❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جگه‌رخوێنی شاعیر..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-26 11:27:51

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

جگه‌رخوێنی شاعیر..

ناوی‌ ته‌واوی‌ جگه‌رخوێنی‌ شاعیر ( شێخ مووس كوڕی‌ حه‌سه‌ن كوڕی‌ محه‌مه‌د)ه‌ ، ساڵی‌ 1903 له‌ گوندی‌ (حه‌سار)ی‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ (حوسن كێف) له‌دایكبووه‌ . ژیانی‌ شاعیر هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ به‌ده‌ربه‌ده‌ری‌ و ره‌نج كێشان به‌ جوتیاری‌ و شوانی بردۆته‌ سه‌ر ،له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌شدا زۆر حه‌زی‌ به‌ خوێندن كردووه‌ و زۆری‌ پێ‌ نه‌چوه‌ بووه‌ به‌ فه‌قێ‌ ، سه‌ره‌تای‌ خوێندنی‌ له‌ گوندی‌ (دێریك) له‌ نزیك شاری‌ (ماردین) ده‌ستی‌ پێ‌ كردوه‌ .
بۆ خوێندن گه‌لێك شوێنی‌ كوردستان گه‌ڕاوه‌ و پاشان بووه‌ به‌ مه‌لا و ماوه‌یه‌ك مه‌لایه‌تی‌ كردوه‌ و پاشان وازی‌ هێناوه‌ . نازناوی‌ (جگه‌رخوێن)ی‌ له‌ دامركاندنه‌وه‌ی‌ شۆڕشی‌ شێخ سه‌عیدی‌ پیرانه‌وه‌ بۆخۆی‌ هه‌ڵبژاردوه‌ چونكه‌ كاریگه‌ری‌ زۆری‌ هه‌بوه‌ له‌ سه‌ری‌ و زۆر پێی‌ دڵ‌ برینداربوه‌ . هه‌ربۆیه‌ لێره‌وه‌ ژیان و شیعری‌ بۆ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد ته‌رخان كردوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی‌ تووشی‌ ده‌ردی‌ سه‌ری‌ و گرتن و ئازار و دورخستنه‌وه‌ بووه‌ .
جگه‌ر خوێن به‌شداری‌ له‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ 1961 كردوه‌ . ماوه‌یه‌ك له‌ ئیستگه‌ی‌ كوردی‌ و ماوه‌یه‌ك له‌ به‌شی‌ كوردی‌ كۆلێژی‌ ئاداب وانه‌ی‌ شێوه‌ زاری‌ كرمانجی‌ وتوه‌ . شیعره‌كانی‌ بابه‌تی‌ نیشتمان په‌روه‌ری‌ و رامیاری و باس له‌ خه‌باتی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كه‌ن , گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی‌ شاعیر ئه‌مانه‌ن
(فه‌رهه‌نگا كوردی‌ ، سه‌ورا ئازادی‌ ، په‌ندی‌ پێشنان ، زه‌ند ئاڤێستا ، ره‌شۆیی‌ داری‌ ، جیم و گوڵپه‌ری‌) .
(جگه‌ر خوێن)ی‌ شاعیری‌ نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ ته‌مه‌نی‌ 81 ساڵیدا له‌ رۆژی‌ 22 / 10 / 1984 له‌ وڵاتی‌ سوید كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌ و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی‌ خۆی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ هێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ شاری‌ قامیشلی‌ ولاَتی‌ سوریا و له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا نێژراوه‌ .
نمونه‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانی‌ :

ئه‌ی‌ ئامه‌د ، تاكه‌ نگێ‌ بژی‌ تۆپ ڤان كول و ده‌ردات
وه‌ك ته‌بنده‌ستن ، ئاگری‌ و دێرسیم و ساسۆن و ته‌ڤـــ
وه‌ك ته‌دلژارن ، تۆگ و به‌خت و به‌رزان
وه‌ك ته‌بنده‌ستن چیاێن شنگال و هه‌مرین
وه‌ك ته‌ڕه‌ش گرێدایه‌ سه‌فین و گردێ‌ سه‌یوان
ده‌بگری‌ و بناڵه‌ ئه‌ی‌ شارێ‌ ئامه‌د ئه‌ی‌ خوێنخوار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-26 11:32:45

DLAKAM2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2008-08-15
په‌یامه‌كان: 6

Re: جگه‌رخوێنی شاعیر..

dast xosh bo aw zanerea

Kurdzhin
slaw la chawm bo chawt
la dlm bo dlt azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-26 12:41:22

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

Re: جگه‌رخوێنی شاعیر..

zor swpas dlakam
ba hiway bardawamit azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net