه‌یه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
27- ئایا به‌ره‌به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ستان به‌لاتانه‌وه‌ چێژ به‌خشه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
28- ئایا له‌بانگێشت‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌‌و مه‌راسیمی كۆمه‌ڵایه‌تی دووری ده‌كه‌ن؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
29- ئایا بڕیاردان به‌لاتانه‌وه‌ كارێكی ئاسانه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................
30- ئایا زه‌نیتان وه‌كو رابردوو روون‌و چالاكه‌؟
به‌ڵی ........... نه‌خێر...................

هه‌ر وه‌ڵامێكی نێگه‌تیف به‌پرسیاری 1‌و 5‌و 7‌و 9‌و 10‌و 19‌و 21‌و 27‌و 29‌و 30 (هه‌ركامیان 1 نمره‌)‌و هه‌ر وه‌ڵامێكی پۆزه‌تیڤ بۆ وه‌ڵامه‌كانی یه‌ك نمره‌ی هه‌یه‌.
كۆی نمره‌كان:
- له‌نێوان 1 بۆ 9 : دۆخێكی سرۆشتی
- له‌نێوان 9 بۆ 21 : خه‌مۆكی لاواز.
- له‌نێوان 18 بۆ 28: خه‌مۆكی زۆر.
ئه‌گه‌ر له‌كه‌سێكدا ده‌ورانێكی خه‌مۆكی رووبدات تا 50%ی شانسی دیسانه‌وه‌ روودانی ئه‌و دۆخه‌ له‌ئارادایه‌ ئه‌گه‌ر له‌دوو ده‌وره‌ی خه‌مۆكی ئازار ببینێت شانسی جاری سێیه‌م له‌ئارادایه‌ بۆ تووشبوون به‌خه‌مۆكی 75%ی بۆ 80%‌و بۆ ده‌وره‌ی سێیه‌م ئه‌گه‌ری چواره‌مین ده‌وره‌ 90% بۆ 95% له‌ئارادایه‌‌و له‌مڕوه‌وه‌ پاش یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی خه‌مۆكی ره‌نگه‌ نه‌خۆشه‌كان وابیر بكه‌نه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ده‌رمان نه‌خۆن‌و داببڕن لێی، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌‌و پاش دووه‌مین‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ پاش سێیه‌مین ده‌وره‌، زۆربه‌ی پزشكان نه‌خۆشه‌كه‌ له‌رۆژێكی دیاریكراودا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن یان بۆ هه‌میشه‌ دایده‌بڕن.

كاریگه‌ریكانی خه‌مۆكی
كێشه‌ی خه‌مۆكی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی تووشبوو هه‌ست به‌هیلاكی‌و داماوی‌و بێ كه‌سی‌و نائومێدی بكات. ئه‌و جۆر بیركردن‌و هه‌سته‌ نێگه‌تیڤانه‌ له‌زۆربه‌ی خه‌ڵكدا ده‌بێته‌ هۆی دابینكردنی هه‌ستی نائومێدی‌و ته‌سلیمبوون له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ژیاندا.

چۆن یارمه‌تی كه‌سێكی خه‌مۆكی بده‌ین؟
گرنگترین شت كه‌هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بۆ نه‌خۆشی خه‌مۆكی ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌یه‌ كه‌یارمه‌تی بدرێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی چاره‌سه‌ری گونجاو‌و دیاریكرا‌و. ئه‌و یارمه‌تییه‌ ده‌توانێت بریتی بێت له‌هاندانی كه‌س بۆ درێژه‌پێدان به‌ده‌رمان تا كاتێك كه‌هێماكانی خه‌مۆكی به‌ره‌‌و له‌ناوچوون بڕۆن (له‌ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌دا)، یان بۆ به‌دواداچوونی چاره‌سه‌ری. زۆرجار ره‌نگه‌ پێویست بكات سه‌ره‌ بگیردرێت بۆ لای پزیشك‌و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رمان وه‌رده‌گرێت ده‌بێت پزشك بۆی‌ بنووسێت.
ده‌بێت پاڵپشتی سۆزداری نه‌خۆشه‌كه‌ بكه‌ن. بۆ نموونه‌ میهره‌بانی‌و ته‌حه‌مۆڵكردن‌و تێگه‌یشتن له‌نه‌خۆشه‌كه‌‌و هاندانی پۆزه‌تیڤی كه‌سه‌كه‌یه‌. قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سی خه‌مۆك دابكه‌ن‌و گوێ له‌قسه‌كانی بگرن. ئه‌و هه‌ستانه‌ی له‌كه‌سی خه‌مۆك ده‌رده‌كه‌وێت به‌چاوێكی كه‌م سه‌یری مه‌كه‌ن، به‌ڵام راستیه‌كانیان پێ بڵێن‌و ئومێده‌واریان بكه‌ن.
سه‌یری هێماكانی خوكوشتن بكه‌ن‌و مه‌یانخه‌نه‌ پشت گوێ‌و ئه‌و شتانه‌ به‌پزشكی نه‌خۆشه‌كه‌ بڵێن. كه‌سی خه‌مۆك هان بده‌ن بۆ پیاسه‌كردن‌و گه‌شت‌و بینینی فیلمی باش‌و... تد. ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ته‌كه‌تانی ره‌دكرده‌وه‌ به‌هێوری دیسانه‌وه‌ ده‌عوه‌تی بكه‌ن تارازی ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سه‌ ده‌عوه‌ت بكه‌ن به‌و چالاكیانه‌ی كه‌حه‌زی لێیه‌تی وه‌كو ته‌له‌فون كردن‌و وه‌رزشكردن یان چالاكی فه‌رهه‌نگی یان هه‌ر چالاكییه‌ك پێی خۆشه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گوشاری مه‌خه‌نه‌ سه‌ر كه‌كارێكی زۆر ئه‌نجام بدات. كه‌سی تووشبوو به‌خه‌مۆكی پێویستی به‌سه‌رقاڵی‌و هاوده‌می هه‌یه‌ به‌ڵام گوشار خستنه‌ سه‌ری‌و داواكاریی زۆر لێی ده‌توانی هه‌ستی دۆڕانی تیایدا زیاد بكاته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-12 16:03:25

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: "خه‌مۆكی‌ " له‌ناسینه‌وه‌ ت....

dastt xoshbet babateky baswda sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-31 08:36:27

kurda_sql
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-27
دواترین سه‌ردان: 2008-12-21
په‌یامه‌كان: 21

Re: "خه‌مۆكی‌ " له‌ناسینه‌وه‌ ت....

zor swpas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net