❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیعجازی ژماره‌(13)له‌ قورئان دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-27 20:51:01

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

ئیعجازی ژماره‌(13)له‌ قورئان دا

یه‌کێک له‌گرنگترین ڕوداوه‌کانی مێژوی ئیسلام

--------------------------------------------------------------------------------

ئیعجازی ژماره‌(13)له‌ قورئان دا ....



یه‌کێک له‌گرنگترین ڕوداوه‌کانی مێژوی ئیسلام

بریتیه‌ له‌کۆچی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت)له‌ (مه‌ککه‌)وه‌ بۆ (مه‌دینه‌)،بۆیه‌ ئه‌م ڕوداوه‌ش له‌ سیانزه‌یه‌مین ساڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ڕویدا.

پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت)له‌ ساڵی (فیل)دا له‌ دایک بوو ،

حمه‌شریف عزه‌ت

له‌ ته‌مه‌نی (40)ساڵیدا بو به‌ پێغه‌مبه‌ر و وه‌حی بۆ هات و بانگه‌وازه‌که‌ی له‌شاری (مه‌ککه‌)(13)ساڵی خایاندو له‌و ماوه‌یه‌دا قورئانی قۆناغی (مه‌ککی) ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌، و له‌ سیانزه‌یه‌مین ساڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا کۆچ ده‌کات بۆ (مه‌دینه‌)و له‌ وێش (10)ساڵ درێژه‌ به‌ بانگه‌وازه‌که‌ی ده‌دات و پاشان له‌ ته‌مه‌نی (63)ساڵیدا وه‌فات ده‌کات.

پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت)له‌ ڕێگای کۆچی دا بۆ (مه‌دینه‌)وه‌ک دڵدانه‌وه‌یه‌ک خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی بۆ ڕه‌وانه‌ کردکه‌ ئه‌فه‌رموێت(وکاین من قریه‌ هی اشد قوه‌ من قوتک التی اخرجتک اهلکناهم فلا ناصر لهم )سوره‌تی محمد ئایه‌تی ژماره‌(13). ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ سیانزه‌یه‌مین ساڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا هاته‌خواره‌وه‌ و ئایه‌ته‌که‌ش ژماره‌ سیانزه‌یه‌ له‌ سوره‌تی محمد.

لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین که‌ ژماره‌ (13)ئیعجازێکی خوایی تێدایه‌ که‌ بۆ ئه‌م ڕوداوه‌ گرنگه‌ ژماره‌ (13)ی هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ چه‌ندین ئامانج و حیکمه‌تی خوایی تێدا ده‌ر ده‌که‌وێت.

له‌م کورته‌ باسه‌شدا ڕاستیه‌ کانی ژماره‌ (13)و دوباره‌ بوه‌کانی له‌ قورئانی پیرۆزدا زیاتر ده‌رده‌که‌وێت.

یه‌که‌م سوره‌ت و کۆتا سوره‌ت له‌ قورئاندا:

دیاره‌ قورئانی پیرۆز هه‌ندێ له‌ ئایه‌ته‌کانی له‌ (مه‌ککه‌) و هه‌ندێکی له‌ (مه‌دینه‌)هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌،به‌ڵام کاتێک سه‌رنجی قورئان ده‌ده‌ین ده‌بینین له‌ ڕیز به‌ندی دا یه‌که‌م سوره‌تی قورئانی پیرۆز (الفاتحه‌)و کۆتا سوره‌تی (الناس) له‌ (مه‌ککه‌) هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌،بۆیه‌ ڕێکخستنێکی سه‌رنج ڕاکێش له‌ ژماره‌و ووشه‌و پیته‌کانی ئه‌م دوو سوره‌ته‌داده‌رده‌که‌وێت.

سوره‌تی (الفاتحه‌)له‌ (7)ئایه‌ت پێک هاتووه‌ و سوره‌تی (الناس)یش له‌ (6)ئایه‌ت ، که‌واته‌ کۆی ئایه‌ته‌کانی ئه‌م دوو سوره‌ته‌ ده‌کاته(13)ئایه‌ت ( 7+6=13 )

‌ ده‌رباره‌ی ووشه‌کانی ئه‌م دوو سوره‌ته‌ سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بزانین که‌ له‌ ئیعجازی ژماره‌یی دا پیتی (و)ی (عطف)زانستی نه‌حو به‌ ووشه‌یه‌کی سه‌ر به‌خۆ دێته‌ ئه‌ژمار، به‌م پێ یه‌ ووشه‌کانی سوره‌تی (الفاتحه‌)(31)ووشه‌و سوره‌تی (الناس)یش له‌ (21)ووشه‌ پێک هاتوه‌.بۆیه‌ کۆی ووشه‌كانی ئه‌م دوو سوره‌ته‌ له‌ دوباره‌ بوه‌کانی ژماره‌ سیانزه‌یه‌ ( 31+21=52=13*4) .

وه‌ هه‌روه‌ها دوا ئایه‌تیش له‌ڕیز به‌ندی قورئاندا بریتی یه‌ له‌ ئایه‌تی (من الجنه‌ والناس)به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ (13) پیت پێک هاتووه‌

ژماره‌ (13) و پیته‌ پچڕ پچڕه‌(الحروف المتقطعه‌)کان له‌ قورئاندا:

ئاشکرایه‌ هه‌ندێ سوره‌ت له‌ قورئاندا به‌ پیتی پچر پچڕ ده‌ست پێ ده‌کات که‌ یه‌که‌میان سوره‌تی (البقره‌)یه‌و دواهه‌مینیان سوره‌تی (القلم)ه‌ ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی (البقره‌)(286) ئایه‌ته‌ ، که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ دوباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ (13)یه‌ (22 * 13= 286 )وه‌ ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی سوره‌تی (القلم) (52) ئایه‌ته‌ که‌ له‌ دووباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ سیانزه‌یه (4 *13 =52 ) . سه‌رسوڕهێنه‌ر تر له‌مانه‌ش ئایه‌ته‌کانی ئه‌م دوو سوره‌ته‌ له‌ دوباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ سیانزه‌یه‌(2 * 13 * 13 =338 = 52 +286).

وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و سوره‌تانه‌ی که ‌به‌ پیتی پچڕ پچڕ ده‌ست پێ ده‌کات (29)سوره‌ته‌ گه‌ر ئایه‌ته‌کانی ئه‌م دوو سوره‌ته‌ کۆ بکه‌ینه‌وه‌ ژماره‌ (2743)ده‌رده‌چێت به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ دووباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ سیانزه‌یه‌ (211 * 13 = 2743) . ‌ لێره‌وه‌ بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌ که‌ کۆی ئایه‌ته‌کانی ئه‌و سوره‌تانه‌ی که‌ به‌ پیتی پچڕ پچڕ ده‌ست پێ ده‌کات و ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی یه‌که‌م سوره‌ت( الفاتحه‌) و کۆتا سوره‌ت(الناس)له‌ ژماره‌ سیانزه‌و دوباره‌ بووه‌کانیه‌تی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش کۆی هه‌موو پیته‌پچڕ پچڕه‌کان ژماره‌یان (78)پیته‌ ئه‌مه‌ش له‌ دووباره‌ بووه‌کانی ژماره‌ سیانزه‌یه‌

( 6 *13 =78)



له‌ کۆتاییدا:

ڕووداوه‌گرنگه‌کان له ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوادا له‌ سێ ژماره‌دا کۆ ئه‌بێته‌وه‌ :

1- بوون به‌ پێغه‌مبه‌ر : له‌ته‌مه‌نی (40) ساڵیدا .

2- کۆچ :له‌ ته‌مه‌نی (53) ساڵیدا .

3- وه‌فات : له‌ته‌مه‌نی (63) ساڵێدا .

کۆی ئه‌م ژمارانه‌ش: ( 40 + 53 + =156 = 13 * 12 )

ئه‌مه‌ مشتێک بوو له‌ خه‌رمانی ئیعجازی ژماره‌ (13) له‌ قورئان و ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوادا (درودی خوای لێبێت)به‌ ئومێدی سودی هه‌مو لایه‌ک و زانیاری خستنه‌ سه‌ر خه‌رمانی زانیاریه‌کانتان





kaheek7.comسه‌رچاوه‌ :

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-27 20:55:40

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ئیعجازی ژماره‌(13)له‌ قورئان دا

ده‌سته‌کانت خۆش بیت هاوڕێی ئازیزم
ئه‌م ژماره‌ له‌ ناو میلله‌تی ئیمه‌ زۆر باش سه‌یر ناکریت به‌داخه‌وه‌ که‌ هه‌ندیک که‌سی زۆر ساویلکه‌ هه‌یه‌ باوه‌ڕ به‌م شته‌ خورافیاتانه‌ ده‌که‌ن



ده‌شتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-03 19:10:02

Evet
خونچەی نوێ
شوێن: sulaymany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-12
دواترین سه‌ردان: 2010-10-10
په‌یامه‌كان: 18

Re: ئیعجازی ژماره‌(13)له‌ قورئان دا

dast xosh .zor baswda

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-10 11:34:33

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: ئیعجازی ژماره‌(13)له‌ قورئان دا

ده سته كانت خوش ئازيز

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net