❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / داهاته‌كانی‌ سینه‌ما له‌ ئه‌مریكا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-13 14:57:03

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

داهاته‌كانی‌ سینه‌ما له‌ ئه‌مریكا

نوێترین فیلمی‌ كۆمیدی‌ كه‌ به‌ناونیشانی‌ (بۆچی‌ ژنتهێنا؟) له‌ پله‌ی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ریزبه‌ندی‌ باشترین خاوه‌ن داهاته‌كانی‌ فیلمه‌ له‌ ئه‌مریكای‌ باكور و بڕی‌(21.5) ملیۆن دۆلاری‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.


ئه‌م فیلمه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنان و به‌رجه‌سته‌كردنی‌ تایله‌ر بیریه‌ و چیرۆكی‌ فیلمه‌كه‌ش له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ هه‌مان ناوی‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ تایله‌ر بیری‌ خۆی‌ نووسیویه‌تی‌. روداوه‌كانی‌ نێو فیلمه‌كه‌ش باس له‌ ئاسته‌می‌ پارێزگاریكردن له‌ خۆشه‌ویستییه‌كی‌ راسته‌قینه‌ ده‌كات له‌م رۆژگاره‌ی‌ ئه‌مڕۆمان.
له‌و ریزبه‌ندییه‌دا فیلمی‌ كۆمیدی‌ (پلانی‌ گه‌مه‌) له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ی‌ كرد بۆ پله‌ی‌ دووه‌م و ته‌نها بڕی‌(11.5) ملیۆن دۆلار داهاتی‌ بوو.
ئه‌و فیلمه‌ی‌ كه‌ چیرۆكه‌كه‌ی‌ باس له‌ یاریزانێكی‌ تیپێكی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ ژنی‌ نه‌هێناوه‌ و له‌ناكاو ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خاوه‌ن كچێكی‌ ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه‌ كه‌ ئاكامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئه‌ویندارانه‌ی‌ پێشویه‌تی‌. پاڵه‌وانێتی‌ فیلمه‌كه‌ش دوینی‌ دۆگڵاس جۆنسۆن به‌رجه‌سته‌ی‌ ده‌كات.
ئه‌مه‌ و له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا فیلمی‌(ئه‌م یانه‌یه‌ هی‌ ئێمه‌یه‌) پله‌ی‌ سێهه‌می‌ به‌ده‌ستهێناو داهاته‌كه‌ی‌ بریتی‌ بوو له‌(11) ملیۆن. ئه‌م فیلمه‌ش باس له‌ خاوه‌ن یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ ده‌كات له‌ شاری‌ نیویۆرك كه‌ هه‌وڵی‌ پارێزگاریكردنی‌ باوك و براكه‌ی‌ ده‌دات له‌ گروپێكی‌ مافیای‌ روسی‌. فیلمه‌كه‌ش له‌ نووسین و ده‌رهێنانی‌ جیمس جریه‌ و نواندنی‌ واكین فینكس و ئیفا میندیسه‌.
هه‌روه‌ها فیلمی‌ (مایكل كلایتۆن) له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆمار كرد و له‌ پله‌ی‌ بیست و چواره‌مه‌وه‌ هه‌ڵكشا بۆ پله‌ی‌ چواره‌م و بڕی‌(11) ملیۆن دۆلار داهاتی‌ بوو. ئه‌م فیلمه‌ش باس له‌ پارێزه‌رێك ده‌كات كه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ پارێزه‌ران كارده‌كات و به‌رپرسیارێتی‌ گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌ی‌ یاسایی‌ له‌ ژیانی‌ كاركردنی‌ وه‌ك پارێزه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ كه‌ پڕ له‌ مه‌ترسییه‌. فیلمه‌كه‌ش له‌ نووسین و ده‌رهێنانی‌ تۆنی‌ جیلوری‌ و نواندنی‌ تۆم ویلكنسنه‌. هه‌روه‌ها فیلمی‌(دێوه‌زكه‌كانی‌ مانگی‌ هه‌نگوین) له‌ پله‌ی‌ دووه‌مه‌وه‌ كشایه‌وه‌ و پله‌ی‌ پێنجه‌می‌ له‌ ریزبه‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا و بڕی‌ (7,4) ملیۆن دۆلار داهاتی‌ بوو. ئه‌م فیلمه‌ باس له‌ گه‌نجێك ده‌كات كه‌ پێی‌ وایه‌ هاوبه‌شی‌ ژیانی‌ خۆی‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌خێرایی‌ ده‌یخوازێت و له‌و كاته‌ی‌ له‌ به‌سه‌ربردنی‌ مانگینی‌ هه‌نگوینی‌ خۆیاندان ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و كچه‌ی‌ ئێستا بۆته‌ هاوسه‌ری‌ ته‌نها دێوه‌زمه‌یه‌كه‌ و هیچی‌ تر بۆیه‌ دووباره‌ ده‌ستده‌كات به‌ گه‌ڕان به‌ شوێن هاوبه‌شی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ خۆی‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net