❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-16 05:07:58

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

هه‌ر وه‌ك ده‌زانین که‌ژیانی مرۆڤ له‌به‌ئاگایی و نائاگایی پێکهاتووه، خه‌ویش به‌هه‌موو پێویستیه‌کیه‌وه‌بۆ ژیانی مرۆڤ له‌%25-35 ساڵ له‌ته‌مه‌نمان ده‌بات.
ئاریستۆتلیس ده‌ڵیت: خه‌و له‌ئه‌نجامی که‌مبوونی به‌ئاگاییه‌وه‌یه. خه‌و بۆ مێش‌مانای سه‌رله‌نوێ خۆڕێکخستنه‌وه‌یه، فڕه‌دانی زانیاری خراپه، خۆهێنانه‌وه‌یه،
دروستبوونه‌وه‌و پێکهاتنه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ هۆرمۆنه‌کان و به‌رگری له‌شمان و هه‌ڵسوڕانی ماده‌به‌هه‌مان شێوه‌مانای سه‌رله نوێ کردنه وه‌و دروستبونه‌وه‌و گه‌شه‌کردنی هۆرمۆنه‌کان و ئینسولینه.


پێویستبوونی خه‌و له‌که‌سێکه‌وه‌بۆ یه‌کێکیترجیاوازی زۆری هه‌یه، ئه‌گه‌رچی بۆهه‌مومان گرنگیه‌کی سروشتی هه‌یه. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دکتۆر( لێنا لیسنێر)- ئۆرێبرو باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ئه‌وانه‌ی 9 کاتژمێر یان زیاتر ده‌خه‌ون له‌ڕۆژێکدا، ئه‌گه‌ری زۆرتر ژیانیان زیاتره له‌وانه‌ی که‌که‌متر ده‌خه‌وێن. مرۆڤی ژێر 25 ساڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خه‌ویان باشتره‌و که‌متر به‌خه‌به‌ر ده‌بنه‌وه‌له‌شه‌ودا. وه‌له‌ساڵیه‌وه‌به‌ره‌و سه‌ر هه‌تا ته‌مه‌نی 80 ساڵی هێدی هێدی کڤالیتێی خه‌و به‌ره‌و  خراپبوون ده‌چێت و به‌شه‌ودا زیاتر به‌خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو مرۆڤێك له‌-20 جار له‌خه‌ودا ده‌جوڵێ،‌هۆکه‌یشی زۆر سروشتیه‌که‌ئه‌ویش له ش خۆی داوای ده‌کات به‌هۆی سڕبوونی له‌ش و سوڕی خوێنه‌وه.


مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن به‌گشتی زووتر ده‌چێته‌نهاو پێخه‌فی نوستنه‌وه‌که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌له‌و هۆکارانه‌ی که‌وا ده‌کات زیاتر له‌خه‌ودا بجوڵێ و به‌خه‌به‌ر ببێته‌وه. له‌م باره‌دا زۆر که‌س په‌نا  ده‌باته‌به‌ر ده‌رمانی خه‌و. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌به‌هۆی ئامێری (ئێ ئێ گێ) وه‌توانراوه‌ خه‌و بپێورێت، واته‌ئه‌گه‌ر که‌سه‌که‌له‌خه‌وێکی قوڵدابێت یان خه‌وببینێ (خه‌وی ڕیم). زۆر هۆکاریتر هۆیه‌که‌ده‌بنه‌هۆی باش یان خراپ خه‌وتنمان. له‌مێشکماندا کاتژمێرێكی سروشتی هۆیه‌که‌پڕۆگرام کراوه‌بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وین، (میلاتۆنی) هۆرمۆنێکه‌له‌مێشکماندا درووست ده‌بێت و پێمان ده‌ڵێ که‌کاتی خه‌و هاتووه. میلاتۆنی به‌هۆی ڕۆشنای و تاریکییه‌وه‌ کاری ده‌که‌وێته‌سه‌ر، به‌تایبه‌تی که‌تاریکی دادێت مێشکمان و میلاتۆنی هێدی هێدی خۆی  ئاماده‌ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی زه‌نگی خه‌ومان بۆ لێبدات به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی. وه‌زۆر گرنگه‌که‌ ئاگاداری ئه‌و زه‌نگه‌بین به‌تایبه‌تی ده‌بێت ئه‌وه‌زۆرگرنگبێت به‌لامانه‌وه‌که‌له‌نێوان کاتژمێر1ی شه‌و بۆ 5ی به‌یانی ئێمه‌له‌ناو پێخه‌فی نوستندابین و خه‌وتبین.


ده‌رمانی خه‌و ده‌بێته‌هۆی بێخه‌وی، ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌زۆر جار په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر ئه‌م شێوازه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ومان لێنکه‌وێت. هه‌ندێ له‌و ده‌رمانانه‌ی وه‌ك- ده‌رمانی گۆشه‌گیری، ده‌رمانی ئازار، ده‌رمانی خه‌و، ده‌رمانی په‌ستانی خوێن، ده‌رمانی هه‌ستیاری، ده‌رمانی پارکینسۆن،  ئه‌م ده‌رمانانه‌هۆکارێکن بۆخراپ خه‌وتن. ئه‌گه‌رچی چه‌ند کاتژمێرێك ده‌خه‌وین به‌م ده‌رمانانه‌ به‌ڵام کڤالیتێی خه‌ومان باش نابێت. له‌وڵاتی سویدا شه‌وانه‌نزیکه‌ی 1 ملێۆن ده‌رمانی خه‌و  به‌کارده‌هێنرێت، که‌یه‌ماش ڕاده‌یه‌کی زۆره‌بۆ وڵاتێکی 10 ملێۆنی.


هۆکاری تر زۆرن بۆ خه‌و زڕانه‌که‌م خه‌وی ئه‌وانیش خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول و ماده‌ی کۆفاینه. ئه‌وانه‌ی که‌به‌شه‌ودا ده‌خۆنه‌وه‌وخۆیان بێئاگا ده‌که‌ن له‌دونیا ده‌توانن خێراتربخه‌ون به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کاتێکدا که‌نه‌خۆنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان خه‌ویان زۆر پچڕده‌بێت و زۆرجاریش خه‌وی ناخۆش ده‌بینن وئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی 1-2 کتژمێرله‌که‌سانێك که‌ناخۆنه‌وه‌که‌متر ده‌خه‌ون، به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان. هه‌نێ که‌س به‌شه‌ودا قاوه‌یان چا ده‌خۆنه‌وه‌به‌چه‌ند کاتژمێرێك یان خوله‌کێک پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو پێخه‌فی خه‌وتنیانه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆیه‌کی تره‌بۆ خراپ خه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ی کۆفاین نزیکه‌ی 6 کاتژمێری ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌له‌شدا نه‌مێنێت. کۆفاین هه‌روه‌ك ده‌زانین ماده‌یه‌کی چالاککه‌ره‌وه‌یه، هه‌ر به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی دکتۆر (لێنا لیسنێر) چا نیوه‌ی قاوه‌
کۆفاینی تیایه‌وکۆکا کۆلایش نیوه‌ی چا، به‌ڵام خواردنی هیچ له‌مانه‌باشنین بۆ خه‌و یان به‌شه‌و.


گرنگیدان به‌خه‌و گرنگیدانه‌به‌پشوی جه‌سته‌و ڕۆحت، که‌می خه‌و ده‌بێته‌هۆی ماندوبونمان، به‌تایبه‌ت له‌کاتی شۆفێریدا که‌له‌وانه‌یه‌دووچاری ڕوداوێك یان کاره‌ساتێك ببینه‌وه‌به‌هۆیه‌وه. وه‌ئێسکی له‌شمان دوچاری لاوازی ده‌بێت، شتمان له‌بیرده‌چێته‌وه، تووشی سه‌رئێشه‌و ئازاری ماسولکه‌ده‌بین، به‌رگری له‌شمان لاواز ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌به‌رده‌وامبین و چاره‌یه‌ك نه‌دۆزینه‌وه له‌وانه‌یه‌تووشی نه‌خۆشیه‌سیندرۆمیه‌کان ببین، نه‌خۆشی بێ خه‌وی، بێزاربوون له‌ خۆمان وژیان، گرژبوونی ده‌روونی و چه‌ندین نه‌خۆشی تر. ڕێگه‌ی باش بۆ خه‌وی باش خۆ دورخستنه‌وه‌یه‌له‌و هۆکارانه‌ی که‌ده‌بنه‌هۆی شێواندنی خه‌وت.  له‌باتی ئه‌و هۆکارانه‌ده‌توانیت پێش خه‌وتن گوێ له‌مۆسیقایه‌کی هیمن بگریت، خۆت ڕابهێنیت که‌هه‌میشه‌له‌یه‌ك کاته‌دا بچیته‌ناو پێخه‌فی نوستنته‌وه وه له‌یه‌ك کاتی دیاریکراودا له‌خه‌وهه‌سته. وه‌شه‌وانه‌که‌ده‌ته‌وێت بخه‌ویت به‌خۆت بڵێ که‌ئه‌مشه‌و زۆر باش ده‌خه‌وم وه‌هه‌وڵبده‌که‌ بیرکردنه‌وه‌ی باشت هه‌بێ بۆ به‌یانی. ئه‌مانه‌بکه‌به‌ڕۆتینێك بۆخه‌وتنێکی باش وته‌ندروستیه‌کی باشتر.


                                                                                                         وه‌رگیراو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-16 20:39:12

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

ده‌ستت خۆش کاکه‌ باخه‌وان گیان


ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-16 20:45:52

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

سوپاست ئه‌که‌م کاکه‌ ده‌شتی گیان.....هیوادارم سوودت لێ بینیبێت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-17 10:41:19

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

ده‌ستت خۆش بێت باخه‌وان گیان  به‌خوا من پێویئستم  به‌ ده‌رمان و شت نیه‌ بۆ خه‌وتن  به‌یانیان ئه‌گه‌ر  نه‌ چم بۆ دوکان سه‌عات دوانزه‌ یان یه‌ك هه‌ڵده‌ستم ......

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-17 12:47:15

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

سوپاست ئه‌که‌م ئامێز خان....ماشه‌ڵا زۆر ده‌خه‌ویت...ههههههه.که‌می بکه‌ره‌وه‌....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-17 12:53:38

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

ده سته كانت خؤش كاكه باخه وان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-17 20:07:59

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: چه‌ند گرنگی به‌خه‌وت ده‌ده‌یت؟

زۆر سوپاست ئه‌که‌م به‌ڕیز مولازم حه‌یده‌ر...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net