.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌شی (2)
نووسینی: خالد ڕه‌نجده‌ر
(4/12/2007)
.
سۆفیگه‌ری و تهریقهتهکانیی
پێشه‌کی
شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری یان "سۆفیزم" ، هه‌روه‌ها شوێن که‌وتوه‌کانیان پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌م زاراوه‌یه و ، به گشتی ئه‌وانیش و خه‌ڵکانی تری شاره‌زا ده‌ڵین که سۆفیگه‌ری یان "سۆفیزم" پێک هاتووه له کۆمه‌ڵێک تهیقهت و شێوازی خواپه‌رستی و یادکردنه‌وه‌ی خوا که به پێی ئامۆژگاری شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت سۆفییه‌ک یان موریدێک ده‌یانکات تا ده‌روونی پاک بێته‌وه و ، ڕوحی به پله‌کانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕوحدا سه‌رکه‌وێته سه‌ره‌وه تا ده‌گاته پله‌ی "وه‌لی". سۆفیگه‌ریش دین یان مه‌زهه‌ب نییه ، به‌ڵکو بریتییه له به‌رنامه‌یه‌ک یان ڕێبازێک که شوێن که‌وتوانی له خوا نزیک ده‌کاته‌وه.
ئه‌م ڕێباز و شێوازی خواپه‌رستی و یادکردنه‌وه‌یه له قورئانی پیرۆز و له سوننه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ردا (ص) نه‌هاتووه و ، هیچ سه‌نه‌دێک ناتوانێ بوونی بسه‌لمێنی. بۆیه زانایانی ئیسلام به بیدعه‌ی ده‌زانن و ده‌ڵێن که پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) نه‌هی لێکردووه.
تهیقهتی سۆفیگه‌ری له سه‌ر پرینسیپی (وه‌لی) دامه‌زراوه و ، هه‌ر که‌سێک گه‌یشته پله‌ی وه‌لی مانای وایه ده‌توانێ په‌ی به بوونی خوا به‌رێ و ، خواش که‌راماتی پێده‌به‌خشێ. ئه‌و کهراماتهی که خوا به وه‌لی ده‌به‌خشێ ، وه‌ک سۆفیه‌کان خۆیان ده‌ڵێن ، هاوشانی موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌رانه. وه‌ک: چاککردنه‌وه‌ی نه‌خۆش و ، ئاشکراکردنی شتی شاراوه. ئه‌و جۆره بیروهزره له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابوردووه‌وه که‌وته به‌ر هێرشی ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕۆشنبیریان له ڕۆژئاواوه وه‌رگرتووه. ئه‌وانه پێیان وابوو که ئه‌م بیروهزره شتێکی بێ بناغه و "خه‌رافاته". له ناوه‌ندی سه‌ده‌ی ڕابوردووشهوه سه‌له‌فیه‌ت که‌وته هێرش کردنه سه‌ر سۆفیگه‌ری و به بیدعه‌ی پێناسه کرد که هێنراوه‌ته ناو ئیسلامه‌وه.
ئه‌بو حامد الغزالی
بزاڤی سۆفیگه‌ری له سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچییه‌وه له ناو موسوڵماناندا بڵاوبۆته‌وه. له سه‌ره‌تاوه کارێکی تاکه که‌سی بووه و ، مه‌به‌ست زوهد و عیبادهت بووه. دواییتر فراوان بووه و بۆته ڕێبازێک و ناوی "سۆفیگه‌ری" لێنراوه. ئامانجی سۆفیگه‌ری بریتییه له پاککردنه‌وه و په‌روه‌رده کردنی ڕوح تا بگاته ناسینی خوا به زانین و بینین.
ووشه‌ی سۆفیگه‌ری
پێناسه و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ ووشه‌ی "سۆفی". هه‌ندێک ده‌ڵێن ووشه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ "ئه‌هلی سه‌فا". ئه‌هلی سه‌فا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی هه‌ژار بوون له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌ژیان و، خێریان پیده‌کرا. هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن ئه‌و ووشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵکانێکی خواپه‌رست و خاوه‌ن عیبادهت که جل و به‌رگی خورییان له‌به‌رکردووه. ئیبن الجوزی له (تلبیس ابلیس)دا ئه‌و ووشه‌یه ده‌باته‌وه بۆ سه‌ر "سوفهی کوڕی موڕه" که کاتی خۆی دایکه‌که‌ی نه‌زری کردبوو که سوفه به په‌رده‌ی که‌عبه‌دا ههواسێ (واته ته‌رخانی بکات بۆ عیبادهت). ئیتر له‌وێوه ووشه‌ی "سۆفی" په‌یدا بووه و ، بۆ ئه‌و که‌سانه به‌کارهاتووه که ژیانی خۆیان ته‌نها بۆ عیباده‌تی خوا ته‌رخان ده‌که‌ن.
مێژووی سۆفیگه‌ری
مێژووی په‌یدا بوونی سۆفیگه‌ری وه‌ک شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت و شوێن که‌وتووه‌کانیان ده‌ڵێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌می پێغه‌مبه‌ر (ص) و ، هه‌ر یه‌ک له ته‌ریقه‌کانی سۆفیگه‌ری ویرده‌کانیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ یه‌کێک له یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ، یان بۆ خودی پێغه‌مبه‌ر (ص). به‌ڵام چمکی "سۆفی" له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی سێیه‌می کۆچییه‌وه ده‌رکه‌وتووه.
زۆربه‌ی بزاڤه سیاسی و فکرییه‌کان که له قۆناغه‌کانی شارستانییه‌تی ئیسلامی‌دا دروست بوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێکهاته‌ی چه‌ندین بنه‌ما که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بوون ، هه‌ر له ناوچه‌ی ڕافیده‌ینه‌وه تا ده‌گاته میسر. جگه له بنه‌ما ئیسلامییه‌کان بنه‌مای تر هه‌بوون که پێشتر له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کاندا له ناو خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌بوون ، یان کۆنتر وه‌ک میراتی فارس و یۆنان و ڕۆمان ماونه‌ته‌وه و تێکه‌ڵ به بنه‌ما ئیسلامییه‌کان بوون.
ئه‌گه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه زیاتر له مێژووی سۆفیگه‌ریدا قوڵ بینه‌وه ده‌بینین که چه‌ندین باڵی سۆفیگه‌ری دروست بوون و ، هه‌ر باڵێکیان له که‌سێکی ناسراوه‌وه هاتووه ، له‌وانه:
1. باڵی سۆفیگه‌ری له سه‌ر ڕێبازی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه که له مه‌سه‌له‌ی (ته‌رهیب و ته‌رغیب)دا قوڵ بوونه‌ته‌وه و شوێن که‌وتوانی خۆیان بۆ پاککردنه‌وه‌ی ده‌روون و ڕوح هانداوه. شێخ حه‌سه‌نی به‌سری و حارث المحاسبی له ناوداره‌کانی ئه‌و باڵه‌ی سۆفیگه‌رین.
2. باڵیک که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر میراتێک که له فارسه‌وه ماوه‌ته‌وه و ، شوێن که‌وتوانی خۆی بۆ دوور که‌وتنه‌وه له دنیا هانده‌دات تا سه‌ره‌نجام ده‌بنه پێشه‌وای خه‌ڵکانی تر. حه‌بیب العجمی الفارسی که‌سێکی ناوداری ئه‌م باڵه‌یه.
3. له کوفه باڵێکی تر هه‌بوون زیاتر سه‌رگه‌رمی بیروهزری مه‌عریفه‌ت یان "غهنوسیه" بوون. جابر بن حیان و ئه‌بو هاشمی ڕوفاعی و عهبدهکی سۆفی که‌سانێک بوون که له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رگه‌رمی ئه‌و بیروهزره بوون ، به‌ڵام به که‌سایه‌تی ئه‌م باڵه‌ی سۆفیگه‌ری له‌قه‌ڵه‌م نادرێن.
4. پاشان ئه‌بوالقاسم بن محمد الجنید که له ساڵی (297) کۆچیدا وه‌فاتی کردووه په‌یدا بووه و هه‌ندێک ڕای خۆی سه‌باره‌ت به یه‌کتاپه‌رستی و نه‌فس خستۆته ڕوو. له سه‌رده‌مێکدا (مه‌نسور الحلاج) په‌یدا بووه و که‌سێک بووه که بانگه‌شه‌ی (حلول)ی کردووه. واته: تێکه‌ڵ بوونی ڕوحی مرۆڤ به ڕوحی خوا. دواییتریش ئه‌بو حامد الغزالی دێت و گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو له سۆفیگه‌ریدا ده‌کات. کتێبه‌که‌شی "احیا‌ء علوم ا‌لدین" هه‌وڵدانێک بوو بۆ دامه‌زراندنی زانستی شه‌رعی به‌ڵام به دیدوبۆچوونێکی سۆفیگه‌ری. دواییتر که‌سانی تر په‌یدا بوون و بره‌ویان به‌و ڕیبازه دا. له‌وانه: عه‌بدولقادری گه‌یلانی که ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری به‌کارهێنا وه‌ک جۆرێک له په‌روه‌رده‌کردنی ئیمانی.
شوێن که‌وتوانی عه‌بدولقادری گه‌یلانی ده‌ڵێن که ئه‌وان توانیویانه ئه‌و ته‌ریقه‌ته به فێربوونی قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن و ، هه‌ندێک شتی تێدا ڕاست بکه‌نه‌وه. به‌ڵگه‌شیان بۆ ڕاستی تهریقهتهکایان ئه‌و مهدحهیه که "ئیبن ته‌یمییه" کردوویه‌تی سه‌باره‌ت به عه‌بدولقادری گه‌یلانی و ئه‌حمه‌د ڕوفاعی ده‌کات.
هه‌ندێک مێژووناس ده‌ڵێن که قوتابخانه‌کانی سۆفیگه‌ری ڕۆڵیان هه‌بووه له دروست کردنی سوپای "ئیماندار" که پشتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیان گرت له شه‌ڕه‌که‌یدا دژی خاچ په‌رستان.
دوای کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌یوبییه‌کان سۆفیگه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر بیروهزری فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیکی که (محی ا‌لدین بن عربی) له ڕێی کتێبه‌کانییه‌وه زیاتر له ڕه‌وتی سۆفیگه‌رێتیدا چه‌سپاندی. وه‌ک کتێبی: فصوص الحکم و ، الفتوحات المکیه.
گرنگترین ڕیبازه‌کانی سۆفیگه‌ری
1. ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی: دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی (به‌هادین نه‌قشبه‌ند).
2. ته‌ریقه‌تی جه‌عفه‌ری: دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی (شێخ صالح الجعفری الحسینی)ی شێخی ئه‌زهه‌ره.
3. ته‌ریقه‌تی ڕوفاعی: دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی (شێخ ئه‌حمه‌د الرفاعی)یه.
4. ته‌ریقه‌تی قادریه: دامه‌زرێنه‌که‌ی (شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی)یه.
5. ته‌ریقه‌تی الشاذلیه: دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی (ئهبولحسن الشاذلی)یه.
6. ته‌ریقه‌تی ئه‌حمه‌دیه: دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی (ئه‌حمه‌د البدوی)یه که له شاری (طنطا)ی میسر به خاک سپێردراوه.
7. ته‌ریقه‌تی الرفاعیه القادریه: دامهزرێنهیهکهی (شێخ عیسا السلامی)یه که له شارۆچکه‌ی (البصیره)ی سوریا به خاک سپێردراوه.
8. ته‌ریقه‌تی که‌سنه‌زانی: دامه‌زرێنه‌که‌ی (شێخ عه‌بدولکه‌ریمی شای که‌سنه‌زان)ه.
جگه له‌مانه ته‌ریقه‌تی زۆرتر هه‌ن که نامانه‌وێ ئاماژه‌یان بۆ بکه‌ین ، وه‌ک: ته‌ریقه‌تی التیجانیه و ، ته‌ریقه‌تی المهولهویه و ، ته‌ریقه‌تی القدسیه و ، ته‌ریقه‌تی الخلویه...هتد.
غه‌یبیات و سۆفیگه‌ری
شوین که‌وتوانی ڕێبازی سۆفیگه‌ری ده‌ڵێن زۆر که‌س که خۆیان به شوێن که‌وتووی ئه‌و ڕێبازه ده‌زانن له ئه‌سڵی ڕێبازه‌که لایان داوه و ، باوه‌ڕیان به هه‌ندێک شتی شاره‌وه هه‌یه که له سنووری هه‌سته‌کان ده‌چێنه ده‌ره‌وه. سۆفیگه‌ری پشتی به (کشف - ئاشکرا) به‌ستووه. گه‌لێک شتیش هه‌ن ده‌چنه ناو لیستی ئه‌م که‌شفه‌وه. له‌وانه:
1. وه‌رگرتن له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) له خه‌ون و ئاگاداریدا.
2. وه‌رگرتنی گه‌لێک حوکمی شه‌رعی و زانستی دینی له (حه‌زره‌تی خدر)ه‌وه.
3. ئیلهام بۆ هاتن ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خواوه. سۆفیه‌کان پێیان وایه "وه‌لی" زانست (علم) له خواوه وه‌رده‌گرێ.
4. فیراسه‌ت: واته "وه‌لێ" خاوه‌نی فیراسهته و په‌نهانی دڵ و ده‌روون ده‌زانێ.
5. بیستن له خوا ، یان جنه باشه‌کان و مه‌لائیکه‌ت و ، وه‌لییه‌کان و حه‌زره‌تی خدر. جا یان له حاڵه‌تی ووریاییدا یان له خه‌ودا.
6. خه‌ون: سۆفییه‌کان پێیان وایه له لایه‌ن خوا ، یان پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) ، یان شێخه‌کانیانه‌وه له خه‌وندا شتیان پێ ده‌ووترێ.
7. وه‌رگرتن له پێغه‌مبه‌ره‌کانی تره‌وه ، یان له مردووه‌کانه‌وه.
ئه‌و جێیانه‌ی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری لێیه
سۆفیگه‌ری له قۆناغه‌کانی مێژووی ئیسلامدا بوونیان هه‌بووه و ، ناوچه و ووڵات هه‌بووه که به بڵاو بوونه‌وه و بوونی ئه‌و ڕێبازه ناسراوون. له حاڵی ئه‌مڕۆدا بوونیان له: میسر و ، عێراق به کوردستانه‌که‌شیه‌وه و ، کوردستانی ئێران و ، سودان و ، باکوری ڕۆژئاوای ئه‌فریقا و ، ڕۆژئاوا و ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا هه‌یه. شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی سۆفیگه‌ری له سه‌ده‌کانی ڕابوردوودا خاوه‌ن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات بوون ، به‌ڵام له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیستدا لاواز بوون و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی جارانیان نه‌ما.

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەست خۆش بەڕێزم
کامەران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ پەیامەکانت
نامۆ هاوڕێی ئازیزم....
خۆش بەختی بۆ تۆی خۆشەویست.....
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له‌سه‌ر هێڵ نییه