.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زۆر له‌و خانمانه‌ی كه ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه پاش چه‌ند مانگێك، یان چه‌ند ساڵێك سكاڵای دڵ و ده‌روونیان بۆ كه‌سانی به‌رامبه‌ریان هه‌ڵده‌ڕێژن به‌مه‌به‌ستی سووكبوونی نیگه‌رانییه‌كانیان، ڕاسته هه‌ندێ هۆكار هه‌ن پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی زانینیان ئه‌سته‌مه، به‌ڵام نازانرێت‌و هه‌موو كێشه‌كان به‌زانایانه چاره‌سه‌ر ده‌بن، كۆسپه‌كانی ژیانی هاوسه‌رگیریی زۆربه‌یان خۆیان ده‌بیننه‌وه كه پێشتر ژیانی هاوسه‌رگیریی زۆربه‌یان له‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه پێشتر به‌ته‌واوی ئه‌و دوو كه‌سه یه‌كترییان نه‌ناسیوه، به‌ڵكو زۆربه‌ی كات به‌ڕێكه‌وت پێش چه‌ند ڕۆژێك یه‌كتر دهناسنو پاشان بڕیاری پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌ده‌ن كه ڕه‌نگه ببێته كێشه، چونكه لهههڵسوكهوتو ڕه‌فتاری یه‌كتر شاره‌زا نابن‌و پاشانیش گلهیییو گازنده له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه باشترین ڕێگه بۆ ژیانی هاوسه‌رگیریی ناسینی بهرامبهرهكهته جا چ كوڕ بێت یان كچ، باشترین ماوه‌ی ناسین ماوه‌ی (8) مانگه به‌تایبه‌ت كه خانمان بیانه‌وێت پیاوان بناسن، چونكه پیاو زۆربه‌ی جار 3/4ی كێشه‌كانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئافره‌تان توانای خۆگونجانیان له‌پیاوان زیاتره‌و كه‌مترین به‌شی كێشه‌كانن.
ئه‌و سیفاتانه‌ی پیاو كه پێویسته خانمان خۆیانی لێ به‌دوور بگرن:
1- ڕه‌زیلی: قێزه‌ونترین سیفاتی مرۆڤه به‌تایبه‌ت لهپیاوانداو بهتایبهتیریش كاتێك ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، زۆربه‌ی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی ژیانی هاوسه‌ریی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م سیفه‌ته، كاتێك پیاو به‌پێی پێویست نییه بۆ خۆیی‌و به‌تایبه‌تیش بۆ خێزانه‌كه‌ی، هه‌رله‌ڕووی خوارده‌مه‌نی‌و جلوبهرگو كه‌لوپه‌لی ماڵ ئه‌وا هه‌رخۆی خێزانه‌كه‌ی ناچار ده‌كات كه درۆی له‌گه‌ڵ بكات‌و په‌نا به‌رێته به‌ر هه‌ندێك ڕێگه‌ی تر بۆ په‌یداكردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه پێویستییه‌تی، جاهه‌ندێ جار ئه‌و ڕێگه‌یانه نایاسایین‌و بگره ده‌گاته خیانه‌تی هاوسه‌ریش(ADULTERY).
زۆرێك له‌پیاوان كه خاوه‌نی ئه‌م جۆره سیفه‌ته‌ن به‌رده‌وام نكۆڵی له‌بوونی سیفهتهكهیان ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دڵی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه به‌هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌و دهستكهوتنێك كه بۆ ماڵ‌و خێزانه‌كه‌ی كردوویانه (شێوازی به‌ڕوودادانه‌وه) به‌كارده‌هێنن، ئه‌م سیفه‌ته چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه‌و تا ده‌توانن خۆتان له‌م جۆره پیاوانه به‌دوور بگرن.
2- دڵ پیسی: دڵ پیسی سیفه‌تێكی تاڕاده‌یه‌ك بۆماوه‌ییه، یان له‌چۆنێتی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه سه‌رچاوه دهگرێتو كاریگه‌ریش له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه به‌جێ ده‌هێڵێت، پێویسته كچان پێش چوونه پرۆسه‌كه‌وه ئه‌و پیاوه هه‌ڵسه‌نگێنن كه ئایا دڵپیسه یان نا؟
ئاشكرایه هه‌موو كه‌سێك خاوه‌نی جۆره غیره‌یه‌كی تایبه‌تییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشی ده‌وێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و غیره (گومان)ه له‌ڕاده‌ی پێویستی خۆی ده‌رچوو ئه‌وا ده‌چێته قاڵبی دڵپیسییهوهو پێویسته دووره په‌رێز بوه‌ستین.
3- درۆكردن: درۆ سیفه‌تێكی بنچینه‌یی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێته به‌شێك له‌خوو سیفاتی مرۆڤ، چاره‌سه‌ری درۆكردن له‌هه‌موو سیفه‌ته‌كانی تر ئاسانتره‌و ڕێگه‌چاره‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌رییدا ده‌بنه هۆی درۆكردن، چه‌ند جۆرێكن وه‌ك: ترس‌و تۆقاندن، توڕه‌یی پیاو و ئافره‌ت، ڕهزیلیو دڵپیسی، ناپاكیی یه‌كێك له‌هاوسه‌ره‌كان، خۆشه‌ویستیی دایك بۆ منداڵ.
4- توڕه‌یی: سیفه‌تێكه له‌ئه‌نجامی چۆنێتیی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه دروست ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه‌دا، زۆرێك له‌زانایان ئه‌ڵێن تا ته‌مه‌نی (5) ساڵ منداڵ چۆنت بوێت وا په‌روه‌رده دهبێتو پاشان ههرلاشهی زیاد دهكاتو هه‌مان ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌بێت كه تا ته‌مه‌نی (5) ساڵی فێرت كردووه.
خراپیی ئه‌م سیفه‌ته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: زوو دۆست‌و نزیكه‌كانت بێزار دهكهیتو هه‌وڵی دهركهوتنهوهت ده‌ده‌ن، نا‌توانیت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانت بكهیتو هه‌میشه هه‌ڵه‌شه‌و شپرزه دیاریتو توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته‌كانت نییه، ئه‌گه‌ری تووشبوونی نه‌خۆشی زۆرتره له‌كه‌سانی ئاسایی (له‌ڕووه زانستییهكهوه)، كاریگه‌ریی سلبی به‌جێ ده‌هێڵێت له‌سه‌ر خوو ڕهوشتو په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانت.
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bo babatakat zor jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوڕی....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بیت باخه‌وان گیان
ئه‌و زانیاریانه بۆ ئێمه‌ی کوڕانیش زۆر باشه
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته بهسودهکهت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاستان ئه‌که‌م هاوڕێیان،،،،به هیوای سوود وه‌رگرتن،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش هه‌ڤاڵ بۆ بابه‌ته‌که‌ت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاسته‌که‌م کاک احمدی به‌ڕیز....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێكی به سووده سه‌ركه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh hawrea bo babatakat grnga
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ ئێوه‌ش چنار خان و لاژه خان.....به هیوای ئه‌وه‌ی له‌و 4 جۆره پیاوه به دوور بن ئیشه‌ڵا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه