.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











[color=dark red]كۆمه‌ڵگه و كلتوور "تاسه"ی فێربوونی شۆفێری كچانه
21/5/2008
كه‌ركوك - له‌یلا مه‌حمود
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ڕابردووی كوردهواری بده‌ینه‌وه، ژنی زۆر ئازا هه‌بوون له‌بواری سوارچاكی و ئه‌سپ سواریدا ، بۆ ئه‌و كاته ناوبانگیان ده‌رده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئۆتۆمبێل جێگه‌ی ئه‌سپی گرتووه‌ته‌وه و ژنانیش ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن، هه‌رچه‌نده بۆ ژنان تا هاژووشتنی نیمچه قه‌ده‌غه‌یه له‌نێو كۆمه‌ڵگا و زۆرێك له خێزانه‌كان بوار به كچه‌كانیان ناده‌ن شۆفێری بكات و له‌ڕووی دابونه‌ریته‌وه به‌نامۆی ده‌زانن، به‌و پێیه‌ی ده‌بێت شۆفێر بچێته لای فیته‌ر و بانزینخانهكان و ئه‌مه‌ش به كارێكی نه‌شیاو بۆ ژنان داده‌نرێت.
خۆشی و ناخۆشی
نیان عه‌لی كچێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵه و دانیشتوی شاری كه‌ركوكه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵی هه‌یه و زۆر دڵی پێیخۆشه، ئه‌م كچه كارمه‌ندی فه‌رمانگه‌یه‌كه و ڕۆژانه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی هاتوچۆ ده‌كات و باس له كێشه‌كانی شۆفێریی ده‌كات و وتی: "شۆفێریی بۆ كچان چه‌ند خۆشی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش كێشه‌ی به‌دواوه‌یه"، بۆ باسكردنی ناخۆشییه‌كان و خاڵه نیگه‌تیڤه‌كانی ده‌ستی پێكرد و وتی: "شۆفێریی بۆ ژنان له وڵاتی ئێمه به‌تایبه‌تی بۆ ڕه‌گه‌زی مێ زۆر ئاسته‌مه و ده‌بێت ته‌حه‌ددای زۆر شت بكه‌یت"، نیان نموونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه چوونه لای فیته‌ری بۆ ژنان كارێكی نه‌شیاوه، به‌نزین وه‌رگرتن له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆدا بۆ پیاوان زۆر قورسه، به‌ڵام بۆ ژنان به‌هۆی ناهۆشیاری كۆمه‌ڵگه و نامۆییان به‌وه‌ی ژنان وه‌ك پیاو شۆفێری بكه‌ن، تووشی چه‌ندین توانج و گاڵته پێكردن و نۆره‌بڕین و چه‌ندین توندوتیژی تر ده‌بنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵكێشا، نیان وتی: "خۆشترین شت ئه‌وه‌یه كێشه‌ی چوونه ناو پاس و توانجی سهرجادهكانم لێدووركهوتووهتهوه".
ژنانیش حه‌ز له مۆدێلی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن ئه‌میره و بێریڤانیش دوو هاوڕێن كه له فه‌رمانگه‌یه‌كدا چه‌ندین ساڵه به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده نزیكن له‌یه‌كه‌وه ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلێكیان به هاوبه‌شی كڕیوه، ئه‌م دوو كچه تا ئێستا چه‌ندین ئۆتۆمبێلیان گۆڕیوه و تادێت مۆدێلی به‌رزتر ده‌كڕن، به‌ڵام ئه‌مان ئه‌وه‌نده بوێرن حساب بۆ هیچ ترسێك ناكه‌ن و هه‌ر جاره‌ی یه‌كێكیان ئۆتۆمبێله‌كه لێدهخۆڕێت.
له‌باره‌ی كێشه‌ی شۆفێره ژنه‌كانه‌وه وتیان: "ئێمه ته‌نها وه‌ك و شۆفێرێكی پیاو كێشه‌مان هه‌یه، له به‌نزینخانه و له فیته‌ر و میكانیك و گوێش به توانجی ده‌وروبه‌ر ناده‌ین، چه‌ند جارێكیش پێكدادانمان كردووه، خۆشحاڵانه به سووكی بووه".
حه‌سره‌تی شۆفێریی
كاڵێش، كچه خوێندكارێكی زانكۆیه، زۆر ئاره‌زووی كڕینی ئۆتۆمبێل ده‌كات و تا هاتوچۆی زانكۆی پێبكات، ئه‌م كچه له ئاواره گهڕاوهكانه و قه‌ره‌بووی ماده‌ی 140 ده‌یان گرێته‌وه، بۆیه داوای له باوكی كردووه كه به‌و پاره‌یه ئۆتۆمبێلێكی بۆ بكڕێت، به‌ڵام كاڵێ هه‌رگیز ئه‌م ئاواته‌ی نایه‌ته دی!! وتی: "كاتێك داوام له باوكم كرد كه ئۆتۆمبێلێكم بۆ بكڕێت براكانم و باوكم زۆر به‌توندی ڕووبه‌ڕووم بوونه‌وه و وتیان: "به‌س ئه‌وه مابوو بچیته لای میكانیك و فیته‌ر و بچیته به‌نزینخانه"، بۆیه وازم له بیرۆكه‌كه‌م هێنا"، به‌ده‌نگێكی پڕ له‌حه‌سره‌ته‌وه وتیشی: "زۆری نه‌مابوو لێشم بده‌ن وتیان گه‌ر جارێكی دی زمان درێژی وابكه‌ی له زانكۆش دهرتدههێنین".
دابونه‌ریت
شۆفێری بۆ ژنان زۆر كارئاسانی ده‌كات و له زۆر دیارده‌ی نه‌شیاوی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دووریان ده‌خاته‌وه وه‌ك ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو پاسه‌كان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه یاخود كه‌متر پێشچاوی خه‌ڵك ده‌كه‌ون به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه به‌تیژی ده‌ڕۆن بوار نامێنێت بۆ ده‌وروبه‌ر توانج و وشه‌ی ناخۆش ئاراسته‌ی ئه‌و ژنه شۆفێره بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا هه‌ر ده‌بێت دابونه‌ریت تۆمه‌تبار بكه‌ینه‌وه. ڕووداویان كه‌متره
عه‌قید سالار ئه‌حمه‌د فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك له باره‌ی شۆفێریی ژنانه‌وه وتی: "شۆفێریی دوو جۆری هه‌یه گشتی و تایبه‌تی، گشتییه‌كه لێخوڕینی تاكسی و پاس و ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه‌یه كه به هۆی باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ژنان ئه‌م جۆره شۆفێرییه له وڵاتی ئێمه ئاسته‌مه و نه‌بووه، به‌ڵام شۆفیریی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی تاڕاده‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش له شاری كه‌ركوك زۆر كه‌مه به‌هۆی باری ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه".
عه‌قید سالاری باسیشی له خاڵه گرنگه‌كانی شۆفێری ژنان كرد و وتی: "گه‌ر ژنان ئۆتۆمبێلیان هه‌بێت ئه‌ركی سه‌رشانی پیاوان سوك ده‌كه‌نه‌وه و ده‌توانن زۆربه‌ی كاره‌كان و پێدوایستی ماڵ جێبه‌جێ بكه‌ن"، هه‌روه‌ها وتیشی: "شۆفێریی مافێكی شه‌رعی و یاسایی ژنانه و ده‌شبێت مۆڵه‌تی لێخوڕین به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاو ببه‌خشرێت پێیان و هه‌مان مه‌رجه‌كانیشیان له‌سه‌ریان بسه‌پێت نه‌ك كار ئاسانیان بۆ بكرێت له تاقیكردنه‌وه‌كان، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك پیاو ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن و ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتیان ده‌بنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ژنان ڕووداوی ئۆتۆمبێل زیاتر ده‌كه‌ن یان پیاوان عه‌قید سالار وتی: "من هیچ ئامارێكم نییه كه ژنان چه‌ند ڕووداویان كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وان كه‌متر ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساته‌كان ده‌بنه‌وه هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یان كه‌متره".
عبدولقادر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی شاری كه‌ركوك له باره‌ی كارئاسانی بۆ شۆفێره ژنه‌كان وتی: "به‌هۆی كه‌می ژمارهكهیانهوه تا ئێستا به‌نزینخانه‌مان بۆیان دیاری نه‌كردووه، به‌ڵام كار ئاسنیمان كردووه به‌وه‌ی ڕێگا ده‌درێت به ژنه شۆفێره‌كان بڕۆن ساید بچنه ژووره‌وه"، وتیشی: "گه‌ر ژماره‌كه‌یان زیاد بكات ئه‌وا له‌هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژێك ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆیان و تا بتوانن به‌ئاسانی به‌شه به‌نزینه‌كه‌یان وه‌ربگرن"، له باره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان وتی: "زۆرجار كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كان وه‌ك كارێكی مرۆڤانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرن و بۆیان پڕبهنزین ده‌كه‌ن و ده‌یده‌نه‌وه ده‌ستیان".
ئاسۆ[/color]

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ تۆی ئازیز ئه‌حمه‌د ئۆزه‌ری ده‌ستت خۆش بیت گیانه‌که‌م ،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
بەڕێزم ئامێز خان
دەستت خۆش هاووڕێم بۆ دانانی ئەوو بابەتە
هەر شاد بیت گیانی من

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ی تۆی ئازیز ده‌ستت خۆش بێت نامۆ گیان،،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه