❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-11 11:18:42

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

مه‌هاباد رانیه‌یی
(حسیَن) ماوه‌ی (9) ساڵ بوو ژیانی هاوسه‌ریی پیَكه‌وه‌ نابوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا نه‌ببوونه‌ ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك منداڵ، چونكه‌ (گوڵاڵه‌)ی هاوسه‌ری منداڵی نه‌ده‌بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندساڵه‌دا چه‌ندین پزیشكی پیَكرد له‌چه‌ند شاری كوردستان و ئیَران و توركیا، دواجار له‌ئیَران پزیشكیَكی پسپۆرِی منداڵبوون به‌ (حسیَن)ی وتبوو گوڵاڵه‌ی هاوسه‌رت نه‌زۆكه‌و هه‌رگیز منداڵی نابیَت.
قسه‌كانی ئه‌و پزیشكه‌ (حسیَن)ی بیَ هیوا كردبوو، جگه‌ له‌دایك و باوك و براو خوشكه‌كانی كه‌رِۆژانه‌ به‌ (حسیَن)یان ده‌وت پیَویسته‌ ژنیَكی دیكه‌ بهیَنیت تا وه‌كو هه‌ركه‌سیَكی دیكه‌ ببیت به‌ باوك، له‌رِاستیدا (حسیَن) گوڵاڵه‌ی هاوسه‌ری زۆر خۆشده‌ویست، به‌ڵام قسه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی وایان له‌ (حسیَن) كرد برِیاری ژنهیَنان بدات، رۆژبه‌رِۆژ په‌یوه‌ندی نیَوان (حسیَن و گوڵاڵه‌) به‌ره‌و خراپی ده‌رِۆیشت، هه‌موو رۆژیَك (حسیَن) به‌گوڵاڵه‌ی ده‌وت من ژن ده‌هیَنم پیَویسته‌ منیش ببم به‌باوك، كه‌چاوم به‌منداڵیَك ده‌كه‌ویَت بانگی دایكی یان باوكی ده‌كات كزه‌ له‌جه‌رگم دیَت، تۆ منداڵت نابیَت، بۆیه‌ پیَویسته‌ ژنیَكی تر بهیَنم، رۆژانه‌ به‌رده‌وام به‌گوڵاڵه‌یان ده‌وت تۆ منداڵت نابیَت، جیاوازیت نییه‌ له‌گه‌ڵ پیاودا، داری بیَبه‌ر بۆ برِین باشه‌، هه‌موو ئه‌و قسانه‌و نه‌بوونی هیوایه‌ك بۆ منداڵبوون ببوونه‌ كۆسپیَكی گه‌وره‌ بۆ گوڵاڵه‌.
رۆژیَكیان (نه‌جیبه‌)ی دراوسیَیان دیَت بۆ ماڵی (گوڵاڵه‌)و پرسیاری لیَده‌كات و پیَیده‌ڵیَت ره‌نگ و روخسارت جوان نایه‌ته‌ به‌رچاوم.
(گوڵاڵه‌)ش به‌غه‌مبارییه‌وه‌ كیَشه‌ی رۆژانه‌ی خۆی بۆ (نه‌جیبه‌) ده‌گیَرِیَته‌وه‌، (نه‌جیبه‌)ش پیَیده‌ڵیَت به‌هه‌زاران پیاو ئاماده‌ن ژنیَكی وه‌كو تۆ جوان بخه‌نه‌ سه‌رچاویان و زۆر له‌ (حسیَن)ی هاوسه‌رت باشترین بۆت، راسته‌ (حسیَن) كورِیَكی جوانه‌ تا بڵیَی ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام پاره‌و ماڵی دنیا بریتیی نین بۆ به‌خته‌وه‌ری خیَزان، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی و ریَز له‌نیَوان هاوسه‌ره‌كاندا سه‌روه‌تیَكی زۆر گرانبه‌هایه‌، هه‌ركاتیَك (حسیَن) ژنیهیَنا تۆش داوای جیابوونه‌وه‌ی لیَبكه‌، دواتر نه‌جیبه‌ وتی: ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ برایه‌كم ناوی (سامان)ه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌رِاوه‌ته‌وه‌و دوای (3) سیَ مانگی دیكه‌ ده‌چیَته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا، ده‌یه‌ویَت ژن بهیَنیَت كه‌هاته‌ ماڵمان ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ده‌رفه‌تیَكدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌، ئه‌گه‌ر به‌یه‌كتری رازیبوون له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌تبات بۆ ئه‌وروپاو له‌ناو ئه‌و خیَزانه‌ رزگارت ده‌بیَت.
دوای چه‌ند رۆژیَك (سامان) به‌سه‌ردان دیَت بۆ ماڵی نه‌جیبه‌ی خوشكی، نه‌جیبه‌ش به‌سه‌رهاتی گوڵاڵه‌ی بۆ باسده‌كات كه‌ (حسیَن)ی هاوسه‌ری ده‌یه‌ویَت ژنیَكی تر بهیَنیَت و زۆریش له‌گه‌ڵ گوڵاڵه‌دا خراپن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی منداڵی نابیَت، به‌ڵام (گوڵاڵه‌) ژنیَكی زۆرجوانه‌و باسی تۆشم بۆكردووه‌!
(حسیَن)ی ده‌وڵه‌مه‌ندو بازرگان تا بڵیَی بیرته‌سك و كه‌لله‌رِه‌قه‌، له‌ماڵه‌وه‌یاندا ژن بۆی نییه‌ ته‌نانه‌ت به‌خیَرهاتنی میوانی بیَگانه‌ بكات و بۆشی نییه‌ به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك خۆی نیشانی میوان بدات، دوای یه‌كتربینین و په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی سامان و گوڵاڵه‌.
سامان مۆبایلیَك و سیم كارتیَكی تایبه‌ت بۆ گوڵاڵه‌ ده‌كرِیَت و له‌رِیَگه‌ی (نه‌جیبه‌)ی خوشكییه‌وه‌ ده‌یدات به‌گوڵاڵه‌.
هه‌موو رۆژیَك دوای ئه‌وه‌ی (حسیَن)و باوكی و براكانی له‌ماڵه‌وه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ كارگه‌كه‌یان، گوڵاڵه‌ ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گریَت و به‌مۆبایله‌كه‌ په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌سامانه‌وه‌و په‌یمانی پیَده‌دات كه‌هه‌ركاتیَك (حسیَن) ژنیَكی دیكه‌ی هیَنا خۆی به‌ته‌ڵاقدان ده‌دات و دوای جیابوونه‌وه‌، شوو به‌سامان ده‌كاته‌وه‌.
رۆژیَكیان له‌كاتی قسه‌كردندا به‌مۆبایل له‌گه‌ڵ (سامان)دا (كارۆخ)ی برا بچووكه‌كه‌ی (حسیَن) دیَته‌ ماڵه‌وه‌و سه‌یرده‌كات وا (گوڵاڵه‌) به‌مۆبایل قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سیَكدا ده‌كات.
(كارۆخ)یش ته‌له‌فۆن بۆ (حسیَن) ده‌كات و پیَیده‌ڵیَت گوڵاڵه‌ به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سیَكدا ده‌كات!!
(حسیَن) به‌په‌له‌ ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌و ده‌كه‌ویَته‌ لیَدان و ئازاردانی گوڵاڵه‌و مۆبایله‌كه‌شی لیَده‌ستیَنیَت و پیَی ئاشكراده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سیَكدا قسه‌یكردووه‌.
(حسیَن) دواتر له‌گه‌ڵ براو ئامۆزاكانیدا ده‌یبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار له‌ (...)و سه‌ره‌تا دوو فیشه‌ك ده‌ده‌ن له‌هه‌ردوو ده‌ستی و پیَی ئاشكراده‌كه‌ن كه‌ كورِه‌كه‌ ناوی (سامان)ه‌و برای (نه‌جیبه‌)ی دراوسیَیانه‌.
گوڵاڵه‌ به‌ (حسیَن) ده‌ڵیَت برِوام پیَبكه‌ ده‌ستم به‌رده‌ستی (سامان) نه‌كه‌وتووه‌، ته‌نیا په‌یمانم پیَداوه‌ كه‌هه‌ركاتیَك تۆ ژنت هیَنا منیش لیَت جیاببمه‌وه‌و شووی پیَبكه‌م، چونكه‌ سامان پیَمرِازییه‌ ئه‌گه‌رچی منداڵیشم نه‌بیَت.
گوڵاڵه‌ جاریَكی دیكه‌ سه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه‌و به‌ (حسیَن) ده‌ڵیَت هیچی خراپم نه‌كردووه‌، خۆشم به‌تاوانبار نازانم، به‌ڵكو تۆ سه‌رچاوه‌ی تیَكدانی ژیانی هاوسه‌ریمان بووی، تۆ وات له‌من كرد هه‌وڵبده‌م كه‌سیَك هه‌ڵبژیَرم تا دوای ژنهیَنانت له‌گه‌ڵیدا بژیم.
(حسیَن) چیتر گویَی له‌قسه‌كانی ناگریَت و گولله‌بارانی ده‌كه‌ن و هه‌موو جه‌سته‌ی به‌جاریَ خه‌ڵتانی خویَن ده‌بیَت و هه‌ر له‌وشویَنه‌ش چاڵیَكی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن و ته‌رمه‌كه‌ی تیَدا ده‌شارنه‌وه‌.
(سامان و نه‌جیبه‌) هه‌ر كه‌ده‌زانن (گوڵاڵه‌) رووبه‌رِووی كیَشه‌ بووه‌ته‌وه‌و له‌ناویان بردووه‌، به‌په‌له‌ ئه‌و شاره‌ جیَده‌هیَڵن، سامان ده‌چیَته‌ ماڵی پیاویَكی ناسراو و پیاوماقوڵ له‌شاری (...) له‌وماڵه‌ ژیانی پاریَزراو ده‌بیَت و كه‌سیش نازانیَت له‌وماڵه‌دا حه‌شاردراوه‌.
(حسیَن) گوڵاڵه‌ی كوشت و برِیاری كوشتنی (سامان)یشی دابوو، حسیَن و خزمه‌كانی شارو شارۆچكه‌ نه‌ما نه‌گه‌رِیَن به‌دوای (سامان)دا، به‌ڵام نه‌یاندۆزییه‌وه‌.
(حسیَن) برِیارده‌دات كه‌هه‌ركه‌سیَ شویَنی (سامان)ی پیَبڵیَت له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند هه‌زار دۆلاری ده‌داتیَ.
دوای سیَ مانگ گه‌رِان به‌دوای (سامان)دا له‌ماڵی (...) له‌شاری (ك) ده‌یدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام ناتوانن له‌وماڵه‌ ده‌ریبكه‌ن، ناچار له‌ (بنكه‌ی پۆلیس) شكاتی لیَده‌كه‌ن و ده‌ڵیَن له‌ماڵی (...)یه‌.
ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تیش باڵاتره‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه‌، بۆیه‌ پۆلیسی شاری (ك) سامان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ماوه‌ی چه‌ند مانگیَك ده‌خریَته‌ زیندانه‌وه‌، دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ له‌كۆتایی ساڵی (...) ئازاد ده‌كریَت.
ئه‌و رۆژه‌ی سامان ئازادكرا (براو ئامۆزاكانی حسیَن) ئاگاداربوون و چاودیَرییانده‌كرد تا بزانن چ كاتیَك دیَته‌ ده‌ره‌وه‌ تا هه‌وڵبده‌ن بیكوژن.
كاتژمیَر (10:40) خوله‌كی پیَش نیوه‌رِۆ بوو سامان له‌زیندان هاته‌ ده‌ره‌وه‌و جاریَكی دیكه‌ هاته‌وه‌ دنیایه‌كی ئازاد.
سامان زۆر ده‌ترسا، چونكه‌ بۆیان باسكردبوو كه‌بنه‌ماڵه‌ی (حسیَن) چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندن و ئاساییه‌ به‌لایانه‌و له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی كه‌سیَكدا (50.000) په‌نجا هه‌زار دۆلار بده‌ له‌سوڵحكردندا.
كاتیَك سامان ئازادكرا زۆر به‌ترسه‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌یری ئه‌ملاوئه‌ولای خۆی ده‌كردو به‌په‌له‌ سواری تاكسییه‌ك بوو پیَیوتبوو بمبه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، برِۆ بۆ شارۆچكه‌ی (م).
سامان به‌سواری تاكسییه‌كه‌ رۆیشت به‌ره‌و ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ نه‌یزانیبوو وا چوار (4) ئۆتۆمبیَلی (مۆنیكا) به‌دوایانه‌وه‌ن بۆ كوشتنی.
چه‌ندجاریَك ویستبوویان هه‌ر له‌ناو تاكسییه‌كه‌دا بیكوژن، به‌ڵام له‌به‌ر شۆفیَری تاكسییه‌كه‌ نه‌یانویستبوو شۆفیَره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكوژن.
شۆفیَری تاكسییه‌كه‌ ئاگای له‌م ته‌كسییه‌ نییه‌و ناشزانیَت سامان كیَیه‌و بۆ ده‌چیَت بۆ شارۆچكه‌ی (م)، ئه‌و ته‌نیا له‌پیَناوی په‌یداكردنی پاره‌ بۆ بژیَویی ژیانی له‌گه‌ڵیدا هاتووه‌.
كاتیَك كه‌گه‌یشتنه‌ ناوشار (سامان) به‌شۆفیَره‌كه‌ ده‌ڵیَت بمگه‌یه‌نه‌ فڵان گه‌رِه‌ك، كاتیَك له‌وگه‌رِه‌كه‌ ده‌گه‌نه‌ به‌رده‌رگای ماڵی پوری سامان له‌تاكسییه‌كه‌ داده‌به‌زیَت و تاكسییه‌كه‌ش ئه‌و شویَنه‌ جیَده‌هیَڵیَت.
سامان به‌رله‌وه‌ی له‌ده‌رگای ماڵی پوری بدات (حسیَن)و براو ئامۆزاكانی ده‌گه‌نه‌ سه‌ری و زیاتر له‌ (40) چل فیشه‌كی لیَده‌ده‌ن و كاسه‌ی سه‌ری وردو خاش ده‌كه‌ن به‌فیشه‌ك و میَشك و خویَنی سامان ده‌پژیَت به‌ده‌رگای ماڵی پوری و به‌جاریَ ده‌موچاوی ده‌شیَویَت.
دوای رووداوه‌كه‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه‌ شویَنی رووداوه‌كه‌و دوای لیَكۆڵینه‌وه‌، ماڵی پوری بۆیانده‌رده‌كه‌ویَت كه‌ئه‌و ته‌رمه‌ ته‌رمی (سامان)ه‌و له‌دواییدا پۆلیسی ئه‌وشاره‌ بۆیان ده‌رده‌كه‌ویَت كه‌ (سامان) به‌میوانیی (به‌سه‌ردان) هاتووه‌ بۆ ماڵی پوری، به‌ڵام (حسیَن و براو ئامۆزاكانی) به‌دوایه‌وه‌ بوون و كوشتوویانه‌.
ئه‌مه‌ چیرۆكی كوشتنی (سامان و گوڵاڵه‌) بوو كه‌ (حسیَن) خۆی سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌و ئه‌م كیَشه‌یه‌ بوو، به‌بیانوی (شه‌ره‌ف پاریَزیی و ئابرِو)ه‌وه‌ كه‌ به‌ناوی شكاندنی (شه‌ره‌ف و نامووسه‌وه‌) كۆتاییان به‌ژیانی دووكه‌سی بیَتاوان هیَنا.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیَمه‌دا پیاو هه‌موو مافیَكی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ركردووه‌، كه‌یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌رووی ژنه‌كه‌یه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌ به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بیَت بیَ پرس و رای ژنه‌كه‌ی ژنیَكی دیكه‌ بهیَنیَت به‌و ناوه‌ی كه‌پیاو سه‌رداری ژنه‌، به‌ڵام بۆ ژن تاوانه‌ ئه‌گه‌ر مافی جیابوونه‌وه‌و شووكردنه‌وه‌ به‌خۆی بدات.
تیَبینى: ئه‌م چیرۆكه‌ هه‌واڵه‌ له‌ساڵى 2004 روویداوه‌

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-12 18:08:41

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

barasti zor maisat bu dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-12 20:27:24

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من سه‌رکه‌وتوبیت ته‌باره‌ك گیان.....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-12 20:49:08

Evet
خونچەی نوێ
شوێن: sulaymany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-10-10
په‌یامه‌كان: 18

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

dastt xosh be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-12 21:04:31

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ئیڤت گیان ده‌ستت خۆش بێت ،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-12 22:38:15

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

ده‌ست خۆش بێت هه‌ڤاڵی به‌رێز بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-13 11:09:45

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گیانی من ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ری ده‌ستت خۆش بێت ،،،،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-13 11:16:24

Rahozsalta
جوانی کوردژین
شوێن: slimane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 171

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

dastakant xosh azizm hewae sarkawtnt bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-13 11:46:24

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ڕاهۆز گیان ده‌ستت خۆش بیت گیانی من.......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-05-14 14:09:58

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

dast xosh ameiz sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-05-17 16:57:30

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کوڕی سلێمانی ده‌ستت خۆش بیت هاوڕیی ئازیز ،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-05-17 17:07:48

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته جوانه به راستى من نازانم جى بليم من هه ميشه ئه بيت كؤله ك خه م بؤ ئه م مه سه لانه بخؤم 
ده ست خؤش ئاميز كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-05-17 22:30:10

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

به‌خوا ڕاست ده‌که‌یت ملازم حیده‌ر گیان ئه‌بێت هه‌ر خه‌میان پێ بخۆین ..خوا به‌دوورمان بکات انشاءلله‌،،،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-05-18 13:39:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

dast xosh  hawrem    bo am babata

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-05-18 15:51:38

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ڕووداوێکی دڵته‌زێن..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕێی ئازیزم ده‌ستت خۆش بێت ،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net