❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فروغی‌ فه‌رۆخزاد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-12 00:59:25

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

فروغی‌ فه‌رۆخزاد

له‌ یادی‌ چل‌و یه‌كه‌مین ساڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ فروغی‌ فه‌رۆخزاددا

http://img233.imageshack.us/img233/8943/faroxzadsx4.jpg
 
فه‌رۆخزاد به‌فرانباری‌ 1313ی‌ هه‌تاوی‌ له‌ تاران له‌دایك بوو. دوای‌ تێپه‌ڕ كردنی‌ قۆناغی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ناوه‌ندیی‌ بۆ فێر بوونی‌ وێنه‌ كێشی‌‌و دروومان رۆیشته‌ قوتابخانه‌ی‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كانی‌ ئافره‌تان.

له‌ ته‌مه‌نی‌ شازده‌ساڵی‌دا ئۆگری‌ به‌ یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی‌ دایكی‌ به‌ناوی‌ "په‌رویز شاپوور" كه‌ پازده‌ ساڵ له‌ خۆی‌ گه‌وره‌تر بوو په‌یدا كرد‌و سه‌ره‌ڕای‌ نارازی‌ بوونی‌ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكه‌وه‌ زه‌ماوه‌ندیان كرد. ماوه‌یه‌ك دوای‌ زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان به‌هۆی‌ باروودۆخی‌ كاری‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ رۆیشتنه‌ شاری‌ ئه‌هواز‌و پاش نۆ مانگ ته‌نیا منداڵه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ كامیار له‌ دایك بوو. هه‌ر له‌‌و ساڵانه‌دا بوو كه‌ پێی‌ نایه‌ دونیای‌ شێعره‌وه‌‌و هێندێك له‌ هۆنراوه‌كانی‌ له‌ گۆڤاری‌ "خواندنیها" دا بڵاو كرانه‌وه‌. ژیانی‌ هاوبه‌شی‌ ئه‌و زۆری‌ نه‌خایاند‌و به‌هۆی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان ئه‌و‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ داهه‌بوو ژیانی‌ هاوسه‌رییتان لێك ترازاو له‌ دیتنی‌ ته‌نیا منداڵه‌كه‌ی‌ بێبه‌ش كرا.
یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شێعری‌ ئه‌و به‌ناوی‌ "ئه‌سیر" له‌ ساڵی‌ 1331 له‌ كاتێكدا كه‌ ته‌نیا 17 ساڵی‌ ته‌مه‌ن بوو چاپ كرا. دووهه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شێعری‌ واته‌ "دیوار" له‌ ته‌مه‌نی‌ 21 ساڵی‌دا بڵاو كرده‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی‌ كۆمه‌ڵێك رچه‌ شكێنی‌ كه‌وته‌ به‌ر لۆمه‌‌و ره‌خنه‌ی‌ توند. كاتێك كه‌ له‌ 22 ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ دابوو سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌مووه‌ گوشار‌و ره‌خنانه‌ سێهه‌مین كۆمه‌ڵه‌ شێعریشی‌ له‌ ژێر ناوی‌ (عصیان) چاپ كرا.
فروغ له‌ كۆمه‌ڵه‌ شێعری‌ ئه‌سیردا به‌بێ‌ په‌رده‌‌و سه‌رنج دان به‌ نه‌ریت‌و بایه‌خه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌سته‌ ژنانه‌كانی‌ خۆی‌ كه‌ له‌ واقیع دا ژیانی‌ ئه‌زموونیی‌ ئه‌و بوون ده‌خاته‌ به‌ر باس.
خه‌م‌و په‌ژاره‌‌و ته‌نیایی‌‌و بێ‌هیوایی‌‌و بێ‌متمانه‌یی‌ به‌هۆی‌ ئه‌وینی‌ بێ‌ئاكامی‌ ئه‌و له‌ ته‌واوی‌ شێعره‌كانی‌ دا خۆی‌ نواندوه‌. نۆڕمه‌ ئاكارییه‌كان ده‌خاته‌ ژێر پێ‌‌و به‌ئاشكرا مه‌یلی‌ خۆی‌ ده‌رده‌بڕێ‌‌و له‌ راستی‌دا نێورۆكێكی‌ نوێ‌ كه‌ تا ئه‌و كاته‌ له‌ شێعری‌ ژنان دا وێنه‌ی‌ نه‌بووه‌، ده‌خوڵقێنێ‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ شێعره‌كانی‌ دیوار‌و عوسیانیش دا باس له‌ خه‌م‌و ته‌نیایی‌‌و بێ‌چاره‌نووسی‌‌و بێ‌توانایی‌ له‌رووی‌ شێوازه‌وه‌ له‌‌و سێ‌ كۆمه‌ڵه‌ شێعره‌دا هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و فۆرمه‌ چوار به‌شیه‌ ده‌ڕواو ته‌نیا هێندێك جار بۆ به‌ مه‌به‌ستی‌ فره‌یی‌ دروست كردن شێعره‌كانی‌ دا هێندێك له‌و فۆڕمه‌ لاده‌دا.
فروغ ساڵی‌ 1337 ده‌ستی‌ به‌ كاری‌ سینه‌مایی‌ كرد هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو كه‌ ئه‌وه‌ به‌پێی‌ "برایمی‌ گۆڵستان" نووسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ندی‌ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هاته‌ پێشێ‌. هه‌ردووكیان له‌ "گوڵستان فیلم" پێكه‌وه‌ كاریان ده‌كرد.
له‌ ساڵی‌ 1338دا بۆ یه‌كه‌مین جار چوو بۆ بریتانیا بۆ خوێندن له‌ بواری‌ سینه‌ما‌و سازكردن‌و به‌رهه‌م هێنانی‌ فیلم. دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌و سه‌فه‌ره‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ بوو بۆ سازكردنی‌ چه‌ند فیلمێك هاوكاریی‌ كاریگه‌ر‌و نزیكی‌ له‌گه‌ڵ گوڵستان بوو. له‌ به‌هاری‌ 1341 بۆ سازكردنی‌ فیلمێكی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یی‌ له‌ سه‌ر ژیانی‌ نه‌خۆشه‌ گوله‌كان رۆیشته‌ ته‌ورێز. فیلمی‌ ماڵی‌ ره‌ش كه‌ به‌پێی‌ ژیانی‌ گوله‌كان ساز كراوه‌، یادگاری‌ هونه‌ری‌ سه‌فه‌ره‌كانی‌ ئه‌و بۆ ته‌ورێزه‌. ئه‌و فیلمه‌ زستانی‌ 1342 له‌ فستیواڵی‌ "ئۆبرهان وزن" له‌ ئیتالیا خه‌ڵاتی‌ باشترین فیلمی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یی‌ وه‌رگرت. چواره‌مین كۆمه‌ڵه‌ شێعری‌ فروغ  "له‌دایك بوونێكی‌ دیكه‌ بوو" كه‌ له‌ زستانی‌ 1343 چاپ كرا كه‌ به‌ راستی‌ژیانێكی‌ دووباره‌ی‌ له‌ رێگای‌ شاعیری‌ ئه‌ودا ده‌رخست. له‌دایك بوونێكی‌ دیكه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتی‌ هاوچه‌رخی‌ ئێران دا خاڵێكی‌ گه‌شاوه‌ بوو كه‌ قووڵایی‌ شێعر‌و دونیای‌ هزری‌ شاعیرانه‌ی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ نوێی‌‌و بێ‌ هاوتا نیشان ده‌دا.
زمانی‌ شێعری‌ فروغ هه‌م له‌و كۆمه‌ڵه‌ شێعره‌دا‌و هه‌م له‌ كۆمه‌ڵه‌ شێعری‌ "ئیمان بێنن به‌ ده‌ست پێكی‌ وه‌رزێكی‌ سارد" كه‌ له‌ دوای‌ مردنی‌ بڵاو بوونه‌وه‌، زمانێكی‌ دیار‌و خاوه‌ن شوناس‌و تایبه‌ت به‌خۆی‌ بوو. ته‌نیا "نیما" خاوه‌نی‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌ بوو. له‌دوای‌ ئه‌ویش ئه‌خه‌وانی‌ سالس‌و ئه‌حمه‌دی‌ شاملوو (له‌ شێعره‌بێكێشی‌دا) ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش به‌رهه‌می‌ هه‌وڵی‌ چه‌ند لایه‌نه‌ی‌ ئه‌و بوو. یه‌كه‌م ساكاریی‌ زمان‌و نزیكی‌ له‌ سنووری‌ ئاخاوتن دووهه‌م ئازاد بوون له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ وشه‌كاندا به‌پێی‌ پێویست‌و سێهه‌م ئه‌و به‌ربڵاویه‌ی‌ كه‌ له‌ چه‌مكی‌ كێش دا له‌ به‌ر چاوی‌ گرتبوو.
فروغ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ سازكردنی‌ چه‌ندین فیلم هاوكاریی‌ "برایمی‌ گوڵستانی‌" كرد له‌ هاوینی‌ 1343دا بۆ وڵاتانی‌ ئیتالیا، ئاڵمان‌و فه‌رانسه‌ سه‌فه‌ری‌ كرد‌و فێری‌ زمانی‌ ئاڵمانی‌‌و فه‌ڕانسه‌یی‌ بوو. ساڵی‌ دواتر رێكخراوی‌ كلتووریی‌ یونیكسۆ فیلمێكی‌ نیو سه‌عاتیی‌ له‌ ژیانی‌ ئه‌و ساز كرد، به‌و هۆیه‌كه‌ شێعر‌و هونه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووره‌كان ئێرانیش به‌باشی‌ ناسراو بوو. فروغی‌ فه‌رۆخزاد ته‌نیا سی‌‌و سێ‌ ساڵی‌ ته‌مه‌ن بوو كه‌ له‌ ساڵی‌ 1348دا له‌ كاتی‌ ماشێن لێ‌خورین دا به‌هۆی‌ رووداوی‌ ماشێن گیانی‌ له‌ ده‌ست دا‌و له‌ گۆڕستانی‌ "ڤهیرالدوله‌"ی‌ تاران به‌ خاك ئه‌سپێردرا.
له‌ دایك بوونێكی‌ دیكه‌
ته‌واوی‌ بوونی‌ من ئایه‌تێكی‌ لێڵه‌
كه‌ تۆ له‌ خۆی‌دا دووپات ده‌كاته‌وه‌
به‌ره‌و سپێده‌ی‌ پشكوتن‌و ره‌هابوونی‌ هه‌میشه‌كیی‌ ده‌با
من له‌و ئایه‌ته‌دا به‌ ئاخ‌و تۆم ده‌ربڕی‌، ئاخ
من له‌و ئایه‌ته‌دا
تۆم به‌ دار‌و ئاوو ئاوره‌‌و به‌سته‌وه‌
ژیان ره‌نگه‌
شه‌قامێكی‌ دوور‌و درێژه‌ كه‌ هه‌موو رۆژی‌ ژنێكی‌ زه‌مبیل به‌ ده‌ست لێیه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ‌
ژیان ره‌نگه‌
ئه‌و گوریسه‌یه‌ كه‌ پیاوێك خۆی‌ پێی‌ به‌دارێك دا هه‌ڵده‌واسێ‌
ژیان ره‌نگه‌
منداڵێكه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ دێته‌وه‌
ژیان ره‌نگه‌
هڵایساندنی‌ جگه‌ره‌یه‌ك بێ‌، له‌ مابه‌ینی‌
بێ‌هه‌ستی‌ باوه‌شێكدایان تێپه‌ڕینی‌ رێبوارێك بێ‌.
وه‌رگێران له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ كوردی‌: حه‌لیمه‌ ره‌سولیفروغی‌

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-19 15:01:42

sarkaut77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-30
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 49

Re: فروغی‌ فه‌رۆخزاد

jna sha3re gawray aeran baraste bahramand bo dast xosh kaknamo

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-19 16:34:25

kwri_sulaimany
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Norway - Kristyan sun
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-21
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 211
ویبگه‌

Re: فروغی‌ فه‌رۆخزاد

dastt xosh hawre sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net