.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خۆكوشتنی گه‌نجان له كوردستان په‌ره‌ده‌سێنێت
ته‌نها له مانگی نیساندا 20 حاڵه‌تی خۆكوژی گه‌نجان تۆمار كراوه
17/5/2008
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی/ سۆران كه‌ریم
خۆكوشتنی هه‌ر دوو ره‌گه‌ز له‌نێو گه‌نجاندا، بوه‌ته دیارده‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی مه‌ترسیدار و به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایانی بواری ده‌روونناسیش هۆكاری هه‌ڵكشانی ئه‌م دیارده‌یه له‌نێو گه‌نجاندا لهبێزاریهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، گه‌نجان خۆشیان هۆكاری بێزار بوونیان له‌دۆخه‌كه و په‌نابردنیان بۆ خۆكوشتن ده‌گێرنه‌وه بۆ پشتگوێخستنیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و به‌پێویستیشی ده‌زانن بۆ رێگرتن له‌ته‌شه‌نه كردنی ئه‌و دیارده‌یه حكومه‌ت رێگاچاره‌یه‌كی به‌په‌له و گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نجان بدۆزێته‌وه.
له پاڵ خۆكوشتنی گه‌نجاندا كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه ده حاڵه‌تی خۆكوشتنی گه‌نجان له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێردا تۆماركراوه ، چه‌ندین حاڵه‌تی ژن كوشتنیش له‌راگه‌یاندنه‌كاندا بلاَو كراوه‌ته‌وه كه زۆرێك له‌و ژنانه به‌مه‌به‌ست و به شێوازێكی دڕندانه و به‌بیانوی شه‌ره‌ف و كڕینه‌وه‌ی ناموسه‌وه له‌لایه‌ن كه‌س و كاریانه‌وه كوژراون .
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی ئه‌م راپۆرته‌وه ئاماژه به چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوشتنی گه‌نجان بده‌ین كه له مانگی رابردوودا له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان روویانداوه، دیارترینیان رووداوه‌كه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 4/4 بوو ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه باوكی یه‌ك منداڵ بوو ، له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی سلێمانی به چه‌كه‌كه‌ی خۆی فیشه‌كێكی نا به سه‌ری خۆیه‌وه و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و گه‌نجه پێشتر پاسه‌وان بووه له كارگه‌یه‌كی دروستكردنی كاشیداو دوای خۆكوشتنی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌به‌رده‌م پۆلیسدا هۆكاری خۆكوشتنی كوره‌كه‌یان گێرایه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌نه‌خۆشی ده‌روونی له‌گه‌ڵدا بووه ، ئه‌و هۆكاره پێشتریش له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه دراوه‌ته پاڵ خۆكوشتنی سێ گه‌نجی تر كه له قه‌زای دوكان و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا خۆیان كوشتووه .
به هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌و رووداوه ، واته له رۆژی هه‌ینی 11/ 4 له‌شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی ( ج.ع) به‌هه‌مان شێوه به‌چه‌كه‌كه‌ی خۆی چه‌ند فێشهكێكی نا به‌سه‌ری خۆیه‌وه و خۆی كوشت ، پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیش رایگه‌یاند دوای گه‌یشتنیان بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كهپێشمهرگهكه خۆی تێدا كوشتووه ، ئاسه‌واری چه‌ند فیشه‌كێك به سه‌ری گه‌نجه‌كه‌وه بینراوه كه‌ئاماژه بووه بۆئه‌وه‌ی زۆر له نزیكه‌وه فیشه‌كه‌كه‌ی پێوه نراوه و ده‌ریخستووه كه گه‌نجه‌كه به ده‌ستی خۆی ،خۆیكوشتووه .
دوا به‌دوای ئه‌و رووداوه‌ش به شه‌ش رۆژ واته شه‌وی پێنج شه‌ممه 17/4 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی تر به ناوی ( ر. ئ. م) كه كوڕی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو ، له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری هه‌ولێر ، له كه‌شێكی نادیاردا دوو گولله ده‌نێته سه‌ری خۆیه‌وه و خۆی دهكوژیِت. هه‌ر به هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌و رووداوه واته له رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 25/4 له ناوچه‌ی حاجی ئاوای شاری سلێمانی ، گه‌نجێكی تر به ناوی ( خ . م . ف ) كه ته‌مه‌نی 34 ساڵ بوو به‌بێ هیچ هۆكارێكی دیار و به ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی گولله‌یه‌كی نایه ناو ده‌می خۆیه‌وه و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستدا ، كه له‌دوای خۆی شه‌ش منداڵ و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی به جێ هێشت و به بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌بێت دوای خۆی سه‌رپه‌رشتی مندال َو خێزانه‌كانی بكات و ژیانیان به‌ڕێوه ببات . هه‌روه‌ها رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 29/4 له گوندی ره‌شانی نزیك پێنجوێن ، گه‌نجێكی تر به ناوی ( ب. ح . ح ) كه ته‌مه‌ن هه‌ڤده ساڵ بوو له دۆخێكی ته‌مومژاویدا به كلاَشنكۆف خۆی كوشت.
شه‌وی 6/5یش گه‌نجێكی تر به ناوی ( ح.ج ) ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێربوو ، به ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی گولله‌یه‌كی به سه‌ری خۆیه‌وه ناو، خۆی كوشت. دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌و گه‌نجه له ساڵیادی كوشتنی خوشكه‌كه‌یدا، خوێ كوشتووه. خۆكوشتنی ئه‌و گه‌نجه هه‌ولێریه له‌كاتێكدایه كه‌بۆی ده‌ركه‌وتووه خوشكه‌كه‌ی كه‌ساڵی پێشووتر و به‌بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف، به ناحه‌ق كوژراوه، بۆیه به‌و شێوه‌یه خۆی له ئازاردانی ویژدانی قوتار ده‌كات .
به‌ره‌به‌یانی هه‌مان رۆژیش كچێكی تازه پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن چوارده‌ساڵ دانیشتووی سهلاَحهدینی سه‌ر به هه‌ولێر به ناوی (م.خ)، به هۆی ده‌رنه‌چوونی له وانه‌كانی قوتابخانه‌دا، به ده‌مانچه‌كه‌ی باوكی خۆی ده‌كوژێت .
به پێنج رۆژ دوای ئه‌وه‌ش، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 10/5 كچێكی تر به ناوی (ك.ع)ی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ، كه كچی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی دانیشتووی ناوچه‌ی رانیه بوو، ده‌ستی داوه‌ته كلاَشنكۆف و سێ فیشه‌ك به سه‌ر و سنگی خۆیه‌وه ده‌نێت ، ئه‌و كچه خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كان و رۆژنامه‌نووسیش بووه، له دۆخێكی نادیاردا خۆی ده‌كوژێت‌و تا ئێستا روون نیه هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی چی بووه، ته‌نها ئه‌وه زانراوه پێش ماره‌بڕینی به‌یه‌ك كاتژمێر كچه گه‌نجه رۆژنامه‌نووسه‌كه خۆی كوشتووه.
خۆ كوشتنی ئه‌و گه‌نجانه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردودا ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی هه‌ولێر ، پێنج حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوژرانی ژن و پیاو تۆماركراون، هه‌روه‌ها پێنج حاڵه‌تی تری كوژرانی ژنانیش تۆماركراوه كه هۆكاری كوشتنه‌كه‌یان ڕوون نیه و له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی نادیاردا كوژراون ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 38 حاڵه‌تی تری برینداربوونی پیاوان و ئافره‌تان له‌نه‌خۆشخانه تۆماركراون ، كه زۆربه‌یان له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكداداندا، به فیشه‌ك یاخود به چه‌قۆ برینداركراون .
بۆبه‌دواداچوونی ئه‌م زنجیره خۆكوشتنه و ئه‌م دیارده نامۆیه له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا ، چه‌ندین پرسیار و سه‌رنج لای هه‌موو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دروست ده‌بێت ، كه‌ئه‌و پرسیار و سه‌رنجانه وهلاَمدانهوهیان ئاسان نیه ، دیارترینی ئه‌و پرسیارانه‌ش ئه‌وه‌یه: ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی په‌نابردنه به‌ر خۆكوشتن له‌لایه‌ن گه‌نجانی كورده‌وه هۆكاره‌كه‌ی نائومێدی و بێزاریانه له رووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی كێشه و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان یان هه‌ڵكشانی ئه‌و دیارده‌یه له‌ئه‌نجامی هوڵوهشاندنهوهی شیرازه‌ی كۆمهلاَیهتی و خێزانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردیهوهیه كه هه‌ندێكجار چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ئه‌سته‌مه و ده‌گاته بنبه‌ست، تا دواجار ئه‌و كه‌سانه‌ی گیرۆده‌ی كێشه و گرفته‌كان بوون به‌ناچاری ده‌ست بده‌نه خۆكوشتن بۆ قوتاربوونیان له‌و ژیانه نارهحهتهی كهتێیدان ، یان بێزاری گه‌نجان ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و بارودۆخه ئابورییه خراپه‌یه كه ته‌نگی به زۆربه‌ی خێزانه‌كانی كوردستان هه‌ڵچنیوه‌و هه‌ژاری بووه‌ته هه‌وێنی دروستبوونی كێشه‌و گرفت و تێكدانی شیرازه‌ی خێزانه‌كان ، یان هۆكاره‌كان ته‌نها نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانن هه‌روه‌ك له پاش زۆربه‌ی خۆكوشتنهوهكاندا راده‌گه‌ینرێت ، یان هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌باسكران ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و كاریگه‌ریان هه‌یه لهسهربێزاركردنی لاوی كورد بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای رێگاچارهیهكدا بگه‌رێت بۆ ده‌رباز بوون لێیان .
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، وایده‌بینێت ئه‌و حاڵه‌تی خۆكوشتنانه نه‌ك ته‌نها له كوردستاندا ، به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بارودۆخی كۆمهلاَیهتیی و سایكۆلۆژییه‌وه هه‌یه ، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به بارودۆخی سیاسی و ئابورییه‌وه نییه . به‌پێی بۆچوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا خستیه ڕوو هێشتا ئه‌و حاڵه‌ته خۆكوژیانهی كه‌له كوردستاندا هه‌یه، به به‌راورد له گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا، نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی ترسناك وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێت .
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت " له زۆربه‌ی ولاَتانی دنیادا رۆژانه حاڵه‌تی خۆكوشتن زۆر له‌وه زیاتر تۆمار ده‌كرێت كه له كوردستاندا رووده‌دات ، كه چی ره‌وتی ژیان به باشترین شێوه رێده‌كات "
سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌دووریزانی بێكاری هۆكارێك بێت بۆ هه‌ڵكشانی رێژه‌ی خۆكوشتن له كوردستاندا و وتی " كوردستان ئه‌وه‌نده به ده‌ست بێكارییه‌وه ناناڵێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به ده‌ست ته‌مبه‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هاوردنی كرێكاره بیانییه‌كانه له ولاَته هه‌ژاره‌كانه‌وه بۆ كاركردن له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاریدا له كوردستاندا " .
بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه، ئه‌ڤین كه‌مال ی توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی ، پێیوایههۆكاری بهربلاَو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتن له‌نێو گه‌نجانی كوردستاندا ئه‌و بارودۆخه ئابووریه خراپه‌یه كهگهنجانی تێدا ده‌ژی و توانای ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ساده‌یان نیه بۆیه ناچار بیر له رێگه چاره‌ی نه‌شیاو ده‌كه‌نه‌وه بۆ خۆ قووتار كردن له‌ژیانی كولله مه‌رگی.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمهلاَیهتیه سه‌رباری كێشه مادییه‌كان كێشه‌ی كۆمهلاَیهتیش له‌پاڵ كێشه‌كانی تردا به‌هۆكارێكی تری زیاد بوونی خۆ كوشتن ده‌زانێت له‌كوردستاندا كه هه‌ندێك جار به هۆی ژنهێنان و شووكردنی كچانه‌وه حاڵه‌تی نائومێدی و خۆكوشتن رووده‌دات ، یان هه‌ندێك جار خۆشه‌ویستی نێوان دوو گه‌نج كهخۆشهویستیهكه به خیانه‌تكردنی لایه‌كیان كۆتایی دێت و دواجار خۆكوشتن یان كوژرانی لاكه‌ی تری لێده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌ت ژنه‌كه.
ئه‌و ژنه توێژه‌ره به‌دووریزانی ره‌وشی سیاسی ئێستای كوردستان هۆكارێك بێت بۆ زیادبوونی دیارده‌ی خۆكوشتن و، وتی " تا ئێستا چه‌ندین حاڵه‌تی خۆكوشتن له كوردستاندا روویانداوه ، بهلاَم نه‌مانبیستوه یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه به هۆی ئابرۆچوون یا ناوزڕاندنی سیاسی یا گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌وه بووبێت ، بۆیه ناكرێت هۆكاری زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه ببه‌ستینه‌وه به بارودۆخی سیاسی كوردستانه‌وه، چونكه ئێستا كوردستان له باشترین حاڵدایه به به‌راورد له گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراق ، نه‌ك عێراق بگره بارودۆخی كوردستان لهولاَتانی دراوسێش باشتره ".
ئه‌ڤین كه‌مال ی توێژه‌ر پێیوایه باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نجان و رێگرتن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و دیارده‌یه به تایبه‌ت له ناو توێژی گه‌نجاندا ئه‌وه‌یه كه پێویسته بازنه‌ی هه‌ستكردن و لێكتێگه‌یشتن فراوانتر بكرێت ، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكان و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كاربكرێت بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی هۆشیاری له‌نێو توێژی گه‌نجاندا و به‌خشینی ئومێد پێیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباز ببن له‌و دۆخه نائومێده‌ی كه‌ئێستا تێیدان ،ئه‌م كاره‌ش به به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیری ده‌كرێت. ئه‌و ژنه توێژه‌ره هۆشداریشیدا به‌وه‌ی كه‌به‌هۆی داب و نه‌ریتی كۆمهلاَیهتیهوه چینی گه‌نج په‌راوێز نه‌خرێت به تایبه‌ت كچان.
هه‌روه‌ها ریگه‌دان به‌گه‌نجان و ئازادكردنیان له هه‌ڵبژاردنی كه‌سی شیاو بۆ هاوبه‌شیكردنی ژیانیان هه‌روه‌ك بۆ كوڕان له باره ، له هه‌مووی گرنگتر ده‌ستكاریكردن یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی كه یاسایه‌كی كۆنه و تا ئێستاش به‌پێی ئه‌و یاسایه ئافره‌ت به مرۆڤی پله دوو ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌و یاسایه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ جیهانگیری ئه‌مڕۆدا ناگونجێت كه پانتایی ئازادی زیاتری به‌خشیوه به تاكی كۆمه‌ڵگه‌كان له جیهانی ئه‌مڕۆدا .
ئاسۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت ئامێز گیان...بابه‌تێکی گرنگه....به ڕاستی کاره‌ساته....
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس گیانه به‌ڕاستی خۆم کهدهیخوێنمهوه ڕاده‌چله‌کێم ،،،کاره‌ساتێکی زۆهر گه‌وره‌یه ..سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت باخه‌وان گیان ........
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤش ئاميز كيان بؤ ئه م بابه ته كرينكه
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dest xosh bu em babete bellam zor dillim ésha


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان دلۆ گیان و ملازم حیده‌ر ده‌ستان خۆش بێت ......
له‌سه‌ر هێڵ نییه