.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












پیس بوونى هه‌وا خوێن مه‌یین له ناو ده‌ماره‌كان دروست ده‌كات
Kurdistan TV
KTV .. هه‌واى پیس به تایبه‌ت دوكه‌ڵى ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌بێته هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى مردن له‌به‌ر مه‌یینى خوێن له ناو ده‌ماره‌كان. بڵاو بوونه‌وه‌ى جۆره ماددهكى بچووك له ناو دوكه‌ڵى ئۆتۆمۆبیله‌كان ده‌بێته هۆى به‌رز بونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و نهخوشییهكانى دڵ.
به‌شى ته‌ندروستى زانكۆى هاروارد رایگه‌یاند كه هه‌واى پیس كاریگه‌ره بۆ مانه‌وه‌ى خوێن له‌ناو ده‌ماره‌كانى خوێن هێنه‌رى پێیه‌كان. دانیشتن و مانه‌وه له یه‌ك جێگا بۆ كاتێكى زۆر به تایبه‌ت گه‌شتیارانى ڕێگاى دور یان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له سه‌ر كورسى داده‌نیشن بێ ئه‌وه‌ى بجولێنه‌وه ، ئه‌مانه ئاماده‌ن بۆ توش بوون به نه‌خوشی مانه‌وه و مه‌یینى خوێن له ناو ده‌ماره‌كانى خوێن هێنه‌رى پێیه‌كان ، كه ده‌توانێت به‌ره‌و سییه‌كان بگوازرێته‌وه و ببێته به‌ربه‌ست له هاتووچوى خوێن له ده‌ماره‌كان و گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌خوشى سییه‌كان .
لێكولێنهوهى ته‌ندروستى ده‌ریخستووه كه ڕێژه‌ى توش بوون به نه‌خوشى مه‌یینى خوێن له‌و شوێنانه‌ى كه هه‌واى پیسه ، زیاتره به به‌راورد له گه‌ڵ شوێنه‌كانى تر.
له كوتاییدا دكتور بوڕلى هانت (Dr. Beverley Hunt) له‌م باره‌یه‌وه گوتى : ئاشكرابوونى ئه‌م زانیاریانه ده‌رباره‌ى مادده بچووكه‌كانى ناو دوكه‌ڵ كه ده‌بێته هۆى نهخوشیهكانى دڵ و مه‌یینى خوێنى ناو ده‌ماره‌كان ، زۆر گرێنگه، چونكه ئێمه ده‌توانین به دهربڕێنى یاسایه‌ك پاك و خاوێنى هه‌واى ده‌وروبه‌رمان بپارێزین.


له‌سه‌ر هێڵ نییه