❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌لاده‌ت به‌درخان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-26 09:37:09

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

جه‌لاده‌ت به‌درخان

كوڕی‌ ئه‌مین عالی‌ كوڕی‌ عه‌بدولخانی‌ به‌درخانه‌، رۆژی‌ 26ی‌ نیسانی‌ 1897 له‌شاری‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌دایكبووه‌، هه‌ر له‌ پایته‌ختی‌ ئه‌وسای‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ناوه‌ندی‌ و فێرگه‌ی‌ به‌رزی‌ (یاسا)ی‌ ته‌واو كرد. پاش سه‌ركه‌وتنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كه‌مالیزم، ئه‌مین پاشاو سێ‌ كوڕی‌ ناچار بوون بچنه‌ میسرو له‌وێ‌ نیشته‌جێ‌ ببن.

جه‌لاده‌ت و كامه‌رانی‌ برای‌ چوونـه‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌و ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ ئه‌وێی‌ به‌فێرۆ نه‌دا و خۆی‌ فێری‌ زمانی‌ ئه‌ڵمانی‌ كرد.

جه‌لاده‌ت خۆی‌ گه‌یانده‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ شێخ سه‌عیدی‌ پیران و دوای‌ شكستی‌ شۆڕشه‌كه‌ دیسانه‌وه‌ توركیای‌ به‌جێ‌ هێشته‌وه‌. رۆژی‌ 25ی‌ ئابی‌1930 له‌سوریا باوكی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

جه‌لاده‌ت هه‌ر له‌وێ سه‌رقاڵی‌ ده‌ركردنی‌ رۆژنامه‌و گۆڤاری‌ كوردی‌ بوو. له‌ 15ی‌ ئایاردا گۆڤاری‌ (هاوار) ی‌ ده‌ركردووه‌ كه‌تـا 5ی‌ ته‌مموزی‌ 1943 به‌رده‌وام بوو.

پێشتر گۆڤاری‌ (رۆناهی‌)ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ ده‌رده‌كرد، جه‌لاده‌ت به‌ته‌نیا ئه‌م گۆڤاره‌ی‌ به‌رێوه‌ ده‌برد به‌نووسین و پیت چنین و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌شی‌.

به‌ناوی‌ (نهێنی‌) نووسینه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌. له‌پێشه‌نگی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دایه‌ كه‌ پیتی‌ لاتینییان بۆ نووسینی‌ كوردی‌ به‌كارده‌هێنا، فـارسی‌ و توركی‌ و عه‌ره‌بی‌ و یۆنانی‌ و ئه‌ڵمانی‌ و فه‌ره‌نسی‌ و ئینگلیزی‌ و رووسی‌ زۆر به‌باشی‌ ده‌زانی‌.

كتێبێكی‌ له‌سه‌ر رێزمانی‌ كوردی‌ هه‌یه‌ كه‌ته‌نیا به‌شێكی‌ چاپكراوه‌ و به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هێشتا هه‌ر ده‌ستنووسن. فه‌رهه‌نگێكی‌ به‌كوردی‌ و یه‌كێكی دیكه‌ی‌ كوردی‌ - فه‌ره‌نسی‌ هه‌یه‌.

جه‌لاده‌ت ئه‌مین عالی‌ به‌درخان رۆژی‌ 15ی‌ ته‌مموزی‌ 1951كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌. ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌روناكبیرانی‌ كورد له‌ده‌وری‌ جه‌لاده‌ت به‌درخان و گۆڤاره‌كانی‌ كۆبووبونه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net