.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






لە دنیای خێزانەوە خۆشەویستبوون بۆ پیاوان لە چەند خاڵێكدا..
پیاوان ئەگەر بیانەوێت جێی حەز و خۆشەویستیی بەردەوامی هاوسەرانیان بن، پێویستە زیاتر شارەزای دنیای بیر و دەروونی هاوسەرانیان بن و هێڵە سوورەكانی سۆزی ئەوان باشتر بناسن، پیاوان دەبێ لەوەی دڵنیا بن كە هەتا زیاتر ئاگاداری خواست و داواكاریی هاوسەرانیان بن، باشتر دەتوانن خۆشەویستیی ئەوان بەدەست بێنن. ئەم خاڵانەی خوارەوە ئاراستەی پیاوان دەكرێت بۆ ئاگاداربوون لەو خاڵانەی كە یارمەتیدەریان دەبێت: * خانمان بە زۆری لە پیاوانی لەخۆبایی، لووت بەرز و خۆویست هەڵدێن، پیاوانێك كە بەردەوام خۆیان پلەیەك لە خەڵكی زیاتر دەبینن، قەت ناتوانن جێی حەز و ویستی ئەوان بن، رێزداربوونیش لەلای خانمان بە یەكێك لە بنەما سەرەكییەكان دەژمێردرێت، بۆیە پیاوانی ئازیز دەبێت خۆویستی وەڵابنێن، چونكە خانمان حەز ناكەن لە بەردەم ئێوەدا كەم بێنن، لەلایەكی دیكەشەوە بزانن كە ژنان بۆ ئەوەی تایبەتمەندیی رەفتاری ئێوە بزانن، رەفتاری ئێوە لەگەڵ هاوتاكانتان بەراوەرد دەكەن، گەرچی بەراوەردكردنی خانمان كارێكی جێی بەرگری نییە، بەڵام ئاگادار بن لەم قۆناغە سەركەوتوو بن و نەبنە هۆی تووڕەبوونیان. * پیاوانی بەهێز و باوەڕ بەخۆ بەردەوام لای ژنان جێی پەسند و باشن، ژنان بە باشتری دەزانن كە پیاوی ژیانیان تاكێكی سەربەخۆ و ئێرادەبەرز بێت تا بتوانن لە ژیان پاڵپشتی بن، لە بەر ئەوە گەر دەتانەوێ ئاوا بن و بۆ چارەسەری كێشەكانی ژیان پابەندیان بن، ئەگەر باوەڕ بە خۆبوونتان نییە، هەر لە ئەمڕۆوە دەست بە لابردنی ئەم كێشە تایبەتییەتان بكەن، تا لە بازنەی پەیوەندییە عاتیفییەكانی هاوسەرانتان نەچنە دەرەوە. * خانمان حەز لە پیاوانێك ناكەن كە بتوانن رەفتار و هەڵوێستەكانیان پێشبینی بكەن، لە بەر ئەوە پیاوانی وا توانای بەداوخستنی هاوسەرانیان نییە، ئەوان بەردەوام بە دوای رەفتاری چاوەڕواننەكراو لە پیاوانن. * لە بیرتان بێت پیاوانی رەزیل هیچ كات ناتوانن جێی ئارەزووی ژنان بن، هەوڵ بدەن لە ئامادەبوونیاندا، بە تایبەت ئەگەر لە سەرەتای یەكترناسینن، باسێك لە پارە و پاشەكەوت نەهێننە گۆڕێ و پێویستیش ناكات بۆ متمانە و دەست و دڵبازبوونتان، پارەیەكی زۆر خەرج بكەن، خانمان زۆر حەزیان لە گوڵە، تەنانەت لقێ گوڵ ئەوان خۆشحاڵ دەكات و ئێوە لە تاوانباربوون و پێوەلكانی رەزیلی رزگار دەكات. * پیاوانێك كە زۆریان حەز لە قسە و مشتومڕە و هەر گفتوگۆیەكی سادە بە تێكهەڵچوون و ئاڵۆزی دەگۆڕن، جێی حەز و خۆشەویستی ژنان نین، لە بەر ئەوە كاتێك كە قسەكردن كەوتە ئاڵۆزییەوە، خانمان بێدەنگ نابن و بەرگریی لە خۆیان دەكەن و مشتومڕ زیاتر دەبێت، لە بیر نەكەن ئەگەر ئێوە تەواوی كاتتان خەریكی مشتومڕ بن، ناتوانن لە ساتە شیرینەكانی ژیان سوودمەند بن. * ژنان لە پیاوانێك دڵنیان كە ئەوان رەگەزی پێشترن و بەردەوام لە رەگەزی مێ رەخنە دەگرن بێزارن، بەداخەوە ئەم پیاوانە هیچ كات لە باسكردنی خۆیان دەست هەڵناگرن و بەم شێوەیە خۆیان لەلای هاوسەریان ناشرینتر دەكەن، ئەگەر ئێوەش تووشی ئەم نەخۆشییەن، خۆتان بگۆڕن و چاوێك بەم شێوە رووبەڕووبوونەوەی خۆتان لەگەڵ هاوسەرانتاندا بخشێننەوە. * ترسناكترین شت بۆ ژنان ئەوەیە كە پیاوان سەیری ئەملاولا بكەن و شتێك یان كەسێك جگە لە هاوسەرانیان سەرنجیان بۆ لای خۆیان رابكێشێت. هەوڵ بدەن بیسەلمێنن كە تەنیا هاوسەرەكەتان خۆش دەوێت و جێگەی ئەو لە دڵتاندایە. * خۆتان لە درۆكردن و قسەكردنی خۆڕایی بە دوور رابگرن، چونكە لە بەرامبەر هاوسەر و دەوروبەرتان سووك دەبن، كاتێك خۆتان بەرزتر لە ئەوەی كە هەن پیشان دەدەن، یان كارێك كە ئێوە بەردەوام هیوای ئەنجامدانیتان بووە، بە درۆ بە خۆتانەوە نسبەتی دەدەن، لە بێ متمانەیی لەلایەن هاوسەرتانەوە تووش دەكەن، لە راستی مەترسن و بە باوەڕ بەخۆبوون، چۆن هەن ئاوا خۆتان پیشان بدەن تا جێی خۆشەویستیی زیاتری هاوسەرانتان بن. *خانمان بەردەوام حەزیان لە بیستی رستەی (خۆشم دەوێیت) لە زاری پیاوەكانیانەوەن، بەڵام پیاوان كەمتر ئەم رستەیە دەردەبڕن و باوەڕیان وایە كە (خۆشم دەوێیت) پێویست بە گوتن ناكات، بەڵام ئەوە بزانن ژنان حەزیان لەوەیە كە ئەم رستەیە لانیكەم 3 جار لە رۆژدا ببیستن و هەرگیز لێی ماندوو نابن، دەبا دەست كورتی لەمبارەیەوە نەكەین. * هەر جۆرە بیانوویەك بۆ لە بیركردنەوەی سێ رۆژی گرنگ بۆ خانمان جێی قبوڵ نییە، دەبێ ئەمانە لە بیر نەكەین و دیاریی شیاو لەگەڵ ئەو رۆژەیان پێشكەش بكرین، ئەوانەش بریتین لە: رۆژی لە دایكبوونیان، رۆژی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری و رۆژی دایك، هەر لە سەرەتای ساڵەوە ئەم سێ رۆژە لە دەفتەرێكدا بنووسن تا تووشی لەبیركردن و ئاكامی ناخۆش نەبن. * هیچ ژنێك ئەو پیاوەی بە دڵدا ناچێت كە بڕیاری خۆی زوو زوو بگۆڕێت و توانای بڕیاردانی نەبێت. دەبێت بزانن ئەمە جوانی و ناشرینی روخساری ئێوە نییە كە حەز یان بێزاری ئێوە بە هاوسەرانتان دروست دەكات، بەڵكو جۆری كردەوەتانە كە ئەم حەز و خۆشەویستییە یان بێزارییە دەهێنێتە كایەوە، دەبا زیاتر ئاگاداری كردەوە و رەفتارمان بین و عاقڵانەتر رەفتار بكەین.

لهسهر هێڵ نییه



dastt xosh sanarya
لهسهر هێڵ نییه







دهستهکانت خۆش هاورێ گیان هیوای سهرکهوتنت بۆ ئهخوازم
لهسهر هێڵ نییه




dastt xoshbet geana har bzhet
لهسهر هێڵ نییه