❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-19 06:57:28

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

بەڕێز ئۆجەلان: پارادیگمای چارەسەری من لەچوار بەش پێكدێت


رەوشی تەندورستیم بەڕێوەدەچێت، وەكو جارانم. شتێكی جیاوازتر نییە. لە ماوەی رابردوودا كۆمیتەی چاودێری زیندان هاتبوو. رەوشی ئێرەم لەو چوارچێوەیەی كە بۆ پارێزەرە ئینگلیزیەكانم باسكردبوو، بۆ ئەوانیش باسم كرد. كەموكورییەكانیان دەستنیشان كرد.
ئەو كۆمیتەیەی كەهەفتەی رابردوو لە پاش دیدارەكەی ئێوە هاتن، گروپێكی (5 ــ 6) كەس بوو. وەكو شێوەیەكی رێكخستنی سڤیل بوون. لە شاری بۆرساوە هاتبوون، ئێوەش دەتوانن بیانبینن.
ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن، توركیا بۆخۆى لە شارۆچكەی ئامێدى هێزى سەربازى هەیە. باشە لە دەرەوە چۆن باسى دەكرێت؟ رەوش و مەرجى یەكلایكەرەوە چییە؟ گۆڕانكارییەكان بەرەو كوێ دەچن، ئەنجامەكان چیین؟ چۆن لێك دەدرێتەوە؟ دەمەوێت بزانم، كۆنسێپتێك پێشدەخرێت، ئەم كۆنسێپتە وەكو كۆنسێپتى ساڵى (1990) دەیانەوێت بەو كۆنسێپتە ئیرادەى كوردان تەجرید بكەن، دەیانەوێت بیخەنە ژێر كۆنترۆڵى خۆیانەوە. پێویستە ئەوە باش ببینرێت. دەوڵەتى توركیا پێكهاتەیەكى زۆر سەیرى هەیە، پێویستە ئەوە باش لێكۆلێنەوە بكرێـت. من ئەوەم لە بەرگرینامەكەشمدا باس كردووە، بەرگرینامەكەتان وەرگرت؟
كۆمار لە مێژووی خۆیدا تاوەكو لە گەڵ كورداندا خاوەن ژیانێكی هاوبەش بێت هەندێك نزیكایەتی هەبوو، یەكەمیان، لەسەرەتای یەكەمین ساڵانی كۆماردا مستەفا كەمال هەوڵیدەدا هەندێك شت بكات، بەڵام لە چاناكایا زیندانیان كردو ئەو هەوڵەیان ئاستەنگ كرد. عیسمەت ئینونو و كادیرەكانی ئیتحادو تەرەقی (مستەفا كەمال)یان گەمارۆدا بوو. كاتێك مستەفا كەمال لە چاناكایا بوو كەسی نەدۆزییەوە كۆمارەكەی رادەست بكات. لەو قۆناخەدا دوو نزیكایەتی هەبوو، نزیكایەتی ئیسلامی و میللیگەرایی. لە نیو ئیسلامییەكاندا (سەعید نورسی و محەمەد عاكیف)یش هەبوو لە نێو لایەنەكەی تردا، گروپی میللیگەرا (زیا گوێك ئاڵپ، عیسمەت ئینونو و كادیرەكانی ئیتحادو تەرەقی) هەبوون. باوەڕی بەهەردووكیشیان نەبوو، عیسمەت ئینونو لە گەڵ ئینگلیزەكاندا لە پەیوەندیدا بوو. ئینگلیزەكان تەنها (مستەفا كەمال)یان بە ركابەر دەبینی. لە كاتی شەڕی جیهانی یەكەمدا نزیكایەتی مستەفا كەمال لەبەرچاوان بوو. ئەو بۆ ئینگلیزەكان مەترسیدار بوو. لە بەر ئەوەش بوو پێش ئەوەی دووەمین شەڕی جیهانی هەڵگیرسێت، بەگەمارۆدانی دەوروبەری مستەفا كەمال تەسفیەیان كرد. لە راستیدا مردنی (مستەفا كەمال)یش گوماناویە. مرد یان كوشتیان بابەتێكی گفتوگۆ كردنە.
بەزیندانی چاناكایا ( مستەفا كەمال)یان لە خەڵك دابڕی، لە (23) نیساندا لە رادیۆدا گوێم لێبوو، باسی بیرەوەرییەكانی (مستەفاكەمال)ی دەكرد. لەم بیرەوەریەدا باسی ئەوەی دەكرد كە مستەفا كەمال جارجار بەدزی حیمایەكانییەوە دەچووە ناو خەڵك و دەگەرا. كاتێك مستەفا كەمال لە دۆڵمەباخچە بوو پێیان گووت، ئینونو مرد، ئەوكات مستەفا كەمال میراسى بۆ منداڵەكانى بەجێهێشت. دووەمیان، لە سەردەمى (مەندەرس)دا هەوڵیدا هەندێك شت بكات. مەندەرس لە سێدارە درا، بۆچى مەندەرس لە سێدارە درا؟ دەیخواست بچێتە رووسیا، پێویستى بە پارە هەبوو. پێویستى بە (300) ملیۆن دۆلار هەبوو، ئەمەى بە ئەمریكا گووت، ئەوكات ئەمریكا لە دژى رووسیا بوو چووبایە رووسیا هەموو شتێكى كۆتای پێدەهێنا. لەبەر ئەوەش ئەمریكا بۆ لەسێدارەدانى مەندەرس چاوى گرت. بۆچى (جەلال بایار) لە سێدارە نەدرا؟ ئەو پێگەى بە هێز بوو تا ساڵانی نۆسەدەكان پێگەى خۆى قایم كردبوو، لە ساڵى (1952)دا لە سەر بنەماى وڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكاو ناتۆدا (دەزگای شەڕى تایبەت) دامەزراند. (توركێش)یان كردە بەرپرسیارى ئەو ئیدارەیە. (ئیدارەى شەڕى تایبەت) لە ساڵی (1992) لەگەڵ رووخانى یەكێتى سۆڤیەتدا بێ كاریگەر بوو، بڵاوەیان پێكرد، كادرەكانى لەو ناوە مانەوە ئەم كادرانە خۆیان بە خاوەنى دەوڵەت دەزانى، چونكە دەڵێن ئێمە دەوڵەتمان پاراست. ئیدارەى شەڕى تایبەت لە ساڵى (1920)دا (یەكەمین تەشكیلاتى مەخسوسە) بوو، لەیەكەمین تەشكیلاتى مەخسوسەدا كادیرەكانى (ئیتحادو تەرەقیش)جێگایان دەگرت، ئەو كادرانە خۆیان بە خاوەنى رەسەنى دەوڵەت دەزانى. ئەرگەنەكۆنیش لێرەوە بەدەركەوت. لە ئیتاڵیا گلادیۆ، لە توركیاشدا ئەرگەنەكۆن دروست كرا. گلادیۆ لەمێژووى ئیتاڵیادا ناوێكى سەمبۆلیە، ئەرگەنەكۆنیش بۆ توركەكان گرنگە، ئیتاڵیا بۆ ئۆپەراسیۆنى بونیادى كۆنترا گەریلا ( دژە گەریلا) گلادیۆ داڕماند، توركیاش تاوەكو نیشانى بدات، كە ئەم چەتانە روخاندوویانە ناوێكى بەو شێوەیەى بەكارهێنا، بەڵام كەشف بوو، تاكو كۆتاى پێبهێنێ. پارێزەرى پەككەوتوو (كەمال كرینچسز، وەلى كوچك)یان دەسگیركرد. درۆیە كە دەڵێن ئەرگەنەكۆن داڕما هێشتا كادرە رەسەنەكانى لە جێگاى خۆیدا ماون. بە دۆغو پەرینچەك دەڵێن ئەرگەنەكۆن، لە راستیدا ئەرگەنەكۆن نییە، دەیەوێت هەندێ شت بكات، بەڵام لە دەوڵەت تێ نەگەیشتووە، بۆ خۆشى نازانێت چى دەكات. (یاڵچین كوچك)یش دەنوسێت ئەویش دەوڵەتى نەتەوەیى نەناسیوە پەرینچەك و یاڵچین كوچكیش سەریان لێ شێواوە! لە راستیدا ئەو شتەى ئەمانە دەیكەن لەگەڵ ناسیۆناڵ سۆسیالیستى ئەڵمانیادا هەمان شتە.
سێیەمینیان تورگووت ئۆزاڵە، ئوزاڵ لە ساڵانی نەوەدەكان بە دواوە ویستى هەندێ شت بكات، ئوزاڵ دیموكراتێكى لیبراڵ بوو بەڵام ئەمانە تەحەمولیان بۆ دیموكراتیكى لیبراڵیستیش نییە. هەوڵى دەدا لەگەڵ سەرمایەى جیهانیدا خۆى بكاتە یەك و پێشى توركیا بكاتەوە. ئۆزاڵ هەندێ نامەى بۆ من نووسیبوو من زۆر گرنگیم دایە، هەوڵى دەدا ئیرادەى چارەسەرى كێشەى كورد نیشان بدات ئۆزاڵ سەرۆكێكى سیاسى بوو، كاتێك بەو نیەتەیان زانى لە نێویان برد، مردنەكەى گوماناوى بوو. هەروەها محەمەد ئاغاریش دەیخواست هەندێ هەوڵدان بكات، ئاغار پیاوى دەوڵەت بوو، ئەو خزمەتەى كە كردبووى كەم نەبوو، وەكو ئەردۆغان فەرمانبەر نەبوو، هەوڵیدا ببێتە سەرۆكێكى سیاسى خواستى سیاسەت بكات، كاتێك هەڵوێستێكى لیبراڵى نیشاندا رێگەیان نەدا سیاسەت بكات و تەسفیەیان كرد.
ئەوكات راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەگەڵ مندا هەندێ چاوپێكەوتنى ئەنجامدا. تەنانەت ئەربەكانیش نامەى بۆ من نوسیبوو كفرك ئۆغڵو ئەوەى ناو گروپەكەى ئاڵتاچ یاڵمان لە ساڵى (1998)دا هەندێك هەوڵدانى ناراستەوخۆ هەبوو بەڵام بێ ئەنجام مایەوە. وەكو دەزانن لە ساڵى (1999) بە دواوەوە كە منیان هێنایە ئێرە منیش هەندێ نامەم نارد بەڵام هیچ وەڵامم وەرنەگرت.لە پاش ئەوە دیدارى لەو شێوەیە رووى نەداوە.
ئەردۆغانیش ماوەیەك ویستى وەكو بڵێى رۆڵی ئۆزاڵ نیشان بدات بەڵام ئەو بۆخۆى سەرۆكێكى سیاسى نییە و تەنها ئەركدار كرابوو. مەبەستم لە ئەركرداركردنى ئەردۆغان تەعین كردنێتى یان دایانمەزراندووە، یەك لەوانەیە منیش هەوڵم دەدا لەوە تێ بگەم بەڵام لەم رەوشەدا ئیتر بۆ من یەكلایى ببووەوە. كۆركوت ئۆزالیش ئیتر ئەو راستییەى بۆ دەركەوتووە پشتیوانى خۆى لێ كێشاوەتەوە. بێگومان بایكاڵیش كەسێكە دایانمەزراندووە ئەركەكانى خۆى بە باشى جێ بە جێ دەكات، ئەركى بایكاڵ ئەوەیە كە دەركەوتنى پارتییەكى سۆسیال دیموكرات ئاستەنگ بكات. رووى قسەم لە بەڕێز ئەردۆغان، بەڕێز بایكاڵ و بەڕێز باخچەلى دەكەم تاوەكو لەمە زیاتر خوێنى برایان نەڕژێ، دەمەوێت هەنگاوى بەرچاو بنرێت و ئەوەی بكەوێتە سەر شانم منیش ئامادەم جێبەجێ بكەم، پێویستە ببنە ئاستەنگ لە پێشى شەڕى گەلى كورد و تورك، بەڕێز ئەردۆغان بە ئۆپەراسیۆن ناتوانێ پەكەكە كۆتایى پێبهێنی ئینجا شەڕ قوڵتر بكەیتەوە، ئەوەش دەڵێم ئەگەر شەڕ قوڵتر بێتەوە ئەوا تەنها بەرپرسیار تۆى، تۆى، تۆى.
هەموو ئەو شتانەى كە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست روو دەدەن وا دەردەكەوێت كە سێیەمین جەنگى جیهانى بێت من لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بوومایە ئەو رووداوانەى لە ئێراقدا روو دەدەن شیمانەیە بەو شێوەیە نەدەبوون، سەدام بەو شێوەیە چارەسەر نەدەبوو چارەسەركردنەكەى زۆر جیاوازتر دەبوو پارتى و یەكێتیش بەو شێوەیە هەڵسوكەوتیان نەدەكرد، من لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بۆ ئەوان مەترسییەك بووم لەبەر ئەوەش بوو هەوڵیاندا من بێكاریگەر بكەن یان دەیانكوشتم یان بەبێ كاریگەر تەسفییەیان دەكردم، ئەوانەیان نەكرد منیان لەم دوورگەیە زیندانى كرد، ئێستاش نۆرەى توركیایە هەوڵدەدەن توركیاش چارەسەر بكەن.
چارەسەركردنی توركیا بە ئێراقكردنی توركیایە. ئەمەش دەستپێكردنی شەڕێكی قوولی تورك – كوردە. پێش موداخەكردنی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەجەوید نەخۆش دەكەوێت و دواتر فەلج دەبێت شتێكی رێككەوت نەبوو.
لە توركیادا نزیكەی (100) خێزانی بەكرێگیراو و تاڵانچی هەیە. ئەمانە لە هەر قۆناخێكدا كێ بەهێزبووە خۆیان داوەتەپاڵی، لە نێو دەسەڵاتدا گەمەی خۆیان دەكەن. ئەمانە وەكو پەكەكە نین، ئەمانە میللیگەرایی سەرەتایین، ئەمانە دەقات لە پەكەكە مەترسیدارترن. لە گەل دیموكراتێكدا قسە دەكرێت، رێككەوتن دەكرێت، دەتوانرێـت پراكتیزەش بكرێت، بەڵام لە گەڵ میللیگەرایەكدا ناتوانی ئەمە بكەیت، پێویستە ئەمە باش ببینرێت. هەندێك دەڵێن كۆتایی بە پەكەكە دەهێنیین. لە راستیدا نایانەوێـت كۆتایی بە پەكەكەش بهێنن، دەیانەوێـت وەكو كارتێك لە دەستیاندا بهێڵنەوە لە بەرامبەر توركیا بە كاری بهێنن. بەوەش داخوازییەكانیان لە توركیا بەدەستدەخەن. ئەگەر توركیا داخوازییەكانیان پێكنەهێنێت، ئەو ناكۆكییەی كە لەئارادایە، هاندەدەن و شەڕێكی گەورەی تورك – كورد دێننە ئاراوە. ئینجا بەم شەڕەش پێش لە پەكەكە دەكەنەوە.
ئەگەر كرانەوەی دیموكراتی راستەقینە ئەنجام بدرێت، بۆچی پەكەكە چەكەكانی دانەنێت! ئەوەندە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا، چی دەستكەوت؟ لە دوژمنایەتی زیاتر چی قازانج دەكەن؟ شەش ئینسانی هەژار ژیانیان لەدەستدا. خێزانی ئەم ئینسانانەیان كردە دوژمنی خۆیان. هەستان و نیشتنەوەی هەر فرۆكەیەك یەك ملێون دۆلارە. پێشتر هەفتا فرۆكەیان هەستان بوو ئێستاش (42) فرۆكەیان هەستاندووە. لەبەرامبەر ئەو بۆردوومانەدا پەكەكە فێربووە چۆن خۆی دەپارێزێت. فێربووە كە لە بەرامبەر هێرشی هەوایی چۆن خۆی بشارێتەوە، لەبەرامبەر بۆردوومان چۆن خۆی بپارێزێت. وەكو فەلەستین گەلێكی بەرخۆدان پەیدا دەبێت. لەسەروی ئەوەشەوە لە فەلەستین دا شاخ نییە. چیچانستانیش شاخێكی بچوكی هەبوو، بە ساڵان توانی پێگەی روسیا بهەژێنێت. شەڕێك دەست پێ بكات كە كێشەی كۆسۆفۆ، فەلەستین، چیچانستانیش دەرباز بكات. لە جوگرافیای كوردستاندا لەم سەرەوە بۆ ئەو سەری پڕە لە زنجیرە چیای سەخت و گەورە، لە فەلەستین ناچن، بەڵام چیاكانی توانای پاراستنیان زیاترە. دەتوانی پشتیوانییەكی فراوانی خەڵكیش بۆخۆیان وەربگرن. پەكەكە دەتوانێت خۆی بپارێزێـت و بەو شاخانەدا بڵاوبێتەوە.
شاندێكی دەتەپە چوو بووە باشووری كوردستان و لە گەڵ هێزەكانی باشوردا چاوپێكەوتنی سازدا بوو، من نازانم لەم چاوپێكەوتنانەدا قسەی چییان كردبوو، دەتوانن لەمن زیاتر پەكەكەیی بن. كاتێك من لە دەرەوە بووم بۆخۆیان بە ئاشكرا دەیانگوت: ئێمە بەو شێوەیەی پێ دەڵێین، بەڵام ئەوانەی ژێرەوە جیاواز هەڵسوكەوت دەكەن. ئەو چاوپێكەوتنانەش بەوشێوەیە دەبێت. لەمەیدانی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، سیاسەت بەو شێوەیە بەڕێوەدەبرێت.
دەڵێن من فەرمانم بە پەكەكە داوە، نەخێر! داواكاری گشتی بەڕێز من فەرمان بە پەكەكە نادەم، پەكەكە باش دەزانێت چی دەكات، كۆنگرەی خۆی سازدەكات و بڕیاری خۆی دەدات، پراكتیزەی دەكات. من لە بەرگرینامە (124) لاپەڕییەكەشمدا باسی ئەوەم كردووە. بۆچی كەس هەوڵدانی من بۆ چارەسەری كێشەی كورد و كۆتاییهێنانی شەڕ نابینێت و لە هەندێك چاوپێكەوتندا وەكو فەرمان لێكی دەدەنەوە. لەماوەی رابردوودا لەسەر دەتەپەییەكان هێرشێكی چڕ هەبوو لە (300) زیاتر دەتەپەییان دەستگیر كردبوو، باشە ئەمانە هەوڵدەدەن چی بكەن؟ سڵاوم بۆ دیاربكر هەیە، دیاربەكر زۆر گرنگە. پێشتر داخوازی هەندێك كارم لە دیاربەكر هەبوو، ئەو كارانە بۆ پێشكەوتنی سیاسەتی دیموكراتی هەنگاوی زۆر گرنگن. لەبەر ئەوەش بوو من باسی پێكهێنانی ئەنجوومەنی شارم كردبوو. لە ئەنجوومەنی شاردا هەموو چین و توێژێك دەتوانێ جێگەی خۆیانی تیادا بگرن و ئیرادەی خۆیان دەربڕن. تەنانەت مەهەپە ییەكانیش دەتوانن جێگەی خۆیان تیادا بگرن. لە رێگەی ئەم ئەنجوومەنانەوە دەتوانرێت زەمینی خۆشبكرێت كە تا كێشەی شارەكان گفتوگۆ بكرێت.
لێرەدا كێشەی كورد گفتوگۆ بكرێت، چارەسەریش لێرەوە دەردەكەوێت. هەروەها من پێشنیاری دروستكردنی ئەكادیمیام كردبوو، لەم ئەكادیمیانە خەڵك پەروەردە بكرێت. پێش لە سیاسەتێكی دیموكراتی دەكاتەوە. ئاكەپەش خویندنگەی بەوشێوەیەی لە دیاربەكر و شوێنەكانى دیكە كردۆتەوە. شتى وەهاى پێچەوانەى یاسا نییە، سێهەمیان كۆنگرەى كۆمەڵگاى دیموكراتیكە ئێستاش چوارەمین پایەى پرادیگماكەم رادەگەیەنم.
بزووتنەوەى كۆپەراتیفەكانە پرادیگماى چارەسەرى من لە چوار بەش پێكدێن.
ئەنجوومەنى شار
ئەكادیمیای سیاسەتى دیموكراتى
كۆنگرەى كۆمەڵگاى دیموكراتى
بزووتنەوەى كۆپەراتیفەكان
لەرێگەى كۆپەراتیفەوە پێداویستییە ئابووریەكانى كۆمەڵگا دابین دەكرێت. لە ناوچە دەشتیەكاندا بەتایبەت كۆمینى كشتوكاڵ رێكدەخرێت. واتە زەوى چەند كەسێك دەكرێتە یەك و لێرەدا كشتوكاڵى ئۆرگانى دروست دەكرێت. (300 ــ 200) دۆنم زەوى دەكرێتە یەك، من ئەمە بۆ ئەو هەڤاڵانە پێشنیار دەكەم لە خۆیان بەباوەڕبن بابچنە دەشتەكان كۆمینى كشتووكاڵ بخەنە ژیانەوە، بۆ ئەوەى باش روون ببێتەوە دەڵێم من بوومایە لە دەشتەكان كشتوكاڵم دەكردو شتى نوێم بەرهەم دەهێنا، كشتوكاڵى ئۆرگانیم دەكرد، دەتوانن ئەو كۆمینانە پێشبخەن. پەرتووكەكەى رۆبن ئۆینم خوێندەوە، یەهودییەكان چەندە كۆپەراتیفگەرى و كشتووكاڵیان باش زانیوە چۆن رێكدەخرێت لە نموونەى (كیبووتز)دەتوانن بیبینن. كشتوكاڵ سەرچاوەى هەر گەورەى ئابوورى یەهودییەكانە. كاتێك باسى ئەو شتانە دەكەم وا دەردەكەوێت كە من دژە سیمیتیك بم من دژە سیمیتیك نیم.
من لێرەدا بانگەوازى بۆ هەموو كوردان دەكەم هێزیان یەك بخەن. ئەگەر سەدى حەفتاى كوردان لە یەكدى كۆببنەوە لە بەرامبەر كەسانى تاڵانچى و قۆرخكاراندا هێزى خۆیان یەك بخەن لە توركیادا گۆڕانكارى دیموكراتیك روو دەدات. ئەمە لە هەمانكاتدا وەڵامێكە بۆ كۆماریش. ئێمە لە دژى كۆمار نەبووین و پێكەوە ژیانمان خواستووە دەبێتە بەڵگەیەك. لێرەدا كەسانى تاڵانچى و قۆرخكەرو بە كرێگیراوان ئاگادار دەكەمەوە. ئەو رێگەیەى كە پیادا چوونە گەڕانەوى نییە. دەست لە هەڵوێستى تاڵانچێتى و هەوالە بەردەن. بۆ یەكێتى كوردان و بەرژەوەندییەكانى كار بكەن. وەكو دەشزانن لە داستانى گلگامێشى سۆمەرییەكاندا، ئەنكیدۆ نوێنەرایەتى لایەنى بەكرێگیراوى كرد. تەدبیرى خۆتان پێش بخەن. لێرەدا دەمەوێت شتێكى دیكە بڵێم. خاوەن لە دەنگى كوردان دەربكەون. دەنگى كوردان پارچە نەكەن. پێویستە دەنگى كوردان یەكبخرێت.
لێرەدا دووبارە بانگ لە گەلەكەمان دەكەم دەنگەكانتان بۆ تاڵانچى و بەكرێگیراوان نەدەن، بیدەن بە یەكینەكانى خۆتان و لە پێناوى بەرژەوەندى گەلدا بەكارى بهێنن و هێزى خۆتان یەك بخەن. هەروەها خەباتى پارتى چەتر لە توركیادا با چەپ و رۆشنبیران یەكێتى خۆیان ئەنجام بدەن. سەدى بیستى دەنگەكان كۆدەكەنەوە. ئەمەش هێزێكە ناتوانرێت بچووك ببینرێت. من لەبەر ئەوەبوو پێشنیارى ئەكادیمیام كردبوو. تاوەكو تاڵانچییەكان، قۆرخكەرانى دەسەڵات و بەكرێگیراوان بە خەڵك بناسێنن و خەڵك پەروەردە بكەن. بۆخۆیان باسى دەكەن و دەڵێن (500) ملیار دۆلار كاریان بە دەست خستووە. من پێشتریش گووتوومە ئەمانە پێنج قاتى تر قازانجیان كرد ئەگینا ئەمە واتاى چیە؟ پێنج قاتى تر نرخەكانى توركیا داگیركرد لە دەرەوەى بەرژەوەندییەكانى وڵاتە. لە پارەى فینانسى سەرمایە، قازانج كردنى پارەیە.
دەڵێن هەندێك لە ئەندامانى بەڕێوەبەرایەتیمان كشتووەو دەسگیركردووە، هەواڵى بەو شێوەیە بڵاودەكرێتەوە لەبەرامبەر ئەمە بە گوێرەى پێویست پڕوپاگەندە دەكرێت؟ ئەو زانیاریان دەگەیەننە خەڵكى خۆیان؟ سڵاو خۆشەویستى خۆم بۆ ژنان دەنێرم. پێشتریش بۆچوونەكانم دەربڕیوە با لە دیاربەكردا لەسەر ئەكادیمیاكە كاربكەن، رێكخستنى خۆیان پێشبخەن. لە توركیادا ئەنجوومەنى ئاشتى لە یەكى حوزەیراندا لە ئەستەمبووڵ متینگێك رێك دەخەن. ئەوجۆرە كارانە پێشبخەن. سەركەوتنیان بۆ دەخوازم. ئەو گووتنانەم لە هەمانكاتدا بۆ پاراستنەكەم لە بەرامبەر تەحقیقى دیسپلیندا ئیفادە دەكەم، دە رۆژێكى دیكە سزاى حوجرەیان خواستووە، بۆ ئەوەش ئاگاداریان كردمەوە لەبەر هۆكارى بێ دیسپلینى ئەو سزایەیان داوە. بەهۆى دەرگاوە لەگەڵ ئیدارەدا گفتوگۆیەك هاتەئاراوە. پێ دەچێت لە پانزەى مانگەوە بكەوێتە پراتیكەوە. بە گشتى سزاكە سى رۆژ دەخایەنێت. من لەو ماوەیەدا هەوڵدەدەم دەست بە نوسینەوەى بەشەكەى تر بەرگرینامەكەم بكەم. هەوڵدەدەم لەم بەرگرینامەیەمدا ئازادى چۆن ژیان دەبێت، چۆن ئیفادە دەكرێت باس بكەم.
لە كۆتایدا دەمەوێت ئەوە بڵێم، تاوەكو ئینسانەكان نەمرن چى بكەوێتە سەر شانم ئامادەم پێكی بهێنم. لێرەدا بانگەوازی بۆ بەڕێز ئەردۆغان ، بەڕێز باخچەلی و بەڕێز بایكاڵ دەكەم. بۆ چارەسەری كێشەی كورد من ناڵێم ئیتر لە گەل من دانیشن. زۆر كەس هەیە كە لەگەڵی دانیشن. لەهەمووشی گرنگتر ئەم كێشەیە بەرێگەی دیموكراتی و ئاشتی چارەسەر بكرێت.
من كوردان دەناسم. كوردی رۆژهەڵات گرێدراوی بزووتنەوەی ئازادین، زیاتریش گرێدراو دەبن. هەروەها بێگومان كوردی رۆژئاواش گرێدراون، كوردی باشووریش هەموو نیشتمان پەروەرن. بۆ ئەوەش هەر چییەك پێویست بێ دەیكەن. ئەو شتانەی كە من گوتم با بەگوێرەی مەرجی خۆیان چۆن بۆیان دەستدەدات ئاگادار بكرێنەوە و بیخەنە ژیانەوە. لە بەر ئەوەش بوو سیستەمی (كەجەكە)م پێشنیار كردبوو، لە سەر ئەو بنەمایە تێكۆشانی دیموكراتی بەهێز بكەن. پەژاك هێڵی پاراستنی خۆی بپارێزێت. پاسدار زۆر مەترسیدارن. خۆیان لەبەرامبەریان بپارێزن.
پەرتووكی (دوا داگیركاری نەتەوەیی ژنان)م وەرگرت، هەروەها پەرتووكی (ئیلاهیاتی سیاسی)یشم وەرگرت. كێشەی رۆژنامە وەكو پێشتر بەردەوام دەكات. وابزانم گۆڕانكاریش روونادات و بەو شێوەیە بەردەوام دەكات. گۆڤاری (بیریكیم)یان نەدامێ. پەرتووكی سیاسەتی جیهانی پەرتوكێكی گرنگە. با هەڤاڵانی زیندان بیخوێننەوە. لە كۆتایی ئەو پەرتووكەدا باسی سێ پەرتووكی تر دەكات دەتوانن بیهێنن.
بۆ هەڤاڵانی زیندان و ژنان سڵاو و رێز، رۆژ باش.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن chra (2008-05-19 07:06:31)

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-19 18:25:21

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

Re: ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

destt xosh chrai azadi kurdstan bo  helbzhardni aw babete grng u pr naweroke serkewtwbit

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-20 15:03:48

behzad
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-25
په‌یامه‌كان: 12

Re: ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

destt xosh chra xan babeteki zor grngt peshkesh krdwe her bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-20 16:12:16

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

Re: ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

desti ewesh xosh hawreyani berezm kak miran u kak behzad swpas bo beshdaritan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-21 19:41:35

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

dast xosh barezm

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-22 11:17:32

ALAN1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-17
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 40

Re: ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ڤالی چرا هه‌ر بژیت و سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-29 10:42:25

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

Re: ریبه‌ر ئۆجه‌لان.....

desti berezishtan xosh hawreyan kak kriw  w kak namo  w  kak alan swpas bo hesti berztan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net