❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-13 11:17:50

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟     
Tuesday, 13 May 2008 
شیلان كه‌ هێشتا ته‌مه‌نی‌ نه‌گه‌شتۆته‌ 20ساڵ، خاوه‌نی‌ كچێكی‌ ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ‌و نیوه‌‌و به‌حه‌سره‌ته‌وه‌ باسی‌ ئه‌‌و ساتانه‌ی‌ ده‌كرد، كه‌ مێرده‌كه‌ی‌ جگه‌ له‌لێدان‌و ئازاری‌ جه‌سته‌ی‌، ئازارێكی‌ زۆری‌ ده‌روونیشی‌ داوه‌‌و ده‌ڵێت "سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ به‌ سه‌رخۆشی‌ ده‌هاته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، له‌به‌رچاویشمدا بێباكانه‌ قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا ده‌كرد".

"مێرده‌كه‌م خیانه‌تی‌ زه‌وجی‌ ئه‌كرد بۆیه‌ منیش فێربووم"
ئا: سارا قادر
"هه‌میشه‌ مێرده‌كه‌م به‌ سه‌رخۆشی‌ ئه‌هاته‌وه‌‌و له‌به‌رچاوی‌ مندا، دوو دوو كارتی‌ داخڵ ئه‌كرد‌و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیدا قسه‌ی‌ ئه‌كرد، كه‌ پرسیاریشم لێئه‌كرد، تێیهه‌ڵئه‌دام. دایك‌و باوك‌و براكانیشی‌ ئه‌یانزانی‌، به‌ڵام هه‌ر بۆیان ئه‌پۆشی‌. ئه‌مه‌ش رۆژ به‌رۆژ بێزاری‌ ئه‌كردم، بۆ ئه‌وه‌ی‌ منیش حه‌قی‌ لێ بكه‌مه‌وه‌، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ برای‌ كچه‌كه‌ی‌ دراوسێماندا به‌ست، به‌ڵام نه‌مزانی‌ كه‌ ئاشكرا ئه‌بێت"
ئه‌مه‌ قسه‌ی‌ شیلانه‌، كه‌ ژنێكی‌ ئه‌سمه‌ری‌ قژ درێژه‌‌و له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مێرده‌كه‌ی‌ زانیویه‌تی‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكی‌ تردا هه‌یه‌‌و كوڕه‌كه‌ مۆبایلی‌ بۆ كڕیوه‌. ناچاری‌ كردووه‌ كوڕه‌كه‌ به‌فێڵ بهێنێته‌ ماڵه‌وه‌‌و ده‌ڵێت مێرده‌كه‌م پێیوتم "گه‌ر ئه‌و كوڕه‌ به‌ فێڵ نه‌هێنیته‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌وا سبه‌ینێ‌ ته‌عزێی‌ خۆت ئه‌بێت"، ئه‌وه‌شی‌ وه‌هایكردووه‌ شیلان له‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بترسێت، ئه‌ویه‌ كه‌ "مێرده‌كه‌ی‌ رۆژی‌ پێشوو ده‌مانچه‌ی‌ كڕی‌و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا پلانی‌ كوشتنیان دانا".
cشیلان ئه‌وه‌شی‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین جار مێرده‌كه‌ی‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌، به‌ڵام هیچ گوێی‌ به‌‌و شتانه‌ نه‌داوه‌‌و ده‌ڵێت "وه‌ك ئاژه‌ڵ ته‌ماشای‌ ده‌كردم، ئه‌وه‌ی‌ حه‌زم لێبوایه‌ نه‌یده‌كرد، خۆی‌ دوكانی‌ مۆبایل فرۆشتنی‌ هه‌یه‌‌و دوو ساڵ لێی‌ پاڕامه‌وه‌ مۆبایلی‌ بۆ نه‌هێنامه‌وه‌، بۆیه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مه‌ریواندا به‌ست، یه‌كه‌م شت مۆبایلی‌ بۆ كڕیم‌و به‌ دزییه‌وه‌ بۆی‌ ناردم".
شیلان چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا، به‌تۆمه‌تی‌ خیانه‌تی‌ زه‌وجی‌ ده‌ستگیركرا‌وه‌، مێرده‌كه‌شی‌ شایه‌ته‌ له‌سه‌ری‌‌و خۆشی‌ نكۆڵی‌ له‌وه‌ناكات كه‌ خیانه‌تی‌ كردبێت‌و به‌ ئاشكرا دانی‌ پیاده‌نێت، به‌ڵام خۆی‌ به‌گوناهبار نازانێت‌و ده‌ڵێت "مێرده‌كه‌م به‌دمه‌ست بوو، په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژن‌و كچی‌ تردا هه‌بوو، لێی‌ ئه‌دام‌و سوكی‌ ئه‌كردم‌و دڵی‌ پیس بوو. ئیتر هه‌موو ئه‌وانه‌ كۆبوونه‌وه‌‌و وایلێكردم بگه‌ڕێم به‌دوای‌ كه‌سێكی‌ تردا".
هه‌رچه‌نده‌ شیلان‌و مێرده‌كه‌ی‌ له‌ 16ساڵییه‌وه‌ یه‌كتریان خۆشویستووه‌و پاش ساڵێك له‌به‌ر رازی‌ نه‌بوونی‌ ماڵی‌ باوكی‌ شیلان "چه‌ندین جار پێكه‌وه‌ رۆشتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌‌و پێكه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌، تاشووی‌ پێكردووه‌". شیلان باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ بۆیه‌ باوكی‌ نه‌یئه‌دا به‌م مێرده‌ی‌ ئێستای‌، ئه‌یوت ناشایسته‌‌و لاموبالات‌و هه‌میشه‌ سه‌رخۆشه‌‌و "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ باوكم 1500دۆلاری‌ لێسه‌ندن‌و یه‌كێتی‌ ژنان ته‌ده‌خولیان كرد، ئه‌وجا من شووم به‌ مه‌ریوان كرد".
شیلان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ته‌مه‌نیه‌وه‌، دایكی‌ له‌ده‌ستداوه‌‌و له‌مناڵیدا بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی‌ باوه‌ژنه‌كه‌ی‌، رایكردۆته‌ ماڵی‌ براكه‌ی‌‌و له‌وێ‌ ئه‌‌و كوڕه‌ی‌ ناسیوه‌، كه‌ ئێستا شووی‌ پێكردوه‌، به‌ڵام پاش گه‌شتنی‌ به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌‌و بوونی‌ به‌ دایك، هێشتا ئه‌‌و بێنازییه‌ی‌ ماڵه‌ باوكی‌‌و ناسۆری‌ بێ دایكی‌ هه‌رپێوه‌ دیاره‌‌و زوو زوو فرمێسك به‌چاوه‌كانیدا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌‌و باسی‌ ئه‌‌و ساتانه‌ی‌ ده‌كرد كه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵیدا بووه‌ كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌ستی‌ باوه‌ژن‌و هه‌ر سێ‌ براكه‌ی‌، هه‌ریه‌كه‌یان په‌رته‌وازه‌ی‌ لایه‌ك بوون‌و شیلان‌و خوشكه‌كه‌شی‌ لای‌ باوه‌ژنه‌كه‌یان ماونه‌ته‌وه‌، تا ئه‌‌وكاته‌ی‌ براكه‌ی‌ ژنی‌ هێناوه‌‌و هێناونی‌ بۆ لای‌ خۆی‌. به‌ڵام به‌قسه‌ی‌ خۆی‌، له‌ماڵی‌ براكه‌شی‌ هه‌میشه‌ وێڵی‌ ئامێز‌و ماڵێك بووه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی‌ تیا بدۆزێته‌وه‌‌و خه‌مڕه‌وێنی‌ ئه‌‌و ساتانه‌ی‌ مناڵی‌ بێت، كه‌ بێبه‌ش بووه‌ له‌سۆز‌و نازی‌ دایكایه‌تی‌ "كاتێ ئه‌م مێرده‌ی‌ ئێستام، خۆشه‌ویستی‌ بۆ ده‌رده‌بڕیم، وام ئه‌زانی‌ كه‌س نییه‌ له‌‌و باشتربێت‌و كاتێكیش وتی‌ باپێكه‌وه‌ هه‌ڵبێین، خێرا رازی‌ بووم".
دوای‌ منداڵێك‌و چه‌ندین مانگ پێكه‌وه‌ ژیان، ئێستا شیلان زۆر په‌شیمانه‌ له‌‌و هه‌موو متمانه‌یه‌ی‌ به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی‌ هه‌یبووه‌‌و توشی‌ ئه‌‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی‌ كردووه‌‌و ده‌ڵێت "پاش ئه‌‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌، هه‌ر زوو خیانه‌تی‌ لێكردم. چه‌ندین جار وێنه‌ی‌ رووتی‌ ئه‌و كچانه‌م له‌ مۆبایله‌كه‌یدا گرتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیاندا سێكسی‌ كردووه‌‌و ته‌سویری‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌‌و حاشای‌ لێئه‌كرد‌و كه‌ پێمئه‌وت، لێی‌ ئه‌دام". شیلان، دوای‌ بینینی‌ ئه‌و وێنانه‌، توشی‌ شۆك بووه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ شه‌وێك مێرده‌كه‌ی‌ به‌ سه‌رخۆشی‌ هاتۆته‌وه‌‌و یه‌كسه‌ر نووستووه‌‌و ده‌ڵێت "كه‌ سه‌یری‌ مۆبایله‌كه‌یم كرد، وێنه‌ی‌ تری‌ تیابوو، ئیتر منیش گوێم نه‌دا به‌ مێرده‌كه‌م‌و مناڵه‌كه‌م. كاتێك برای‌ ئه‌و كچه‌ی‌ دراوسێمان داوای‌ خۆشه‌ویستی‌ لێكردم‌و مۆبایلی‌ بۆ كڕیم، رازی‌ بووم. نه‌شمزانی‌ ئاشكراده‌بین".
شیلان، هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌بووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان ئاشكرا بێت، به‌ڵام رۆژێك ته‌له‌فۆن بۆ دۆستێكی‌ مێرده‌كه‌ی‌ ده‌كات‌و ئه‌ویش لای‌ مێرده‌كه‌ی‌ ئاشكرای‌ ده‌كات، كه‌ مۆبایلی‌ هه‌یه‌‌و ده‌ڵێت "كه‌ گوشاری‌ بۆ هێنام، ئاشكرام كرد كه‌ مه‌ریوان مۆبایلی‌ بۆ كڕیوم". به‌قسه‌ی‌ شیلان، له‌دوای‌ ئه‌مه‌شه‌وه‌ مێرده‌كه‌ی‌ زۆری‌ لێداوه‌‌و "ده‌مانچه‌ی‌ كڕی‌‌و وتی‌ ئه‌بێت مه‌ریوان به‌فێڵ بێنیته‌ ماڵه‌وه‌‌و هه‌ردووكتان ئه‌كوژم‌و ئه‌تان خه‌مه‌ بیری‌ حه‌وشه‌كه‌وه‌". به‌ڵام شیلان هه‌رچۆنێك بێت خۆی‌ ده‌رباز كردووه‌‌و گه‌شتۆته‌ یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ ژنان.
شیلان، ئێستا له‌زینداندا په‌نجه‌ی‌ په‌شیمانی‌ ئه‌گه‌زێت‌و سوێند ده‌خوات "مێرده‌كه‌م پاڵی‌ پێوه‌نام كاری‌ خراپ بكه‌م‌و زۆری‌ خیانه‌ت لێكردم‌و سه‌رخۆشیه‌كه‌ی‌ رێگه‌ی‌ بۆ خۆشكردم، بۆیه‌ من هه‌ر سزایه‌ك وه‌ربگرم، ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ریگرێت".
ئاوێنه‌

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-13 20:24:50

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

ده سته کانت خۆش ئامیزی هاورێمان......خۆزگه ژیان که مێک هێور ئه بۆیه وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-14 14:02:11

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

dast xosh amiz gyan bo babatakat sarkawrwbit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-17 16:59:45

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان کوڕی سلێمانی و په‌یوه‌ند گیان ده‌ستان خۆش بێت هاوڕی ئازیزه‌کانم،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-17 17:25:26

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

ده‌سته‌کانت خۆش و سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-17 17:41:25

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

ده  ست خؤش ئاميز كيان بؤ ئه م بابه ته من يه ك شت ئه ليم به و ئافره ته بؤ به ناى نه هينايه به ر دادكا  باشتر نه بو له م كا ره ى كه كردى كامه لا باشتر بوو بيكردبايه
كاتيكى خؤش بؤ به ريزت ئاميز كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-17 22:23:29

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت  هێمن گیان ده‌ستت خۆش بیت ،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-17 22:24:36

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

وایه‌ ملازم حیده‌ر گیان په‌نای ببردایه‌ به‌ردادگا باشتر بوو ،،،،بۆئه‌وه‌ی وای به‌سه‌ردا نه‌هاتایه‌،،،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-18 13:45:48

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

dast xosh  bo  am basarhata   sarkawtn bo to  ameiz

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-05-18 15:50:36

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌روونه‌ی گیان ده‌ستت خۆش بیت ،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-05-18 17:52:32

halo_45
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2009-03-27
په‌یامه‌كان: 42

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

ده سته كانت خؤش ئاميز كيان به هيواى سه ركه وتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-05-18 19:54:17

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی ئازیز هه‌ڵۆ گیان ده‌ستت خۆش بێت ،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-06-09 02:23:32

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

kwri_sulaimany نووسی:

dast xosh amiz gyan bo babatakat sarkawrwbit

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-06-14 22:46:28

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێزت مه‌ستی گیان ده‌ستت خۆش بیت .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-06-16 22:09:58

chaw sawz
پڕشنگی یانە
شوێن: S W E E D
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-18
دواترین سه‌ردان: 2011-12-24
په‌یامه‌كان: 158

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

away  aql  tasawory  nakat  ro  adat  xwa  laman  bat

dast  xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-06-17 14:49:56

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

ده ست خوش بيت ئاميزكيان بو ئه م بابه تانه ت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-06-22 18:09:21

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: بۆچی‌ خیانه‌تم له‌مێرده‌كه‌م كرد؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان چاوسه‌وز گیان و دڵدار جومانی ده‌ستتان خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوبن ....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net