❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-30 13:38:09

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

http://img181.imageshack.us/img181/545/adnawalinawc6.jpg




ئایا عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟


زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان له‌بیره‌ به‌مناڵی‌ فیلم كارتۆنی‌ عه‌دنان و لینا چۆن سه‌رنجی‌ ڕاكێشابوین ئێواران له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌وچك بۆ ده‌ممان به‌رین ئه‌مان برد بۆ لوتمان له‌تاو په‌رۆشیمان بۆ بینینی‌ ئه‌و فیلمه‌ خۆشه‌، ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانیش حه‌زیان له‌بینینی‌ بوو، ئه‌و زنجیره‌یه‌ یابانییه‌"میرای‌ شونن كونان"واته‌ كونان ڵاوی‌ داهاتوو، دۆبڵاژ كرا بۆ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ناوی‌"مغامرات عه‌دنان"وله‌م ساڵانه‌یشدا دۆبڵاژ كراوه‌ بۆ زمانی‌ كوردی‌. ئه‌م زنجیره‌یه‌ به‌رهه‌می‌ كۆمپانیای‌ ئه‌نیمه‌یشنه‌ nippon animation""پێكهاتووه‌ له‌26 به‌ش كه‌ساڵانی‌ هه‌شتاكان له‌سه‌ر شاشه‌ عه‌ره‌بییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرا،

وه‌ ئێستاش له‌زۆربه‌ی‌ كه‌ناڵه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت و ده‌بێته‌وه‌ میوانی‌ ماڵه‌كان، جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌CD وDVD له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه‌. ده‌رهێنه‌ری‌ ئه‌م فیلمه‌ یابانیه‌و ناوی‌"میازاكی‌"ه‌ كه‌یه‌كێكه‌له‌به‌هێزترین ده‌رهێنه‌رانی‌ وێنه‌ جوڵاوه‌كان له‌یاباندا، كه‌له‌ساڵی‌ 1978 له‌ڕیوایه‌تی‌"The incredible tide "المد المذهل" ی‌ الكسندر كی‌ وه‌رگیراوه‌، وه‌ دوای‌ 8 ساڵ و له‌ساڵی‌ 1986 دا دامه‌زراوه‌ی‌ به‌رهه‌م هێنه‌ری‌ به‌رنامه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌نداوی‌ عه‌ره‌ب هه‌ستا به‌دۆبڵاژ كردنی‌ بۆ سه‌ر زمانی‌ عه‌ره‌بی‌، به‌ناوی‌"مغامرات عه‌دنان"وه‌ یه‌ كێك له‌ناودارانی‌ ئه‌م زنجیره‌ دۆبڵاژ كراوه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ كوه‌یتی‌ ناسراو"عه‌بدولڕه‌حمان العقل" بوو كه‌ڕۆڵی‌ عه‌بسی‌ ئه‌بینی‌، وه‌ هونه‌رمه‌ند"علی‌ مفیدی‌"ڕۆڵی‌ عم فارسی‌ ئه‌بینی‌ وه‌ هونه‌رمه‌ند"جاسم نبهان" ڕۆڵی‌ قوبتان نامقی‌ ئه‌بینی‌. نوسه‌رێك له‌سایتی‌ www. 12mu.com به‌ناوی‌"تقوی‌ الهجر"هه‌ستاوه‌


به‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م زنجیره‌یه‌ و ئه‌ڵێت له‌ئه‌نجامی‌ ووردبونه‌وه‌م له‌فیلمه‌ كارتۆنییه‌ هه‌ستم به‌كارێكی‌ سه‌یرو ترسناك كرد كه‌كه‌س ئاگای‌ له‌وورده‌كارییه‌كانی‌ نییه‌ و وه‌ك خۆری‌ ناوجه‌رگه‌ی‌ ئاسمان دیاره‌.ئایا ئه‌زانن ئه‌وه‌ چی‌ یه‌؟؟ سه‌ره‌تای‌ هه‌موو زنجیره‌یه‌ك به‌به‌رده‌وامی‌ ئه‌م ده‌قه‌ ئه‌ڵێته‌وه‌"ساڵی‌ 2008 كاولكاری‌ و وێران بوون گۆی‌ زه‌وی‌ ئه‌گرێته‌وه‌"، وه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و كاولكارییه‌ كه‌به‌سه‌ر جیهاندا دێت نیشان ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌جه‌نگه‌ وێران كه‌ره‌كان و موشه‌كه‌گه‌وره‌كان پانتاییه‌كی‌ فراوان له‌زه‌وی‌ وێران ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ مێژوو بێت.ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌شتاكاندا بوو تۆ بڵێ‌ ی‌ دانه‌ری‌ ئه‌م فیلمه‌"پێشبینییه‌كی‌ دیاری‌ كراوی‌ نه‌بوبێت"؟ با بڕۆین بۆ ڵای‌ كه‌سێتیه‌كانی‌ ناو فیلمه‌كه‌: عه‌دنان.. لینا.. عبسی‌.

.وه‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌م بابه‌ته‌مانه‌وه‌ هه‌بێت و گرنگ بێت ڵامان كه‌سێتیه‌كی‌ ترسناكه‌كه‌له‌پشتی‌ ڕوداوه‌كانه‌وه‌ ڕۆڵی‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش شك و گومانی‌ بۆ ئه‌و نوسه‌ره‌ دروست كردووه‌ "باپیری‌ لینا" یه‌ كه‌ئه‌ڵێت خوا بكات شك و گومانه‌كه‌م وا نه‌بێت. دوا جار ئه‌ڵێت وه‌رن با پێكه‌وه‌ سه‌یری‌ سیفه‌ته‌كانی‌ بكه‌ین كه‌له‌و فیلمه‌دا هاتووه‌:"كه‌سێتییه‌كی‌ نه‌كراوه‌.. ناوچه‌وان پان..له‌دورگه‌یه‌كی‌ دوور دائه‌نیشێت كه‌س نایناسێته‌وه‌..یه‌ك كه‌ڵه‌ چاوی‌ هه‌یه‌..گه‌نم ڕه‌نگ"اسمر"..به‌ئاسن كۆت كراوه‌". لینا به‌شوێنیدا ئه‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا بچێت بۆ"زه‌وی‌ هیوا"،


ئایا پێشتر گوێت لێ نه‌بووه‌ كه‌یه‌هودیه‌كان فه‌له‌ستین به‌زه‌وی‌ هیوا دائه‌نێن بۆ خۆیان یان پێی‌ ئه‌ڵێن زه‌وی‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌. هه‌روه‌ها"عڵام"كه‌گه‌لی‌ ناو قه‌ڵاكه‌ی‌ له‌ژێر ده‌ستدایه‌ وئه‌یان چه‌وسێنێته‌وه‌ و ناوچه‌وانی‌ هه‌مویانی‌ به‌خاچ كوتاوه‌، به‌شوێن"باپیری‌ لینا"دا عه‌وداڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و نهێنیه‌ی‌ لێوه‌رگرێت كه‌كه‌س نایزانێت جگه‌ خۆی‌. وه‌ به‌رده‌وام وێنه‌ی‌"باپیری‌ لینا"نیشان ده‌دات كه‌كۆت كراوه‌ به‌ئاسن وه‌ ئه‌و نهێنیه‌ به‌كه‌س ناڵیت كه‌ئه‌یزانێت.وه‌ له‌كۆتایی‌ زنجیره‌كه‌دا توانی‌ سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌رئه‌و تاوانباره‌دا كه‌ئه‌یویست دونیا وێران بكات و‌ قه‌ڵاكه‌ئه‌خاته‌ ژێر ڕكێفی‌ خۆی‌ وه‌ خۆشی‌ و به‌ختیاری‌ و سه‌ربه‌ستی‌ ئه‌به‌خشێ‌ به‌گه‌له‌كه‌ی‌ وه‌ هه‌موو خێروبێرێكیان بۆ دابین ئه‌كات،

وه‌ په‌نجه‌ ئه‌نێت به‌دوگمه‌یه‌كدا بیابان و زه‌ویه‌ وێران كراوه‌كان ئه‌گۆڕێت بۆ باخ و بێستانی‌ زۆر جوان و دڵڕفێن، وه‌له‌ئاسمان باران ئه‌بارێنێت، دوایی‌ خۆیی‌ و عه‌دنان و لینا سه‌رئه‌كه‌ون بۆ ئاسمان له‌ژێر سێبه‌ری‌ دارێك له‌به‌هه‌شتی‌ فراوان دائه‌نیشن دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌فه‌رمانی‌ پێكرد به‌سه‌وز بوون به‌ڕوه‌ك و به‌روبوم كه‌پێشتر وانه‌بوو. ئه‌و نوسه‌ره‌ ئه‌ڵێت ئایا له‌گه‌ڵ مندا نابینن كه‌ئه‌و كه‌سێتیه‌ هه‌ڵئه‌سێت به‌و كارانه‌ هه‌ر ئه‌و كارانه‌یه‌ كه‌"مه‌سیحی‌ ده‌جال"پێی‌ هه‌ڵئه‌سێت. وه‌ مه‌به‌ست له‌و كه‌سێتیه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر"درودی‌ خوای‌ لێبێت"ده‌رباره‌ی‌ ده‌فه‌رموێت " ان من فتنته ان یأمر السماء ان یمطر فتمطر ویأمر اڵارض ان تنبت فتنبت " واته‌ گومڕانكردنی‌ خه‌ڵكی‌ بۆ ئه‌و ئه‌وه‌یه‌ كه‌فه‌رمان ئه‌كات بۆ ئاسمان باران ببارێنێت ئه‌یبارێنێت، وه‌ فه‌رمان ئه‌كات بۆ زه‌وی‌ سه‌وزبه‌یه‌كسه‌ر سه‌وز ئه‌بێت.


وه‌ بۆ دوا جار به‌راوردی‌ ده‌جال ئه‌كات له‌گه‌ڵ"باپیری‌ لینا"دا:

سیفه‌ته‌كانی ده‌جال باپیری‌ لینا
• توندو تیژ و سته‌مكار
• كه‌ته‌
• گه‌نم ڕه‌نگ"اسمر"
• ناوچاو پان
• چاوی‌ ڕاستی‌ كوێر
• هه‌ردوو شان و بازووی‌ ئه‌ستورو پان
• خاوه‌ن بیروبۆچونی‌ به‌هێز و توندوتیژ
• له‌دورگه‌یه‌كی‌ دور دائه‌نیشێت"زه‌وی‌ هیوا"
• كۆت كراوه‌ به‌ئاسن
• له‌كۆتایی‌ دنیادا ده‌رئه‌كه‌وێت فه‌رمان ئه‌كات به‌زه‌وی‌ بۆ سه‌وز بون وه‌ بۆ ئاسمان بۆ بارین
سیفه‌ته‌كانی ده‌جال
• شدید الخلقه‌
• ضخم
• اسمر اللون
• اجلی‌ الجبهه‌
• العین الیمنی‌ عورا‌و
• عریض المنكبین
• ذو عقلیه‌ جباره‌
• یسكن فی‌ جزیره‌ نائیه‌
• مكبل بالحدید
• عند ضهوره اخر الزمان یأمر اڵارض فتنبت والسما‌و فتمطر
وه‌له‌ڕیوایه‌تێكدا پێغه‌مبه‌ر"درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت"وه‌سفی‌ ده‌جال ئه‌كات" وله حمار یركبه عرض ما بین اذنیه اربعون ذراعا" واته‌ گوێ‌ درێژێكی‌ له‌ژێردایه‌ پانی‌ نێوان هه‌روو گوێكه‌ی‌ چل باڵه‌، ئایا ئه‌و گوێ‌ درێژه‌ ئه‌ڵێت كه‌ئێمه‌ ئه‌یزانین یان مه‌به‌ستی‌ ته‌شبیهه‌ بۆفڕۆكه‌كه‌ی‌ ده‌جال؟ وه‌ هیچ كاتیكیش عه‌قڵ قبوڵی‌ ئه‌وه‌ ناكات كه‌پێغه‌مبه‌ر"درودی‌ خوای‌ لێبێت"به‌هاوه‌ڵانی‌ بڵێت ده‌جال بۆ نمونه‌ سواری‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ سور ئه‌بێت،"چونكه‌له‌و زه‌مانه‌دا هیچ له‌و شته‌ پێشكه‌وتوانه‌ نه‌بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت ئامێری‌ سواربونی‌ ده‌جال به‌نمونه‌ی‌ وڵاخ بهێنرێته‌وه‌". وه‌ ئێستا با سه‌یری‌ كه‌سێتیه‌كان بكه‌ین به‌ووردی‌:"عه‌دنان"كه‌سێتیه‌كی‌ به‌هێزو و خۆشه‌ویست وه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ وای‌ هه‌یه‌ هیچ مرۆڤێك نیه‌تی‌، نوێنه‌رایه‌تی‌ یه‌هود ئه‌كات."لینا"ئه‌و كچه‌ جوانه‌ له‌سه‌ر خۆ كه‌عه‌دنان به‌رده‌وام ڕزگاری‌ ئه‌كات له‌و مه‌ترسیانه‌ی‌ دێنه‌ ڕێی‌،

دانه‌ری‌ فیلمه‌كه‌وه‌ك فه‌له‌ستین دای‌ ناوه‌."علام وسمیره‌"دوو كه‌سێتی‌ دڕنده‌ن به‌رده‌وام سته‌م له‌وانه‌ ئه‌كه‌ن كه‌له‌به‌رده‌ستیاندا كار ده‌كه‌ن به‌رده‌وام لێیان ئه‌ده‌ن و ئیهانه‌یان ئه‌كه‌ن زۆریان لێئه‌كه‌ن بۆ ئیشی‌ به‌رده‌وام. وه‌ هه‌موو كات لینا ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌كه‌ن نایه‌ڵن به‌خۆشی‌ بژی‌ ئه‌م دوانه‌ش نوێنه‌رایه‌تی‌ عه‌ره‌بی‌ دڕنده‌و ده‌شته‌كی‌ ئه‌كه‌ن كه‌ڕێز له‌كه‌س ناگرن.وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ستیا گرت به‌سه‌ر"فه‌له‌ستین"لینا دا له‌یه‌هود باپیری‌ لینا بوو سه‌رۆكی‌ زاناكان یان سه‌رۆكی‌ قه‌ڵاكه‌و ڕزگاركه‌ری‌. وه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ده‌جالی‌ نه‌فره‌ت لێكراو. وه‌ خۆزگه‌ یه‌كێك بوایه‌ بیزانیایه‌ چه‌ند زانا له‌گه‌ڵ باوكی‌ لینا كارده‌كه‌ن پێمانی‌ بوتایه‌. سه‌یری‌ ئه‌و وینه‌یه‌ بكه‌كه‌كه‌شتیه‌كه‌وه‌رگه‌ڕاوه‌ خاچی‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌خوار بووه‌ته‌وه‌ واته‌ ته‌نانه‌ت خاچ ئه‌بێت بكه‌وێت،

ئه‌وه‌ش مژده‌ی‌ یه‌هودیه‌كانه‌ به‌كه‌وتنی‌ هه‌موو ئاینه‌كان له‌كاتی‌ هاتنی‌"مه‌سیحی‌ ده‌جال"دا. ئایا یه‌هود هه‌ستاون به‌داهێنانی‌ ئه‌م بیرۆكه‌بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێڕوانینێكی‌ دیاری‌ كراو له‌ده‌روونی‌ موسڵمانه‌كاندا بچێنن كه‌لێیان ئه‌ترسن؟! هه‌ربۆیه‌ 5 ساڵ جارێك فیلمه‌كه‌دوباره‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌!! وه‌ ئه‌و فیلمه‌ له‌ڕیزبه‌ندی‌ فیلمه‌كاندا له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌دایه‌!! وه‌ له‌له‌پێشه‌وه‌یه‌ له‌لیستی‌ فیلمه‌ په‌سه‌ندو خۆشه‌ویسته‌كان ڵای‌ مناڵان ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانیش!! وه‌ هه‌رئه‌مه‌شه‌ ئه‌و ته‌م و مژه‌ی‌ دروست كردووه‌!!


وه‌ هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌ ئه‌زانێت كه‌كاریگه‌ری‌ فیلمه‌ كارتۆنه‌كان ڵای‌ مناڵه‌كان چۆنه‌؟وه‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ توێژینه‌وه‌كان كه‌ئاماژه‌ بۆ ئه‌و فیلمانه‌ ئه‌كه‌ن كه‌مه‌ترسین له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی‌ زۆربه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا وه‌ ئاسانترین ڕێگه‌یه‌ بۆ داگیركرنی‌ گه‌ڵان چونكه‌به‌ئاسانی‌ ئه‌چێته‌ ویجدانی‌ هه‌موو مناڵێكه‌وه‌، كه‌مێشكی‌ خاڵییه‌ وه‌ به‌و زیانانه‌ نازانێت كه‌پێی‌ گه‌یشتووه‌، وه‌ مێشكی‌ ناوه‌وه‌ی‌ هه‌ڵئه‌ستێت به‌خه‌زنكردنی‌ ئه‌و شته‌ی‌ كه‌بینیویه‌تی‌ وه‌ به‌نهێنی‌ له‌ناخیدا ئه‌مێنێته‌وه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونیدا ئه‌ویش گه‌وره‌ ئه‌بێت. " انهم یكیدون كیدا"


سه‌رچاوه‌: کوردستان نیوز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-30 13:43:18

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

dest xosh anya xan bo helbzhardni aw babete jwane

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-05-30 20:33:34

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

zor swpas kaka mirani barez taman drezh bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-05-30 22:08:14

BORAN
جوانی کوردژین
شوێن: سویسرا - جنێف
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-12
دواترین سه‌ردان: 2011-06-17
په‌یامه‌كان: 131
ویبگه‌

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

ده‌سته‌کانت خۆش خوشکی گه‌وره‌م،بابه‌ته‌که‌ زۆر به‌ پێز و سه‌رچاوه‌یه‌که‌ بۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ند بیر و ڕای جیاواز
ڕاسته‌ نمایشێکی کارتۆنی وا ئه‌و هه‌موو بینه‌ره‌ی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر کات بی هۆکار نیه‌، من خۆم هه‌موو ئه‌ڵقه‌کانیم هه‌یه زۆر  به‌ی ئه‌و کاتانه‌ی که‌ کاتێکی وام بۆ دروست ئه‌بێت ئه‌ی خه‌مه‌ سه‌ر ژیرکاره‌که‌م*کۆمپیوته‌ر* سه‌یر ئه‌و ئه‌که‌م سه‌یر گریندایزه‌ر ئه‌که‌م ئه‌ویش شتێکه‌ له‌و بابه‌ته‌
بیر ورای جیاوازم هه‌یه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته وه‌ ده‌ست نوسی به‌ڕیز نیه‌ ئه‌ی میدیایه‌که‌ له‌ میدیاکانی کوردستان ئه‌ویش کوردستان نیوزه‌،بۆیه‌ نامه‌وێت زۆر درێژه‌ی پێ به‌م ئه‌گه‌ر ئاره‌زووت کرد بیرو بۆچونه‌کانت به‌ په‌یامی تایبه‌ت بۆ ئه‌نێرم چونکه‌ بابه‌تی خۆت نیه‌ با ته‌نها لای خۆت بێت ئه‌و بیر بۆ چوونانه‌
له‌ کۆتایدا سوپاسی هه‌وڵی ماندوو بوون  ئه‌که‌م به‌ قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت‌  ‌

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/3593/dllm.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-05-30 22:16:39

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

ده‌ستت خۆش بێت بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م  بابه‌ته‌
زۆر به‌باشێ نه‌مخوێنده‌وه‌ به‌ڵام
راستده‌که‌ی من زۆرم بیر له‌و بیدایه‌ته‌ی کردۆته‌وه‌ که‌ باس له‌ ساڵی 2008 ده‌کات و زۆر ترساوم له‌م ساڵه‌
وه‌ یه‌هود هه‌موو شتێکی  کردوه‌ و ئێستاش زۆربه‌ی وڵاتانی له‌ژێر ده‌سته‌ که‌ هه‌ر ئاگاشیان لێ نیه‌ ...

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-05-30 23:25:12

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

ده‌ستت خۆش بێت ئانیا گیان به‌ڕاستی به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆر زۆر به‌هێز بوو ،،زۆر جوان شیکردنه‌وه‌ی بۆ کراوه‌ ....دوو جار خوێندمه‌وه‌ من خۆم ئێستاش ته‌مه‌نم 21 ساڵه‌ به‌ڵام به‌قه‌ده‌ر  مناڵی ده‌ساڵ حه‌زم لێیه‌تی .....وه‌ به‌منالیش که‌سه‌یرم کردووه‌ دایکم و باوکم بۆم ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ووتومه‌ که‌گه‌وره‌بووم شوو ئه‌که‌م به‌عه‌پسی  ناهێڵم ئه‌میره‌ شوی پێ بکات ،،،،ههها دایکم ده‌ڵێت هه‌موو جارێك که‌سه‌یرت ئه‌کرد  ئه‌گه‌ر عه‌پسی شتێکی لێ بکرایه‌ بۆی ئه‌گریایت ،،،،،
ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیانی من ،،،،،،،،،بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ ،،،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-05-31 06:50:26

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

zor  swpas bo wtakant brai azizm kaka boran  bale hazm krd ba payami taybat

bochwna kanm pe bleit xosh hal abm boya wtm bixwenarawa.........har sarkautu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-05-31 06:53:34

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

avara gian swpas bo wtakanm barasty mnish zor kat birm la sali 2008

akrdawa w zorish atrsam esta traka gawra trish bwa la dwai aw

babatawa ka xwendwmatawa....hamisha amwt esta aw sala nahatwa chon

w bochi basi akan ....balam peshbiniyakanim zor perasta wak aw baskrdnawaya

ka barwni hamw shtakani baskrdwa...........taman drezh bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-05-31 06:59:02

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

hhhhhhhhh zor swpas ameiz gian bo utakant dlnya ba ka hamw kas haz basayr

krdni akat  mnish chandan jar biniwma...tiwai taman drezhit bo axwazm mnish 23 salm

balam baxwa estash har haz babinini akam mnal katek aw aflam kartonana abinet

hamwi abet barasty la bar chawi tosh haz la 3apsi krdwa hhhhhhh har bzhit gianai mn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-05-31 21:38:02

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: عدنان و لینا ته‌نها فلم کارتۆنه‌؟؟

يةكةم شت ئةو بابةتة بيش جةند مانكيك بة عةرةبيم خويندوتةوة
نوسةرة كورديةكةى ئةو بابةتة بة سةتليك بةهارات و بيبةر بابةتةكةى رازاندوتةوة
واتة بابةتةكة بيركوليكة عةرةبى نوسيةتى و هةموشمان دةزانين كة عةرةب و يةهود بةرامبةر يةك جونن
عةرةب دةليت _اذا عرفت السبب بطلت العجب _ واتة ئةكةر هؤيةكة بزانيت سةرسورمانيةكةت نامينيت
مةبةستم ئةوةية كة عةرةبيك بابةتةتيك لةسةر يةهود بنوسيت دةبيت جؤن وجونى نوسبيت
هةر لةسةر ئةو بابةت كارتونيانة بةبيرمة كة لة جةند دةولةتيكى عةرةبى ككارتونى بوكيمون قةدةغة كرا
بة بيانوى ئةوةى كة ناوةكان ية هود و سةليبين ....!


نازانم وةركيرانى بابةتيكى وةها ودروستكردنى فيكرةيةكى سةير ى(نارةوا ) ج سوديكى دةبيت هةبيت ؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن GOranO (2008-05-31 21:43:46)

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net