.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شازاد سائیب
شه‌هید شازاد (كاكه شا) رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی روناكبیر‌و كوردپه‌روه‌ری سائیب، ساڵی 1946 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌و هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له‌سه‌ر نیشتمانپه‌روه‌ری په‌روه‌رده بووه‌و گۆشكراوه.
له قۆناغی ناوه‌ندییه‌وه تێكه‌ڵاوی كاروانی كوردایه‌تی بووه‌و له ریزی بزاڤی قوتابیاندا كاری كردووه، ساڵی 1968 كۆلیژی مافی له‌به‌غدا ته‌واو كردووه‌و ده‌ستی به‌پارێزه‌ری كردووه، له‌م پێناوه‌شدا دیفاعی لهزۆرلێكراوان كردووه، له‌پاڵ كاره‌كه‌ی خۆیدا درێژه‌یداوه به‌خه‌باتی سیاسی، هه‌روه‌ك له ساڵی (1969-1970) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری رزگاری بووه.
ساڵانی (1970-1975) كاكه شازاد به‌دڵسۆزی و لهخۆبردنهوه له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا كاری كردووه، دوای شكستی 1975و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وه‌كو كادیرێكی به‌ئه‌مه‌ك و ماندوونه‌ناس رۆڵێكی دیاری له‌گه‌یاندنی رێنمایی و راسپارده‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌نێوان ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا گێڕاوه، ساڵی 1980 چۆته شاخ و بۆته‌وه پێشمه‌رگه، له‌و ماوه‌یه‌شدا لێزانانه دادگاكانی شۆڕشی رێكخستووه.
ساڵانی (1978-1983) بۆته نوێنه‌ری یه‌كێتی له سوریا و لوبنان، له ساڵی (1988)یشدا نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بووه له ئه‌وروپا و ساڵی 1994 له ئه‌نقه‌ره بۆته نوێنه‌ری یه‌كێتیی له توركیا، له‌م بواره‌شدا وه‌كو دیبلۆماتێكی سه‌ركه‌توو و به‌توانا خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی گه‌له‌كه‌ی كردووه.
كاكه شازاد سائیب خۆشه‌ویستی ناو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی بوو هه‌ر له‌به‌ر له‌خۆبردووی حه‌زی به‌پله‌و پایه نه‌كردووه، ساڵی 2001 پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵی له كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا قبوڵكردو زۆر دڵسۆزانه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی جێبه‌جێده‌كرد، به‌ڵام مه‌خابن رۆژی 2001/5/21 به‌رووداوێكی دڵته‌زێن له‌نزیك شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون گیانی پاكی سپارد.


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش کاکه ده‌شتی گیان ، نه‌مری بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌که‌مان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه هیمن گیان
ده‌ستت خۆش ب یت ئازیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه