.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ژیله‌مۆ یاسین قادر به‌رزنجى هیلاك ده‌كات
پاش خزمه‌تێكى زۆر له بوارى هونه‌رى شانۆ و دراماى كوردى، هونه‌رمه‌ند (یاسین قادر به‌رزنجى) له تازه‌ترین كارى هونه‌ریدا كه ئێستا سه‌رقاڵى وێنه‌گرتنى دراماكهدان به كاره‌كته‌رى مه‌ولود به‌شدارى له دراماى ژیله‌مۆدا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه یاسین قادر به‌رزنجى به سایتى چاودێرى راگه‌یاند دوائهزموونم كه به نواندن به‌شدارم تێیدا دراماى ژیله‌مۆیه كه له نوسینى مامۆستا كاوه‌ى ئه‌حمه‌د میرزا و ده‌رهێنانى به‌كر ره‌شید و له وێنه‌گرتنى سالار عهبدوڵلاَیه، ژماره‌یه‌كى زۆر ئه‌كته‌رى كوڕ و كچ به‌شدارن تێیدا له‌وانه ده‌ریا جه‌مال، نه‌رمین كاوانى، ژیان ئیبراهیم خه‌یات، كورده عوسمان، عه‌لى كه‌ریم، ئازاد جه‌لال، زاهیر عه‌لى، له گه‌نجه‌كانیش كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌شدارن له‌وانه رێباز محه‌مه‌د، عهبدوڵلاَى خه‌یات، مه‌ریوان عه‌لى و سه‌ركۆ عارف و چه‌ندین ئه‌كته‌رى تر و وه كۆمه‌ڵێك كۆمپارسیش هه‌یه سه‌باره‌ت به كارهكتهرهكهى خۆى یاسین قادر وتى كاره‌كته‌ره‌كه‌م ناوى مه‌ولوده و حه‌زیش ناكه‌م لێى بدوێم تا ئه‌و كاته‌ى نمایش ده‌كرێت، بهلاَم به شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌رهێنه‌ر رۆڵێكى بۆ من دیارى كردووه ڤلات نییه واته ده‌ورێكى ئاڵۆزه كۆمه‌ڵێك ته‌حویل له كاره‌كته‌ره‌كه‌م دا هه‌یه، له‌و دهورانهشه كه ئه‌كته‌ر زۆر هیلاك ده‌كات. هیواداریشم هیلاكم بكات.
ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه نزیكه‌ى مانگێكه ده‌ست كراوه به وێنه‌گرتنى دراماى ژیله‌مۆ و بڕیار وایه مانگى (6) مۆنتاجى ته‌واو ببێت و دواتر نمایش بكرێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه