.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













خۆشەویستی راستەقینە جوانترین كلیلی بەختەوەربوونی ژیانی هەڤژینی و هاوسەرایەتییە، ئەوانەی بە ویژدانەوە مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستیدا دەكەن و خیانەتی لێناكەن یەكەمین و دوایین كەس هەر خۆیان قازانجمەند و بە ختیار دەبن، بەڵام بەداخەوە لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆربەی كات خۆشەویستی دەكرێتە پرد و بەردەبازێك تاكو خەڵكێكی خراپ و خیانەتكار پێیدا بپەڕنەوە خیانەتكردن لە خۆشەویستی وا نەبێت تەنیا لایەك لە كچان و كوڕان پێی هەڵسن و لایەكەی تر زیانمەند بێت، بەڵكو كچان و كوڕان زۆر جاران لە پەناو پەسیوی خۆشەویستیدا دەستی یەكتر دەبڕن، و یەكتر بێ چارە دەكەن بۆیە كاتێ خۆشەویستی دوو كەس لە یەكتر نزیك دەكاتەوە لەسەرەتاوە هیچ لەو دووانە نازانن لایەكەی تر چ نیازێك لە دڵیدایە، جا ئەوەی لەم بەسەرهاتە واقعییەدا دەیخوێننەوە چیرۆكی خۆشەویستی"شەهێن"ە لەگەڵ كوڕێكی هاوكلاسی خۆی لە زانكۆدا بەڵام شەهێن چوزانێ ئەم كوڕە لە بەرهەمی ئەو خۆشەویستییە پاكەی ئەمدا لە جیاتی هاوسەرگیری خیانەتی لێدەكات.
باوكم خوشكەكەمی چارەڕەش كرد!!
شەهێن كچێكی گەنم رەنگی باڵا مامناوەندیە و خەڵكی كەركوكە، ئێستاش لە دووزخورماتوو دادەنیشێ ئەو بەسەرهاتی خۆی ئاوا گێڕایەوە:
من و كەناری خوشكم دوو كچی دایك و باوكم بووین و برامان نەبوو كەنار بەساڵێك لە تەمەن لەمن گەورەتر بوو باوكم پیاوێكی تابڵێی عەشایەری و دواكەوتوو بوو ئینجا دڵپیسی و زەیلیەكەشی لەولاوە بوەستێ، ئێمە پێشان ماڵمان لە ناو كەركووكدا بوو ماڵێك دراوسێمان بوون سێ كوڕی عازەبیان هەبوو باوكیشم زۆر دڵپیس بوو گومانی زۆری دەخستە سەر ئەو كوڕانە كاتێكیش لە ماڵ دەردەچوو دایكمی دەكردە جاسووس بەسەرمن و كەناری خوشكمەوە،
رۆژان هاتن و رۆیشتن باوكم پیشەی بەننایی و دروستكردنی خانووبەری گرتەدەست ئیتر لە ترسی ئەو سێ كوڕە گەنجەی دراوسێمان باوكم دیواری حەوشەی وەها بەرز كردەوە بردی بە تاقی ئاسماندا بە رۆژی نیوەڕۆ حەوشەكەمان دەتگووت قەبرستانە تەنیا ئاسمانمان لێوە دیار بوو خۆر چ حەدی هەبوو لە وەرزی زستاندا بێتە ژوورەوە، رۆژێكیان جامی تەحەموولم پڕ بوو لێی رژا بە دایكم گوت توخودا دایكە ئەوە راستە ئەوەی باوكم بەرامبەر من و كەناری داماو دەیكات خوا رۆژ دەكاتەوە لەم سجنەداین هەتا ئێوارە، ئەوە من قەیدیناكا تاقێك دەچمە مەكتەب و تۆزێك هیچ نەبێ دونیا دەبینم بەڵام كەناری بەستەزمان باوكم هەر لە ئەوەڵەوە چارەڕشی كرد و نەیناردە مەكتەب ئێستاكەش وەك كوێر وایە راست و چەپی خۆی لێك ناكاتەوە ئەوەتا دایكە سەیری سیمای بكەیت رەنگی مردوویی قەبرستانی لێ نیشتووە، ئاخر دوایی ئەو كچە تووشی نەخۆشی نەفسی ببێت چی لێدەكەن، هەر كەسیش ئامادە نییە مارەی بكات شەهێن دەڵێت، بە دایكم گووت باوكم ئەگەر وا رقی لە كچ و مێینەیە با هەر لە منداڵیەوە هەردووكمانی زیندەبەچاڵ كردایە وەك ئەوەی نەفامەكانی زەمانی جاران دەیانكرد بەخودا سەدجار خۆشتر بوو لەم زیندانە، كە ئەم قسانەم كرد دایكم زۆر دڵی پێمان سووتا گوتی كچەكەم منیش لە بەرامبەر باوكتدا هیچم لەدەست نایەت ئەو زۆر دڵی پیسە بە قورعان سوێندتان بۆ دەخۆم زۆر جاران لەسەر ئێوە گوایە من چاودێریتان ناكەم و چاوتان لێ دەپۆشم، جنێوی سووكی پێداووم و ئیهانەی كردووم.
هەموو جار هەڕەشەی ئەوەم لێدەكات و دەڵێت من رۆژتا ئێوارە لە ماڵ نیم تۆ دەبێ شوانی ئەو كچانە بێت و نەهێڵی هەنگاوی غەڵەت هەڵبگرن گەر هەرشتێكیان بەسەر دابێت یان ببیستم عیلاقە و میلاقەیان هەبێ لەگەڵ كوڕ و كاڵدا قەسەم بەخودا سێ بەردەی تەڵاقت لەدەست دەنێم ئیتر كچەكەم بۆ گلەیی لەمن دەكەیت خۆت دەزانی بابت تووند تەبیعەت و دڵكرمنە و دونیا هەمووی بگۆڕێ ئەو هەر میكڕۆبی عەشایەری لەناو دڵ و مێشكیدا دەسووڕێتەوە، شەهێن بەردەوام دەبێت و دەڵێت: رۆژێكی تر تازە باوكم لەماڵ دەچووبوو بۆ كاركردن منیش بە قسەی خۆش چووم بە دایكم گووت با ئەمڕۆكە كەناریش لەگەڵمدا بێت بۆ مەكتەب و دوایی لەوێوە دەچین بۆ بازاڕ دایكم گووتی بە قوربانتان بم زوو بگەڕێنەوە، ئەگینا باوكتان بێتەوە و ئێوە لەماڵ نەبن یەكەم كەس من تێهەڵدان دەخۆم و پاشان ئیتر خراپیش بەسەر ئێوە دێنێت، ئەوە بوو من و كەناری خوشكم بەجووتە لە دوای تەواوبوونی دەوامی مەكتەب چووین بۆ بازاڕ، چووین بۆ دووكانی ئەو دراوسێیەمان كە سێ كوڕی عازەبیان هەبوو هەرسێ كوڕەكەشی لەسەر دوكانەكە بوون كە دوكانی جوانكاری كەمالیات بوو.
یەكێك لەو كوڕانە زۆر جوان و كەشخە بوو براگەورەی هەموویان بوو گووتی كەنار ئێمە چەندین ساڵە دراوسێی یەكترین بەڵام خوا حاجی خدری باوكت بگرێ كە نەمانتوانیوە یەكتری ببینین، ئەو پیاوە خوانەناسەی باوكتان ئێوە بە بەشەر نازانێ و حیساب بۆ دوا رۆژتان ناكات، ئەو كوڕە كە ناوی ئەحمەد بوو گووتی فرسەتێكی زۆر چاكە، كە دەمەوێ هەندێ قسەی دڵی خۆم هەیە بە بەرچاوی خوشكەكەتەوە پێتی بڵێم، ئەحمەد گووتی: من دەمەوێ ژن بهێنم جا هەرچەندە سەر دێنم و دەبەم كچێكی وەك تۆ جوان و رێك وپێكم دەست ناكەوێ زۆر موعجیبی تۆم جا نازانم باوكت تۆ دەدا بەمن یان رەفزم دەكاتەوە كەناری خوشكیشم هەڵیكێشا و گووتی كاك ئەحمەد من باوكم باوك نییە ئەژدهایە و ئەژدیهایەكی حەوت سەرە بەكەس چارەسەر ناكرێ، ئەو دیواری حەوشەی بردوە بە تاقی ئاسماندا تا سەرو سمای ئێوە نەبینێ ئێستا هیچ ناكات من دەدا بەتۆ ئەمە لە خەونێك دەچێت قەت نایەتەدی شەهێن دەڵێت منیش كە گوێم لەم قسانە بوو گوتم كاك ئەحمەد كەناری خوشكم راست دەكات، تۆ لە ماڵی ئێمەدا نیت و نازانی باوكم چ دۆزەخێكی بەردەوامی بۆمان هەڵخستووە،
بەڵام گوتم كاك ئەحمەد قەیدیناكا تۆ مەترسە و شانس و بەختی خۆت تاقی بكەوە لەگەڵ ماڵەوەت وەرنە پێشەوە بەڵكو ئەمە خوایە باوكم دڵی نەرمبێت، ئەوە بوو ئەو ماڵەی دراسێمان شەوێك لە شەوەكان لە دەرگایان دا و هاتنە ماڵمان" بەڵام خۆزگە قەت نەهاتبان" هەر كە مەسەلەی داواكردنی كەناری خوشكمیان كردەوە باوكم وەكو سەگی هار بە روویاندا تەقیەوە، ئێوە عەیب ناكەن چاوتان بڕیوەتە نامووسی من جیران ودراوسێیەتی كەی وایە من هەر لە زووەوە دەمزانی ئەحمەد و كوڕە حەرامزادەكانی دیكەتان چاویان بڕیوەتە كچەكانم، بۆیە لە ترسان ئەم دیوارەی حەوشەم ئاوا بەرز هەڵچنیوە، بڕۆن یاڵا هەڵسن لە ماڵی من و ئیتر دوو پێتان نەیەتەوە بەم ناوەدا، شەهێن بەردەوام دەبێت لەسەر گێڕانەوەی بەسەرهاتی خێزانەكەیان و دەڵێت: دوای ئەم داخوازیەو ئیتر باوكم بە تەواوی كێچ كەوتە كەوڵییوە و بەڕاست و بە چەپ جنێوی پێدەداین و چەندین جاریش بە تووندی لە كەناری دەدا و دەیگووت هەبێ و نەبێ هەر پەیوەندیت هەیە لەگەڵ ئەو هەتیوە بۆیە هاتۆتە داخوازیت ئیتر هەمووی مانگێكی پێ نەچوو، باوكم خانووەكەی كەركووكی فرۆشت و ماڵمان باری كرد بۆ دووزخورماتوو، ئەوەبوو كە هاتینە دووز باوكم بە پەلە كەناری خوشكمی دا بە شوو ئەویش بە پیاوێك 18ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو، باوكم زۆر زاڵمانە دەیگوت من ئێوە نادەم بە گەنج و لاوی نەفام، ئەم جۆرە پیاوانە باش و دونیادیدەن، ئەوە بوو كەناری خوشكم هەمووی شەش مانگ لای پیاوەكەی نەبوو بەهۆی نەگونجانە و پیاوەكەی تەڵاقی دا و دیسانەوە هاتەوە ماڵی باوكم و تائێستاكەش هە بە بێوەژنی و چارەڕەشی ژیان دەباتە سەر و كەسێكی واشیاوو نییە ژیانی هاوسەرگیری بۆ دروستكاتەوە.
ئەو خۆشەویستەی خۆمم بۆی دۆڕاند
شەهێن بەردەوام دەبێت و دەڵێت: دوای ئەوەی من قۆناغی ئامادەییم تەواوكرد ساڵی 2006ناوم لە زانكۆی كەركووك دەرچوو باوكم زۆر رێگر بوو لەبەردەم ئەوەی كە من بچمە زانكۆ دەیگووت قەت ویژدانم رێگەم نادات كچ بنێرمە ئەم شار و ئەو شار چونكە هیچ متمانەیەكم لەسەر كچ نییە و زەعیفەن و زوو فریو دەخۆن بەڵام خاڵە رەحمانم كە پیاوێكی قسەزان و رۆشنبیربوو گوتی: ئەوە بەراستتە حاجی خدر شەهێن وەك هیچ كچێكی تر نییە ئەو تابڵێی كچێكی مەردە و هەر حیساب بۆ پیاو ناكات وازی لێبێنە با بڕوا خوێندنەكەی تەواو بكات بەڵكو ئەمە خ?%
لهسهر هێڵ نییه