.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











سەرۆك- سەرۆكی كارێزمی
زۆر مشت و مڕ لەسەر ئەو زاراوە كراوە لە لایەن زانا و فەیلەسوف و مەدرەسەكان..
لە بارەی: بنەچەو پەیدابوونی، مێژووەكەی، بۆنەكەی، فەرمانی، پاساوو فاكتەر وهۆیەكانی پەیدا بوونی. ئەركی مێژوویی و ئێستای، چارەنووسی، سەرۆكی سەركەوتوو كێ یە و مانای چیە؟ پێوەری چیە؟. هەر بەو پێ یە پێناسیشی گەلێ زۆرە بەڵام نزیكترینیان كە مانای گشتی بدا لە (موسوع علم الاجتماع)مان هەڵبژاردووە كە دەڵێ (سەرۆك: ئەو كەسەیە كە كاری خەڵكی ڕادەپەڕێنێ یان وا دەكا خەڵكی تریش ڕایبپەڕێنن)، كۆمەڵێك توانای هەیە جیا لە خەڵكی ئاسایی وەك توانای یەكلاكردنەوە، بڕیار، وروژاندن، گرنگی ئامانج، ستراتیجیەت و نەخشە، پیشبینی كردن، خێرا گەیشتنە ئامانج، سووربوون، دوور و قوولأ و هەمەلایەن بینی، باوەشی فراوانی لە بەرپرسیاریەتی، هێزی جێبەجێ كردن، ناسینی تواناكانی خەڵكی تر، داهێنان، متمانە، دادگەری و ڕاستی...
هەرچەندە بابەتەكەمان سەرۆكە بە گشتی بەلام هەر بۆ زانین یەكەم سەرۆك كۆماری دەستووری لە ئەمریكا هاتووە، ئەویش(جۆرج واشنگن)بوو بە پێی دەستووری 1787ز بووە یەكەم سەرۆك لە ساڵی1789 ، ئینجا ئەو ئەزموونە گواسترایەوە بۆ ئەمریكای لاتینی لە ساڵی 1811 بۆ تشیلی، كولومبیا، ڤەنزویلا ، ..
سەرۆك لە مەدرەسەی لیبڕاڵی بەدرێژی مێژوو بە دەسكەوت و هەڵكەوت حیسابە، پیرۆزی نیە، ئێستاش هیچ لێ پێچانەوەیەكی دواڕۆژی لەگەڵ نیە، هەتا بەڕای (سپنۆزا) لە دیموكراسیدا (سەرۆك) پابەند نیە بە هیچ یاسایەك تەنها بە بەڵێنەكانی گەل ، لەو بنەمایەوە كەسانی وەك هێتلەر و مۆسۆلینی و زۆری تر پەیدابووینە بە پرۆسەی دیموكراسیش، هەموو دەم ئەگەری دووبارەبوونەوەشی هەیە، هەر چەندە ئێستا دەبینین سەرۆكیش لەوانە سەرۆكەكانی ئەمریكا سزا و لێپێچانەوەی یاساییان لەسەرە، لەوانە نیكسۆن لە1973-1974لە سەرۆكی لادرا، كلینتۆن دادگایی كرا.. 0
هەرچی شیوعیەتە لەسەر ئەسڵی پەیدابوون و چارەنووسی زۆر بە ئیجابی و پێویستی سەیری سەرۆك ناكەن، پێیان وایە لە قۆناغی كۆمەلگەی سەرەتای (سەرۆك) نەبووە، هەروەك لە كۆتاییش نامێنێ، پێیان وایە سەرۆك زادەی مل ملانێی چینایەتی و دابەشی كارە، هەڵبەتە ئەو بۆچوونە ڕەگ و ڕیشەی فراوانی هەیە لەناو زۆربەی (تگوریەكان) و بەشێكیش لە ئەنسرۆپۆلۆجیەكان بە تایبەتی (مۆرگان)، ئەوانە نموونەشیان هەندێ هۆزی دواكەوتووە كە گوایە سەرۆكیان نەبووە، بە مەبەستێكی سوكایەتیش وەسفی كۆمەڵگەی ڕەسەنی ئەمریكا (هندیە سوورەكان) و ئوسترالیە-ئەپۆرچینیەكان دەكەن بەبێ سەرۆك و یاسا و ڕێسا. گوایە ئەوروپیەكان گەیشتنێ و دڕیان بەتاریكی دا، زۆر تەقەلای تر لە لایەن ئەنسرۆپۆلۆجیەكان دراوە بە ئەدرێسی (كۆمەڵگەی بێ سەرۆك Acephalas sociaty) گوایە تەنیا ئەنجومەنێكی پیرانیان هەبووە . كەچی هەر لە وەسفەكانی خۆیان بۆ ئەو جۆرە كۆمەڵگەیە دەردەكەوێ كە سەرۆكیان هەبووە، قەدەغە و ڕێساو ئایین هەبووە، هەر بەسروشتی خۆی هەر كۆمەڵێكی ڕەمەكی پێكەوە بن بۆ ماوەیەكی كەم سەرۆك و پسپۆڕی (تخصص)ی لێ پەیدا دەبێت، بۆیە لە فەرموودەدا: (إذا كنتم ثلاثە..) یاسایەكی گەردوونیە .
لە ئەزموونی نوێش بەكردە ویستراوە كۆمەڵگەیەكی وا تاقی بكەنەوە بێ سەرۆك سەركەوتوو نەبووە، لە ئورگوای لە ساڵی 1911-1915 (9) كەس پێكەوە سەرۆك بوون، جارێكی تر لە ساڵی 1946-1961 لە هەمان شوێن، گوایە لە ڕۆمای كۆنیش جۆرێك لە سیستەمی دوانەیی(دیارشی) سەرۆكایەتی هەبووە، لە ئەزمونی كوردستانیش سیستەمی نیوە بە نیوەی هەردووسەركردەی (مام جلال وكاك مسعود) بە ناتەبایی هاتن تا یەكیان بۆ عیراق و ئەوی تریش لە كوردستان ماوە بە تەنها، هەریەكە ئەنجومەنی فیدراڵی و سۆڤیەتیش بەجۆرێك تاقیكراوە، لە (لیبیا)ی ئێستا گوایە سەرۆكی نیە و ئەنجومەنی گەل هەیە بەڵام (سەركردەی شۆڕش-معمر قژافی) زیاتر لەو دەورەش بە كردەیی دەبینێ، بۆیە ئەو بۆچونەی شیوعیەت لە بارەی (سەرۆك) بنچینەی زانستی نیە، ئینجا لە ڕووی واقیعیش پێچەوانەی ئەو بۆ چوونەی خۆیان بوون هەریەكەیان هەتا مردن سەرۆك بوو، هەتا لەیەكێ لە دەنگدانەكانی كۆنگرەیان (ستالین) لە (101%)ی دەنگی هێنا بوو!، لە دوایدا نموونەی سەیرتریشی لێ پەیدابوو (كیم ئیل سونگ) سەرۆكی كۆریای شیوعی مرد كوڕەكەی هێنا جێی خۆی، هەروەها (كابیلا)ش لە كۆنگۆ، لە نموونەی سوشیالیستیش لە سوریا (حافڤ الاسد) مرد كوڕی هاتە جێی ئێستا بوویتە دیاردەیەكی ئاسایی ناو عەلمانیەت بە كوردستانیشەوە، سەرۆكایەتی وەك (مولكیەتی) لێ هاتووە هەتا لە حزبی سیاسیش ئێستا ئەو سەرۆكانە لە جێی باوكیانن، ولید جنبلاگ-لبنان، بنازیر بۆتۆ-پاكستان، سونیا غاندی-هیند. زۆری تریش، لە كاتێكا دەبینین لەناو بزوتنەوە ئیسلامیەكان و دەوڵەتە ئیسلامیەكان وانیە، لە ئێران (أ.خمینی) مرد (علی خامنائی) هاتە جێی هەر لە نەتەوەی یەكیش نین، لە چیچان لە جێی جەوهەر دۆدایف سەلیم خان یاندەربایف هات هیچی یەك نین، ئینجا لەدوای ئەویش لە هەڵبژاردنێكی ئازاد ئەسڵان مەسخادۆف دەرچوو بە هێمنی دەسەڵاتی دادەست، لە ئێران ئەوا شەشەمین سەرۆك كۆمار دەگۆڕێ، هەروەها دەستگۆڕی دەسەڵات لە بۆسنیا لەلایەن (علی عزت بیگۆڤیچ) و تاڕادەیەك (عبدالرحمن وحید) لە ئەندۆنیسیا، نمونەی ئیسلامی لەو سەردەمە زیاترە. لە كوردستانیش تەنیا لەناو حزبە ئیسلامیەكان دیاردەی ڕابەر گۆڕین هەیە ئەگەرچی هەندێ گیروگرفتیشی هەبووە، ئەگینا حزبەكانی تر تا ئێستا نەگۆڕاون و شمولی هەڵبژاردنی كۆنگرەش نین، بەو شێوەیە دەچینە ناو فیكری ئیسلامی لە بارەی (سەرۆك) و بوون و پێویستی: هەڵبەتە تێڕوانینەكانی هەروا سادە و هەڵقوڵاوی دەما و دەست نیە، بەڵكو ڕەگەكانی قووڵ دەبێتەوە بۆ سروشت و گەردوون و یاساكانی بوونەوەر، هیچ سیستەمێك نیە لە گەردوون سەركردە و(مەرجع)ی نەبێت، هەر لە كەشكەشانەوە بۆ كۆمەڵەی خۆر و تا دەگاتە گەردێك، بە هەمان شێوەش ژیاندارانی بە كۆمەڵیش، هەر لەناو خانەیەك هەتا لەشی ئادەمیزادیش هەمووی بەپێی سیستەمی ناوەندی و سەرۆكانە ئیش دەكا، بەو شێوەیە هەر ڕەواییەك لەلایەن شەریعەتی ئیسلامیەوە داڕژراوە وەك واقیعیش پێویستە، كە پیرۆزیش دەداتە (سەرۆك) بە پێ ی مەرجی خۆی، ئەوا سروشت و گەردوون و یاسای بنچینەیی بوونەوەر كردوویە بە (سوننەیەكی بوون)، بۆیەش كۆمەڵ و پارچەكانی تری كۆمەڵایەتیش هەریەكە پێویستی بە سەرۆك و (مەرجعیەت) هەیە وەك ئاوو هەوا، نەك تەنیا بۆ جەنگ هەروەك زۆرێك لە فەرهەنگ و لێكۆڵەرەوەكان وای بۆ چوون، سەرۆكیان لە بەشی (جەنگ) تۆمار كردووە لەوانە (موسوعە العالمیە) بوونی سەرۆكی تەنیا لەكاتی مل ملانێ بە پێویستیەكی گرنگ زانیە ، لە ئیسلامدا ئەركی (سەرۆك) سپاردەیە نەك ئیمتیاز، خزمەت كارە نەك خزمەتی بكرێ، (سید القوم خادمهم)، عیبادەتە پادشایی نیە، ئیش كەرە حەسایەوە نیە، بۆیە كۆمەڵێك مەرجی توند و تۆڵ بۆ سەرۆك (جا ئیمامە یان خەلیفە یان سەرەك دەوڵەت) دانراوە لە زانیاری و دڵسۆزی و خۆنەویستی و مەبادیئی و..، هەر بۆیەش لە ئیسلامدا (بە پێچەوانەی سپنوزا- و عەلمانیەت) دوا مەرجەع نیە، چاودێری زۆر لەسەرە لە لایەن (ئوممەت، شورا، دادگا، . پەیام، لە هەمووی گرنگ تر ڕۆژی دواییو لێپێچانەوە لەگەلی)، ئیسلامی ڕاستەقینە بەوە دەناسرێتەوە كە والیەكانی، سەرۆكەكانی، وەزیرەكانی، . بە تەكلیف و تكا بێنە سەركار، لایان ناخۆش بێت بە پێچەوانەی ئەو پڕۆسەیەی عەلمانیەت و رۆژئاواش كە دەبینین حزبێك یان سەرۆكێك دەردەچێ دەبتە ئاهەنگ و خۆشی ئەوی دەریش نەچوو ماتەمینیە ئیتر جەنگ و وێرانكاری لە پێناو بكرێت، خۆ ئەگەر لەمێژووی خەلافەتی ئیسلامیش نمونەی زۆری ناشیرین هەیە ئەوە ئەزموونی موسوڵمانانە نەك ئەزموونی ئیسلام، لە كوردستانی خۆشمان بوونی بەرپرس یان سەرۆك واتە ئیمتیاز و ژیانی خۆش، ئا لێرەدایە و ڕاستە كە زانایانی دەروون ناسی دەڵێن (ئەسڵی سەرۆك) لەوە هاتووە ودێ كە هەندێ خەڵك غەریزەی زاڵ بوون و خۆ دیارخستنیان هەیە، خەڵكی تریش غەریزەی (هەست بە نوقستانی) خۆ بەدەستەوە دەدەن و دەبنە پاشكۆ و گوێڕایەڵ و سەرباز..
هەڵبەتە ئەو تێ ڕوانینە (گشتی) نیە، جارێ هەموو كەس غەریزەی خۆ دەرخستن و زاڵ بوونی هەیە، هەست بە نوقستانیش پاڵنەرە بۆ سەرۆكایەتی نەك سەربازی (لە دوای لە دەروون ناسی سیاسی زیاتر باسیان دەكەین)، سەرۆك لە ئیسلامدا دەروازە و زامنكەری دەستگۆڕی دەسەڵات و فرەیی و كار بەشورا و دەسەڵات بەجێ هێشتن بۆ هاووڵاتی و پایەی ئافرەت و هەژاران و پسپۆر و..، بە پێچەوانەوە كە بنەماكان ئیسلام نەبێت ئەوا بازنە كلاسیكیە كۆمەڵایەتیەكان دێتەوە پێش كە تیایدا تواناكان، دڵسۆزیەكان، زاناكان، ئایدیۆلۆژیە مەبادیئیەكان. دەكەونە ژێر كلاسیكیەتی بازنە كۆمەڵایەتیەكان و تیایدا (نووسەر پاشكۆی سیاسەتمەدار دەبێ)، (زانا لەبەر دەرگای سەرۆك دەبێ) (نیشتمان پەروەر چاو لەدەست نیشتما فرۆش دەبێ )(ژیر لەژێر دەستی نەفام دەبێ) (بەرژەوەندی گشتی لەژیر دەستی بەرژەوەندی تایبەتی دەبێ). ئیتر لە دوایدا زۆر كەم دەبا، گەورە بچووك قوت دەدا، ئەگەر خاوەن هێز دووا بێ هێز بێ دەنگ دەبێ، هەمووی وەردەگەڕێ..
سەرۆك ئەو كاتی لەسەر بنچینەی هێز و ڕەچەڵەك و بنەماڵە و دەوڵەمەندی دەبێت كە سەرچاوەیەكی هەرە گرنگی ستەمی كۆمەڵایەتیە.
سەرۆكی كارێزمی:
بە پێی زۆربەی فەرهەنگەكان یەكەم جار (ماكس ڤیبەر) كاریزمی بەكارهێنا، مەبەستی لەو جۆرە سەركردانەیە كە بەهرە و توانایەكی زۆریان هەیە لە ڕاكێشان و كۆكردنەوەی خەڵك بێئەوەی ئامرازی دیسپلینی سەربازی یان پاڵنەری پایە و مادی بەكار بهینی، نموونەی زۆربەی فەرهەنگەكان بریتیە لە: غاندی، نەهرۆ، دلایلاما، أ.خمینی، .. هەر چەندە ناوی هیچ سەرۆكێكی نوێی كوردی تیادا نیە بەڵام بەپێی ئەو مواسەفاتە (ملا مصگفی) لەو جۆرە سەرۆكە بووە0
هەموو سەرۆكێك ئەو بەهرەیەی نیە، بە پێی (ماكس ڤیبەر) ئەوانەی بەناوی خوا لە (مەسیحیەت و لە ئیسلام) یش توانیویانە ئەو پایە بەدەست بهێنن، لەڕاستیدا لە كۆمەڵگەی كۆن هیچ شارستانی و ڕابوونێك سەرنەدەكەوت ئەگەر پاڵپشتێكی پەیامی نەبوایە، چ بەڕاستەقینەكەی چ بە دۆخی لادان و خەڵەتاندنەكەی، بۆیە سەرۆكی كاریزمی پێویست بوو هەم بۆ ئەو رابوونە هەم بۆ پارێزگاری، بۆیە گەلێ جار ئەگەر توخمی (پەیام) راستەوخۆ ئامادە نەبوایە یان ئەو سەرۆكە دژ بە پەیام بوایە ئەوە ناچار جۆرە سەربردەیەكی تری لە (خارق) دەهۆنیەوە، بەشی زۆریان ڕەچەلەكی خۆی دەدا ئاسمانی و هاتنەخوارەوەی پادشای گەورە لە ئاسمان بۆ ئەو میللەتە، یان ئەو مەملەكەت و شارەی بەدروستكراوی راستەوخۆی خودا وەسف دەكرد. یان بەشێكیان هەر راستەوخۆ بانگێشەی خوایەتی دەكرد وەك (سەرجۆنی ئەكەدی) یان بەشێك لە فیرعەونەكان و زۆری تر، بەشێكی تر لە (خارق) ئەوە بوو وەك باپیرە گەورەی پادشا رۆمیەكان گوایە گورگ بەخێوی كردوون لەسەر فەرمانی خواوەند، یان لە ئاسمان هاتونە خوار، بەو جۆرە (كارێزمیە) پێشیان لەخەڵكی دەگرت تا:
1- هیچ كەس بیر لەو پایەو دەسەڵاتە نەكاتەوە بۆ خۆی.
2- گوێڕایەلأ و پابەند بێت بە فرمانەكانین.
3- بارێكی دەروونی گشتی بسازێ كە هەرگیز ئەوانە سەركەوتوون.
4- بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكەشی بەمیراتی قەتیس بمێنێ تەنها بۆ ئەو بنەماڵە.
5- هەرچی دەیكەن و دەڵێن پیرۆزی تێدایە.
عادەتەن نازناو دەدرا سەرۆكی كاریزمی، وەك: میللی چیڤ، ئەتاتۆرك، غازی درابووە مصگفی كمال، سەرۆكی فۆهر بۆ هتلەر، دوتشی - مۆسۆلینی، ڤلادیمێر ئیلتچ-لینین، شای ئێران-ئاریا مهر، صدام حسین-قائد الفژ. ئەوە بەكاریزمی نوێیان لە قەڵەم داوە، هەرچەندە دەبوایە بە كاریزمی قۆپیەی لە قەڵەم بدابوایە..، چونكە ئەو ناز ناوانە لەلایەن خەلكانی (وعاڤ السلاگین)ەوە بەو سەرۆكانە دراوە 0
لە زاراوەی كوردی سەرۆكی كارێزمی زیاتر مانای (ڕابەر) دەگرێتەوە كە سەرۆكێكی رۆحی میللەتێك بێت، واتە هەم سەرۆكی یاسایی هەم میللی، هەڵبەتە ڕاستە هەموو كەس بە هیوای ئەو پایەیە بەڵام كۆمەڵێك سیفاتی سەرباری كارێزمیش هەیە، ئینجا مرۆڤە تایبەتیەكانن دەگەنە ئەو ئاستە بە گشتی هەروەك فەرهەنگەكان ئەوتایبەتمەندیانەیان وا تۆمار كردووە : (..خۆڕاگری، دڵسۆزی بۆ بەها بەرزەكان و بۆ حزب وبۆ هاوپەیمانانی، زۆر ناسین، كەم پێكەنین، زۆر وزە، هێزی ڕاكێشان، بێ لایەنی لەناكۆكیە ناوەكیەكان ، . لە هەمووی گرنگ تر بەلای (ماكس ڤیبر) (جاژبیە الشخصیە)یە، ئەوەیان سیفەتی سەرۆكی سەركەوتووە لە ڕووی زانستی نەك لە ڕووی (ڕێباز)، هەڵبەتە لە مەدرەسە مەبدەئیەكان بە تایبەتی لە ئیسلام سەرۆك وەك دەرفەت نیە هەر بێتو بیقۆزێتەوە بێ مەرج، یان وەك (سپنوزا) بڵێ سەرۆك لە دیموكراسیدا پابەند نابێت بە یاسا. نەخێر كۆمەڵێك مەرجی قورسی بۆ (سەرۆك، ڕابەر، والی) داناوە، ئینجا ناوی جیاجیا تری هەیە لە كەلتوری ئیسلام، خەلیفە، ئیمام، ڕەهبەر، سوڵتان، ئەمیر المۆمنین، . بەكورتی و خێرایی هەندێك لەمەرجەكانی هەڵدەبژێرین:
1-مەرجە ئیسلامیە سەرەتاییەكانی لە دڵسۆزی و خۆ نەویستی و باڵایی و ڕەوشتی كەسێتی و سیاسیش.
2-شارەزابێت بە واقیعی جیهانی و ناوەخۆی و ڕووكاری ڕووداوەكانیش.
3-بەچاكی لە مەبەستی (مقاصد)ی ئیسلام و ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز گەیشتبێ بە پەیڕەوكردنەوە.
4-كەمتر نزیكی وردە ئیش و ڕاپەڕاندن بكەوێت، كەم تێكەڵ بێت زیاتر ڕێنمایی دەربێت بەتایبەتی لە قۆناغە سەخت و گواستنەوەییەكان.
5-زۆر شورەوی بێت، دروست بوونی بڕیار (لا مەركەزی) بێت، (مەركەزیانە) جێبەجێ بكرێت، دەبێ بشزانێ ئەو بڕیارانەی دەشێ بۆ جێبەجێ كردن، سەركەوتووترین پەیوەندی سەرۆك بە شوڕا بەپێی ئەو ئایەتەیە [اڵذینَ ێسْتَمِعُونَ الْقَوْڵ فَیتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ]، واتە شوڕا فرەگەڵاڵە پێش كەشی ئەو سەرۆكە دەكاو ئەویش چاكترینیان لە چاك جیادەكاتەوە، گرنگ ترینیان لە گرنگ جیا دەكاتەوە، خراپ لە خراپترینیان جیا دەكاتەوە. بۆ پەیڕەوكردن.
6- بەپێی ئەو كۆمەڵە ئایەتەی لەنێوان (ح.خدر) و (ح.موسی) هاتووە دیمەنێكە لەنێوان دوو سەركردایەتی دڵسۆز، بەڵام یەكەمیان دووربین و هەمەلایەن بینە و بە بابەتیانە و ئەنجام هەڵسەنگێنەر بۆ ڕووداوەكان دەچێت، كەچی لایەنی دووەم بە دڵسۆزی و هەنووكەییانەو یەك لایەنی و كورت بینانە بۆ ڕووداوەكان دەچێت و پێی وایە ئەوا (بێ هۆی مەعقول) كەشتیەكە دەشكێنێ! ئیتر بەڕوونی قورئانی پیرۆز ئەو جۆرە سەركردەیەی جۆری یەكەم هەڵدەبژێرێ لەو بەسەرهاتە.
ئەركی رابەر لە ساتە تەنگەكاندا ئەوەیە بتوانێ گیانی سەركەوتویی لەپێشدا دروست بكا (كە پێی دەڵێن ورە)، بەپێچەوانەی گیانی شكست، كە زۆربەی جار خەڵكی سادە ئیرادەی بەهێز نیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی كارەساتێك یان كێشەیەكی گەورە یان هێرشێكی بێگانە یان ئەركێكی نیشتمانی و سیاسی قوڕس، بێ متمانەیە، خۆڕاگر نیە، داماوە، بە پڕوپاگندە زیاتر باوەڕدەكا، ئارامی نیە، ڕووخاوە، دەترسێ، وەسفی كێشەكە یان دوژمنەكە بەزیادەوە دەكا، .. ئەوا هەمووی دەردی كوشندەیە دەبێ ڕابەر لەپێشینە بەسەر ئەو دەردانە زالأ بووبێ، هەموو دەروازەكانی كۆنتڕۆلأ كردبێ، ئەگینا شكست دۆستی نزیكی دەبێ، لێرەوە دیسان رۆڵی ئایین چەندە گرنگ دەبێ ئەگەر ئەو خەڵكە بە بیروباوەڕی ئاینی پەروەردەكرابێ، وەها دۆخێكی روبەڕوو نابێتەوە پێویستیشی بە كاریزمی نابێ، بەڵكو دەزگاو یاسا ئەو رۆڵە دەبینن.
مهسعود عبدالخالق
* سهرنووسهری رۆژنامهی ستاندهر وخاوهنی ئیمتیازی گۆڤاری ستاندهر

لهسهر هێڵ نییه







dastt xosh bet kak namo bo am babta hiwe sarkwtnt bo axwazm..............ASriN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه