❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-17 14:47:29

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

ئافره‌ت له‌نێوان زانست و خواپه‌رستیدا



  بێگومان ئیسلام گرنگییه‌كی گه‌وره‌و بایه‌خداری داوه‌ به‌ ئافره‌ت و چاودێریشی كردووه‌، به‌و پێیه‌ی ئافره‌ت دروستكه‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه‌، بۆیه‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ به‌ فێربوون و وه‌رگرتنی زانست، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (طلب العلم فريضة على كل مسلم) (رواه ابن ماجه وأخرجه البيهقي وصححه السيوطي) واته‌: داواكردن و گه‌ڕان به‌دوای زانستدا پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك چ پیاو بێت یان ئافره‌ت..

هه‌ربۆیه‌ ئافره‌تانیش به‌پێی ئه‌م هاندانه‌ هه‌ستیان به‌ پێویستی بۆ ئه‌و زانسته‌ كردووه‌و به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوون ده‌چنه‌ لای پێغه‌مبه‌ری خوا و داوای لێ ده‌كه‌ن هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك ڕۆژێك كۆڕێكی تایبه‌تیان بۆ دابنێت و فێری پێویستیه‌كانی ئایینه‌كه‌یان بكات، ئافره‌تێك هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و وتی: پیاوان هه‌موو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتن و فه‌رمووده‌كانت لێ وه‌رده‌گرن و شاره‌زا ده‌بن، خۆزگه‌ ڕۆژێكت بۆ داده‌ناین و بێین بۆ لات و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ فێری كردووی ئێمه‌ی پێ فێر بكه‌یت. پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (باشه‌ له‌ فڵانه‌ ڕۆژ و فڵانه‌ شوێن كۆ ببنه‌وه‌. ئه‌وه‌بوو ئافره‌تانیش كۆ بوونه‌وه‌و پێغه‌مبه‌ریش هاته‌ لایان بۆ فێركردنیان. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئیمام بوخاری گێڕاوێتیه‌وه‌.

حه‌زره‌تی عائیشه‌ (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر) ده‌فه‌رموێت:  "نعم النساء نساء الأنصار لم يمنعهن الحياء أن يتفقهن في الدين " (أخرجه مسلم) واته‌ چاكترین ئافره‌تان ئافره‌تانی ئه‌نساریه‌كانن كه‌ حه‌یا وشه‌رم ڕێگری لێ نه‌كردن شاره‌زا بن له‌ ئایینه‌كه‌یان.

وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی سه‌روه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دانپێنراوێكه‌ بۆ ئافره‌تان كه‌ به‌دوای زانستدا بڕۆن، به‌ڵام بێگومان ده‌بێت ڕه‌چاوی سنووری شه‌رع بكرێت و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ پیاوان نه‌كرێت، كه‌واته‌ یان جیابكرێنه‌وه‌و شوێن و ڕۆژی خۆیان هه‌بێت وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌كه‌یا هاتووه‌، یان له‌ پاشه‌وه‌ی ڕیزی پیاوانه‌وه‌ بن به‌و شێوه‌یه‌ ڕۆژانی ئافره‌تان دیاری بكرێت و به‌پێی پێویست درێژه‌ی پێ ده‌درێت، بۆیه‌ گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكرێت ئه‌وا هیچ ڕاست نیه‌ بۆ كه‌سێك له‌ فێربوونی ئافره‌تان خراپه‌و مه‌فسه‌ده‌ به‌دی بكات.

ئه‌وه‌یشی زانایان له‌زۆر شوێندا باسیان كردووه‌ ئافره‌تان له‌ زۆر بواری عیلم و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ڕۆڵیان گێڕاوه‌و له‌زۆر بواریشدا پێشی پیاوانیان داوه‌ته‌وه‌، بێشك دیمه‌نێكی خولقی و به‌ڕێزی پێوه‌ دیار بوو له‌ زانست و فێربوونیاندا، چونكه‌ ئافره‌تی موسڵمانی زانا و شاره‌زا زۆر سه‌رڕاست و به‌ ئه‌مانه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا له‌ بواری زانست و گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا، هیچ كات له‌ زانینه‌وه‌ درۆیان هه‌ڵنه‌به‌ستووه‌ له‌ فه‌رمووده‌كاندا ئه‌مه‌ش به‌ شاهیدی هه‌موو زانیانی (جه‌رح و ته‌عدیل) و یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ زانایانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ شێخ (الذهبي)یه‌ كه‌ ده‌ڵێت:  "وما علمتُ من النساء من اتُّهمتْ - يعني بالكذب - ولا من تركوها - يعني لضعفها أو تدليسها- "ا.هـ. ذكره في (ميزان الاعتدال 6/2758). " واته‌: به‌هیچ شێوه‌یك نه‌مبیستووه‌ له‌سه‌ر ئافره‌تان كه‌ تۆمه‌تبار كرابێتن به‌ درۆ له‌ گێڕانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر و یان فه‌رمووده‌یه‌كیان گێڕابێته‌وه‌و زانایان وه‌ریان نه‌گرتبێت به‌گومانی ئه‌وه‌ی لاواز بوبێت یان ته‌دلیسیان تیادا كردبێت.

وه‌ یه‌كێك له‌و ئافره‌ته‌ زانا و بلیمه‌تانه‌ كچی شێخ (سعید كوڕی موسه‌یب)ه‌، كه‌ مێرده‌كه‌ی قوتابی باوكی بوو، كاتێك به‌ بوكێنی بردرا و به‌یانی مێرده‌كه‌ی عه‌بای داوه‌ سه‌ر شان و ویستی بڕوات بۆلای خه‌زووری بۆ فێربوونی زانست ژنه‌كه‌ی پێی ووت:  "بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟  " ووتی:  "ده‌ڕۆم بۆلای (سعید)ی باوكت تا فێری زانست بم " ئه‌ویش پێی فه‌رموو:  "دانیشه‌ ئه‌مڕۆ مه‌ڕۆ من فێری زانسته‌كه‌ی سه‌عیدت ده‌كه‌م " (ابن الحاج باسی كردووه‌ له‌ (المدخل 1/215).

هه‌روه‌ها كچی ئیمام مالك كوڕی ئه‌نه‌س، كاتێك قوتابیه‌كانی ئیمام مالك كتێبی (الموطأ)یان ده‌خوێنده‌وه‌ بۆ مامۆستاكه‌یان، گه‌ر قوتابیه‌كه‌ هه‌ر پیتێكی زیاد یان كه‌م بكردایه‌ كچه‌كه‌ی ئیمام مالك له‌و دیوه‌وه‌ ته‌قه‌ته‌ق ده‌یدا له‌ ده‌رگاكه‌ و باوكیشی به‌ قوتابیه‌كه‌ی ده‌ووت:  "بگه‌ڕێوه‌، بیخوێنه‌ره‌وه‌ هه‌ڵه‌ت تیادا كردووه‌ " بۆیه‌ خوێنه‌ره‌كه‌ش دووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بینیه‌وه‌. (ابن الحاج له‌ كتێبی (المدخل) 1/215 باسی كردووه‌.

هه‌روه‌ها كرین كچی احمد المروزیه‌ كه‌ هه‌موو فه‌رمووده‌كانی (صحیح بخاری) له‌به‌ر بوو.

هه‌روه‌ها (سلمى بنت محمد بن الجزري) كاتێك باوكه‌كه‌ی وه‌سفی ده‌كا ده‌ڵێت: ئه‌م كچه‌م خوای گه‌وره‌ ته‌وفیقی بكات له‌ ساڵی (813ی كۆچی)ه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ له‌به‌ركردنی قورئان و ته‌جوید و نه‌حو و هه‌روه‌ها كتێبی (الالفية) و به‌ ده‌ قیرائاته‌كان هه‌موو قورئان شاره‌زا بوو به‌ له‌به‌ركردنه‌وه‌و له‌ ساڵی (832ی كۆچی) ته‌واوی كرد و له‌و كاته‌دا هیچ كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ئاوها شاره‌زا نه‌بوو، جگه‌ له‌وه‌ش فێری خه‌تخۆشی عه‌ره‌بیش بوو له‌گه‌ڵ شیعر به‌ زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و له‌په‌ره‌پێدانیشه‌ ان شاء الله. وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی زۆری له‌به‌ركردووه‌و بۆی خوێندومه‌ته‌وه‌و شاره‌زاییه‌كی فراوانی له‌م باره‌وه‌ش هه‌یه‌ و خوای گه‌وره‌ دڵخۆشی بكات و پشتیوانی بێت بۆ سود و قازانجی دونیا و ئاخیره‌ت. (له‌ كتێبی غاية النهاية في طبقات القراء) هاتووه‌ 1:310).

جگه‌ له‌وه‌ش ئافره‌ت زۆر له‌خواترس بووه‌و لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو پڕن له‌و باسانه‌، یه‌كێك له‌و ئافره‌ته‌ خواپه‌رستانه‌ (نه‌فیسه‌ی كچی ئه‌لحه‌سه‌نی كوڕی زه‌یدی كوڕی عه‌لی)یه ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت كه‌ سی جار حه‌جی كردووه‌و هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بووه‌ جگه‌ له‌ ته‌فسیره‌كه‌ی، كاتێكیش ماڵی گواسته‌وه‌ بۆ میسر هه‌موو خه‌ڵكی كۆبوونه‌وه‌ لێی و شكایه‌تی خۆیان هانی بۆلای له‌ده‌ست سته‌می فه‌رمانڕه‌واكه‌یان (احمدی كوڕی طولون) ئه‌ویش پێی ووتن: كه‌ی ده‌رده‌چێت بۆ سه‌فه‌ر؟ ووتیان به‌یانی. ئه‌وه‌بو له‌پارچه‌یه‌كدا هه‌ندێ شتی نوسی و چووه‌ سه‌ر ڕێگاكه‌ی و وه‌ستا تا احمد تێپه‌ڕبوو كاتێك پێی گه‌یشت بانگی لێ كرد و ووتی ئه‌ی ئه‌حمدی كوڕی طولون، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ناسیه‌وه‌و دابه‌زی و پارچه‌ نوسراوه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت و خوێندیه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

"ملكتم فأسرتم، وقدرتم فقهرتم، وخوِّلتم فعسفتم، ورُدَّت إليكم الأرزاق فقطعتم، هذا وقد علمتم أن سهام القدر نافذة غير مخطئة، لا سيما في قلوب أوجعتموها، وأكباد جوعتموها، وأجساد عريتموها، فمحال أن يموت المظلوم، ويبقى الظالم، اعملوا ما شئتم فإنا صابرون، وجوروا فإنا مستجيرون، واظلموا فإنا إلى الله متظلمون، وسيعلم الذين ظلموا أيّ منقلب ينقلبون "، بۆیه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ خۆی ڕاست كرده‌وه‌و دادپه‌روه‌ری خۆی نواند بۆ خه‌ڵك.

به‌ڵكو ووتراوه‌ كه‌ ئیمامی شافعی وه‌كو قوتایی فه‌رمووده‌ی خوێندۆته‌وه‌ بۆی و له‌نێوانیاندا (حیجاب) به‌رگێك هه‌بووه‌ و داوای لێ كردووه‌ دوعای خێری بۆ بكا. كاتێكیش ڕۆژی كۆتایی هات و سه‌ره‌مه‌رگ پێی گه‌یشت له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژو بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ داوایان لێ كرد ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ و ئه‌ویش پێی فه‌رموون: به‌لامه‌وه‌ سه‌یره‌ ئاوها ده‌ڵێن، من سی ساڵه‌ له‌خوا داواكارم كه‌ به‌ زمانی ڕۆژووه‌وه‌ بچمه‌ حزوری و بمرم، ئێوه‌ش ئێستا پێم ده‌ڵێن ڕۆژووه‌كه‌م بشكێنم؟ هه‌رگیز شتی وا ناكه‌م، پاشان ده‌ستی كرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و تا گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌و ڕوحی پاكی سپارد: (قُلْ لِمَنْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلْ لِلَّهِ كَتَبَ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ) (الأنعام: من الآية12). ئیمام الژهبی له‌كتێبی (السیر) و ابن كپیر له‌ (البداية والنهاية) خه‌ڵكیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌و كرده‌وه‌ نابه‌جێیانه‌ی ده‌یكه‌ن به‌ ته‌وه‌سول و پاڕانه‌وه‌یان له‌ قه‌بری (نه‌فیسه‌) و ئه‌م كاره‌ دووره‌ له‌ بۆچونی ڕاست و دروستی ئیسلام.

یه‌كێكی تر له‌و ئافره‌ته‌ له‌خواترس و به‌ناوبانگانه‌ (ام حيان السلمية)یه‌، باوكی خولده‌ ده‌ڵێت: هیچ پیاو و ئافره‌تێكم نه‌بینیوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئوم حه‌یان سه‌بر و ئارامگر بێت له‌ قیامی ناو نوێژدا، هه‌ركات بچوایه‌ته‌ ناو نوێژه‌وه‌ وه‌كو دارخورمایه‌ك چۆن ڕه‌شه‌با ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری پێ بكات خۆی ڕاده‌گرت و به‌رده‌وام ده‌بوو له‌ قورئان خوێندن، به‌ڵكو هه‌موو قورئانی له‌ یه‌ك شه‌ودا ته‌واو ده‌خوێنده‌وه‌. ابن جه‌وزی له‌ كتێبی (صفة الصفوة) باسی كردووه‌.

ئه‌مه‌و نموونه‌ی زۆری تر هه‌ن له‌ مێژووی پرشنگداری ئوممه‌ته‌كه‌مان و له‌ ئێستای خۆماندا كه‌ كه‌م وێنه‌ن به‌ڕاستی. خوای گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌كمان زیاتر شاره‌زا و به‌تواناتر بكات بۆ سوودی دونیا و دواڕۆژمان... ئامین.


 
         

شه‌وبۆ نه‌جـم

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-26 16:56:43

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

سڵاوو

دەست خۆش بەڕێزم

کامەران بیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-26 17:49:48

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

xwa padashtt batwa barezakam
xwa xert bnosyt bo aw babata jwannaa

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-26 17:52:23

_DIDAR_
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-07
دواترین سه‌ردان: 2013-10-16
په‌یامه‌كان: 724

Re: ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سودانه‌ت به‌ڕێز گیان
سه‌رفراز بیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-26 20:43:09

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

dast xosh xwae  gawrea sarfraze dneau 3eamatt bkat wa xwae gawrea zetr sharazaye am eslama  jwanaman bkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-27 16:50:58

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ئافره‌ت ,,و خواپه‌رستیدا

    دەست کانی ئێوە خۆشبێت بۆ پەیامەکانتان هاوڕێیان

هاوڕێی ئازیزم نامۆ  بەم ئومێدەهەرگیز نامۆ نەبیت لەژیان

هاوڕێـــم کاکە تەحســــــــــــــــین سەرکەوتو بیت

هاوڕێم دیدار بەئومێدی سەرفرازی بۆ تۆی خۆشەویست

هاوڕێـــــــــم لاژە بە هیوای خۆش بەختی بۆتۆی زێدە ئازیز

سوپاس بۆ هەمو لا یەکتان............
   
 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net