❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حیزب په‌ن بۆ عه‌شره‌ت ده‌با"

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-30 10:09:27

GERILA
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2010-01-10
په‌یامه‌كان: 6
ویبگه‌

حیزب په‌ن بۆ عه‌شره‌ت ده‌با"

حیزب  له‌به‌ر داڕوخانی په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ژیانه‌وه‌ی عه‌شره‌ت"

ئا: ئاسۆ سه‌راوی‌

ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌‌و له‌وێ‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌، به‌ناوی‌ تیره‌‌و تایه‌فه‌ كوردییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردودا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌ گۆرانییه‌كانیش كرایه‌وه‌، له‌كاتێكدا ساڵانێكه‌ سه‌نته‌ری‌ ئێلی‌ به‌گی‌ جاف له‌ده‌ڤه‌ری‌ سلێمانی‌ كراوه‌ته‌وه‌‌و تاڕاده‌یه‌كیش یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ وه‌ك حیزبێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوچه‌كه‌ پشتیوانی‌ له‌و سه‌نته‌رانه‌ ده‌كات.
به‌شێك له‌ رۆشنبیران پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵێكی‌ حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردییه‌ تا له‌ڕێگای‌ ئه‌و عه‌شره‌تانه‌وه‌، پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ حیزب به‌هێزتر بكات‌و بیروڕای‌ جیاواز سه‌باره‌ت كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ له‌ ئارادایه‌.
نوسه‌رو رۆشنبیر جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ‌ «له‌ڕێگای‌ رامكردنی‌ سه‌رۆك عه‌شره‌تێكه‌وه‌ چه‌نده‌ها كه‌س ده‌سته‌مۆ ده‌كرێ‌».
یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ وه‌ك حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتداری‌ ناوچه‌كه‌ كار ئاسانی‌ بۆ كاره‌كانی‌ ئه‌و عه‌شره‌تانه‌ ده‌كات‌و، هه‌ر وه‌ك جێگری‌ سه‌نته‌ری‌ رووناكبیری‌ ئیل به‌گی‌ جاف، حامیدی‌ حاجی‌ غالی‌ وتی‌ «مانگانه‌ 5 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تی‌ مام جه‌لال یارمه‌تی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌مان ده‌درێ‌». به‌ڵام سه‌رۆكی‌ عه‌شره‌تی‌ گۆران سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ پاره‌ له‌ یه‌كێتی‌ وه‌ربگرن‌و وتی‌ «نه‌ك له‌ یه‌كێتی‌، پاره‌ له‌ هیچ حیزبێك وه‌رناگرین، ئه‌گه‌ر پاره‌مان له‌هه‌ر حیزبێك وه‌رگرت ده‌بێ‌ ئینتمامان بۆ ئه‌و حیزبه‌ هه‌بێ‌».
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ رووناكبیری‌ ئیل به‌گی‌ جاف، حامید حاجی‌ غالی‌ كه‌ هاوكات به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستانه‌، كۆكردنه‌وه‌ی‌ تاكه‌كانی‌ عه‌شره‌تێك له‌ ناو سه‌نته‌رێكدا به‌كارێكی‌ ئاسایی‌ ده‌زانێ‌. ناوبراو باس له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌كات، كه‌ چۆن كاره‌كانیان به‌ ئاقارێكی‌ رووناكبیریدا بردوه‌ «ئێمه‌ ماڵی‌ گه‌نجمان كردۆته‌وه‌، چه‌نده‌ها گه‌نجی‌ غه‌یره‌ جافیشی‌ لێ‌ سودمه‌ند بووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌به‌شی‌ رۆشنبیریمان، كه‌ چه‌ندین كتێب‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌مان به‌ چاپ گه‌یاندوه‌، به‌شی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌میشه‌ هاوكاری‌ یاسابووه‌، چه‌ندین كێشه‌ی‌ ناوخۆشمان چاره‌سه‌ركردوه‌».
له‌باره‌ی‌ ئه‌و بۆچوونانه‌ش كه‌ پیانوایه‌ «كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ به‌ ناوی‌ عه‌شره‌ته‌وه‌ رێگه‌ خۆشكه‌رده‌بێ‌ بۆ ژیانه‌وه‌ی‌ عه‌شرت‌و تیره‌گه‌رێتی‌ له‌ كوردستاندا، حامید حاجی‌ غالی‌ له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆچوونانه‌، جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستیانه‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ خزمه‌ت به‌لایه‌نی‌ رۆشنبیری‌ تاكه‌كانی‌ جاف بكه‌ن «سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌ناوی‌ ئێل به‌گی‌ جافه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌ویش پیاوێكی‌ شاعیرو نوسه‌ر بووه‌‌و پێش 400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه‌». ناوبراو له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ده‌پرسێ‌ «بۆ ره‌وابێ‌ به‌ناوی‌ شاعیرانی‌ وه‌ك نالی‌‌و مه‌وله‌وه‌ی‌‌و پیره‌مێرد سه‌نته‌ر بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ ناوی‌ ئیل به‌گی‌ جاف ره‌وا نه‌بێ‌؟ بۆ كه‌ ناوی‌ جاف هات ئیتر كه‌عبه‌ كه‌چ ده‌بێ‌»؟
هه‌ندێ‌ جار سه‌نته‌ری‌ ئیل به‌گی‌ جاف به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌، كه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاری‌ حیزبی‌ ناو یه‌كێتی‌ ده‌كات‌و بۆ هه‌ندێ‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ وه‌ك لاوان‌و خوێندكاران نوێنه‌ری‌ خۆیان هه‌یه‌‌و پشتگیری‌ لێده‌كه‌ن، به‌ڵام جێگری‌ سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و قسانه‌، به‌ناڕاست ده‌زانێ‌ «بۆ هیچ یه‌ك له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ ئێمه‌ نوێنه‌رمان نه‌بوو، هه‌ر كه‌سێكیش به‌ناوی‌ ئێمه‌ قسه‌ی‌ كردبێ‌ ره‌دمان داوه‌ته‌وه‌». جێگری‌ سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ ئیل به‌گی‌ جاف، ئه‌وه‌ی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ مانگانه‌ جگه‌ له‌ یارمه‌تییه‌كه‌ی‌ مام جه‌لال «له‌ حكومه‌تیش مانگانه‌ بڕی‌ 16 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرین».
سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونیشیان له‌به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌رێكیتر وه‌ك رۆشنبیری‌ گۆران، حامید حاجی‌ غالی‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ هاوكات باسی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا «گۆران عه‌شره‌ت نین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بوون له‌ كاتی‌ خۆیدا وازیان له‌ جاف هێناوه‌ ناوه‌كه‌شیان له‌ گۆڕانه‌وه‌ هاتوه‌». ئه‌و وتی‌ «نه‌مبیستوه‌ گۆران عه‌شره‌ت بووبێ‌، كێ‌ ده‌ڵێ‌ وانیه‌ با به‌ به‌ڵگه‌وه‌ پێم بڵێ‌ سه‌رۆكیان كێ‌بوو؟». سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌ گۆران، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن كه‌ پێشوتر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ بوو، ئێستاش راوێژكاری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆیه‌، ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ عه‌شره‌ته‌كه‌یان له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ جافه‌وه‌ دروست بووبێ‌، ئه‌و ده‌ڵێ‌ «گۆران عه‌شره‌ته‌، مێژوی‌ دروستبوونیشی‌ زۆر كۆنه‌، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ڵێ‌ وانیه‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ خۆیه‌تی‌، ئه‌ی‌ خۆ جافیش ره‌وه‌ند بوون گه‌رمیان‌و كوێستانیان كردوه‌».
ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ رۆشنبیری‌ گۆران، هه‌ر وه‌ك سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن باسی‌ كرد «بۆ ناسینی‌ تاكه‌كانی‌ گۆرانه‌ له‌ ناو خۆیاندا‌و بۆ ئه‌وه‌ی‌ گۆرانیش وه‌ك عه‌شره‌ته‌كانی‌ تر سه‌روكاری‌ ئیشی‌ خۆی‌ بكات، كه‌سانێك په‌روه‌رده‌ بكات كه‌ دڵسۆزی‌ گه‌ل‌و وڵاتی‌ خۆیان بن».
له‌ناو خه‌ڵكدا وه‌ها باس ده‌كرێت كه‌ عه‌شره‌تی‌ گۆران باڵێكی‌ ناو یه‌كێتی‌ پشتیوانی‌ راسته‌‌وخۆیان ده‌كات‌و له‌ به‌رامبه‌ر عه‌شره‌تی‌ جافدا دروست كراون، به‌ڵام سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ته‌كید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و (ته‌فسیراتی‌) خراپی‌ هه‌ندێ‌ كه‌سه‌، ئه‌و ده‌ڵێ‌ «سه‌نته‌ره‌كه‌مان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ یه‌كێتیه‌وه‌ نیه‌، له‌ناو گۆرانیشدا هه‌موو ئینتما سیاسییه‌كان جێگایان بۆته‌وه‌، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێ‌ كه‌ دژی‌ میلله‌ت‌و خاكی‌ خۆیان بوون».
سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی‌ دارایی‌ سه‌نته‌ركه‌یان، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئێستادا له‌سه‌ره‌تای‌ كاردان، بۆ له‌مه‌ودواش به‌نیازن وه‌ك هه‌موو سنته‌ره‌كانی‌ تر پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌ربگرن. ئه‌و وتی‌ «ئه‌شێ‌ پاره‌ له‌ حكومه‌ت وه‌ربگرین، به‌ڵام ئاماده‌نین پاره‌ نه‌ له‌یه‌كێتی‌ نه‌ له‌هیچ حیزبێكی‌ تر وه‌ربگرین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پاره‌مان له‌ هه‌ر حیزبێك وه‌رگرت ده‌بێ‌ ئینتمامان بۆ ئه‌و حیزبه‌ هه‌بێ‌».
به‌بڕوای‌ سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ گۆران، تاكه‌كانی‌ عه‌شره‌تی‌ گۆران له‌ زۆر ناوچه‌ی‌ كوردستاندا بوونیان هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی‌ بڵێ‌ «به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ تاكی‌ گۆران‌و سه‌ر به‌‌وعه‌شره‌ته‌ن». نوسه‌رو رۆشنبیر جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، بۆچوونی‌ وایه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك حیزب نه‌یتوانی‌ له‌ ڕێگای‌ ئۆرگانه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا دروست بكاته‌وه‌، زۆر شێواز به‌كارده‌هێنێ‌ بۆ دروستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌‌و ده‌ڵێ‌ «یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ دروستكردنه‌وه‌‌و ژیانه‌وه‌ی‌ عه‌شیره‌ته‌». به‌ بڕوای‌ ئه‌م رۆشنبیره‌، ئه‌م شێوازه‌ تازه‌ نیه‌ كه‌ حیزبی‌ كوردی‌ په‌نای‌ بۆ ده‌بات، به‌ڵكو پێشووتر كه‌ ئه‌مه‌ریكاش هاته‌ ناو عێراقه‌وه‌ بۆ دروستكردنی‌ تۆرێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا په‌نای‌ بۆ عه‌شره‌ته‌كان برد «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ جۆره‌ ڕێكخستنێكی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا نه‌بوو، هات له‌و ڕێگایه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌خه‌ڵكه‌وه‌ كرد». ناوبراو ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ كه‌ له‌ كۆندا عه‌شرت‌و تیره‌ كوردییه‌كان ڕۆڵی‌ زۆرباشیان هه‌بوو له‌ به‌رگری‌ كردن له‌ نه‌ته‌وه‌‌و خاكی‌ خۆیان «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاته‌ جگه‌ له‌په‌یوه‌ندی‌ هاوخوێنی‌، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و رێكخراوه‌یی‌ له‌ نێوان تاكه‌كاندا نه‌بوو، بۆئه‌و كاته‌ بوونی‌ عه‌شره‌ت ئاسایی‌ بوو، به‌ڵام بۆ رۆژگاری‌ ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانه‌‌وه‌ی‌ ئه‌و عه‌شره‌تانه‌ كارێكی‌ باش نیه‌». له‌كۆتایی‌ قسه‌كانیدا جه‌بار جه‌مال غریب باسی‌ له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌مڕۆ حیزبی‌ كوردی‌ له‌ ناوخۆیدا توشی‌ داروخانێكی‌ ئه‌ساسی‌ هاتوه‌ وتی‌ «ئه‌و داروخانه‌ چه‌ند به‌هێزبێ‌، ئه‌ونده‌ زیاتر حیزب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ژیانه‌وه‌ی‌ عه‌شیره‌ته‌كان، تاوه‌كو له‌و ڕێگایه‌وه‌ خه‌ڵك له‌ خۆی کۆبکاته‌وه‌..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/u8b0b6dbb59.jpgploads/

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-05-30 13:46:52

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

Re: حیزب په‌ن بۆ عه‌شره‌ت ده‌با"

dest xosh hawrei berez aw bababete aw wte jwanei birmendi gewrei kurd mamosta mes3wd m7emedm bir dexatewe ke delet

ager bazari germ bw pinechi mesrwfi pine leser pine be chi agat..

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net