.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








بەڕێز دكتۆر فایەق: ئێمە وەك (پ چ د ك) رێكخستنێكى سیاسى نوێین
2008 05 20 - 23:23
[[img]img]pcdk-kongrae-cwar-dr-fayq.JPG[/img]
[/img][img][/img]بەڕێز دكتۆر فایەق: گۆڕانكاریەى ئەم جارەى كۆنگرەى چوارى (پ چ د ك) هەنگاوێكە بۆ ئەوەى كار و چالاكى حزبایەتى لە باشورى كوردستاندا بخاتەوە سەر سكەى سرووشتى خۆى و هەوڵى ئاشتبوونەوەى نێوان گەل و حزب بدات
هەڤپەیڤین و ئامادەكردن / خەسرەو محەمەد
لە رۆژانی دەسپێكی ئەم مانگەدا پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لە شاری كەركوك چوارهەمین كۆنگرەی خۆی بەست، لەم كۆنگرەیەدا پچدك چەندین گۆڕانكاری ریشەی ئەنجامداوە كە دەكرێ ببنە هەنگاوی باش بۆ وەرچەرخانی دیموكراتیانە لە ژیانی سیاسیدا لە باشووری كوردستان، بەڵام جێی سرنجە كە ئەم كۆنگرەیە وەكو پێویست رەنگی لە راگەیاندەكاندا نەدایەوە، بگرە لێرە و لەوێ هەندێ هەواڵی دور لەراستی كۆنگرەش بڵاودەكرێنەوە. بۆ زیاتر ئاشنا بوونی خوێنەر لە راستی گۆڕانكارییەكانی ناو كۆنگرەكەی پچدك ئەم هەڤپەیڤینەمان لە گەڵ رێزدار دكتۆر فایەق سازداو ئەمەش دەقەكەیەتی:
رۆژى وڵات : بۆچى كەناڵەكانى راگەیاندنى باشورى كوردستان هەواڵى كۆنگرەى چوارەمى (پ چ د ك) یان پەراوێزخست؟
بەڕێز دكتۆر فایەق: كۆنگرەى چوارەمى (پ چ د ك) لە هەموو كۆنگرەكانى ترى پارتیمان سەركەوتووتربوو، لەبەر ئەوەى لە كاتێكدا ئەو كۆنگرەیە بەسترا كە هێرشى دوژمنانى گەلى كورد بۆ سەر دەسكەوتەكانى گەلەكەمان لە هەرچوار پارچەى كوردستان بە لوتكە گەیشتبووە، ئەو رۆژەى ئێمە كۆنگرەمان تێدا بەست فرۆكەكانى سوپاى توركیا بە بۆمبى ئەمریكى، چالاكیەكى دوژمنكارانەیان لە دژى گەریلاكانى پەژاك بۆ دەوڵەتى ئێران ئەنجامدا و شەش گەریلاى بەشى ڕاگەیاندنى پارتى ژیانى ئازادیان لە شاخەكانى قەندیل شەهیدكرد. لە كۆتایى مانگى شوباتى ئەمساڵدا، هێزە زەمینیەكانى سوپاى توركیا بە ئاگادارى و پشتیوانى ئەمریكا و ئێراق و حكومەتى هەرێمى كوردستان، هێرشێكى زەمینیان بۆ سەر هێزەكانى پاراستنى گەل ئەنجامدا، لە ناوەراستى مانگى دیسەمبەرى ساڵى (2007)دا فڕۆكە جەنگییەكانى سوپاى توركیا بە زانیارى و رەزامەندى ئەمریكا و ئێراق و حكومەتى هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەكانى باشور، لە ناوچەكانى پاراستنى میدیا هێرشیان كردە سەر خەڵكى مەدەنى و هێزەكانى پاراستنى گەل و چەندان شەهید و بریندار و زیانى مادى لێكەوتەوە، لە سەرەتاى مانگى نۆڤەمبەردا بارەگاكانى (پ چ د ك) لە هەولێر و دهۆك و سلێمانى داخران و چەندان ئەندام و كادرى (پ چ د ك) توندى زیندانەكانى ئاسایش كران و فشاریان خرایە سەر بۆ ئەوەى دەست لە كارى سیاسى بەربدەن و واز لە (پ چ د ك) بێنن. چاودێرانى سیاسى و كەناڵەكانى راگەیاندن واى بۆ دەچوون كە (پ چ د ك) هەڵدەوەشێتەوە، یان دووچارى هەڵەیەكى ستراتیجى دەبێت.
بەڵام (پ چ د ك) لە ژێر سێبەرى ئەو رووداو و چاوەڕوانیە ترسناكانەدا، قۆڵى خەباتى بەرخۆدانى سیاسى و دیموكراتى لێهەڵكرد، بەرخۆدانى شارستانى بەرامبەر بە دەستدرێژى و ئاستەنگیەكانى حكومەتى هەرێم درێژەپێدا، لە ژێر دروشمى "دەتوانین لە یەك كاتدا دەسكەوتەكانى باشور و شۆڕشى باكور بپارێزین"، سیاسەتێكى نەتەوەیى هاوسەنگى پەیڕەوكرد، بەم شێوەیە (پ چ د ك) لە ماوەى چەند مانگى رابوردوودا متمانەى گەلى وڵاتپارێزى كوردستانى بۆخۆى دابینكرد و سەركەوتنێكى سیاسى و رێكخستنى بەدەستهێنا. بەستنى كۆنگرەى چوارەم لە كاتى خۆیدا و لە ڕەوشێكى وادا، هێندەى تر یەكێتى ئایدیۆلۆژى و سیاسى و رێكخستنى (پ چ د ك)ى توكمەكرد. پیلانگێڕان پێیانوابوو بەو هێرشانەى كە بۆ سەر بزاڤى دیموكراتى گەلى كورد و بۆ سەر (پ چ د ك) ئەنجامیانداوە سود وەردەگرن و لاوازمان دەكەن، بەڵام لە كۆنگرەى چواردا بەو گۆڕانكاریانەى كە دەستمان پێكرد و بەردەوامیش دەبێت، تێدەكۆشین بۆ ئەوەى لە سیاسەتى حزبەكانى ترى باشور و لە ناو دەسەڵاتدا گۆڕانكاریە دیموكراتیانە بكەینە دیاردەیەكى ئاسایى و گشتى.
دەسەڵات و حزب و كەناڵەكانى ڕاگەیاندنیان، بە بیریاندا نەدەهات لە كاتێكى وادا كۆنگرەیەك ببەستین و داهێنانى نوىَ بكەین و دڵى گەلى كورد خۆشبكەین و گەل ستایشمان بكات، ئەوان بەتەمابوون وەك كۆنگرەى حزبەكانى كوردستان (پ چ د ك)ش لە كۆنگرەدا دووچارى كێشەى رێكخستنى بێت، بەڵام كە بینیان لە كۆنگرەى چواردا بە جێبەجێكردنى پرنسیبى دەستاودەستكردنى دەسەڵات لە ناو حزبدا، نمونەیەكى جوانمان پیشاندا و مۆراڵێكى گەورەمان بە ئەندامان و لایەنگران و بەڕێوەبەرانى (پ چ د ك) بەخشى و بەو شێوەیە دەمانەوێت سیاسەت دیموكراتیزە بكەین، بەخۆیان و كەناڵەكانى راگەیاندنیانەوە، سەرسام بوون، سەرەتا هەوڵیاندا لێكدانەوەى نەگەتیڤ بۆ ئەنجامەكانى كۆنگرە بكەن و رووداوەكانى كۆنگرە چەواشە بكەن، بەڵام كاتێك بینیان كە ئەوەیان بۆ ناچێتە سەر، پەراوێزكردنى رووداوە پۆزەتیڤەكانى كۆنگرەیان بە بنەماگرت.
حزبە سیاسییەكانى باشوور زۆرینەیان ناتوانن لە كاتى خۆیدا كۆنگرە بگرن، ئەگەر كۆنگرەش بگرن زهنیەتى دژەدیموكراتى و دەسەڵاتپەرستیان رێگەیان نادات گۆڕانكارى دیموكراتى ئەنجام بدەن، كاتێك دەبینن ئێمە وەك (پ چ د ك) بە سەركەوتوویى كۆنگرەمان ئەنجامدا و گۆڕانكاریشمان كرد، زۆر پێیان ناخۆشدەبێت و رێگەنادەن كەناڵەكانى راگەیاندن باس لە كۆنگرەى (پ چ د ك) بكەن.
لەلایەكى ترەوە لە بەر ئەوەى ئێمە وەك (پ چ د ك) خاوەن ئایدیۆلۆژیاو سیستەمێكى نوێى دیموكراتین، لە دەرەوەى سیستەمى باوى شكستخواردووى دەسەڵاتدارى ئەمڕۆى هەرێمى كوردستان و ئێراق و ناوچەكە كارو چالاكى دەكەین، ئامانجمان بە ئیرادەكردن و رێكخستنى گەلە، تا گەل لە دەرەوەى دەوڵەت و دەسەڵاتى كلاسیك بتوانێت كێشەكانى خۆى چارەسەر بكات، لە لایەن سیستەمى دەسەڵاتدارى پیاوسالارى كلاسیكەوە، بە كەناڵەكانى ڕاگەیاندنیشیەوە، هەوڵئەدرێت پەراوێزبخرێین.
راستە گۆڕانكارى و هەواڵەكانى كۆنگرەى چوارەمى (پ چ د ك) وەك خۆى لە لایەن كەناڵەكانى راگەیاندنەوە گرنگى پێنەدرا، بەڵام گەل ئاگاى لە گۆڕانكاریەكانى ناو كۆنگرە هەیە و بە شەوق و زەوقەوە پێشوازى لەو گۆڕانكاریانە دەكات و ئامادەیى پشتگیرى و هاوكارى بۆ (پ چ د ك) نیشان ئەدات.
رۆژی وڵات : بۆچى هەندىَ كەناڵى ڕاگەیاندن رادەستكردنى سەرۆكایەتى (پ چ د ك) و ئاڵوگۆڕەكانى كۆنگرەى چوار بە نەگەتیڤ هەڵدەسەنگێنن و راستیەكان دەشێوێنن؟
بەڕێز دكتۆر فایەق : ئێمە وەك (پ چ د ك) لە ڕووى ئایدیۆلۆژى و سیاسى و رێكخستنیەوە، مۆدێلێكى نوێى سیاسین، دەمانەوێت لە ئاستى تاك و كۆمەڵگا و دەسەڵات و كولتوردا، زهنیەت بگۆڕین و بە تێڕوانینێكى قووڵى زانستیەوە دیاردە و رووداوەكان هەڵسەنگێنین و بەرنامەى چارەسەرى تایبەت بۆ كێشەكان داڕێژین و بە رێگەى تایبەتى خۆمان كە تێكۆشانى دیموكراتى راستەقینەیە، كار و چالاكیەكانمان ئەنجام بدەین. هەر پێكهاتەیەكى سیاسى بەم شێوەیە بەرامبەر كۆمەڵگاى كلاسیك و هێزى دەسەڵات بوەستێتەوە و ئیرادەى گۆڕانكارى و پێشخستنى لەلا گەڵاڵەبووبێت و بەو شێوەیە گۆڕانكارى بكات كە لە كۆنگرەى چواردا بەڕێوەچوو، ئاسایە كە لەگەڵ لایەنى دەسەڵاتى كلاسیك و ئەو هێزانەى گۆڕانكارى لە بەرژەوەندیاندا نییە بكەوێتە ناو ململانىَ و ناكۆكیەوە و ئەو لایەنانە دژایەتى بكەن. خۆ ئەگەر ئێمە كارێكى جدى بكەین كە سوودى بۆ پرۆسەى دیموكراتى كۆمەڵگاى كوردستان و بۆ رێكخستنمان هەبێت، ئەو لایەنانە لە رێگەى راگەیاندن و رێكخستەنەكانى خۆیانەوە هەوڵدەدەن گۆڕانكاریەكان بە شێوەیەكى نەگەتیڤ بگەیەننە خەڵك و راستیەكان بشێوێنن.
رۆژى (2008/5/6) كاتێك لە شارى كەركوك كۆنفرانسى رۆژنامەنوسیمان بۆ راگەیاندنی ئەنجامى كۆنگرەى چوار بەڕێوەبرد، هەندێك رۆژنامەنوس لە كاتى كۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەكەدا، دەیانویست گۆڕانكاریەكانى كۆنگرە بۆ بەرژەوەندى حزبەكانیان و دژى بەرژەوەندى (پ چ د ك) بەكاربێنن، ئێمە لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا، بە وەڵام و شیكردنەوەكانمان، رێگەمان نەدا ئامانجەكانیان بهێننەدى، دواتر هەندێك لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى ئامادەبووى كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكە، یان هەواڵیان لە سەر كۆنگرە بڵاونەكردەوە، یان بە شێوەیەكى چەواشەكارانە هەواڵەكەیان بڵاوكردەوە. بەڵام ئەو شێواندن و چەواشەكاریانە هێندە گەورە نەبوون بتوانن بەرچاوى گەل لە بەرامبەر راستیەكان بگرن، گەل باش لە گۆڕانكاریەكانى ناو (پ چ د ك) تێگەیشتووە، ئێمەش گەلمان مەبەستە كە لە راستى تێبگات و دۆستى ڕاستەقینەى خۆى بناسێت و بڕواى پێبكات، لەو باوەڕەدام ئا لەم كاتەدا گەلى كورد لە باشورى كوردستان (پ چ د ك) بە نزیكترین حزبى سیاسى خۆى دەزانێـت و ئامادەیە داكۆكى لێبكات و بیپارێزێت و پێشیبخات. ئەگەر كەناڵەكانى راگەیاندنى خۆمان چالاك بن، بتوانن گۆڕانكارى و هەواڵ و شێوازى بەڕێوەچوونى كۆنگرە بۆ گەل ڕوونبكەنەوە، چاودێرى ئەو كەناڵانەى ڕاگەیاندن بكەن كە راستیەكان لە دژى (پ چ د ك) دەشێوێنن و لە كاتى خۆیدا وەڵامیان بدەنەوە، براوە و سەركەوتوو هەر ئێمە دەبین.
رۆژی وڵات : ئەم هەنگاوەتان كە لە كۆنگرەى چواردا ناتان، خۆت بۆ پۆستى سەرۆكى (پ چ د ك) نەپاڵاوت و دواى ئەوەى سەرۆكى نوىَ هەڤاڵ دیار غەریب بە سەرۆكى (پ چ د ك) هەڵبژێردرا، خۆت بۆ دەستەى بەڕێوەبەرایەتى (پ چ د ك) پاڵاوت و ئێستەش ئەندامى دەستەى كارگێڕیت چۆن كاریگەریەكى لە سەر سیاسەتى باشورى كوردستان دەبێت؟
بەڕێز دكتۆر فایەق : یەك لە وەرچەرخانە گرنگەكانى كۆنگرەى چوارەمى (پ چ د ك) ئەو گۆڕانكاریە بوو كە ئاماژەتان پێكرد. ئەم گۆڕانكاریە هەنگاوێكى گرنگە، لەبەر ئەوەى جەوهەرى چەمكى دەستاودەستكردنى دەسەڵاتمان لە ناوخۆى حزبدا جێبەجێ كرد، چەمكى دەستاودەستكردنى دەسەڵاتیش لە ناو سیاسەتى حزب و دەوڵەتدا گرنگترین بنەماى سیستەمى دیموكراتیە. كاتێك ئێمە وەك (پ چ د ك) توانیمان بە پراكتیك گرێدراوى بڕیار و پەیڕەوى ناوخۆى خۆمان بین، توانیمان ئەو لێدوان و باسانەى كە دەربارەى دیموكراتى و دەستاودەستكردنى دەسەڵات ئەماندا، وەڕگێڕین بۆ كردار، لەم كاتەدا بنمایەكى سیستەمى دیموكراتیمان پراكتیزە كرد، لەم كاتەدا ناكۆكى نێوان قسە و كردارمان نەهێشت و لەگەڵ خۆمان و لە بەرامبەر گەلەكەماندا راستگۆ دەرچووین، ئەمە سەركەوتنێكى گەورەبوو، بە ئەنجامدانى ئەو گۆڕانكاریە، ئەو بۆچوونەى خۆمانمان جێبەجێ كرد كە مەبەستمان لە بەرپرسیارێتى وەرگرتن، قۆرخكردنى دەسەڵات نییە. ماوەى چەند ساڵێكە كادرەكانى (پ چ د ك) لە سەر بەرەنگاربوونەوەی چەمكى دەسەڵاتپەرستى پەروەردە دەبینن، بە شێوەیەكى تیۆرى بەو باوەڕە گەیشتبووین كە چەمكى پاوانكردنى دەسەڵات لە لایەن كەس و گرووپەوە، گەورەترین ئاستەنگى لە رێگەى گەشەكردنى تاك و كۆمەڵدا درووستدەكات، ئاستەنگى لە رێگەى گەشەكردنى سیستەمى دیموكراتیدا درووستدەكات، لەم كۆنگرەیەدا بە ئەنجامدانى ئەو گۆڕانكاریە بۆماندەركەوت كە ئەو پەروەردەیەى لە دژى چەمكى دەسەڵاتخوازى ئەنجامماندا، توانیمان بە كردەوەش لە ژیانى سیاسى خۆماندا ئەنجامى بدەین، ئەمەش سەركەوتن بوو.
ئەوەى ئەمڕۆ مرۆڤایەتى لە ئاستى خێزان و كۆمەڵگا و دەوڵەتدا وەك ئاو و نان و هەوا پێویستیەتى، بنەماو یاسا و رێساكانى سیستەمى دیموكراسییە، نزیكبوونەوە و جێبەجێكردنى ئەو چەمك و بنەمایانەیە، دووركەوتنەوەیە لە چەمك و بنەماكانى سیستەمى دەسەڵاتخوازی كە لە لایەن دەوڵەتى كلاسیكەوە بەخێودەكرێت و دەپارێزرێت. كۆمەڵگاكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە كوردستانیشەوە، لەبەر ئەوەى لە لایەن رژێمى سیاسى تۆتالیتار و دسپۆتەوە فەرمانڕەوایى دەكرێن، لە كۆمەڵگاكانى ترى جیهان زیاتر پێویستیان بە دیموكراتیەت و كۆمەڵگاى مەدەنى هەیە، كەمتر پێویستیان بە سیستەمى دەسەڵاتپەرستى دەوڵەتگەرایى هەیە. بەو گۆڕانكاریەى (پ چ د ك) لە سیستەمى بەڕێوەبردنى دەسەڵاتى حزبدا لە چوارچێوەى بنەماكانى رێكخستنى پەیڕەوى ناوخۆیدا دیاریكردبوو و لە كۆنگرەى چواردا بۆ یەكەم جار خستیە بوارى كردارەوە، هەنگاوێكى جدى ڕەچەشكێنمان لە سیاسەتى باشورى كوردستاندا بەرەو دیموكراتیەت و بەجێهێشتنى ئەقڵیەتى دەسەڵاتخوازى بۆ پێشەوە هەڵهێنا، لە ئایندەدا لە سەر هەنگاوەكانى ترمان بەردەوام دەبین تا بە تەواوى دیموكراتیەت لە بزاڤەكەماندا و لە ناو پارتەكەماندا جێگیردەكەین و لێرەشەوە پێشڕەوی بۆ گۆڕانكارى و دیموكراتیزەبوونى حزبەكانى ترى باشور و سیاسەتى باشور دەكەین.
ئێمە وەك (پ چ د ك) رێكخستنێكى سیاسى نوێین، (پ چ د ك) لە دواى راپەڕینەوە دامەزراوە، ئەو لایەنانەى ئەمڕۆ دەسەڵاتداران و حكومەتى هەرێم بەڕێوەدەبەن تەمنیان درێژەوە لە دژى رژێمى رووخاوى سەدام بەرخۆدانیان كردووە قوربانیانداوە و لەسەر رابوردوویان دەژین، ئێمە نامانەوێت تەنها لە سەر رابوردوى خۆمان لە شۆڕشى باشور و باكوردا، (پ چ د ك) بژیەنین و گەشەى پێبدەین، دەمانەوێت لە ئێستەشدا رۆڵى باشمان لە خزمەتى دۆزى ڕەواى گەلەكەماندا هەبێت و تەنها لە سەر رابوردوو نەژین. لەم سەردەمانەدا هەر هێز و لایەنێك لە پێناوى پێشخستنى دیموكراتیەدا تێكۆشان بكات، باشترین خزمەت بە گەلى كورد دەكات، لەبەر ئەوەى بە خەباتى دیموكراسى شارستانى دەسكەوتەكانى باشور دەپارێزرێن و دەسكەوتى تریش بەدەستدەخەین. ئەم هەنگاوەى كۆنگرەى چوارەم لە چوارچێوەى دەستاودەستكردنى دەسەڵاتى ناوخۆى حزبدا، تەكاندانە بە پێشخستنى سیستەمى دیموكراسى لە باشورى كوردستاندا و خزمەتێكى گەورەیە بە دۆزى رەواى گەلى كوردى دەكەین و مێژووى تێكۆشانى دیموكراتى بۆ (پ چ د ك) دەنوسین و سیاسەتى باشور دیموكراتیزە دەكەین.
لە ماوەى چوار ساڵى رابوردوودا كە سەرۆكى (پ چ د ك) بووم، كاتێك لە كۆڕ و كۆبوونەوەكانمدا رەخنەم لە دەسەڵاتى باشوور دەگرت و دەموت دەسەڵات دیموكرات نییە، زۆرجار رووبەڕووى پرسیارێكى گوماناوى جەماوەر دەبوومەوە كە دەیانوت: ئەى كىَ دەڵێت ئێوەش وەك حزبەكانى ترنین و وەك ئەوان نادیموكرات دەرناچن، منیش وەڵامم ئەدانەوە دەموت بۆ ئەوەى ئێمەش وەك حزبەكانى تر نەبین ئەبێت ئێمە خاوەنى پەروەردەیەكى دیموكرات و دەستورێكى دیموكرات بین، پێویستە جەماوەریش هوشیار بێت و ماف و ئەركى خۆى بزانێت و رەش و سپى لە یەك جیابكاتەوە و چاودێرى بكات و رەخنەو پێشنیارى هەبێت. ئەمڕۆ كە دەبینم لە كۆنگرەى چوارى (پ چ د ك)دا تاڕادەیەك توانیمان گومانى جەماوەر لە سەر دیموكراتیبوونى خۆمان لە ئاستى حزبدا بڕەوێنینەوە، گۆڕانكاریەكانى كۆنگرە بە ڕووداوى مێژوویى دەبینم و هەنگاوێكە بۆ ئاشتكردنەوەى جەماوەرى باشورى كوردستان لە گەڵ حزبى كوردیدا، بۆیە وا دەڵێم لەبەر ئەوەى لەو باوەڕەدام كە ماوەیەكى درێژە گەلى باشورى كوردستان لەحزبەكانى باشور تۆراوە، ئەم گۆڕانكاریەى ئەم جارەى كۆنگرەى چوارى (پ چ د ك) هەنگاوێكە بۆ ئەوەى كار و چالاكى حزبایەتى لە باشورى كوردستاندا بخاتەوە سەر سكەى سرووشتى خۆى و هەوڵى ئاشتبوونەوەى نێوان گەل و حزب بدات.
ئەو گۆڕانكاریانەى كۆنگرەى چوار كاریگەریەكى پۆزەتیڤى بۆ سەر كەسێتى خۆم هەبوو، لە رابوردوودا لە تێكۆشانى نەتەوەیى و بەرخۆدانى پێشمەرگایەتیدا، لە كەسە دیارەكانى باشورى كوردستان بووم، بەرنامەم ئەوەبوو لە تێكۆشانى دیموكراتى و ڕیسواكردنى دەسەڵاتپەرستیشدا دەنگ و رەنگێك بۆ خۆم بە دەستبێنم و مێژوویەكى روونتر بۆخۆم بنوسمەوە، لە كۆنگرەى چوارى (پ چ د ك)دا بەو ئاڕاستەیەدا هەنگاوێكم ناوە.

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh bo ba batakat begwman la haremi kurdstan rega bahich 7izbek nadre karw chalakya kani
baxwasty am dw 7izba nabet sarkawtn bo am kasanai ayanawet kurdstaneki aswda w aram
beta bwn dwr la diktatoryat sar barzi bo am kasana ayana wet gal aswda bzhit
dwbara dasta kant xosh chra hawre gyan

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه





dast xosh barezm

لهسهر هێڵ نییه

دهست خۆش ههڤالی چرا سهرکهوتن بۆ جولانهوهی نهتهوهیی و ئازادی کوردستان به پیشهنگی ریبهر ئۆجهلان
لهسهر هێڵ نییه