.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بڵێ (خۆشمده‌وێی) تا ماندووبوون بڕه‌وێنێته‌وه و ئاسووده‌یی ببه‌خشێت ....
خۆشه‌ویستی وشه‌یه‌كی خۆشئاوازو دڵڕفێنه، به تایبه‌ت كاتێك كه له ناو دڵ‌و به‌وپه‌ڕی رهزایهتهوه ده‌گوترێ، وشه‌ی "خۆشمده‌وێی" وشه‌یه‌كه كه ماڵ‌و دڵ ئاوه‌دان دهكاتو..
مرۆڤ هانده‌دا بۆ باشتربوون، ئه‌م وشه‌یه له ده‌ربڕیندا هیچی تێ ناچێت به‌ڵام له بیستندا گه‌وره‌ترین هیواو پیرۆزترین وشه‌یه به تایبه‌ت لای ئافره‌تان، من كه پیاوم كاتی ئه‌م وشه‌یه ده‌بیستم دڵ‌و رۆحم ده‌كرێته‌وه‌و رهنگو روخسارم ده‌گه‌شێته‌وه.
له‌وپه‌ڕی ماندووبووندا كه بیرم ده‌كه‌وێتـه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌م پێی گوتووم "خۆشمده‌وێی"، ماندووبوون له ته‌واوی جه‌سته‌م ده‌رده‌چێت، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه لایه‌نی عاتیفی‌و سۆزدارییان زۆره به بیستنی ئه‌م وشه‌یه ده‌بێ چه‌نده خۆشحاڵ بن‌و چه‌نده هیوایان له دڵدا دروست ببێ؟ ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌گه‌ر پیاوێك به هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵێ: (خۆشمده‌وێی)، تا ئاخری عومر له بیری ئه‌ودا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام زۆرێك له پیاوان غروریان هه‌یه‌و كه‌متر عه‌لاقه‌و خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌رده‌بڕن)، بیروبڕوای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان هه‌یه كه ده‌ڵێت: گه‌ر بێت‌و به هاوسه‌ره‌كانمان بڵێین "خۆشمده‌وێی" له خۆبایی ده‌بن! بۆیه حه‌زناكه‌ین پێی بڵێین، من كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم زۆرتان لێ ناكه‌م، بهلاَم حه‌تمه‌ن ئه‌گه‌ر بتانه‌وه‌ێ ژیانتان ئاسووده بێت, ده‌بێ ئه‌م وشه‌یه بڵێن، چونكه نابێ, ئه‌م وشه‌یه درۆ قبووڵناكات ، ئه‌وه بزانن كه ئه‌م وشه‌یه ژیان ئاسانترو خۆشتر دهكاتو سودێكی زۆری هه‌یه بۆ هه‌ردوولا، جا هاوڕێ بن یان هه‌ر شتێكی‌تر، من له جێگه‌ی كاركردنم، گه‌ر بچوكترین ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێ ته‌له‌فۆنێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م‌و پێی ده‌ڵێم: "خۆشمده‌وێی" ئێوه‌ی پیاوان تاقی بكه‌نه‌وه‌و چه‌ند جارێك ئه‌م وشه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه، بزانن چ گۆڕانكارییه‌ك ده‌بینن له‌و به‌دواداچوونانه‌ی كه تا ئێستا كردوومه، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆركه‌م له پیاوان به راستیوبێ پێچ وپه‌نا باسی عه‌شق و خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كانیان كردووه، به‌ڵكو هه‌موویان ده‌یانگوت: هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌زانێ كه خۆشم ده‌وێ، مه‌گه‌ر نابینێ كه له به‌یانی تا ئێواره له دهرهوهمو زه‌حمه‌ت ده‌كێشم‌و كار ده‌كه‌م؟ بۆچی ئه‌و منداڵه؟ تا پێویست به‌وه بكات پێیبڵێم خۆشمده‌وێی؟! من له وه‌ڵامدا بۆ ئه‌و جۆره پیاوانه ده‌ڵێم: (ئه‌ی ژیانی هاوسه‌ری یانی چی؟ ئه‌ی گه‌ر خۆشه‌ویستی ماڵ‌و مناڵ نه‌بێ چۆن ده‌توانن كاربكهنو ئه‌م ژیانه ببه‌ن به‌ڕێوه؟ ئایا پێتان وایه به ده‌ربڕینی ئه‌م وشه‌یه له ئێوه كه‌م ده‌بێ؟ ئه‌سڵه‌ن به پێچه‌وانه‌وه بگره زۆر زۆریش گه‌وره ده‌بن، دوور نییه هه‌ر ده‌ربڕینی ئه‌م وشه‌یه له گه‌وره‌ترین كێشه دوورمان بخاته‌وه)، ره‌نگه كاتێ بمانه‌وێ هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر یه‌ك بكه‌ین شه‌رمی ئه‌و وشه‌یه بمانگرێتو پاشگه‌ز ببینه‌وه، ئێمه گه‌ر به‌م ده‌ربڕینه قه‌دری هاوسه‌ره‌كانمان نه‌گرین، چۆن ده‌توانین مناڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین له‌سه‌ر دڵسۆزی‌و خۆشهویستیو یه‌كتر ویستی؟ ده‌ڵێم: ئافره‌تان وه‌كو ئێمه نین‌و ئه‌وان به چاوی ئێمه سه‌یری دونیا ناكه‌ن، باوه‌ڕو نیازی زۆریان به بیستن‌و ده‌ربڕینی سۆز‌و خۆشه‌ویستی هه‌یه‌و ره‌گی سۆز‌و عاتیفی ئه‌وان به بیستنی ئه‌و وشه‌یه دائهكوترێو گه‌شه ده‌كات، پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌تیش له میهرو موحه‌به‌تی بێپایانی دایكایه‌تیان مناڵه‌كانیان تێر ئاو بكه‌ن، چونكه دایكان باخهوانێكن كه ده‌توانن مناڵه‌كانیان هه‌وێن بكه‌ن به شیری پاكی گیانیان.
دیسانه‌وه روودهكهمهوه پیاوان‌و ده‌ڵێم: ئێمه بۆ ده‌بێ پێمان وابێ ده‌ربڕینی ئه‌م وشه‌یه لاوازیی ئێمه دهردهخاتو بیستنیشی لای ئافره‌تان ئه‌وان له‌خۆبایی ده‌كات! یان غرورمان رێگه‌مان نه‌دات ده‌ممان به‌م وشه‌یه بكرێته‌وه؟ به راستی حه‌ق نییه به‌م جۆره بیركردنه‌وانه كه‌سانێك بڕه‌نجێنن كه سه‌رچاوه‌ی رهحمو سۆزن، به‌م فیكره كۆنانه كه ئه‌سڵه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێمه‌دا ناگونجێ ژیانی خۆمان وێران بكه‌ین, ئاخر هه‌ر ئه‌م وشه كه‌م خهرجو زۆر نرخه‌یه كه ماندوو بوون له جه‌سته‌ی دایكێك دهردهخاتو قه‌سری هێزو توانا‌و هیوای بۆ دروست دهكاتو توانای زاڵبوونی پێده‌به‌خشێت به‌سه‌ر سه‌ختیه‌كانی رۆژگار، پیاوێك كه به‌ده‌ربڕینی وشه‌ی خۆشمده‌وێی ماندوو ببێ، ئه‌ی چۆن به بیستنی ده‌حه‌سێته‌وه؟!
ئێوه‌ش خانمانی به‌ڕێز: گه‌ر دهتانهوێو حه‌ز ده‌كه‌ن گوێبیستی ئه‌م وشه‌یه بن، گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌تان له‌سه‌ركار گه‌ڕایه‌وه, بڕۆنه پێشوازی‌و به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بیڵێ تۆ بیڵێ، رۆژانه گه‌ر له‌سه‌ر كاربوو ته‌له‌فۆنێكی بۆ بكه‌و ته‌نها بڵێ: "خۆشمده‌وێی". گومانی تیا نییه گه‌ر زۆرێكیش له ئافره‌تان خۆیان گران دهكهنو پێیان وایه ده‌ربڕینی ده‌بێته هۆی خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن، بیرتان نه‌چێ ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا ته‌نها جارێك له‌سه‌ر كاركردن‌و ماندووبوونی سوپاسی مێرده‌كانتان بكهنو بڵێن: ئێمه له سایه‌ی تۆدا ئارامدهگرین،ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ماندوبوونی تۆیه كه ئێمه بارودۆخمان باشه، گه‌ر بارودۆخیشتان خراپ بێ، دڵنیابن مێرده‌كانتان هیچ كات ئه‌وه‌ی بیرناچێهوه ، بۆیه پێویسته ژن‌و مێرد له ژیانی هاوسه‌ریدا به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بنێن، یه‌كه‌م هه‌نگاویش سۆز‌و میهرو خۆشه‌ویستی بێت، با ئه‌م ژیانه به‌رده‌وام بێ به بیستنی وشه‌ی "خۆشمده‌وێی".
سه‌رچاوه:
مجله پیام شادی ـ ژماره (11).

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەستت خۆش هاووڕێم بۆ دانانی ئەوو بابەتە
هەر شاد بیت گیانی من

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌سته‌کانت خۆش بیت گیانه‌که‌م به‌ڵام ئێستا ئه‌م ووشه‌یه بۆته یاری و یاری پێ ده‌کرێت ،،،سوپاس بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆپەیامەکەت نامۆهاوڕێی زێدە ئازیز
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh hawre balam xoshawesti esta bawi namawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆپەیامەکەت دەستە کانت خۆش بێت........
وەڵا منیش هەمان بیر‌و ڕای تۆم هەیە لەبەر ئەمەش بوەهۆی ئەمەی کە ئەم بابەتە دابەزێنم.....
بەم هیوایەهەمومان بتوانین لە ناوە رۆک وماهیەتی ئەم پەیڤە جوانەتێ بگەین......
دوو بارە دەست خۆش بۆپەیامە جوانەکانت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆپەیامەکەت دەستە کانت خۆش بێت........
هاوڕێی خۆشەویست کوڕ ی یسلێمانی..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن darwnae (2008-05-22 18:03:48)
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بیت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
ئه‌وه منیش ده‌ڵیم خۆشم ده‌وێی ههههههههههههههه
به‌ڵام پیش وه‌خت هیشتا زه‌واجم نه‌کردوه
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستەکانی تۆش خۆش كاکەدەشتی بۆ پەیامەکەت
منیش بە تەواوی هاوڕێیان ئەڵێم
خۆشم ئەوێن
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bo aw babata jwana sarkawtu bit barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo toi azizm swpas bo payamt sweety
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ameiz نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆش بیت گیانه‌که‌م به‌ڵام ئێستا ئه‌م ووشه‌یه بۆته یاری و یاری پێ ده‌کرێت ،،،سوپاس بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت ....
ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت وه ووشه‌کانی ئامێز خانم زۆر زۆر به‌لاوه جوان بوو بۆیه دووباره‌م کرده‌وه چونکه خۆشم ئه‌وێی ووشه‌یه‌که هه‌موو که‌س به‌کاری ئه‌هێنێ و که‌م که‌سیش هه‌یه لێی تێبگات
سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet barezm bo danane am babta hiwe sarkwtnt bo axwazm


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش بۆ پەیامەکەت بەم ئومێدە لەژیاندا سەرکەوتو سەرفرازبیت.....ئەسرین هاوڕێی ئازیزم
هێڤیدارم خەم نە بێتە میوانی دڵ بەناوە ختی
تائاسودەو کامەران بژیت نەك بەنامرادوبەتبە ختی
دەرونەی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەسەکانی تۆ خۆش کاکە زاناگیان بۆ پەیامەکەت بۆ ووشەجوانەکانت
لەڕاستیدا لەم سەردەمە پڕلە جەفا و بێ ئەمەکییەدا کاڵ بونەوە یەك بم ووشەیەوە دیارە کە گەیشتۆتە ئم رادەیە خیانەتی لێ ئەکرێت...
من هیواخوازم مافی تەوا و کاڵا بەباڵا ی خۆی بۆ بگەڕێنرێتەوە...
تالە سایە یا مرۆڤە کان ئاسودە و کامەران و خۆش بەخت بژین..
بەهیوای ئەمە بابە تەکە سودێ کی گەیاندبێ..
لێرە وە بەگشت هاوڕێیان ئەڵێم خۆشم ئەوێن....
له‌سه‌ر هێڵ نییه