❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-30 17:27:35

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

http://img225.imageshack.us/img225/5756/mrdnnnn0dl9.jpg
پرسیارێكه‌ زۆر خه‌ڵك پێیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، چونكه‌ قۆناغی گۆڕ قۆناغێكی ڕاچڵه‌كێنه‌رو هه‌ژێنه‌ره‌، ده‌روازه‌ی ده‌رچوونه‌ له‌ ژیاندا بۆ جیهانی خۆڵ‌ و تاریكی.. جیهانی ته‌نگه‌به‌ری و ته‌سكی ، حاڵێكه‌ بێحاڵ‌.. تاریكه‌و شه‌وه‌زه‌نگ، چاڵێكه‌ زۆر ته‌نگ.. تا ماوی هه‌تا ماوی له‌م گۆڕه‌دا جێماوی، تا ڕۆژی په‌سڵان له‌و حاڵه‌دا ماوی كه‌ بێناوی له‌ هیچ فه‌رهه‌نگدا نه‌ماوی، جگه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی تێهه‌ڵدان و لێپیچینه‌وه‌ی ناو گۆڕ.. ته‌نیاو بێكه‌س كه‌ ماوی كه‌وتوویته‌ داوی.
بێگومان ئیسلام كاروكرده‌وه‌ی زۆری پێ نیشان داوین له‌وانه‌ی كه‌ هۆكاری ڕزگاربوون و ده‌ربازبوونن له‌ سزای ناوگۆڕ، كه‌ به‌نده‌كانی خوای تیا هانداوه‌ تا پێی هه‌ڵسن و بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناخۆشی و كاره‌ساته‌كانی گۆڕی بێمنه‌ت بێ‌ كه‌ تێیدا ته‌نیایه‌و بێ‌ هاوتایه‌.

له‌و ڕه‌فتارو گوفتارانه‌ی كه‌ مایه‌ی ڕزگار بوونن له‌ سزای ناو گۆڕٍ بریتین له‌:
* سه‌نگه‌رنشینی له‌ ڕێگه‌ی خوادا:
مانای سه‌نگه‌رنشینی (الرباط) یش، بریتییه‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ جه‌نگاوه‌رانی ئیسلام له‌ شوێنێك سه‌نگه‌ر لێ ئه‌ده‌ن، كه‌ مایه‌ی ترساندنی بێباوه‌ڕان و دوژمنانی ئیسلامه‌، تا له‌وێ‌ ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ستنه‌وه‌. هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی موسلیمدا هاتووه‌ كه‌ له‌ سه‌لمانی فارسی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (رباط يوم وليلة خير من صيام شهر وقيامه، وإن مات أجري عليه عمله الذي كان يعمله، وأجري عليه رزقه وأَمِنَ الفتَّان) واته‌: سه‌نگه‌رنشینی ڕۆژێك و شه‌وێك باشتره‌ له‌ به‌ ڕۆژوو بوون و هه‌ڵسانی شه‌وی مانگێك، ئه‌گه‌ر (به‌م حاڵه‌وه‌) بمرێت، كرده‌وه‌كانی به‌رده‌وام ئه‌بن بۆی كه‌ له‌ كاتی زیندوویا ئه‌نجامی ئه‌دان، به‌رده‌وام ڕۆزی پێ‌ ئه‌درێ‌ و له‌ پرسینه‌وه‌ی ناو گۆڕ دڵنیا ده‌بێت.
وه‌ له‌ سونه‌نی ئه‌بوداودیش هاتووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (وأمن من فتنة القبر) واته‌: له‌ لێپرسینه‌وه‌ی ناو گۆڕ دڵنیا ده‌بێت.

* شه‌هیدبوون له‌ ڕێگه‌ی ئیسلامدا:
شه‌هید كه‌سێكه‌ كه‌ به‌ موجاهیدی له‌ ڕێگه‌ی خوادا كوژراوه‌، تا پێی گوتراوه‌: شه‌هید. چونكه‌ خوای په‌روه‌ردگار، پاشان فریشته‌كانی ئه‌ڕزو ئاسمان تێكڕا شایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ده‌ن كه‌ ئه‌هلی به‌هه‌شته‌، چونكه‌ زیندووه‌، به‌و مانایه‌ كه‌ حازره‌، هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی نه‌سائی هاتووه‌، كه‌وا پیاوێك هات و گوتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌وه‌ بۆچی هه‌موو بڕوادارێك له‌ گۆڕ پرسیاری لێ ده‌كرێت، ته‌نها شه‌هید نه‌بێت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (كفى ببارقة السيوف على رأسه فتنة) واته‌: به‌سه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا شمشێری دوژمنی له‌سه‌ر بوو. مانای فه‌رمووده‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ خوا گۆڕی گێڕاوه‌ به‌ تاقی كردنه‌وه‌ی ئیمانی ڕاستی بڕواداران و خۆڕاگریان له‌به‌رده‌م وه‌شانی شمشێر و ڕانه‌كردنیان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ له‌ ترسی مردن، هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕاستی ئیمانی بڕواداران ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌و قسه‌ی یارانی كه‌ كردیان و گوتیان: ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو بڕوادارێك له‌ گۆڕه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی پرسیار ده‌بێته‌وه‌، ته‌نها شه‌هیده‌كان نه‌بێت؟ كه‌ شه‌هیدیان له‌م حاڵه‌تی پرسیارو وه‌ڵامه‌ی گۆڕ به‌ده‌رگرت، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ‌ كه‌ ته‌نها ئه‌مه‌ حاڵی شه‌هیدان بووبێت، ده‌نا زۆر فه‌رمووده‌ی ئاشكراش هه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ شه‌هید كه‌سی تریش هه‌ن كه‌ له‌و پرسیارو وه‌ڵامه‌ی گۆڕ ده‌رده‌چێت، بگره‌ ئه‌مه‌ ئیجتیهادی سه‌حابه‌ی كیڕام بوو كه‌ پێیان وابوو ته‌نها شه‌هید له‌م ڕێو ڕه‌سمه‌ی پرسیاره‌كانی گۆڕ ڕزگاریان ده‌بێت.

* له‌به‌ركردن و خوێندنه‌وه‌ی سوڕه‌تی (تبارك):
هه‌روه‌ك له‌ ئیبن عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌وا پیاوێك ڕه‌شماڵێك له‌سه‌ر گۆڕێك هه‌ڵئه‌دات، به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانێت ئه‌وه‌ گۆڕه‌، ده‌ڵێت: له‌ دواییا زانیم كه‌ ئه‌وه‌ گۆڕی پیاوێكه‌ كه‌ له‌ژیانی خۆیدا سوڕه‌تی ته‌باره‌كه‌ی خوێندووه‌،.ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموو: (هي المانعة، هي المنجية تنجيه من عذاب القبر) (قال الترمذي : هذا حديث حسن غريب) واته‌: ئه‌وه‌ كه‌ به‌ به‌ربه‌سته‌ بۆی و ڕزگاری ده‌كات له‌ سزای ناو گۆڕ.

* مردن به‌ ژانه‌ سك:
هه‌روه‌ك له‌ سه‌لمانی كوڕی سه‌رد (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من قتله بطنه لم يعذب في قبره) (رواه أحمد والترمذي وقال: هذا حديث غريب) ، كه‌سێك به‌ ژانه‌ سكه‌وه‌ بمرێت، له‌ گۆر سزا نادرێت.

* مردن له‌شه‌و یا ڕۆژی هه‌ینیدا:
هه‌روه‌ك له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ما من مسلم يموت يوم الجمعة أو ليلة الجمعة إلا وقاه الله فتنة القبر) (رواه أحمد والترمذي) . واته‌: هه‌ر مسوڵمانێك له‌ ڕۆژی یا شه‌وی هه‌ینیدا بمرێت، له‌ سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌وا مردن له‌ ڕۆژی هه‌ینی یا له‌ شه‌وه‌كه‌یدا، هۆیه‌كه‌ بۆ ڕزگاربوونی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ سزای نێو گۆڕ.

ئه‌مانه‌ی كه‌ باسكران چه‌ن كرده‌وه‌یه‌ك بوون كه‌ بابای بڕوادار به‌ كردنیان له‌ سزای ناو گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت، وای لێ ده‌كات كه‌ سزاو ناڕه‌حه‌تیه‌كانی بۆ بگۆڕێته‌وه‌ به‌ نیعمه‌ت و باخ و بیستانی پڕ له‌ گوڵ‌ و گوڵزاری به‌هه‌شت.
دیاره‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك نموونه‌ش هێنرانه‌وه‌، ته‌نها نین كه‌ ببن به‌ مایه‌ی ڕزگاربوون له‌ سزای ناو گۆڕ، ده‌نا نوێژ په‌رژینه‌ بۆ سزای گۆڕ، سه‌ده‌قه‌و خێرو خێرات، یا چاكه‌و پیاوه‌تی، یا ڕۆژووو حه‌جكردنی ماڵی خودا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش مایه‌ی ڕزگاربوونن له‌ سزای ناو گۆڕ.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الميت إذا وضع في قبره إنه يسمع خفق نعالهم حين يولوا مدبرين، فإن كان مؤمناً كانت الصلاة عند رأسه، وكان الصيام عن يمينه، وكانت الزكاة عن شماله، وكان فعل الخيرات من الصدقة والصلاة والمعروف والإحسان إلى الناس عند رجليه، فيؤتى من قبل رأسه فتقول الصلاة: ما قبلي مدخل، ثم يؤتى عن يمينه فيقول الصيام: ما قبلي مدخل، ثم يؤتى عن يساره فتقول الزكاة: ما قبلي مدخل، ثم يؤتى من قبل رجليه فيقول: فعل الخيرات من الصدقة والمعروف والإحسان إلى الناس ما قبلي مدخل) (رواه الطبراني في الأوسط) . واته‌: كاتێ‌ كه‌ مردوو ده‌خرێته‌ گۆڕ، گوێی له‌ كه‌وشی خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ جێی دێڵن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بڕودار بێت، ئه‌وه‌ نوێژ لای سه‌ری ده‌وێستێ‌، ڕۆژوو دێته‌ لای ڕاستی، زه‌كات دێته‌ لای چه‌پی، خێرو چاكه‌كان له‌ سه‌ده‌قه‌و نوێژو چاكه‌و چاكه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی لای قاچی ئه‌وه‌ستن، كه‌ سزا لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی دێت، نوێژ پێی ده‌ڵێت: لای من هیچ ده‌روازه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ بۆی بچیت، پاشان بۆ لای ڕاستی دێت، ڕۆژوو پێی ده‌ڵێت: لای منیش ڕێگه‌ نییه‌، پاشان له‌ لای چه‌پی بۆی ده‌چێت، زه‌كات ده‌ڵێت لێره‌شه‌وه‌ ڕێ‌ نییه‌، پاشان بۆلای قاچی ده‌چێت، خێرو چاكه‌و چاكه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ده‌ڵێت: لای منیش هه‌روه‌تر.

پوخته‌ی قسان:
له‌سه‌ر ئینسانه‌كان پێویسته‌ كه‌ هه‌میشه‌ ئومێد به‌ خواوه‌ ببه‌ستن و مكوڕبن له‌ ڕه‌فتارو گوفتاری چاك، وه‌ خۆیان دووربگرن له‌وانه‌ی كه‌ خوا تووڕه‌ ئه‌كه‌ن، چون هه‌موو ئه‌مانه‌ زامنی ڕزگاربوونن له‌ سزای ناو گۆڕ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ عَمِلَ صَالِحاً فَلِأَنْفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ (الروم: 44) واته‌: ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ بۆ خۆیه‌تی (خۆی كه‌ڵكی لێده‌بینێت) و جێگه‌ی خۆی خۆشكردووه‌. موجاهید ده‌ڵێت: مه‌به‌ستی ناو گۆڕه‌.
خوا له‌ سزاكانی بمانپارێزی و له‌ پرسیاره‌كانی دڵنیامان بكاته‌وه‌. (ئامین)
ـــــــــــــــــــــــــ
سةرجاوة دةنكىئيسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-30 17:42:05

sarayaseen
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-14
دواترین سه‌ردان: 2008-08-24
په‌یامه‌كان: 39

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

zor rasta ..dast xosh bo aw babata jwana
xwa ra7mman pe bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-30 17:50:08

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

ده‌ستت خۆش هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-17 15:20:55

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

am dastw panjaya yaxwda  narzet    xda  padashti xert  bdatawa     hawrei  azizm  lazha

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-18 15:18:48

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

zor sups hawrean bo payamakantan hewadarm sude habet bo tan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-19 03:26:46

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

ده سته کانت خۆش هاوری گیان هه بزی سه رکه وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-19 20:04:19

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

ده‌ستت خۆش بیت لاژه‌ گیان
خوای گه‌وره‌ نه‌جاتمان بده‌




ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-19 20:22:51

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

sups bo payamakantan amin kak dashte xwae gawrea rahman peabkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-20 14:59:48

jyar
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-20
دواترین سه‌ردان: 2008-06-18
په‌یامه‌كان: 3

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

dastt xosh bet hawre azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-05-20 15:28:11

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

sups hawrea ba hewae sud wargrtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-05-26 16:39:41

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

سڵاوو

دەست خۆش بەڕێزم

کامەران بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-05-30 17:04:13

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

sups hawrea ba hewae sud wargrtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-06-10 11:50:24

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: چۆن ئینسان سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

ده ست خوش بو به يا مه كه ت

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net