.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








جارێكی تر داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ین كه باره‌گامان بۆ بكاته‌وه"
ئا: نه‌جات ئه‌حمه‌د:
دیار غه‌ریب سكرتێری نوێی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی رایگه‌یاند كه ئه‌وان پێشتر داوای مۆڵه‌تیان له‌حكومه‌ت كردووه‌و ئیتر ئه‌و داوایه دووباره ناكه‌نه‌وه.
دیار غه‌ریب كه دوای كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان بووه بهسكرتێر وتی"ئێمه به‌جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌بووه‌و نه‌پچراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر باره‌گاكانمان له هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك بكه‌ینه‌وه سه‌ردانی حكومه‌ت ناكه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه پێمان ووتوه كه ده‌بێت هه‌ڵویستی خۆیانمان پێبلێن، له ئێستاشدا كه كۆنگره‌مان به‌ستوه‌و وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره به فه‌رمی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام جارێكی تر داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ناكه‌ین كه باره‌گامان بۆ بكاته‌وه له‌و كاتانه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه پێشتر به فه‌رمی ئه‌و داوایهمانكردوه".
وتیشی " پێمان وایه ده‌سه‌ڵات بێ بوونی ئۆپوزسیۆنێكی دیموكراتی بوونی دیموكراتی نیه، له‌باشوری كوردستاندا راسته ده‌سه‌ڵات هه‌یه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی نیه، له‌لایه‌نی ئیدارییه‌وه كه دیاره خه‌ڵك له بوونی گه‌نده‌ڵی نارازییه‌و له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه تا دێت گه‌نجانمان روو له هانده‌ران ده‌كه ن به‌مه‌ش رۆژ به‌رۆژ گه‌نجانمان روو له كه‌مبوون ده‌بنه‌وه، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تری هه‌یه له كۆمه‌ڵگا كه به‌ركو كاری خۆمانیان ده‌زانین له رێگه‌ی خه‌باتێكی درێژ‌و به‌رده‌وام كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین".

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
داستت خۆش بۆ دانانە ئەوو بابەتە
هەر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh chra sarkawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه


destekani ewash xosh swpasi beshdarbwntan dekem hawreyani berezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه