.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








گه‌نجێك له‌بازنه‌ی مردن‌دا
تلیاك ئه‌م وشه‌یه له‌ناخه‌وه ئهتلهرزێنێت،تلیاك ئامێری ترسناکی کوشتنی هێمنانه‌ی کۆمه‌ڵه،تلیاك و سڕکه‌ره‌کان په‌لاماری به‌نرخترین توێژی کۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن که گه‌نجه‌کانن و ده‌یانکه‌ن بهزوخاڵ،تلیاك ترسناکه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یی که هه‌ر به‌خه‌یاڵ بیر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك بکه‌نه‌وه کهگهنجهکانی له‌ده‌ریای ئالودهببوندا غه‌رقبوون،له‌و وڵاتانه‌دا که کێشه‌ی تلیاك هه‌یه هه‌روا گهنجهولهتهمهنی گوڵدا ههڵهوهرێت،لاو به‌دوای تلیاکدا نه‌گه‌ڕاوه به‌ڵکو تلیاك ده‌رگای پێگرتووه‌و تکای کێشان لێده‌کات،هێمای تلیاکفرۆشه زاڵم و دڕنده‌کان ئه‌وه‌یه:جارێك تاقیبکه‌وه‌و بکه‌وه نێو بۆسه‌ی سڕکه‌ره‌وه،تلیاك هۆی خۆکوشتنی هێمنانه‌و له‌سه‌رخۆی گه‌نجێکه که ده‌یه‌وێت بژی.
تلیاك:هۆی ئابوری زۆر وڵاتی داته‌پاندووه کپمهڵێکی ئاڵۆشاوی بێده‌ربه‌ست وبێده‌سه‌ڵاتی دره‌ستکردووه،مافیاکانی ماده سڕکه‌ره‌کان له‌زۆر شوێنی ئه‌م دنیایه‌دا به‌ویستی خۆیان گه‌مه به(ئاین و ڕه‌وشت و ڕامیاری و ئادابی گه‌لان)ده‌که‌ن.ده‌کوژن ده‌بڕن ده‌سوتێنن.
به‌ڵێ:ئه‌مانه گشتییان وه ئه‌وه‌ش که‌لێره‌دا پێشکه‌شده‌کرێت به‌شێکه له چیرۆکێکی کتێبێکی نوسه‌ری میسری(وه‌جیه ئه‌بو زیکرا)له‌وکتێبه‌دا کهلهفایلهکانی(دادگای تاوانه‌کانی قاهیره)وه ئاماده‌کراوه، زۆربه‌ی تلیاك کێشه‌کان به‌ده‌می خۆیان به‌سه‌رهاتی پڕلهناسۆری خۆیان بۆ ئه‌و گێڕاوه‌ته‌وه،له‌ناویاندا ئه‌م گه‌نجه‌ی که له‌ئێستاوه خۆی قسه‌ده‌کات و باسی حاڵی خۆیدهگێڕتهوه،ئاماده‌کاری فایله‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌و ڕازینه‌بووه ناوی بهێنرێت به‌مشێوه‌یه باس له‌حاڵ و ده‌ردیسه‌رییه‌کانی خۆی ده‌کات:
(نازانم له کوێوه‌وه ده‌ست پێبکه‌م،هه‌میشه حه‌زده‌که‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و حاڵه‌ی که‌ملی ڕێم به‌ره‌و ههڵدێرگرتهبهر،قه‌ت ناتوانم ئه‌و ڕۆژه‌م له‌بیربچێت هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه هه‌شت ساڵ زۆربێت که‌به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیکردووه که‌وه‌ك دوێنێ له‌به‌رچاوم ڕوونه.)
ئه‌و شه‌وه ئهمدهزانی هیرۆیین چییه و واتای چی و چه‌نده ترسناکه‌و مرۆڤ به‌ره‌و کوێ ده‌بات،ئه‌و ڕۆژه هیچم له‌سه‌ر ئه‌و بۆدره نهفرهئاوییه نه‌ده‌زانی ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆتان باسده‌که‌م بۆ گه‌شت و گه‌ڕان چوبوومه شاری ئه‌سته‌مبوڵ،له‌یه‌کێك له ئوتێله که‌شخه‌کانی ئه‌و شاره بهڕهوق ق جوانه دابووم،شه‌وێکیان دره‌نگ کچێکی تورکی ده‌م به‌پێکه‌نین هاته‌لام،ئه‌و تۆزه هاڕاوهیهی دایه ده‌ستم،داوایلێکردم تۆزه‌که بۆنبکهم و ههڵیبژم..هه‌ربه‌و ڕووخۆشییه‌وه پێیوتم:ئێستا وه‌ك په‌پوله‌ت لێده‌که‌م،په‌پوله!!!
هه‌رگیز هه‌ستم به‌مه‌ترسی ئه‌وکاره نه‌کرد که‌ده‌ستم دابویێ تۆزهکهم لێوه‌رگرت و چی پێوتم ئاوامکرد نازانم بووم به په‌پوله یان گوێدرێژ یا چیتر،دواتر کیسه‌یه‌کی دایه ده‌ستم کهبڕێك له‌و تۆزه‌ی تێدابوو پێشی وتم:هه‌رکاتێك بته‌وێت ده‌توانیت به‌کاریبهێنیت ئالهوێوهوه کاره‌ساته‌که ده‌ستی پێ‌کرد ڕێك ئاله‌و ساته‌وه من که‌وتمه سه‌ر ڕێگه‌ی دۆڕان و دواتریش تیا چوون..ئه‌و هاڕاوه دۆزه‌خییه‌ی ته‌سلیم کردم و ئهمدهتوانی به‌ربه‌ره‌کانییان بکه‌م،به‌ڵام من بۆئه‌وه‌ی ئێوه بمناسن واچاکه که‌مێك باسی ژیانی ڕابردووی خۆمتان بۆ بکه‌م.
من کوڕی خێزانێکی ده‌ستکورتی میسریم،باوکم جوتیاررێکی ئاسایی پارێزگای(مه‌نوفییه)یه حه‌وت خوشک‌و براین خوای گه‌وره باوكێکی پێ که‌ره‌م کردبووین کهلهبهخشندهیدا وێنه‌ی که‌مبوو.
هه‌روه‌ها دایکێكیشی دابووینێ کهسۆزو ره‌حمی سنووری نه‌بوو،به‌ڵێ سۆزورهحمی بێسنووربوو،بۆیه ئێمه حه‌وت ئه‌ندام له‌ژێر چه‌تری سۆزوخۆسهویستیدا ده‌ژیاین،هیچ گێره‌و کێشه‌یه‌کمان نه‌بوو،هه‌ژاری نه‌بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێککه‌وتبووین،ئه‌ویش زۆر دڵڕه‌ق نه‌بوو له‌گه‌ڵماندا..تووشی هیچ کاره‌ساتێکی ئاوه‌های نه‌کردین ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌و پول بوێت که‌پێمان هه‌ڵنه‌سوڕێت به‌رهه‌می ئه‌م چه‌تری خۆشه‌ویستیه‌ی خێزانه‌که‌مان،برا گه‌وره‌که‌مان که ئه‌فسه‌ری پۆلیسه و من که پێشوازیکاری کۆمپانیایه‌کی فڕۆکه‌وانی میسریم و پزیشکێك که‌برا بچوکمانهو چوار ئافره‌تی پاك و خواناسی تریش که خوشکمانن ئه‌و باقی خێزانه‌که‌مانیان پێکده‌هێنا.
برا گه‌وره‌که‌مان کهئهفسهری پۆلیسه نوێژه‌کانی ته‌واو به ملکه‌چییه‌وه ئه‌نجام ده‌دا هه‌روه‌هاش قرئانی ده‌خوێند من به‌هه‌موو مانایه‌کی گه‌وره ئه‌وم کردبووه براگه‌وره‌و سه‌رمه‌شقی خۆم ڕێزی ده‌گرم و خۆشم ده‌وێت هه‌یبه‌تی له‌دڵمدا هه‌یه کاتێك ئه‌و ژنی هێنا،حه‌زم له خوشکی خێزانی کرد‌و خوازبێنیم کردوخێزانم کچی ماڵێکی چاکبوو،باوکی مه‌لابوو یه‌کێك بوو له زانا دیاره‌کانی ئاینی ئیسلام له (ئه‌زهه‌ری شه‌ریف)خوێندبووی،من زۆر بههاوسهره دلدارو خواناس و دیندارهکهم دڵخۆش بووم،بهختیاربووم.
باوکی خێزانم ماڵی هاوسه‌ری بۆ ڕازاندینه‌وه،به‌ڵام چ ڕازاندنهوهیهك منیش ئه‌وپه‌ڕی ئاره‌زوم ئه‌وه بوو هه‌رچی پاره‌م هه‌یه بییدهمه که‌لوپه‌لی به‌نرخی ناوماڵ و ههمووپایتهختهکانی ئه‌م دنیایه بگه‌ڕێم و دیاری لێوه بۆ ئه‌م هاوسه‌ره دڵپاك و دیندارهم بهێنمه‌وه.ئیتر بوینه خاوهنماڵێکی جوان که به‌کۆشکی فریشته‌کان ده‌چوو بهختییاریهکهشمان به‌هاتنه دنیای یه‌که‌م منداڵمان گه‌وره‌تربوو..به‌دوای ئه‌وه‌دا تهشریفهێنانی یه‌که‌م کچم ئه‌وه‌نده‌ی تر ماڵه‌که‌ی کرد به چراخان نازانم بۆ ئه‌وه‌نده ئه‌و کچه‌م خۆشده‌ویست به‌ڵام ئاخ ئه‌مه‌ی بۆتان باسده‌که‌م گشتی له پێش چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌سته‌مبوڵه‌وه بوو ئیتر ئه‌و ساڵانه لهشادمانییهکی گه‌وره‌دا ده‌ژیاین ئه‌وه‌شم بۆ نه‌وتن کهلهوساڵانهدا توانیم که هه‌زاره‌ها جونیه پاشه‌که‌وت بکه‌م و له بانقه‌کانی قاهیره‌دا دابنێم.بڕێکی باش له‌و پاره‌یه‌م بۆ ئاهه‌نگی ژنهێنانی کوره بچکۆله‌که‌م به‌خه‌یاڵ ته‌رخانکردبوو.ئای چ خێزانێکی بۆ هه‌ڵده‌بژێرم ،ئینجا بۆ کچه شیرینه‌که‌م چ گه‌نجێکی به ڕه‌وشت و جوان داوایده‌کات و منیش ده‌مه‌وێت هه‌ڵیبژێرێت ئۆخه‌ی له خۆشی ئه‌و خه‌وه بهههشتییانهی که‌من و خێزانمی تیا ده‌ژیاین ئه‌م خه‌ونانه‌ش خۆشه‌ویستی و به‌خته‌وه‌ری خێزانیان گه‌وره‌و فراوان و زیاتر ده‌کردین به‌ڵام ئه‌مه‌ش گشتی پێش شه‌وه ڕه‌شه‌که‌ی ئه‌سته‌مبوڵ بوون.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م تا به‌شی دووه‌م به‌خواتان ئه‌سپێرم دڵسۆزتان گه‌رمیانی
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kuri germyan (2007-12-08 01:38:14)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh barezm bo am zanerea hiwe sarkwtnt bo axwazm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه