❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-13 10:11:00

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده


نیترات له خۆراکدا سوودمه‌ندی بۆ گه‌ده هه‌یه. ئه‌م زانیارییه پزیشکێکی سوێدی به‌ناوی "Joel Petersson" له زانکۆی ئۆپسالا پاش ئه‌نجامدانی چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ پێیگه‌یشت. هاوکات ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ په‌رچدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی پێشووتر ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی نیترات به هۆکاری تووشکردنی  مرۆڤ به‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و ڕێخۆڵه تاوانبار ده‌که‌ن.

به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی سوێدی ناوبراو، نیترات ده‌بێته باشکردنی ناپۆشی گه‌ده و هه‌روه‌ها گه‌د له سووتاندنه‌وه (=Ulcer)‌ ده‌پارێزێت.

"Joel Petersson" پێیوایه، که هۆکاری سوودمه‌ندی نیترات بۆ بوونی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له به‌کتیریاییه‌کانی ناو ده‌م و ترشی ناو گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه.

نیترات بۆ گه‌شه‌کردنی ڕووه‌ك سوودمه‌ندییه‌کی زۆری هه‌یه، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان و سه‌ره‌کی له‌ په‌یینی ده‌ستکرده کیمیاوییه‌کاندا بۆ زه‌وی زیاد ده‌کرێت.

ڕووه‌کانی وه‌ك کاهوو، توور، چه‌وه‌نده‌ری سوور و سپێناغ بڕێکی یه‌کجار زۆر له توخمی نیتراتیان تێدایه.

هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی ڕێگاپێدراوی نیترات له خۆراکدا ژه‌هراوی نییه، به‌ڵام نیترات و نیترۆسامین به زیانبه‌خشی ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نرێن و زۆرجار به‌هۆکاری تووشکردنی مرۆڤ به‌شێرپه‌نجه ده‌ستنیشان ده‌کرێن.

سه‌ره‌رای ناوزڕی نیترات و زیانه‌کانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی "Joel Petersson" له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر نیترات بۆی ده‌رکه‌وتووه، که نیترات سوودی بۆ گه‌ده له‌زیانه‌کان زۆر زیاتره.

کاتێك مرۆڤ سه‌وزه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نیترات ده‌خوات، ئه‌و توخمه له‌ڕێگای خوێنه‌وه بۆ ڕژێنه‌ری لێك (=Glandulae oris) ده‌گوێزرێته‌وه و به لیك ده‌گات. به‌کتیریاییه‌کانی ناو بۆشایی ده‌م هه‌ڵده‌ستن به له‌یه‌کهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیترات و بۆ نیتریت ده‌یگۆڕن و له‌کاتی قوتداندا دووباره ده‌چێته‌وه ناوه گه‌ده. له‌گه‌ده‌شدا نیتریت بۆ ئه‌کسه‌ده‌ی نیتریك (=Nitric oxide) ده‌گۆڕێت. توخمی ناوبراویش له به‌شه‌کانی دیکه‌ی له‌شدا هه‌ر دروست ده‌بێت، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌ده تاکو ئێستا نه‌زانراو بوو.

"Joel Petersson" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان له‌ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر مشکی تاقیگه بۆیان ده‌ربکه‌وێت، که ئه‌کسه‌ده‌ی نیترۆجین (=Nitrogen oxide) هێڵی به‌رگری ناوپۆشی گه‌ده به‌هێز ده‌کات.

سه‌ره‌ڕای ئه‌م زانیارییه گرنگه سه‌باره‌ت به‌سوودمه‌ندی نیترات، توێژه‌ران هۆشیاری ده‌ده‌ن، که نابێت زۆر خۆری له نیتراتدا بکرێت، به‌تایبه‌ت بۆ شیرخۆره‌کان و ئه‌و مرۆڤانه‌ی کێشه‌ی ڕێخۆڵه‌یان هه‌یه.



خۆزگه‌

Kurdzhin
چرکه‌یه‌ک ده‌رکه‌وتنی خۆر ، هه‌فته‌یه‌ک یاده‌وه‌ری باران له‌ناو ده‌بات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-13 10:57:15

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

ده سته كانت خؤش كؤفان خان بؤ ئه م بابه ته جوانه هه ربزيت سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-13 11:47:37

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

ده‌ستت خۆش بێت کۆڤان گیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌سودانه‌ت گیانه‌که‌م  هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت،،،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-13 12:44:55

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

ده‌ستت خۆش هاوڕێ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-13 14:19:40

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

dastw panjat xosh ba rasti babateki baswda sar kawtw bit

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-13 18:57:32

kuvan xan
ئه‌ندام
شوێن: *ڕانیـــــــه*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-05-24
په‌یامه‌كان: 401

Re: نیترات بۆ ناوپۆشی گه‌ده سوودمه‌نده

زۆر سوپاس کاکه‌ ملازم حه‌یده‌ر هه‌ر بژی هاوڕێی به‌ڕێزم سه‌رکه‌وتووبیت .


زۆر سوپاس ئامێز گیان هه‌ر بژی گوڵه‌که‌م سوپاس بۆ به‌شداری تۆی ئازیز به‌هیوای به‌خته‌وه‌ریت .



                                 کوڤان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net