.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








كچە پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانى توركیا بەڕێز (سەباحەت تونجەل):
كچە پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانى توركیا بەڕێز (سەباحەت تونجەل):
كوردان لەهەر چوار پارچەدا خاوەن هەمان كێشەن،
ئەو سنوورانە نەیانتوانیوە پەیوندییەكانیان لە یەكدی داببڕێنن
لەمیانەى سەردانی شاندێكی پارتى كۆمەڵگاى دیموكراتی (DTP)دا چاومان بە كچە پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانى توركیا بەڕێز (سەباحەت تونجەل) كەوت، سەبارەت بە سەردانەكەیان بۆ باشووری كوردستان و پرسی نەتەوەیی رای خۆی دەربڕی سەبارەت بە دەركەوتنیشی لەزینداندا بەزەبری دەنگى گەل و بوونى بە پەرلەمانتار هەستی خۆی لەم دیدارە كورتەدا خستەڕوو...
سازدانی دیمانە/ رۆژی وڵات
رۆژی وڵات: هۆكاری سەردانەكەتان بۆ باشووری كوردستان چیبوو؟
بەڕێز سەباحەت تونجەل: لەراستیدا شاندەكەمان بۆ بەڕێوەبردنی كاری دیبلۆماسی هاتووەتە باشووری كوردستان، ئەم دیدارە پێشتریش لە پلاندا هەبوو، سەبارەت بە منیش وەكو جێگری هاو سەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتیم. لە سیستەمی پارتەكەی ئێمەشدا دوو سەرۆك هەیە، یەك ژن و یەك پیاوە، لە راستیدا لە نیۆ پارتی ئێمەدا رێژەی(40%) بۆ ژن و بۆ پیاویش هەیە، بەڵام ژن زیاتر بە كاریگەرن، سەبارەت بە ئەم چاوپێكەوتنەش دەرفەت هەبوو، كە ژمارەیەكی زیاتری ژن بەشداربن، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر لەبەرنامەی كاردا بەو شێوەیە پیلان كرا بوو، ئێمەش بەو شێوەیە هەڵسوكەوتمان كرد.
رۆژی وڵات: بۆچی ئەم كاتەتان بۆ دیدارە هەڵبژارد؟
بەڕێز سەباحەت تونجەل: ئەمجۆرە چاوپێكەوتنانە پێویستن، ئێمە هەمیشە پەیوەندییەكانمان بۆ دوور، بۆ ئەوروپا، ئەمریكا و هێشتا دوورتر دەڕوات، بەڵام لە پاڵ دەستمانەوە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش توندوتیژی بەڕێوە دەچێت. بەتایبەتیش كێشەی كورد تا ئێستا چارەسەر نەبووە و لە رۆژەڤی یەكەمی هەموو جیهان دایە. كوردانیش لە هەر چوار پارچە خاوەن هەمان كێشەن، ئەو سنوورانە نەیانتوانیوە پەیوندییەكانیان لە یەكدی داببڕێنن. لە باشووری كوردستانیشدا گەلی كورد لەسەردەمی سەددام دا رووبەڕووی توندوتیژی ببووەوە. هەرچەندە ئەمریكا موداخەلەی ئێراقی كرد و رەوشێكی نوێ دەركەوت، لە باشووری كوردستانیشدا ئەو دەسكەوتانەی گەلی كورد زیاتر كەوتە بەر گەرەنتییەوە، بەڵام ئەو گەرەنتیە بەس نییە، سەیر بكەن؛ هێشتا لەژێر فشاری توركیا دایە. كەواتە گەلی كورد بە گشتی چ لەلایەن توركیا، سوریا یان ئێرانەوە بێت زەمینەكەی لە بارە تاوەكو رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە، لەبەرئەوەشە گەلی كورد خاوەن هەمان ئێش و ئازارن. تووشی شەڕ و رەنجەڕوَیی دەبنەوە، ئەو شەڕەش كاریگەری لەسەر سنوورەكان دەكات. لەبەر ئەوەش هەوڵدانەكانیش بۆ ئەوەیە تاوەكو ئەو توندوتیژیانە كەم بكەینەوە و زمینە ئاوا بكەین تاوەكو كورد بە ئازادانە، بەشێوەیەكی دیموكراتی بژی، بۆ نموونە بۆ توركیا ئێمە لە چوارچێوەی پرۆژەی دیموكراتیدا دەتوانین لەگەڵ تورك بژین. پێشتر لە توركیا ئینكاری كوردان كراوە، ئێستا دەڵێن كورد هەیە، بەڵام مافی نییە.
رۆژی وڵات: دەتانەوێت چ پەیامێك بدەنە پارتە دەسەڵاتدارەكانى باشووری كوردستان؟
بەڕێز سەباحەت تونجەل: هاتنی ئێمە لەلایەكی دیكەوە بۆ ئەوە بوو، تاوەكو ئێمە پرۆژەی خۆمان بۆ توركیا و باكووری كوردستان پێشكەش بكەین، ئێمە چۆن دەڕوانینە كێشەكانی توركیا و ئەوان چۆن دەڕواننە كێشەكانی كورد، سەبارەت بە كوردان لەنێوان خۆیاندا هەرچەندە لە رێگەی سنوورەوە توانراوە هەندێك پارچەبوون لە نێوان كورداندا دروست بكەن، بەڵام لەنێو كورداندا هێشتا سۆزی كوردایەتی، زمانی هاوبەش، پەیوەندی خوێن و خزمایەتی هەیە. ئەمەش دەبێـتە سەرچاوەیەكی بەهێز بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان كوردان پێش بكەوێـت.
رۆژی وڵات: بەشداربوونت لەنێو ئەو شاندەدا وەكو ژنێك چوَن هەڵدەسەنگێنی؟
بەڕێز سەباحەت تونجەل: سەبارەت بە بەشداربوونی منیش وەكو ژنێك لە ناو شاندەكەدا، راستە هەندێك زەحمەت بوو، وەكو خۆشتان دەبینن، لە پێشوازیدا هیچ ژن نییە. لە راستیدا لە باكووری كوردستان ژنی كورد لە ئاستێكی پێشكەوتنی باش دایە، لە نێو سیاسەتدا خاوەن كاریگەرین، لەوانەیە لە كاتی ئێستادا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كاریگەری كەم بێت، بەڵام لەو بڕوایە داین، كە ئاستی ژنان لە باشوور بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە گشتی پێشبكەوێـت. ئێمە لەمەو دوا پێویستە پەیوەندییەكانمان زیاتر پێشبخەین.
رۆژی وڵات: ئایا تۆ هەست دەكەی پەیوەندییەكان زیاتر پێشبكەوێت؟
بەڕێز سەباحەت تونجەل: لە راستیدا من هەستم كرد كە لە مەودوا پەیوەندییەكان زیاتر پێشبكەوێت، بە تایبەتی لە كاتی ئێستادا یەكێتی نیشتمانی پەیوەندییەكانی گەرمتر بووە، بەڵام لە پارتی دیموكراتدا هەندێك ساردبوونەوە دەبینم، بەڵام بە گشتی بۆچوونی هاوبەش ئەوە بوو، كە لەبەرامبەر كوردان بە گشتی توندوتیژی هەیە، ئیتر نابێت كوردان لەبەرامبەر بە یەكدی شەڕ بكەن، پێویستە كێشەی كوردان بە شێوەیەكی دیموكراتی چارەسەر ببێت. پێویستە پرۆژەی دیالۆگ بۆ توركیا پێشبخرێت.
رۆژی وڵات: تۆ لە زیندانەوە بوویت بە ئەندام پەرلەمان و نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆن دەكەیت، لێكدانەوەت بۆ ئەوە چییە؟
بەڕێز سەباحەت تونجەل: سەبارەت بە دەركەوتنی من لە زیندان، لە راستیدا مەسەلەیەكی شەخسی نییە، پەیوەندی بە ئاستی تێكوشانی ئازادی گەلی كوردەوە هەیە، (16) ساڵ پێش ئێستا پەرلەمانتارانی كورد ( لەیلازانا، خەتیب دیجلە، ئۆرهان دۆغان،... هتد) لە پەرلەمان دەرخران و گوێزرانەوە بۆ زیندان، لە راستیدا ئیرادەی كوردان زیندانی كرا، بەڵام پاش شازدە ساڵ هەمان گەل زیندانییەكانی لە زیندان دەرخست و بردی بۆ ناو پەرلەمان.
سەبارەت بە من بەرپرسیارێتییەكی دوو لایەنەیە، یەكەم بۆ وەڵامدانەوەی ئەو گەلەی كە باوەڕی دا بە من و منی هێنایە دەرەوە و كردی بە نوێنەری خۆی بۆ ئەوە پێویستە هەوڵدانی زیاتر لە تێكوشاندا بكەم، هەروەها لەلایەكی دیكەوە وەكو ژنێك لەنێو تێكوشانی ژناندا بەشێوەیەكی بەهێزتر بەشداری تێكوشان ببم. لەلایەكی دیكەشەوە وەڵامی گەلی كوردە بۆ دەوڵەتی توركیا، دەڵێت: ئەگەر ئەندام پەرلەمانەكانم بخەنە زیندان منیش ئیرادەم هەیە، دەتوانم دەریانبهێنم. دەیەوێت ئەو پەیامە بدات، كە كێشەی كورد بە ئۆپەراسیۆن چارەسەر نابێت، بەڵكو لە پەرلەمان چارەسەر دەبێت. لە راستیدا گەلی كورد مێژوو دەنووسێت، لەو نوسینەوەیەشدا من هەبووم، هەڤاڵێكی دیكەش دەبوو، بەڵام بوو بە من. لە راستیدا دەركەوتنم لە زیندان و ئەو پێشوازییە گەرمەی میللەتەكەم، هەستێكی زۆر جیاواز بوو، لەلایەكەوە هەڤاڵەكانم لە زیندان بەجێدەهێڵم و لەلایەكی دیكەوە لە بەرامبەر پێشوازی گەرمی گەل. بەراستی هەستێكی جیاوازە. لەراستیدا نیوەی دڵم لە زیندان ماوەتەوە، كاتێك گەلی كورد هەموو دەبێتە خاوەن ناسنامەی ئازادی خۆی، ئەوكات هەست بە ئازادی دەكەم. هەروەها لەو هەوڵەدا گەلی كورد منی لە زیندان دەرهێنا، داوای كاری زیاترم لێ دەكات، بەو هیوایەی ببمە وەڵام بۆ ئەو داخوازییە بەڕێزەی گەل.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن chra (2008-05-14 17:34:37)

لهسهر هێڵ نییه


dest xosh heval chra kurd takatek shere zhni lew jorei hebet hez nie bitwenetewe
لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بیت ئازیزم
دهشتی


لهسهر هێڵ نییه


desti ewesh xosh kak baran u kak deshti swpas bo beshdarbwntan
لهسهر هێڵ نییه





سڵاوو
داستت خۆش بۆ دانانە ئەوو بابەتە
هەر شاد بیت

لهسهر هێڵ نییه


desti berezisht xosh kak namo swpas bo slawewkeshtan
لهسهر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ر بزيت سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه


desti berezisht xosh kak mlazm swpas bo beshdaritan
لهسهر هێڵ نییه