❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زه‌رده‌شت و ئاینی زه‌رده‌شت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 15:21:10

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

زه‌رده‌شت و ئاینی زه‌رده‌شت

زه‌رده‌شت و ئاینی زه‌رده‌شت

  ئاماده‌کردنی   

                      زمناکۆ هه‌زارمێردی





پێشه‌کی:



نوسین له‌سه‌ر مێژو کاریه‌کی سه‌خته‌ زیاتر پێوستی به‌ وه‌یه‌ که‌ بگه‌رینه‌وه‌ بۆپهێشتربه‌تایبه‌تی مێژویه‌ک دیرۆکه‌که‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ پێش زاینی زیاتر ته‌ماویه‌ لێکۆلینه‌ وه‌ی زیاتری ده‌ویێ.

بۆ مێژویی دێرینی کورد به‌رله ‌زاین له‌به‌ر ئه‌وه‌یی هیچ ده‌ست نوسێکی کورد خودی خۆیی نیه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا‌ و وه‌ پشت ده‌به‌سترێ به‌سه‌رچاوه‌ کانی(ئه‌که‌دی و بابلی و ئاشووری) ئه‌وسه‌ر چاوانه‌ش زۆر جیه‌گه‌ی متمانه‌ نین، بۆیه ‌پشت به‌ستن پێیان ته‌ماویه‌ بۆیه‌ ناشتوان رێت پشت گوێ بخریێت باشتری وایه‌ له‌لایه‌ن پسپۆرو شاره‌ زایانی تایبه‌ت مه‌نده‌وه‌ هه‌ڵبسه‌ن گێنرێت و پوخته‌ی لێبکرێت‌.







                                وته‌یه‌کی کورت



وه‌هیچ گومانیه‌کی تیانیه‌ که‌ ئاینی زه‌رده‌شت ئاینیه‌کی خواییه‌ وه‌کو هه‌مو ئاینه‌ کانی ترله‌ لایه‌ن یه‌زدانه‌ وه‌ هه‌لوه‌شاوه‌ته‌وه‌.که‌زه‌رده‌شتیش که‌پێغه‌مبه‌روڕابه‌ری ئه‌م ئاینه‌ بووه‌، گه‌لێک بیری وردوو سودمه‌ندی بۆڕۆژگارو سه‌رده‌می خۆی هێنایه‌ کایه‌وه‌.زه‌رده‌شتی زانا و به‌توانا و بلیمه‌ت له‌و سه‌ر ده‌مه‌ تاریکه‌دا وه‌ک تیشکی خۆر هه‌مو جیهان و ناوچه‌که‌ی ڕوناک کرده‌وه‌،دانیستوانی له‌ درۆ و باوه‌ڕ کردن به‌ جادو گه‌ری و فاڵچیه‌تی دوورخسته‌وه‌. ئه‌وپێغه‌مبه‌رانه‌ی‌ که‌ له‌دوای زه‌رده‌شته‌وه‌ بۆ سه‌رمرۆڤایه‌تی ڕه‌وانه‌ کراون زۆر به‌یان بیرو بۆ چونه‌کانی زه‌رده‌شتیان ڕاسته‌وخۆ یان نا راسته‌وخۆ دووپات‌ کردۆته‌‌وه. بۆنموونه‌ له‌ئاینی زه‌رده‌ستدا نوێژهه‌ یه‌و له‌ئاینه‌کانی تریشداهه‌یه‌ وه‌ له‌ئاینه‌کانی تردا شه‌یتان هه‌یه‌ له‌ ئاینی زه‌رده‌ش تیدا ئه‌هری مه‌ن هه‌یه‌ له‌ئاینی زه‌رده‌شتدا به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و به‌رزه‌خ هه‌یه‌ ،له‌ئاینه‌کانی تریشدا به‌هه‌شتو جه‌هانم و ئه‌عراف هه‌یه‌.له‌ئاینی زه‌رده‌شتدا زیندو بونه‌وه ‌و ڕۆژی حساب هه‌یه،هه‌ر چۆن له‌ ئاینه‌ کانی تریشداهه‌یه‌، له‌ئاینی زه‌رده‌شتدا پردی (جه‌وات)‌ هه‌یه‌،هه‌روه‌ک له‌ ئاینی ئسلامدا پردی سیرات هه‌یه‌،ئه‌مانه‌ش ئه‌وه‌ نیشان ده‌ ده‌ن که‌  زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌رێکی ڕاست و دروست بوو،هه‌رچه‌نده‌ئه‌م ئاینه‌ له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ ته‌وه‌ ئێستا کاری پێناکرێت،به‌ڵام له‌کاتی خۆیدا ئاینێکی ڕاست و دروستی یه‌زدان بووه‌،ڕابه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی کردووه‌ به‌ره‌و چاکه‌و ڕاستی و دۆستایه‌تی و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌کرداریی ناشرین و درۆ و تاوان و کاولی و ماڵ وێرانی، ئه‌م کردارانه‌ش دروشمیی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌  که‌سێ هه‌زار ساڵێ به‌سه‌ردا تێ په‌ڕیوه‌‌. منیش هه‌زاران سڵاو خۆشه‌ ویستیم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ (وته‌ی چاک و کرداری چاک و ئه‌ندێشه‌ی چاک)ده‌که‌نه‌ به‌ هه‌وێنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان.

                       

                            زه‌رده‌شتی کورد

کوردستان ئه‌وخاکه‌یا که‌ خوا به‌ پیرۆزی دروستی کرد له قورئانه‌ که‌یدا ئامژه‌ی پێکراوه‌ هه‌ مو شوێنه‌وار ناسان و مێژوناسان و شاره‌ زایانی بواری زانستی (جیۆلۆجی) سه‌لماند و یانه‌ که‌ دووه‌م لانکه‌ مڕۆڤایه‌تیه‌ که‌دوای هه‌ڵکردی تۆفانه‌که‌ی(حه‌زره‌تی نوح)که‌شتیه‌که‌ی له‌ سه‌ر کێوی(جودی) له‌نگه‌ری گرتوه‌. ئه‌ویش له‌ سه‌ر داوای ‌حه‌زره‌تی نوح خۆی بوو که‌ به‌خوای فه‌رموو، له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی نوح دا ته‌نها هه‌شت که‌س ‌ ڕزگاریان بوو به‌هۆی باوه‌ڕ هێنانه‌وه،له‌وێدا له‌ دێ ی(هه‌شتایان) له‌لایه‌ن هه‌رسێ کوڕی نوح (سام وحام و یافث)ئاوه‌دان کرایه‌وه‌. پاشان مرۆڤایه‌تی له‌نه‌وه‌ی ئه‌وان که‌و تۆته‌وه‌.نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌پێی تۆماری یۆنانیه‌کان به‌رله‌ مێژوی زاینی دوانزه‌ پێغه‌مبه‌ری دیکه‌ی بۆڕه‌وانه‌ کراوه‌.یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ر که‌هاتوه‌ ناوی (مهاباد،مه‌وئاباد) بوو له‌لایه‌ن خواوه‌ کتێبی (ده‌ساتیر) بۆهاتوه‌ ئه‌م ئاینه‌ سێ سه‌د ساڵ په‌یڕه‌و کراوه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ که‌هاتون هه‌مویان شوره‌تیان زه‌رده‌شت بووه‌.زیاتر له‌نوسینه‌که‌ ماندا زیاتر مه‌به‌ستمان که‌ زه‌رده‌شته‌.

‌ زه‌رده‌شت له‌ناو چه‌ی موکریان ‌ له‌کوردستانی ڕۆژهه‌لات له‌دایک بووه‌، ئه‌رستۆ مێژویی هاتنی زه‌رده‌شت ده‌باته‌وه‌ بۆ هه‌شت هه‌زارو سێ سه‌د و بیستو پێنج ساڵ به‌ر له‌ زاینیی،به‌ڵام زه‌رده‌شت له‌ گۆندی داربین له‌هه‌رێمی مۆکریان له‌ ساڵی (660پ.ز) له‌دایکبووه‌ و له‌ته‌مه‌نی چل ساڵی دا دوایی خه‌ڵوه‌ت کێشانو دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌خه‌ڵکی بۆبیر کردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵکی له‌دروست کراوه‌کانی خوا له‌لایه‌ن خوای (ئاڤێستا)ی به ‌دیالێکتێکی لۆڕی بۆڕه‌وانه‌ کراوه‌. زه‌رده‌شت کوڕیی (مه‌شه‌به‌سه‌ب کوڕی ئه‌ندیان کوڕی فیدور)یه‌ دایکی ناوی (دغرو کچی جوامێر خان) بووه‌ له‌تیره‌ی لوڕی بۆناو و هۆزو بنچینه‌ی زه‌رده‌شت بیرو ڕای جیاجیا  هه‌یه‌له‌لایه‌ن مێژو ناسانه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که هه‌موو به‌بێجیاوازی ‌ ده‌ڵێن که‌ زه‌رده‌شت کورده ‌و له‌ناوچه‌ی کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

ئه‌مه‌ش نامۆنیه‌ چونکه‌ خوا له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌ فه‌رمێت (وما ارسلنا من رسو‌ل الابلسان قوم_ابراهیم) واته‌ بۆ هه‌مو گه‌ل و هۆزێک پێغه‌مبه‌رێکمان به‌ زمانی خۆی بۆ ڕه‌وانه‌ کردووه‌. به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ رایه‌تی زه‌ردهشت زۆر جۆرو جۆرن ،وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا کوردستان وه‌ک خاکێکی پیڕۆز کراو لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رانی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ و هه‌میشه‌ جێگه‌ی بیرو باوه‌ڕی یه‌کتا په‌رستی بووه‌ .هه‌رله‌سه‌رده‌می میدیای میده‌ کورده‌کانه‌وه‌ تاهاتنی ئیسلام . وه‌ک مێژونوسان بۆمان باس ده‌که‌ن ئاینی زه‌رده‌شت ئاینێکی یه‌کتا په‌رستی بووه‌ و وه‌ک ئاینی دان پیادانراوی ده‌وڵه‌تی ماد په‌یڕه‌و کراوه‌ ئه‌مه‌و ئه‌م ئاینه‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردان وگۆران کاری بنچینه‌ی به‌سه‌رداهێنراوه‌ له‌ ئاینی یه‌کتا په‌رستیه‌وه‌ بۆ ئاینێکی خورافیی دووره‌ په‌رێزنه‌بووه‌ و به‌رگی ئاگر په‌رستی به‌ به‌ردا کراوه‌. ئه‌مه‌ له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی ساسانی ئاینی زه‌رده‌شتی کرده یاسایی خۆیی (ئه‌رده‌شێر)ی ساسانی کتێبی(ئاڤێستا)ی به‌ئاوی زێڕ له‌سه‌ر پێستی دوانزه‌ هه‌زار گۆلکدا نوسیه‌وه‌ به‌ر له‌و ڕوداوه‌ش ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی له‌ساڵی (331)ی پێش زاین هێرشکرایه‌ سه‌ر هه‌خامه‌نیشینی و کۆشک و ته‌ختی جه‌مشیدی تێکداو سوتاندی.ئه‌وڕه‌نوسه‌ی ئاڤێستایه ‌ی که‌له‌وێبو سوتێنراوه‌ ڕه‌نوسه‌که‌ی تریشی که‌وته‌ ده‌ستی یۆنانیه‌کان، هه‌رچیی به‌لایانه‌وه‌ به‌سود بوو وه‌ریان گێڕایه‌ سه‌رزمانی خۆیان وه‌ئه‌وه‌ی که‌مایه‌وه‌ سوتاندیان و له‌ناویان برد، ته‌نها ئه‌وه ‌نده‌شی لێمایه‌وه‌ که‌ له‌سنگی په‌یڕه‌وانیدابون.ئه‌سکه‌نده‌رهه‌مو په‌رستگاکانی زه‌رده‌شتیه‌کانی سوتاند که‌پێیان ده‌وترا (مزگه‌ یان ئاهورا مزگه‌) واته‌جێگه‌ی ئاهورا مزگه‌ی خوای چاکه‌ویست،وشه‌یی (مزگه‌وت)یش که‌له‌ناو گه‌لی کورد دا بۆپه‌رسگه‌به‌کارده‌یه‌نرێت له‌وه‌وه‌ هاتووه‌.

له‌به‌شه‌ ئاڤێستاکه‌یی (پیرشالیاری زه‌رده‌شتی) دا مژده‌یی هاتنی پێغه‌مبه‌ریی ئسلام ده‌دات په‌یڕه‌وانی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ دوایه‌مین پێغه‌مبه‌ر ده‌رده‌که‌وێت وپێویسته‌باوه‌ڕی پێبیه‌نن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن. پیرشالیاری زه‌رده‌شتی سه‌دو په‌نجاساڵ به‌ر له‌هاتنی ئیسلام له‌کوردستان ژیاوه‌. وه‌یه‌کێک بووه‌ له‌ نه‌وه‌‌دوو نۆ پیره‌کانی هه‌ورامان.





                      ناویی زه‌رده‌شت چی ده‌گه‌یه‌‌نێت

(زه‌رده‌شت،زه‌راده‌شت،زه‌رده‌ئه‌شتار،زه‌رده‌وشتر،زه‌رده‌ئۆشتر) هه‌موئه‌و وشا نه‌ وشه‌یی ڕه‌سه‌نی کوردین زۆرجاریش له‌مێژودا به‌واتای تیشکی خۆر یاخود له‌  گرشه‌یی ئه‌ستێره‌ ناویی هاتووه‌.

                       



                      سه‌رهه‌ڵدانی زه‌رده‌شت و سه‌ره‌تایی بانگه‌واز

  کاتێک زه‌رده‌شت هاته‌کایه‌وه‌ (ماد و فارسه‌کان) وه‌ک تێکڕایی ئاریه‌کان هه‌ندێک دیارده‌ی سروشتیان ده‌ په‌رست. زه‌رده‌شت حه‌زی له‌و بیرو باوه‌ڕه‌نه‌ده‌ کرد و هه‌رله‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا بیری جیاوازیی هه‌بوو له‌وانی تر حه‌زیی به‌ته‌نیای ده‌کرد. بۆیه‌ له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵی دا رویی کرده‌ چۆڵه‌وانی و له‌خه‌ڵک دوور که‌وته‌وه‌ ، تا سه‌ر ئه‌نجام له‌ ته‌مه‌نیی چل ساڵی دا ئایینه‌که‌ی ئاشکراکرد و خه‌ڵکیی بانگ کرد بۆسه‌ر ئاینه‌که‌ی، سه‌ره‌تا وڵاتی خۆیه‌وه‌ له‌ ناو چه‌یی موکریانه‌وه‌ ده‌ستیی پێکرد، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پشتگیری لێنه‌کرا و کۆمه‌ڵی(موغاغی ئاگرپه‌رسته‌کان)دژیی وه‌ستان،چونکه‌ ئه‌وکاته‌ موغاغه‌کان  هۆکارێک بوون بۆ  بره‌و دان به‌ جادو گه‌ریی ‌که‌له‌بابلی و کلدانیه‌کانه‌وه‌ وه‌ریان گرتبو. سه‌ره‌تا زه‌رده‌شت گه‌لێک ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یی به‌ ده‌ست موغه‌کانه‌وه‌ چه‌شتو گوشا‌ره‌کانیان ناچار کرد ڕوو بکاته‌ ‌هه‌رێمی(سیستان) که‌که‌وتبووه‌ باشوری خۆرهه‌لاتی ئێرانی ئه‌مڕۆوه‌. له‌وێشله‌بڵاو کردنه‌وه‌یی په‌یامه‌که‌یی سه‌رکه‌وتو نه‌بوو، ناچار رووی کرده‌ ئه‌فغان له‌وێ کۆمه‌لێک بڕوایان پێکردوو بوو نه‌ زه‌رده‌شتیی. پاشان زه‌رده‌شت ڕویی کر بۆشاری به‌ڵخ بۆلایی گشتاشبی پاشا، ئه‌م پاشایه‌ سی ودوو کوڕی هه‌بو. وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاماژه‌به‌ڕو داوێکی ئه‌فسانه‌یی ده‌که‌ن که‌ زه‌رده‌شت داوای لێکرد بڕوابه‌ ئاینه‌که‌ی بکات، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ڵوێستی خراپی هه‌بو به‌رامبه‌ری و باوه‌ڕی پێنه‌کرد ‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ندی کردوو گه‌لێک ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یی زه‌رده‌شتتیدا زۆری پێنه‌چوو په‌رچویه‌کی(موعجیزه)‌ زه‌رده‌شت ده‌رکه‌وت. ئه‌ویش ئه‌ووه‌ بوو هه‌ر چوار په‌لیی ئه‌سپه‌که‌یی  گشتاشب چوه‌نه‌ ناو سکیه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سمه‌کانی دیارنه‌ما خه‌ڵکی ئه‌مه‌یی به‌لاوه‌ زۆر به‌لاوه‌ سه‌یربوو گشتاشب ناچار زه‌رده‌شتی ئازاد کردو هۆیی ئه‌م ڕوداوه‌ نامۆیه‌ی لێپرسی زه‌رده‌شتیش بۆی ڕون کرده‌وه‌و پێی وت ئه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌نیشانه‌‌ کانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌ک بڵێم راسته‌ داواله‌ په‌روه‌ردگار ده‌که‌م ئه‌سپه‌که‌ت وه‌ک خۆی لێبکاته‌وه‌ به‌مه‌رجێک بڕوام پێبکه‌یت پاشان مه‌رجه‌که‌یی په‌سه‌ند کردو پاشئه‌وه‌ زه‌رده‌شت هاواری خوایی کرد و هه‌رچوار په‌لی ئه‌سپه‌که‌ وه‌ک خۆی لێهاته‌وه‌، گشتاشب که‌ ئه‌مه‌یی له‌زه‌رده‌شت بینی داوای له‌ زه‌رده‌شت کرد هه‌ندێک لۆکه‌ له‌سه‌ر ئاگر دابنێ ئه‌گه‌ر نه‌سوتا ئه‌وا بڕوای پێده‌کات. کاتێک زه‌رده‌شت ئه‌م داوایه‌ی جێبه‌جێکرد پاشان بڕوای پێهێنا پاشان فرمانی دا که‌ ته‌واوی زانایان کۆببنه‌وه‌ تاله‌ گه‌ڵ زه‌رده‌شت دا بکه‌ونه‌ گفتوگۆ زه‌رده‌شت به‌سه‌ر هه‌مویاندا سه‌رکه‌وت و ئه‌وانیش له‌به‌رام به‌ردا دانیان به‌ ئاینه‌که‌ی ئه‌ودانا وه‌بڕوایان پێکرد که‌ زه‌رده‌شت که‌سایه‌تییه‌کی گه‌وره‌و مه‌زنه‌. پاشان ئاینه‌ که‌ی ئه‌ویان کرده‌ یاسای ده‌وڵه‌ت،(گشتاشب)یش زۆری ڕێز گرتووبرازایه‌کی خۆی دا به ‌زه‌رده‌شت به‌و شێوه‌یه‌ ئاینی زه‌رده‌شت بڵاو بۆوه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تادا حه‌وت که‌سی گرنگ بوونه‌ خه‌لیفه‌ی زه‌رده‌شت یه‌که له‌و‌(جامایسیب)ی وه‌زیری شاو (ئاهۆ) ژنی جامایسیب که‌سێکی به‌ناوی (خۆناس). (ئاته‌ر) دۆستی دیار بکه‌رو(ژه‌نگار)ی گۆتی و (کارۆئاخا)ی خاوه‌ری و(پیره‌مه‌گرون)ی زاپوانی و کوڕه‌کانی گشتاشیب پاشا گشتیان باوه‌ڕیان هێناو چونه‌ سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شت. دوای باوه‌ڕ هێنانی کوڕه‌کانی گشتاشیب وایکرد زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه‌که‌ باوه‌ڕیان به‌ زه‌رده‌شت هێنا.هه‌روه‌ها زه‌رده‌شت چه‌ند خه‌لیفه‌یه‌کی خۆی نارده‌ هه‌نده‌ران بۆبڵاو کردنه‌وه‌ی ئاینه‌که‌ی. خه‌لیفه‌ (خۆناس)ی نارده‌ دۆڵی ئاوگه‌نه‌ و پۆرانین واتا (دجله‌ و فورات). خه‌لیفه‌(ژانگار) یشی نارده‌ هه‌رێمی نه‌ینه‌وا. هه‌روه‌ها (پیره‌مه‌گرون)یشی نارده‌ هه‌رێمی (زاموا) واتا سلێمانی ئێستاو دوو جێنشینی خۆشی له‌سنوری (سوباریا) واتا ناو چه‌ی بێتواته‌ی ئێستا دانا به‌ناوی (خامه‌ران)و(مه‌خان)ه‌ ئێستاش له‌پشتی بێتواته‌ش شوێنه‌وارێکی خانو به‌ره‌ هه‌یه‌ ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ په‌رستگه‌ی خه‌لیفه‌ خامه‌ران بووه‌. پاشان خه‌لیفه‌ ژه‌نگار له‌هه‌رێمی نه‌ینه‌واوه‌ ڕوی کرده هه‌رێمی بۆتان. خه‌ڵکی ئه‌وهه‌رێمه‌ هه‌مویان له‌ ڕه‌گه‌زی ماد بون واته ‌کورد بوون جگه‌ش له‌وه‌ که ‌زه‌رده‌شت کورد بوو خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ئاسانی ئاینی زه‌رده‌شتیان وه‌رگرت. ئێستاش له‌و هه‌رێمه‌دا پاشماوه‌ی ئه‌و زه‌رده‌شتیانه‌ه‌ له‌سه‌ر ئاینی خۆیان ماون. هه‌روه‌ها خه‌لیفه‌ پیرمه‌گرون له‌ زامواوه‌ ڕویکرده شاره‌زوور و زۆر ناوچه‌ی دیکه‌ گه‌ڕا تا ئاینی زه‌رده‌شتی له‌و ناو چانه‌دا بڵاو بکاته‌وه‌. پاشان دوو یارمه‌تیده‌ری خۆی دانا یه‌کیه‌ک به‌ناوی (مۆریاس) ئه‌وتریان به‌ناوی (زه‌رایه‌ن) ئێستاش ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ له‌و هه‌رێمه‌دا به‌ناوی (مۆریاس و زه‌رایه‌ن) هه‌رماون. بێجگه‌له‌وه‌ش ئاینی زه‌رده‌شت بانگه‌وازی گه‌یشته‌ ئه‌نادۆڵ و ڕوسیا و ئازرباینجان به‌م شێوه‌یه‌ زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ری ماندو نه‌ناسانه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یامه‌که‌یه‌وه‌ له‌ کۆششدا بوو بۆڕۆشن کردنه‌وه‌ی فیکری هه‌موو مرۆڤ. 



            ئه‌وسێ بنه‌مایه‌ی که‌ ئاینی زه‌رده‌شتی له‌سه‌ر دامه‌زرا 



بناغه‌ی ئاینی زه‌رده‌شت له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌ی(بیری چاک،وته‌ی چاک،کرداری چاک) دامه‌زرا. به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ڕاستی و درووستی کردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ درۆو ناپاکیشه‌وه‌ وه‌سیه‌تی کردووه و‌ که‌ درۆزنه‌کانی به‌سزای دۆزه‌خ ترساندووه ‌و مژده‌ی به‌هه‌شتیشی به‌ ڕاستگۆکان داوه‌. به‌پێی ئه‌م بناغه‌یه‌ ئاینی زه‌رده‌شت له‌سه‌ر ڕاستی و دروستی دامه‌زراوه‌ خاڵه‌کانی دژی ئه‌م ئاینه‌ش درۆ و نادروستییه‌. له‌ گاته‌کاندا هاتووه‌ (گوێ بۆ باشترین ووته‌ بگره‌ له‌ نێوان دوو ئاینی ڕاستی و درۆدا، خۆت داوه‌ربکه‌ هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌م جیهانه‌دا درۆ په‌رسته‌کان گیرۆده‌ی خراپ ترین ژیانن و په‌یڕه‌وانی ڕاستیش له‌باشترین شوێنه‌کاندا به‌هره‌مه‌نده‌. ئه‌م دوو ئاینیه ڕه‌وشتی ئاینی زه‌رده‌شت پیشان ده‌ده‌ن) له‌ (یه‌سنای11.26)هاتووه‌ که‌ (ڕێگای ڕزگاری ڕاستی و دروستی به‌هه‌شتن دۆزه‌خیش به‌خانه‌ی درۆزنان ناوزه‌ند کراوه‌ و باران هه‌تاهه‌تایه‌ تیایدا ده‌مێنیه‌ته‌وه‌)



                              به‌هه‌شت و دۆزه‌خ 

له‌ڕوانگه‌ی ئاینی زه‌رده‌شتیه‌وه‌ ڕۆحی مرۆڤ له‌دوای مردن بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ده‌ورو پشتی مردووه‌ که‌ ده‌مێنیه‌ته‌وه‌. به‌پێی کرداره‌کانیان شادومان ده‌بن یاخود سزا ده‌درێن. دواتر بایه‌ک له‌ باکوره‌وه‌ هه‌ڵده‌کات وه‌ک گه‌ڵایه‌کی نادیار به‌ره‌و پردی(جیوات)ده‌یبات. پردی جیوات واته‌ پردی ده‌ست نیشان کردن له‌سه‌ر ڕوبارێکی کانزای تواوه له‌نێوان دوو کێودا (ده‌ماوه‌ند و ئه‌ڵوه‌ند) ڕاکێشراوه‌. له‌که‌ناری ئه‌م پرده‌دا دوو فریشته‌ی حساب به‌ناو(خۆر و داد)وه‌ ته‌رازوویان هه‌ڵواسیوه‌ و ده‌ست به‌لێپرسینه‌وه‌ ده‌که‌ن. له‌(وه‌ندیداد فه‌ر گردی19)دا هاتووه‌ که‌ "له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارده‌مدا گیانی مرۆڤ ده‌گاته‌ لای پرده‌که‌"  زه‌رده‌شت ده‌ڵێت"له‌کۆتایی کرداری چاکه‌ پاداشت وه‌رده‌ گیرێت و کرداری به‌دیش سزا ده‌درێت،به‌دکاران له‌ جیهانی دووه‌مدا ده‌بنه‌ کانزای تواوه کرداره‌ چاکه‌کانیشبه‌ره‌و شوێنی(ئاهورامازدا)ڕێنومای ده‌کرێن‌"یه‌سنای به‌ندی ( ‌10).



                          ئاگر له‌ئاینی زه‌رده‌شتدا 

له‌ئاینی زه‌رده‌شتدا ئاگر به‌ به‌خشینی یه‌زدان ده‌ژمێردرێت که‌ (ئاهورامه‌زدا) به‌ مرۆڤی به‌خشییوه‌، ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که‌زه‌رده‌شت ئاگر په‌رست نه‌بووه‌. ئه‌و ئاگری به‌ ته‌نیا هێمایه‌کی پیرۆز و نیشانێکی گران به‌های (ئاهورامزدا)داده‌نا. له‌م بواره‌دا زه‌رده‌شت هه‌موو خوا خورافیه‌کانی سڕییه‌وه‌ و له‌یه‌ک خوا و یه‌ک(ئاهورامزدا)دواکه‌ یه‌کتا و تاکو ته‌نیایه‌ خوای هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند و مووبز و هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌، به‌ڵام مووبزه‌کان خوای یه‌کتا زه‌رده‌شتیان شکۆدار کرد وتیانکه‌"زه‌رده‌شت خۆی  فه‌رمویه‌تی که‌ئاگر هێما و ئاماژه‌یه‌ له‌ جیهانی فریشته‌کانی ئاهورایی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت ئاگر پیرۆزبێت ڕێزی لێبگیرێت" له‌وه‌به‌دواوه‌ مویده‌کان ئاماژه‌و هێمای ئاگری ئاهوه‌اییان کرد به ‌سێ به‌شه‌وه‌ وسێ ئاگری دروست کرد یه‌کێک له‌ (ئه‌سته‌خه‌ره) که‌ئاگری مویزه‌کان بوو، سێیه‌میان ئاگری (ڕیوه‌ند)جوو ئاگری جوتیاران و گشتیاران بوو به‌وشێوه‌یه‌ موبزه‌کان یه‌کتاپه‌رستی زه‌رده‌شتیان به‌شێوه‌ی ژێرخانی هاوبه‌ش ده‌رهێنا.





           بیروباوه‌ڕی ئاینه‌ میللییه‌کانی پێش زه‌رده‌شت



دیاره‌ پێش ئاینی زه‌رده‌شت  گه‌لێک ئاینی ئه‌فسانه‌ی و خورافی و میللی هه‌بوو، به‌ڵام به‌په‌یدابونی زه‌رده‌شت و ئاینه‌که‌ی به‌شێکیان له‌ناو چوون.هه‌رچه‌نده‌ له‌دوای ڕوخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی هه‌خامنیشینه‌کان له‌لایه‌ن (ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنییه‌وه‌) بت په‌رستی و خورافات شان به‌شانی ئاینی زه‌رده‌شت بڵاو بووه‌وه‌. لێره‌شدا پێویسته‌ ئاماژه به‌هه‌ندێک به‌هه‌ندێک ئاینی میللی  پێش زه‌رده‌شت بکه‌ین که‌کاری گه‌ری هه‌بو له‌کاتی ژیانی زه‌رده‌شتدا و دوای زه‌رده‌شتیش.



1-  گیومه‌رسی (الکیومرثیة)

ئه‌م ئاینه‌ بڕوای وا بووه‌ که‌ دوو ئه‌سڵ له‌گێتیدا هه‌یه‌ (یه‌زادن_ئه‌هریمه‌ن). ئه‌مانه‌ وتویانه‌ که‌یه‌زدان کۆنه‌و ئه‌زه‌لییه‌ ئه‌هری مه‌نیش له‌ نه‌بونه‌ وه‌ دروستکراوه.



2-زه‌روانی(الزروانیة)

‌‌ئه‌مانه‌ باوه‌ڕیان وابووه‌ ڕووناکی چه‌ند که‌سێکی  له‌خودی خۆی دروستکردووه‌ كه‌ هه‌موو نورانی و ڕه‌بانی بوون، به‌ڵام گه‌وره‌ترینی ئه‌و که‌سێتیانه‌ که‌ ناوی زروان بووه‌ که‌وته‌ گومانه‌وه‌ له‌ شتێک و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گومانه‌وه‌ ئه‌هریمه‌ن واتا شه‌یتان دروستبووه‌. 



   3-دووبنوانی (الثنویة)

ئه‌مانه‌ش لایان وابووه‌ ڕووناکی و تاریکی ئه‌زه‌لی و کۆنن و هه‌ربون، که‌ یه‌کێک له‌م کۆمه‌ڵه‌ مانیه‌کان بوون و په‌یامه‌که‌ی به‌ "مانیزم"یان" ئاینی مانی" ناسرا.



   4-مانییه‌کان(المانة) 

له‌م ئاینه‌دا باوه‌ڕی به‌دوو خوا هه‌بووه‌ خوای ڕوو ناکی و خوای تاریکی که‌لای مانه‌وه‌ییه‌کان پێیده‌ڵێن (ئورمز و ئه‌هریمه‌ن) به‌لای زه‌رده‌شته‌وه‌ ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه‌ به‌لاده‌ر یاخی بوو دانرا.



5-(میترائیسم) 

یه‌کێکه‌ له‌ئاینه‌ کۆنه‌کانی دانیشتوانی جوگرافیای ئێرانی دێرین ئاینی میهر په‌رستی بوو. ئه‌م ئاینه‌ ئارییه‌کان له‌گه‌ڕ خۆیاندا هێنابویان بۆ ئێران هه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ش بردیان بۆ هندستان. ئه‌م ئاینه‌ ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵ هه‌موو ئاینه‌کانی دیکه‌ی خستبووه‌ ژێر تیشکی خۆیه‌وه‌.



            هه‌ندێک داب و نه‌ریت له‌ ئاینی زه‌رده‌شتییدا

هه‌ندێک نه‌ریت که‌له‌ئاینه‌ کۆنه‌کان و له‌ناو جادوو گه‌راندا باو بووه‌ له‌دوای کۆچی زه‌رده‌شت دووباره‌ زیندو بونه‌وه‌و تێکه‌ڵی ئاینی زه‌رده‌شت کران وه‌ک (خۆشتن به‌میزی گا و ماره‌کردنی هاوشیره‌ نزیکه‌کان) ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بووکه‌مرۆڤێک بگاته‌ ئه‌و پله‌یه‌ی بلیمه‌تی و وه‌ک پێغه‌مبه‌رێک ڕابه‌رایه‌تی مرۆڤ له‌ئه‌ستۆ بگرێت میزیگا به‌خاوێن بزانێت که‌بۆخۆشۆردن به‌کاری بیه‌نێت وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه که‌لای زه‌رده‌شت (کانی و کارێزو زه‌وی) پیرۆزبوون. بۆئه‌وه‌ی زیاتر رۆبچین هه‌ندێک دابو نه‌ریه‌تی زه‌رده‌شت ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

1-ژن ماره‌کردن:-

کوڕو کچێک که‌ ده‌یان ویست ببن به‌هاوسه‌ری یه‌کتری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net