.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كۆ چیرۆكی ئه‌حمه‌د شاملۆ به زمانی كوردی له ئێران بڵاوكرایه‌وه
PNA- كتێبی "3 سه‌عات و 22 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان" كۆچیرۆكی ئه‌حمه‌د شاملۆ له وه‌رگێڕانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد حوسێن شێربه‌گی له ئێران بڵاوكرایه‌وه.
به پێی راپۆرتی به‌شی رۆشنبیری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، كتێبی "3 سه‌عات و 22 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان" كۆچیرۆك له نووسینی ئه‌حمه‌د شاملۆ كه له لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد حوسێن شێربه‌گی له زمانی فارسییه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان چاپ كراوه له ئێران بڵاوكرایه‌وه.
كتێبی "3 سه‌عات و 22 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان" له 116 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه. كاری ده‌رهێنانی هونه‌ری ناوه‌وه ئاراس ئه‌كره‌م و هه‌ڵه‌گری جه‌لال ئه‌لیاس و سه‌رپه‌رشتیی چاپ ئاوڕه‌حمانی حاجی مه‌حموود و دیزاینه‌ری رووبه‌رگ وریا ره‌جه‌بی.
لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تایی ئه‌م كتێبه دوو بابه‌تی پێشه‌كی ـ شاملۆ، سه‌باره‌ت به شاملۆ ـ حوسێن شێربه‌گی، له خۆ گرتووه. دواتر چیرۆكه‌كان كه بریتین له: "ئه‌و ژنه‌ی پشت ده‌رگا مه‌فره‌قیه‌نه‌كه" ، "گه‌ڕانه‌وه" ، "ونبووی ناو سه‌ده‌كان" ، "پیاوان و بۆریاكان" ، "3 سه‌عات و 22 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان" ، "ده‌رگاكان و... دیواری گه‌وره‌ی چین" ، "ره‌گ و ڕیشه‌ی راستییه‌ك له چه‌ند ئه‌فسانه‌دا" ، "یه‌كه‌م ئه‌زموونه‌كانی ژین له گه‌ڵ مه‌رگدا" ، "له ساڵانی رابردوودا" و "هه‌ڵوا بۆ ئه‌وانه‌ی زیندوون".
شاملۆ زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی له ساڵانی 50كان و كۆتایی 40كان نووسیوه و له ساڵی 1327 (1948) چیرۆكی "گه‌ڕانه‌وه"ی بۆ "سادق هیدایه‌ت" نووسیوه.
نووسه‌ر و وه‌رگێڕ حوسێن شێربه‌گی ساڵی 1330 له شارستانی بۆكان هاتۆته دنیا
و ئێستا دانیشتووی ئه‌م شاره‌یه. ساڵانێكی زۆر له بۆكان مامۆستای قوتابخانه بووه و
ئێستا خانه‌نشینه. یه‌كێكه له نووسه‌ر دیاره‌كانی كورد و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی جوان و به‌پێزه له‌وانه رۆمانی "شاربه‌ده‌ر" و كۆچیرۆكی "دۆنادۆن" و چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه. وتار و چیرۆك و نووسراوه و بابه‌ته‌كانی له زۆربه‌ی گۆڤار و چاپه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها بڵاڤۆكه خوێندكارییه‌كانی زانكۆكانی ئێران به تایبه‌ت ئه‌و گۆڤار و بڵاڤۆكه خوێندكاریانه‌ی كه به زمانی كوردی ده‌رچوون، چاپ كراوه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده‌ست خۆش هه‌ڤاڵی به‌رێز بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر سوپاس هه‌ڤاڵی هێژا کاکه احمد
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه