❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاتن بۆسوید به‌پاسپۆرتی ساخته‌ ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-15 15:33:06

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

هاتن بۆسوید به‌پاسپۆرتی ساخته‌ ‌

ئه‌و‌ په‌نابه‌خوازانه‌ی به‌ پاسپۆرتی ساخته،‌ دێن بۆ فرۆکه‌خانه‌ی سکاڤستا له‌ ئێنشۆپینگ، زوربه‌ی جار یه‌ک مانگ له‌ گرتووخانه‌ به‌ند ده‌کرێن. به‌ڵام‌ له‌ هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کان پاسپۆرتی ساخته‌ به‌کارهێنان،‌ به‌ تاوان له‌ قه‌ڵه‌م نادرێ.

(مه‌زن) که‌ په‌نابه‌رێکی ئێراقییه‌ به‌مشێوه‌یه‌ باسی به‌ سه‌رهاتی خۆی له‌ سکاڤستا ئه‌کات.

پۆلیسێک هات و داوای پاسپۆرتی لێکردم. پاسپۆرته‌که‌م ساخته‌ بوو، هه‌ر بۆیه‌ گیرام و بردمیانه‌ ژوورێک و ده‌ستیان به‌ لێپێچینه‌وه‌ کرد. پێم گوتن که‌ ئێراقیم و داوای ئیزنی مانه‌وه‌ ده‌که‌م. (مه‌زن) خرایه‌ نێو ژوورێکی بچووکی تاک و هه‌قیشی نه‌بوو په‌یوه‌ندی به‌ که‌سو کارییه‌وه‌ بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاسپۆرته‌ ساخته‌که‌ی، فڕێ‌ بدایه،‌ یه‌کسه‌ر ڕێنمایی ئه‌کرا که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای کۆچه‌وه‌ بکات.

ساڵی رابردوو نزیکه‌ی سه‌د په‌نابه‌رێک هاتن بۆ فڕۆکه‌خانی سکاڤستا. ٨٣ که‌سییان گیران‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی‌ به‌ پاسی ساخته هاتبوون. زوربه‌یان داوای ئیزنی مانه‌وه‌یان ده‌کرد. هاوکات که‌ زیاتر له‌ ٧٠٠ په‌نابه‌ر هاوتن بۆ ئارلاندا و که‌متر له‌ ٥٢ که‌سیان له‌ سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ گیران.

‌ تۆممی کالسۆن، فه‌رمانده‌ی کاروباری سنوور له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلاندا ئه‌ڵێ: من پێم وایه‌ زۆر نامرۆڤانه‌یه‌‌ که‌ وه‌ک یه‌که‌مین ڕه‌فتار، ‌‌په‌نابه‌رێک بخرێته‌ به‌ندیخانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێت که‌ که‌سه‌که‌ داوایمۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بکات، ئه‌وا پاسپۆرته‌که‌ی له‌ لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه‌ پێدراوه‌ و په‌نابه‌ره‌که‌ نازانێ که‌ ئه‌وه‌ کارێکی نایاساییه. به‌ڵام له‌ سکاڤستا توێژینه‌وه‌ له‌ سه‌رئه‌م جۆره‌ تاوانکارییه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ره‌که‌داوای مافی مانه‌وه‌شی کردبێت.

‌ ئاندرش ئۆله‌ڤیک، فه‌رمانده‌ی کاروباری سنووری فڕۆکه‌خانه‌ی سکاڤستا ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر که‌سێک پاسپۆرتی ساخته‌ به‌ کار بهێنێت، ئه‌وا ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌که‌ی، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بکات یا نه‌کات، ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ دادگاکان، هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز له‌م باره‌وه‌ به‌ کار ئه‌هێنرێ. یه‌کێک له‌و ئێراقیانه‌ی که‌ به‌ پاسپۆرتی ساخته‌وه‌‌ هاتبووه‌ سکاڤستا، له‌ دادگای سه‌ره‌تایی Nyköping حوکمی مانگێک زیندانی بۆ بڕابۆ‌وه. به‌ڵام ئه‌م که‌سه‌ له‌ دادگای شکایه‌تکردنه‌وه‌، ئستیناف hovrätt حوکمه‌که‌ی بۆ گۆڕدرا به‌‌ مه‌رجی تایبه‌ت.

پارێزه‌ری ئه‌م په‌نابه‌ره‌،‌ ناوی ڕۆڵف ماتسۆنه‌ و‌ ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر کۆچکردنی که‌سه‌که‌ به‌ ئامانجی په‌ناخوازی بێت، ئه‌وا به‌ پێی دابێکی مرۆڤانه،‌ نابێ بخرێته‌ به‌ندیخانه‌وه، به‌ڵکوحوکمێکی مه‌رجداری بۆ ده‌ربچێ.‌

په‌ر لۆڤێنبه‌ری له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ریی پولیس ئه‌ڵێ‌: هیچ باش نیه‌ که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌کان، ڕه‌فتاری جیاواز له‌ گه‌ڵ په‌نابه‌راندا بکرێت. پولیس ئه‌بێ له‌ گه‌ڵ هه‌موو په‌نابه‌راندا، وه‌ک یه‌ک ڕه‌فتار بکات به‌ڵام ئه‌و، هاوکات ئه‌مه‌ قه‌بوڵ ناکات، که‌ جیاوازی هه‌بێت. هۆی ئه‌وه‌ی که‌ په‌نابه‌ران که‌متر له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلاندا ئه‌گیرێن به‌مه‌ ئه‌زانێت.

له‌ ئارلاندا، پاسپۆرتی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه‌ دێن که‌ په‌یمانی ”شێنگێن‌”یان واژۆ نه‌کردووه‌، کۆنترۆڵ ئه‌کرێ‌. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌وێوه‌ دێن و پاسپۆرتی ساخته‌یان پێیه،‌ شانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ پاسپۆرته‌که‌یان نیشان نه‌ده‌ن و تاوانی پاسی ساخته‌یان به‌ سه‌ردا ساغ نه‌بێته‌وه‌.
ئاماده‌کردنی : به‌شی هه‌واڵ وبه‌دواداچوونی شرۆڤه‌
سه‌رچاوه‌:‌ رادیۆی زایه‌ڵه‌ له‌ سوید

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-17 00:44:29

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: هاتن بۆسوید به‌پاسپۆرتی ساخته‌ ‌

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم کووڕی سلێمانی دەستت خۆش بێ

هەر شاد بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-17 14:42:44

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: هاتن بۆسوید به‌پاسپۆرتی ساخته‌ ‌

swpas kaka namo dastt xosh bet bo payama jwanakat hawrem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net