.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كۆنفرانس دواى كۆنفرانس دێت و كۆبوونه‌وه‌كان زۆر ده‌بێت و، ۆوك شوپهكان به‌رده‌وام ده‌بن و، چه‌نده‌ها لێژنه پێك دێن بۆ به‌دواداچوونى ڕاسپارده‌كان، هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌خرێنه ڕوو، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت و ڕزگاركردن و لابردنى سته‌م له‌سه‌رى و هه‌وڵدانێكه بۆ سود وه‌رگرتن له توانا لهكارخراوهكانى كۆمه‌ڵگه.
به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵده‌دا، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌ته، ئایا ئه‌و بنه‌مایانه چین كه بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كێشه‌یه‌ك له كێشه‌كانى ئافره‌تان پشتى پێ ده‌به‌سترێ؟، یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه؟ یا یاسای ده‌وڵه‌ته؟ یا شه‌ریعه‌تى ئیسلامییه؟ ئایا هیچ مه‌رجه‌عیه‌تێك هه‌یه ببێته پێوه‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه له كاتى بوونى جیاوازیدا؟
- مه‌به‌ست له ئازادكردنى ئافره‌ت چییه و؟ له چی ڕزگارى بێت؟ ئه‌و سته‌مه چییه كه له ئافره‌ت كراوه و؟ سته‌مكار كێیه؟ ئایا بواره‌كانى كاركردنى ئافره‌ت چین و ئه‌و توانایانه كامانه‌ن، كه ده‌كرێت به‌گه‌ڕ بخرێن؟ ئه‌م پرسیارانه بێ وه‌ڵامن و چه‌ند دروشمێكی به‌ربڵاون كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌دا له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا بیروبۆچوونه تایبه‌تییه‌كانى بڵاو بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ڕوون و ئاشكرایه بۆ هه‌موان هیچ كه‌سێك هه‌وڵی لێپرسینه‌وه نادا له‌گه‌ڵ سته‌مكار و رێزشكێنهرى ئافره‌ت و له كارخهرى تواناكانى تا ئێستا پرۆژه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكراش نییه سه‌باره‌ت به ڕابوونى ئافره‌ت، چونكه به‌رپرسیاریه‌تى تر‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێویستى به تێكۆشانێكی سه‌ختى هه‌مه لایه‌ن هه‌یه و پرۆژه‌كان زۆر جار له گه‌ڵ ئاره‌زووى خاوه‌نه‌كانیان یه‌ك ناگرێته‌وه.
ئافره‌ت مرۆڤه و خاوه‌نى ماف و ئه‌ركه، بێگومان ئه‌م ئه‌رك و مافانه به‌ستراونه‌ته‌وه به سروشت و فیتره‌تى (فطرة) دروست بوونییه‌وه، بۆ نموونه ئه‌ركى پیاو له ژیاندا جیاوازه له ئافره‌ت و تواناكانى پیاو جیایه له تواناكانى ژن، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئافره‌ت خاوه‌ن توانا و لێهاتوویی نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئافره‌ت توانا و لێهاتوویی له زۆر بوارى دیكه‌دا هه‌یه كه پیاو نییه‌تى.
هه‌موو میلله‌تێك خاوه‌نى كلتور و به‌هاى تایبه‌تى خۆیه‌تى و پێویسته ڕێز له‌و به‌هاو كلتوره بگیرێت و ده‌بێت ببێته سه‌رچاوه‌ى (مرجع) یه‌كلاكردنه‌وه‌ى جیاوازى بیر و بۆچوونه‌كان و، هه‌موو وڵاتێك له‌م جیهانه تێبینى و (تحفظ) پارێزگارى خۆى هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ڕێكه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ى كه دژه له‌گه‌ڵ كلتوور به‌هاكانى و له‌گه‌ڵیدا ناگونجێ، چونكه وازهێنان لێیان ماناى له‌ده‌ستدانى ناسنامه و تووانهوهى له‌ناو كلتورێكی تردا.
باسكردنى كێشه‌كانى ئافره‌ت و پێگه‌ى له كۆمه‌ڵگادا هه‌ست و سۆزى زۆرێك له پێكهاته‌كه‌یدا ده‌وروژێنێت، پێش ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیر و هۆش و بیر و بۆچوونه‌كان دروست بكات، به تایبه‌تى له نێو چینى ئافره‌تان خۆیانه‌وه ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه، چونكه مه‌سه‌له‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌وانه‌وه.
به‌ڵام ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه ئه‌مڕۆ ده‌خرێته ڕوو، ئه‌و پرۆژه راسته‌قینه‌یه كه مافی ئافره‌ت دابین ده‌كات و ئه‌ركه‌كانى دیارى ده‌كا و پێگه‌ى شیاوى خۆى و یه‌كسانی به‌پیاو ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بێگومان خستنه‌ڕووى كێشه‌ى ئافره‌ت به‌م شێوازه كه‌م كردنه‌وه و بچوك كردنه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یه و بگره سته‌م كردنیشه لێی، چونكه ئه‌مه ته‌نها چاره‌سه‌رى لایه‌نێكی كێشه‌كه ده‌كات، به‌ڵام چه‌نده‌ها لایه‌نى له‌وه گرنگتر پشتگوێ ده‌خات.
هاجه‌ره عه‌وڵا حوسێن

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو‌و
دەست خۆش بەڕێزم
کامەران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh byt basaqa sra kawto byt sopas bo bata jwanna


له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست کانی ئێوە خۆشبێت بۆ پەیامەکانتان هاوڕێیان
هاوڕێی ئازیزم نامۆ بەم ئومێدەهەرگیز نامۆ نەبیت لەژیان
هاوڕێـــم کاکە تەحســــــــــــــــین سەرکەوتو بیت
بە هیوای سەر فرازیتان.........
له‌سه‌ر هێڵ نییه