❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بناری‌ قه‌ندیل له‌.....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-30 10:27:50

GERILA
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2010-01-10
په‌یامه‌كان: 6
ویبگه‌

بناری‌ قه‌ندیل له‌.....

بناری‌ قه‌ندیل له‌ زارگه‌ڵه‌وه‌ بــــۆ ماره‌دوو    له‌ ڕۆژی 27/05/2008 08:30
ڕیپۆرتاژ و چاوپیکه‌وتن

بناری‌ قه‌ندیل له‌ زارگه‌ڵه‌وه‌ بــــۆ ماره‌دوو

قه‌ندیل نائارامی‌‌و جه‌نگ وێرانی‌ كرد
ئا: هه‌رێم حه‌سه‌ن
دوای‌ چه‌ند سه‌عاتێك رێكردن به‌ ئۆتۆمبێل به‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ شاخاویدا, سه‌ره‌نجام ده‌گه‌یته‌ كورته‌ك، له‌ یه‌كه‌م لۆفه‌وه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتی‌ هه‌ست ده‌كه‌یت، به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی‌ رۆچوو له‌شه‌ڕدا ده‌ڕۆیت. له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به‌ كۆتا لۆفه‌كانی‌، بینای‌ ئاسایشی‌ (PKK) ده‌بینی‌ كه‌ به‌هۆی‌ دوا بۆردوومانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ زه‌ویه‌كه‌ ته‌خت كراوه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌‌و هێشتا كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لیشی‌ لێماوه‌, به‌و پێیه‌ی‌ له‌ناو بیناكه‌دا بون، له‌كاتی‌ بۆردووماندا، وه‌كو (كۆمه‌ڵێك كتێب، ئاوێنه‌، قه‌ڵه‌م، وێنه‌ی‌ ئاپۆ‌و ... هتد) له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ فڕۆكه‌ تۆپباران كراوه‌ وێران بووه‌و (تۆزێك)ی‌ شینی‌ كاڵ‌، ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ داپۆشیوه‌، له‌وێوه‌ به‌ره‌و یه‌كه‌م بازگه‌ی‌ (PKK) به‌رێ ده‌كه‌وی، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌ویش به‌ بۆردوومانه‌كه‌ وێران كراوه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك گه‌ریلا سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی‌ بازگه‌یه‌كی‌ ترن.دوای‌ چه‌ند خوله‌كێگ چاوه‌ڕوانی‌ لای‌ گه‌ریلاكان تا (ئه‌حمه‌د ده‌نیز) به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ (PKK)، له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند گه‌ریلایه‌كی‌ تر ده‌گه‌نه‌ ئه‌وێ, به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ پێشتر ئاگادار كراونه‌وه‌، له‌ گوندی زارگه‌ڵ هاوڵاتی محه‌مه‌د عومه‌ر، خه‌ڵكی‌ گونده‌كه‌, باسی‌ له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌یانی‌ بۆ لێدوان كرد كه‌ چۆن به‌ هۆی‌ بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ تووشی‌ نائومێدی‌و سه‌رگه‌ردانی بوون, ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد "ئه‌و ساتانه‌ی‌ كه‌ بۆردوومان ناكرێین‌و فڕۆكه‌ به‌ ئاسمانی‌ ناوچه‌كه‌مان ناسوڕێته‌وه‌, هه‌ر بیرمان لای‌ ئه‌و ساتانه‌یه‌ كه‌ له‌رابردوودا تووشی‌ هاتوین، بۆیه‌ وامان لێهاتووه‌ هیچ كاتێك ئاسوده‌نین". هه‌روه‌ها باسی‌ له‌یه‌كه‌م شه‌وی‌ بۆردوومان كردنی‌ ناوچه‌كه‌یان كردو وتی‌ "كاتژمێر 11ی‌ شه‌و بوو كاتێك فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا بناری‌ قه‌ندیلیان بۆردومان كرد ده‌وروبه‌ری‌ گونده‌كه‌ی‌ ئێمه‌شی‌ گرته‌وه‌‌و له‌به‌ر ده‌نگی‌ بۆردومان‌و گریانی‌ منداڵه‌كان ئاگامان له‌خۆمان نه‌مابوو، چونكه‌ ده‌نگی‌ موشه‌ك‌و تۆپ‌و فڕۆكه‌‌و گریانی‌ منداڵه‌كان‌و قیژه‌ی‌ ژنان ناوچه‌كه‌مانی‌ شێواندبوو، بۆیه‌ هه‌ندێكمان بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌كان رامانده‌كردوو هه‌ندێكی‌ تریش له‌ده‌شت مابووینه‌وه‌".
محه‌مه‌د باسی‌ له‌ بارودۆخ‌و ناخۆشیه‌كانی‌ ئه‌و شه‌وانه‌ش كرد كه‌ ناتوانن به‌ ئارامی‌ بژین، چونكه‌ تا ئێستاش له‌ دڵه‌ راوكێدا ده‌ژین‌و خۆی‌‌و مدناڵه‌كانی‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ وتی‌ "وامان لێهاتووه‌ هه‌ر كاتێك گوێمان له‌ده‌نگی‌ فڕۆكه‌ بێت راده‌كه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ ناتوانین به‌و جۆره‌ بژین‌و خۆمان رابگرین"، زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ گونده‌كه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ "گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رو زیان كه‌لێیان كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان نه‌خۆش كه‌وتوون به‌ بۆنێك كه‌ له‌دوای‌ بۆردومانه‌كه‌وه‌ به‌جێماوه‌و پێده‌چێت چه‌كی‌ كیمیایی‌ بێت‌و كارێكی‌ خراپی‌ كردۆته‌ سه‌ر منداڵانی‌ ناوچه‌كه‌".
له‌ كۆتاییشدا باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ "حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ هاوكاریه‌كی‌ نه‌كردوون له‌دوای‌ ئه‌و ره‌وشه‌ خراپه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌وه‌ توشی‌ بوون".
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌حمه‌د ده‌نیز، ئه‌وی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ دوای‌ بۆردومانه‌كان ناوچه‌كانیان چۆڵ‌ كردبێت، چونكه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد "ئه‌و جه‌نگه‌ی‌ كه‌ دژی‌ ئێمه‌ كراوه‌، ته‌نها شه‌ڕی‌ سیاسی‌ نیه‌، به‌ڵكو سایكۆلۆژیشه‌".به‌ڵام پێشی‌ وایه‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك له‌ ناوچه‌ی‌ (زاپ) تووشی‌ شكست هاتووه‌، بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هێرشه‌كانی‌ له‌ زاپدا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ وتی‌ "توركیا له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ كورد دروست بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ ئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر شه‌ڕی‌ براكوژی‌ له‌ناو كورددا هه‌ڵبگیرسێنێته‌وه‌".
باسی‌ له‌وه‌شكرد هه‌موو هه‌وڵدانێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێن با دیالۆگ بكه‌ین، ئێمه‌ دژی‌ دیالۆگ نین، چونكه‌ رێگایه‌كی‌ ئینسانیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان، به‌ڵام مه‌به‌ستی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك له‌ دیالۆگ، قڕكردنی‌ گه‌لی‌ كوردو نه‌بوونی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ ئازادییه‌ له‌باكوری‌ كوردستاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وتی‌ "هه‌موو هه‌وڵدانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك بۆ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ش حكومه‌تی‌ مه‌ركه‌زی‌ عیراق به‌رامبه‌ر (PKK) بخاته‌ شه‌ڕه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت ئیراده‌ی‌ گه‌لی‌ كورد شكست پێ‌ بهێنن".
ده‌نیز نموونه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ ماده‌ی‌ (140)ی‌ كه‌ركوك دواخراوه‌و توركیا ده‌ڵێت با له‌سه‌ره‌تادا (PKK) نه‌هێڵین، دوایی‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ كه‌ركوك قسه‌ بكه‌ین، بۆیه‌ مه‌به‌ستیانه‌ ئێستا شه‌ڕێكی‌ براكوژی‌ دروست بكه‌ن‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش به‌رامبه‌ر لایه‌نی‌ ئابوری‌ له‌دژی‌ (PKK) ئیش بكات، هه‌روه‌ك هۆكاری‌ بێده‌نگی‌‌و شه‌رمه‌زارنه‌كردنی‌ بۆردومانه‌كانی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ "ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ كورد چاوپێكه‌وتنی‌ تایبه‌ت‌و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و پێشیوایه‌ بێده‌نگبوون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانیش له‌ناو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دان" وتیشی‌: "ئه‌و سیاسه‌ته‌ی‌ ئێران‌و توركیا له‌سه‌ر گه‌لی‌ كورد په‌یڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن، سیاسه‌تێكی‌ زۆر تاریكه‌و ده‌وڵه‌تی‌ تورك ده‌خوازێت شه‌ڕی‌ ناوخۆی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بكاته‌ شه‌ڕێكی‌ ناوچه‌یی‌ گشتی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست، واته‌ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست تووشی‌ ئه‌و به‌ڵایه‌ بكات". له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو خه‌ڵك ئاگاداربێت له‌سیاسه‌تی‌ تورك به‌رامبه‌ر به‌كورد، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ وتی‌ "ئێمه‌ ده‌خوازین رای‌ گشتی‌‌و راگه‌یاندنه‌كان له‌و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ ئاگاداربن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ گڵاوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك، هه‌روه‌ها پێویستیشه‌ هه‌موو كه‌سێك وشیار بێت‌و بێده‌نگ نه‌بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر (PKK) له‌ناو بچێت، باشوری‌ كوردستانیش له‌ناو ده‌چێت، چونكه‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك هه‌تا كێشه‌ی‌ ناوخۆی‌‌و كورد‌و پرسی‌ ئه‌وان چاره‌سه‌ر نه‌كات، ده‌سكه‌وتی‌ گه‌لی‌ كورد له‌هیچ شوێنێك قبوڵ‌ ناكات، بۆیه‌ سیاسه‌تی‌ تورك له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ نكۆڵی‌ كردن‌و هه‌ره‌س هێنانی‌ گه‌لی‌ كورده‌".
چه‌ند گوندێكی‌ تر له‌و گوندانه‌ی‌ كه‌ زیانیان به‌ر كه‌وتووه‌ له‌دووا بۆردومانه‌كانی‌ توركیاو ئێراندا ئه‌وانیش (( كوزینه‌، ئاشقوڵكه‌، شناوه‌، سووره‌ دێ‌، بڕه‌دێ‌، ره‌زگه‌، قه‌ڵاتووكان، ئێنزێ‌، ئالیه‌ ره‌ش، سووره‌ گڵه‌، ماره‌دوو....)) چۆڵ‌ كراون. به‌گشتی‌ چه‌كداره‌كانی‌ پژاك (پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان) له‌و گوندانه‌ بڵاون. خه‌ڵكی‌ ئه‌و گوندانه‌ ئاواره‌ی‌ كه‌مپی‌ (پردی‌ حه‌سۆ) بوون، له‌ چیاكانی‌ كورته‌كه‌وه‌ بۆ ماره‌دوو رێگایه‌كی‌ سه‌خت‌و دژواری‌ هه‌یه‌و تاك تاك خه‌ڵك به‌دی‌ ده‌كرێن، ئه‌وانیش ته‌نها رێبوارن‌و به‌و ناوچانه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن. پاش رۆیشتن به‌ ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌ی‌ (4) سه‌عات چه‌ندین شاخ‌و به‌رده‌ڵان‌و دۆڵ‌و هه‌ورازو رێگای‌ سه‌خت ده‌بڕیت، ده‌گه‌یته‌ سووره‌ گڵه‌، له‌و گونده‌دا چه‌ند كه‌سێك كه‌ خه‌ڵكی‌ گونده‌كه‌ن‌و له‌كه‌مپ نیشته‌جێن، به‌رۆژ له‌ نیوه‌ڕۆدا دێنه‌وه‌ گونده‌كه‌یان‌و مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان له‌وێ‌ ده‌له‌وه‌ڕێنن‌و ئێواران ده‌چنه‌وه‌ كه‌مپه‌كه‌یان.
فاتمه‌ ئه‌حمه‌د یه‌كێكه‌ له‌دانیشتوانی‌ گوندی‌ سووره‌گڵه‌، باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد، كه‌ له‌و شه‌وه‌وه‌ گونده‌كه‌یان بۆردوومان كراوه‌ ناوێرن شه‌وان له‌گونده‌كیان بمێننه‌وه‌، له‌ترسی‌ بۆردومانی‌ فرۆكه‌كانی‌ توریاو تۆپبارانی‌ ئێران، ته‌نها هه‌ندێكیان به‌ رۆژ دێنه‌وه‌ گونده‌كه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ مه‌ڕ‌و ماڵاتیان له‌وێ‌ ده‌له‌وه‌ڕێنن‌و ئێواران ده‌چنه‌وه‌ كه‌مپه‌كه‌یان، زیاتر قسه‌ی‌ كردو وتی‌: "به‌هۆی‌ بۆردومانی‌ ئه‌و ماوه‌یه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ مه‌ڕو ماڵاته‌كانمان له‌ناوچوون‌و هه‌ندێكیشیان تا ئێستا دیارنین‌و بێ‌ سه‌رو شوێن بوون‌و نازانین چیان لێهاتووه‌".
  هه‌ر له‌و گونده‌دا گۆڕستانێكی‌ تایبه‌ت‌و مۆنۆمێنتی‌ شه‌هیدانی‌ (پژاك)ی‌ لێیه‌و زۆربه‌ی‌ شه‌هیده‌كانیان له‌وێ‌ نێژراون، وێنه‌كانیشیان له‌ هۆڵێك هه‌ڵواسراون.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ (بریتان وشیار) ئه‌ندامی‌ مه‌جلیسی‌ (پژاك)و فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان (هێزی‌ نیزامی‌ _پژاك) ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا چه‌ند له‌ بۆردومانه‌كانی‌ ئێران‌و توركیا بۆسه‌ر ئه‌وان چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارهاتووه‌، وتی‌: " ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ تا ئێستا كردوومانه‌، بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارهاتووه‌ له‌و بۆردومانه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و برینانه‌ی‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ شه‌هیده‌كانمان بوون، به‌وپێیه‌ی‌ كه‌ برینه‌كانیان تایبه‌ت‌و ئاسایی‌ نین، ئه‌وه‌یان زیاتر بۆ روونكردوینه‌وه‌".
له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ ئێران هێزێكی‌ زۆری‌ له‌سه‌ر سنور كۆكردۆته‌وه‌و خۆی‌ بۆ تۆپبارانێكی‌ تر ئاماده‌ كردووه‌و وتی‌ "له‌پیرانشارو سه‌رده‌شت پایه‌گای‌ كۆن هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا تازه‌ی‌ كردونه‌ته‌وه‌و هێزی‌ زۆری‌ بۆ هێناوه‌و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر تۆپخانه‌ی‌ تازه‌ی‌ له‌نێوانیاندا داناون، له‌چه‌ند شوێنێكی‌ تریش تۆپخانه‌ی‌ تازه‌ی‌ داناوه‌ وه‌كو ((قه‌بری‌ حوسێن، پیرانشار، حاجی‌ ئۆمه‌ران، شه‌هید ئه‌یهان))، واتا له‌هه‌موو سنوره‌كان تۆپخانه‌ی‌ لێداناوه‌. هه‌موو پایه‌گاو تۆپخانه‌ كۆنه‌كانیشی‌ تازه‌ كردونه‌ته‌وه‌.
هه‌ر ده‌رباره‌ی‌ دوا هێرشه‌كانی‌ توركیاو ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانیان، ئاراس كاردۆخ به‌رپرسی‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندنی‌ (پژاك)، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ی‌ تا چه‌ند چه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ له‌بۆردومانه‌كاندا به‌كار هاتووه‌، وتی‌: "ئه‌و هێرشه‌ی‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر ئێمه‌ زیاتر له‌ (43) فڕۆكه‌ تیایدا به‌شدار بوون، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ بوو كه‌ له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌و توركیادا هه‌بوو. ئه‌مریكاو ئێرانیش بۆ لێدانی‌ ئێمه‌ ریكه‌وتوون‌و پردی‌ ئه‌و یكگرتنه‌شیان ده‌وڵه‌تی‌ تورك بووه‌. ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ به‌كاریان هێنا دژی‌ ئێمه‌ چه‌كی‌ ناتۆن‌و ئه‌مریكا داونی به‌ توركیا، به‌ڵگه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ (ژماره‌ سریاڵ‌) له‌سه‌ر چه‌كه‌كانه‌، به‌و سریاڵ نه‌مبه‌ره‌دا دیاره‌ كه‌ چه‌كێكی‌ ئه‌مریكیه‌و موشه‌كێكه‌ دوای‌ (11)ی‌ سێبته‌مبه‌ر دروستكراوه‌، به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ ده‌زانین له‌ئه‌فغانستانیش به‌كارهاتووه‌. تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌و جۆره‌ موشه‌كانه‌ش له‌وه‌دایه‌ بۆ شه‌ڕی‌ دژی‌ ناوچه‌ی‌ چیاكان به‌كاردێن".
كاردۆخ پێیوایه‌ حكومه‌تی‌ عیراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌وڵه‌تانی‌ تر، له‌و بۆردومانانه‌و رێكه‌وتنیان هه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و رۆڵه‌یان ئاشكرا بكه‌ن، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ بۆئه‌وه‌كرد "ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌ ئاشكرا هه‌ستی‌ پێ‌ ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ بۆردومان كراین (تارق هاشمی‌) له‌ توركیا بوو، له‌وێ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نێوان ئێران‌و توركیاش هه‌بوو له‌و رێكه‌وتنه‌ سێ‌ قۆڵیه‌دا زۆرشت هه‌یه‌ ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بیزانین چ رۆڵێكیان هه‌یه‌‌و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ین خۆیان وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسه‌ بده‌نه‌وه‌و رێكه‌وتنه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن. ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسانه‌ نه‌داته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ مه‌شروعیه‌تی‌ ئه‌وان له‌لای‌ ئێمه‌ ده‌چێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌، ئه‌وان وه‌ك هێزێكی‌ كوردی‌ ده‌بینین‌و ده‌مانه‌وێت هه‌موو هێزه‌كانی‌ كورد له‌و كاته‌دا كه‌ زۆرتر له‌هه‌موو كاته‌كانی‌ تر پێویستیان به‌ یه‌كێتی‌ سیاسی‌ له‌نێوان خۆیاندا هه‌یه‌ یه‌كبین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌و كاته‌ ناكۆكی‌ دێته‌ ئاراوه‌. ئێمه‌ مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ شه‌ڕ له‌نێوان كورده‌كان دروست بكه‌ن‌و كورد بكه‌نه‌ ئامرازێك‌و له‌دژی‌ كورد به‌كاری‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/u8b0b6dbb59.jpgploads/

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net