❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوێژی ته‌سبیح

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-30 16:03:05

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

نوێژی ته‌سبیح

نوێژی ته‌سبیح چییه‌؟
توێژینه‌وه‌ی: حه‌سه‌نی پێنجوێنی
پێناسه‌كه‌ی: جۆرێكه‌ له‌ نوێژی سوننه‌ت، و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت. نوێژی ته‌سبیح ئه‌و نوێژه‌یه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر درودی خوای لێ بێ حه‌زره‌تی عه‌بباسی مامی فێركرد كه‌ بیخوێنێ، و له‌م نوێژه‌شدا له‌ هه‌موو روكنه‌كانی نوێژا ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌سبیحاتی تیا ده‌كرێ، بۆیه‌ ناو نراوه‌ نوێژی ته‌سبیح. ئه‌وه‌ته‌ له‌هه‌ر ركاتێكیا 75 حه‌فتاو پێنچ جار ته‌سبیحاتی تیا ده‌كرێ..
حوكمی كردنی ئه‌م نوێژه‌ چییه‌؟: له‌دیاریكردنی حوكمه‌كه‌یا زانایان رای جیاوازیان هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و فه‌رمودانه‌ی كه‌ له‌وباره‌وه‌ هاتووه‌.. هه‌ندێك فه‌رموویانه‌: جائیز نییه‌. هه‌ندێكی تر فه‌رموویانه‌: جائیزه‌. هه‌ندێكی تر فه‌رموویانه‌: موسته‌حه‌ببه‌. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ هه‌ندێ له‌زانا پایه‌ به‌رزه‌كان له‌م نوێژه‌دا دوو رایان هه‌یه‌، بۆنموونه‌: ئیمامی نه‌وه‌وی و شێخ ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی و ئیبنو قودامه‌ له‌كتێبه‌كانیاندا دوو رایان هه‌یه‌.


ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌: جائیز و دروست نییه‌:
یه‌كێك له‌وانه‌ ئیمامی نه‌وه‌وییه‌ وله‌ كتێبی ئه‌لمه‌جموعدا فه‌رموویه‌تی: له‌سوننه‌تبوونیدا تێبینی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌باره‌ی ئه‌م نوێژه‌وه‌ هاتووه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌، و سیسته‌می نوێژی عاده‌تی تێكداوه‌، به‌بێ فه‌رمووده‌ نابێ كارێكی وا بكرێ، و ئه‌وفه‌رموده‌یه‌ش له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ سابت نییه‌.
ئیبنو قودامه‌ له‌ ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه‌ باسی ده‌كات كه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌وباره‌وه‌ هه‌یه‌ سابت نییه‌، و به‌موسته‌حه‌ببی نه‌زانیوه‌، ده‌ڵێ: ئه‌حمه‌د فه‌رمویه‌تی: پێم باش نییه‌. عه‌رزیان كرد بۆچی؟ فه‌رمووی چونكه‌ شتێكی تیا نییه‌ كه‌ سه‌حیح بێت، و ده‌ستی ته‌كاند وه‌ك ئه‌وه‌ پێی نارِازی بێ..
ئیبنو جه‌وزیش ئه‌وفه‌رمووده‌ی له‌باره‌ی ئه‌م نوێژه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ رێزی ده‌ست هه‌ڵبه‌ستراوا دایناوه‌.
ئیبنو حه‌جه‌ریش له‌ ته‌لخیسدا قسه‌ی ئیبنو عه‌بدولهادی له‌ كتێبی ئه‌ل ئه‌حكامدا نه‌قڵ ده‌كات وده‌فه‌رموێ: له‌راستیدا هه‌موو رێێه‌كانی لاوازن، هه‌رچه‌ند فه‌رمووده‌كه‌ی ئیبنو عه‌بباس له‌ ئاستی حه‌سه‌نه‌وه‌ نزیكی ده‌كاته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌ویش شاززه‌، و له‌رێیه‌كی موعته‌به‌ره‌وه‌ شاهید و موتابیعی نییه‌. و هه‌یئه‌ته‌كه‌یشی پێچه‌وانه‌ی هه‌یئه‌تی نوێژه‌كانی تره‌.
ئیبنو ته‌یمییه‌و موززیش به‌ لاوازیان داناوه‌، زه‌هه‌بیش تیا راوه‌ستاوه‌ و حوكمێكی نه‌داوه‌. ته‌واو بوو.
شێخ فه‌وزانی سعوودیش له‌فه‌تواكانیدا فه‌رموویه‌تی: بیدعه‌یه‌و سونه‌ت نییه‌، چونكه‌ فه‌رمووده‌كه‌ له‌ پێغه‌ممه‌روه‌ صلى الله عليه وسلم سابت نه‌بوه‌، سه‌یری كتێبی المنتقى من فتاوى الفوزان 80/12. بكه‌..
رای دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كردنی جائیز و دروسته‌: وه‌ك هه‌ندێ له‌ حه‌نبه‌لییه‌كان فه‌رموویانه‌: ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ سابتیش نه‌بێ، له‌ كرده‌وه‌ی چاكه‌ و یارمه‌تیدا كاری پێ ده‌كرێ.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئینسانێك ئه‌و نوێژه‌ی كرد هیچ خراپه‌یه‌كی نه‌كردووه‌، چونكه‌ نه‌وافیل له‌كرده‌وه‌ چاك و بالاَكاندا سه‌حیحبوونی فه‌رمووده‌ی تیا به‌ مه‌رج نه‌گیراوه‌..
رای سێ هه‌م ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ موسته‌حه‌ببه‌:
ئیمام ئیبنو سه‌لاحی شاره‌زووری له‌ كتێبی فه‌تواكانیدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌و نوێژه‌ سوننه‌ته‌، و بیدعه‌ نییه‌، كردنی ئه‌و نوێژه‌ له‌ پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم ریوایه‌ت كراوه‌، فه‌رمووده‌كه‌ی فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه‌، و متمانه‌ پێكراوه‌، وله‌عیبادات و فه‌زائیلدا كاری پێ ده‌كرێ، پاشان ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی ئینكاری بكات حه‌قی نه‌پێكاوه‌.. "
ئیمامی نه‌وه‌وی له‌ كتێبی، ئه‌زكارو ته‌هزیبول ئه‌سماء و سیفاتدا فه‌رموویه‌تی: سوننه‌تێكی حه‌سه‌نه‌یه‌، و به‌ڵگه‌ش به‌و فه‌رمووده‌یه‌ هێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌وباره‌وه‌ هاتووه‌.، و مونزیریش فه‌رموویه‌تی: راوییه‌كانی متمانه‌ پێكراون.. زه‌ركه‌شی فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌كه‌ سه‌حیح و دروسته‌،و هیچ لاوازییه‌كی تێدا نییه‌. شیخی ئیبنو حه‌جه‌ریش له‌ كتێبی ئه‌لخیسال{الخێال}دا فه‌رموویه‌تی: ئیبنو جه‌وزی كارێكی خراپی كردووه‌ كه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له‌ناو ده‌ست هه‌ڵبه‌ستراوه‌كاندا باسكردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گوایا مووسای كورِی عه‌بدولعه‌زیز نه‌ناسراوه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ راست نییه‌، چونكه‌ ئینو مه‌عین و نه‌سسائی به‌متمانه‌ پێكراویان داناوه‌. له‌ كتیبی{ڕمالی}یشدا فه‌رموویه‌تی: ئیمامی بوخاری كتێبۆڵكه‌یه‌كی هه‌یه‌ به‌ناوی: خوێندن له‌پشت ئیمامه‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ی له‌وێ باس كردووه‌، و ئه‌بوداودو ئیبنو ماجه‌، وئیبنو خوزه‌یمه‌ له‌سه‌حیحه‌كه‌یدا، و حاكم له‌ موسته‌دره‌كیدا ریوایه‌تیان كردووه‌، و به‌یهه‌قی و كه‌سانی تریش به‌سه‌حیح ریوایه‌تیان كردووه‌،و ئیبنو شاهین له‌ ته‌رغیبدا گوتویه‌تی: له‌ئه‌بو به‌كری كورِی ئه‌بوداودم بیست كه‌ ده‌یگوت: له‌باوكمم بیست فه‌رمووی: دروسترین فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باسی نوێژی ته‌سبیحدا هاتبێت ئه‌م فه‌رموده‌یه‌.
ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌:
ئه‌مه‌ ده‌قی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ عه‌بباسی مامی فه‌رمووه‌:
"‏ [ ‏يَا ‏عَبَّاسُ!‏ ‏يَا عَمَّاهُ! أَلا أُعْطِيكَ أَلا أَمْنَحُكَ أَلا ‏ ‏أَحْبُوكَ؟!‏ ‏أَلا أَفْعَلُ بِكَ عَشْرَ خِصَالٍ، إِذَا أَنْتَ فَعَلْتَ ذَلِكَ غَفَرَ اللَّهُ لَكَ ذَنْبَكَ: أَوَّلَهُ وَآخِرَهُ، قَدِيمَهُ وَحَدِيثَهُ، خَطَأَهُ وَعَمْدَهُ، صَغِيرَهُ وَكَبِيرَهُ، سِرَّهُ وَعَلانِيَتَهُ؟! عَشْرَ خِصَالٍ: أَنْ ‏ ‏تُصَلِّيَ أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ تَقْرَأُ فِي كُلِّ رَكْعَةٍ ‏ ‏فَاتِحَةَ الْكِتَابِ ‏وَسُورَةً، فَإِذَا فَرَغْتَ مِنْ الْقِرَاءَةِ فِي أَوَّلِ رَكْعَةٍ وَأَنْتَ قَائِمٌ قُلْتَ :سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلا إِلَهَ إِلا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، خَمْسَ عَشْرَةَ مَرَّةً، ثُمَّ تَرْكَعُ فَتَقُولُهَا وَأَنْتَ رَاكِعٌ عَشْرًا، ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ مِنْ الرُّكُوعِ فَتَقُولُهَا عَشْرًا، ثُمَّ تَهْوِي سَاجِدًا فَتَقُولُهَا وَأَنْتَ سَاجِدٌ عَشْرًا، ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ مِنْ السُّجُودِ فَتَقُولُهَا عَشْرًا، ثُمَّ تَسْجُدُ فَتَقُولُهَا عَشْرًا، ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ فَتَقُولُهَا عَشْرًا، فَذَلِكَ خَمْسٌ وَسَبْعُونَ فِي كُلِّ رَكْعَةٍ، تَفْعَلُ ذَلِكَ فِي أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ، إِنْ اسْتَطَعْتَ أَنْ تُصَلِّيَهَا فِي كُلِّ يَوْمٍ مَرَّةً فَافْعَلْ، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي كُلِّ جُمُعَةٍ مَرَّةً، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي كُلِّ شَهْرٍ مَرَّةً، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي كُلِّ سَنَةٍ مَرَّةً، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي عُمُرِكَ مَرَّةً. "(1) وَفي رواية الطَّبَرَانِيُّ َقَالَ فِي آخِرِهِ:{ فَلَوْ كَانَتْ ذُنُوبُك مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ أَوْ رَمْلِ عَالِجٍ غَفَرَ اللَّهُ لَك. ] (2)
واته‌: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ عه‌بباسی مامی فه‌رموو: ئه‌ی عه‌بباس! ئه‌ی مامی خۆم! ئایا دیارییه‌كت بده‌مێ؟ ئایا شتێكت پێ ببه‌خشم؟ به‌خششێكت بده‌مێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامت دا خوا له‌ ده‌جۆر گوناهت خۆش ببێ: له‌ سه‌ره‌تاو كۆتاییان، له‌ كۆن و نوێیان، له‌ هه‌ڵه‌و ده‌ست ئه‌نقه‌سیان، ورد و درشتیان، له‌ نهێنی و ئاشكرایان، به‌ ده‌ خه‌سڵه‌ته‌وه‌ چوار ركات نوێژ بخۆێنیت: له‌ هه‌ر ركاتێكیا سووره‌تی فاتیحه‌ و پاشان سووره‌تێك بخوێنیت، له‌یه‌كه‌م ركاتا كاتێ له‌ خوێندنه‌كه‌ بوویته‌وه‌ و هێشتا به‌پێوه‌یت پانزه‌ جار بڵێ: " [ سُبْحَانَ اللَّهِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ، وَلا إِلَهَ إِلا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ ] " پاشان برِۆره‌ روكه‌عه‌وه‌، له‌وكاته‌دا كه‌له‌ركوعدایت ده‌جار هه‌مان ویرد بخوێنه‌، پاشان سه‌رت له‌ ركوع به‌رزبكه‌ره‌وه‌ و ده‌جاری تر بیخوێنه‌، پاشان برِۆره‌ خواره‌وه‌ بۆ سوجده‌ و ده‌جار له‌ناو سوجده‌كه‌دا بیخوێنه‌، سه‌رت له‌ سوجده‌كه‌ به‌رزبكه‌ره‌وه‌و ده‌جار بیخوێنه‌، پاشان سوجده‌ ببه‌ره‌وه‌و ده‌جار بیخوێنه‌، پاشان سه‌رت له‌سوجده‌ به‌رزبكه‌ره‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستیته‌ سه‌رپێ ده‌جاری تر بیخوێنه‌، ئه‌وه‌ حه‌فتاو پێنچ جار له‌ هه‌ر ركاتێكا، به‌وشێوه‌یه‌ بكه‌ تا چوار ركاته‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌یت.. ئه‌گه‌ر توانات هه‌بوو هه‌موو رۆژێ ئه‌وه‌ بكه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی هه‌ر هه‌فته‌ی جارێك بیكه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی هه‌ر مانگی جارێك بیكه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ت توانی هه‌ر ساڵی جارێك بیكه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ت توانی له‌ ته‌مه‌نتا جارێك ئه‌نجامی بده‌.. له‌ریوایه‌تی ته‌به‌رانیدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر گوناهه‌كانت به‌قه‌د كه‌فی ده‌ریا، یا به‌قه‌د لمی عالج بێ خوا لێت خۆش ده‌بێت.
وشه‌كان: ئه‌م سێ وشه‌یه‌ یه‌ك واتایان هه‌یه‌، به‌لاَم بۆ زیاده‌ خۆشه‌ویستكردن فه‌رموویه‌تی، [ الا أعطيك، ألا أمنحك، ألا أحبوكَ ] : ئایا پێت ببه‌خشم؟ العالج: ئه‌و لمه‌یه‌ كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتووه‌، یاناوه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی زۆر لماوی. [ عشر خصال ] ی یه‌كه‌م (ده‌ خه‌سڵه‌ت هه‌ن) مه‌به‌ست ده‌ جۆری گوناهه‌كه‌یه‌، واته‌: ئایا شتێكت پێ بده‌م ببێته‌ كه‌فاره‌تی ده‌جۆر گوناهت؟ ، و مه‌به‌ست له‌ [ عشر خصال ] ی دووه‌م، ته‌سبیحاته‌كانه‌، كه‌ جگه‌ له‌كاتی راوه‌ستان ده‌ ده‌ن..}
ئه‌و سه‌حابانه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یان گێرِاوه‌ته‌وه‌:
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌ده‌م چه‌ند سه‌حابه‌یه‌كه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ وه‌ك: عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب، و جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیب، و عه‌بدوڵلای كورِی جه‌عفه‌ر، و ئوممو سه‌له‌مه‌، و فه‌زڵی كورِی عه‌بباس، و ئه‌نه‌سی كوری مالیك، و [ ئةبو رافيع مولى رسول الله ] ، و عه‌بدوڵلای كورِی عه‌مر، و عه‌بدوڵلای كورِی عومه‌ر، و ئه‌نساری.
هه‌ندێكیان به‌سه‌نه‌دێكی لاواز ریوایه‌تیان كردووه‌، و هه‌نێكیان به‌ سه‌نه‌دێكی جوان(حسن) و هه‌ندێكیشیان به‌ سه‌نه‌دێكی سه‌حیح و دروست.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌م كتێبانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه‌:
1-ریوایه‌ته‌كه‌ی شێخی به‌غه‌وی لاوازه‌، چونكه‌ ریوایه‌ته‌كه‌ی مورِسه‌له‌و عیكریمه‌ بێ ئه‌وه‌ی باسی ئینو عه‌بباس بكات یه‌كسه‌ر له‌ پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم بۆمان نه‌قڵ ده‌كات. بۆیه‌ ئه‌م سه‌نه‌ده‌ فه‌رموده‌كه‌ی له‌ به‌غه‌ویدا كردۆته‌ لاواز..
2-به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئه‌بو داود په‌یوه‌سته‌ و عیكریمه‌ له‌ ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌ بۆ مان باس ده‌كات.
3-ئه‌وه‌ی ئیبنو خوزه‌یمه‌ش په‌یوه‌سته‌ و عیكریمه‌ له‌ ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌ بۆمان باس ده‌كات، بۆیه‌ لای ئیبنو خوزه‌یمه‌ سه‌حیحه‌.
4-ترمزی له‌وباره‌وه‌ دووفه‌رمووده‌ی باس كردووه‌: یه‌كێكیان له‌ ئه‌نه‌سی كورِی مالیكه‌وه‌ بۆمان باس ده‌كات. كه‌ په‌یوه‌نده‌.. ئه‌وی تریشیان له‌ ئه‌بو رافیعه‌وه‌ كه‌ (فه‌زل ی كورِی عه‌بباسه‌). ترمزی ریوایه‌ته‌كه‌ی ئه‌بورافیع به‌ غه‌ریب حسێب ده‌كات، به‌لاَم شێخی ئه‌لبانی به‌ سه‌حیحی داده‌نێ. [ صحيح. 2/350. ]
5-ئیبنوماجه‌یش له‌وباره‌وه‌ دووفه‌رمووده‌ی باس كردووه‌ یه‌كێكیان له‌ ئه‌بو رافیعه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌نده‌.. ئه‌وی تریشیان له‌ ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌ دووباره‌ هه‌ر په‌یوه‌نده‌، شێخی ئه‌لبانی هه‌ردوویانی به‌ سه‌حیح له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.. (1/443) .
6-حاكم له‌موسته‌دره‌كا له‌چه‌ند رێگه‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ی ریوایه‌ت كردووه‌، 1- له‌ رێی ئه‌بو به‌كری كورِی ئه‌حمه‌ده‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ستی له‌ عیكریمه‌وه‌و ئه‌ویش له‌ ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌. 2- له‌ رێی عه‌لی كورِی عیساوه‌ به‌ مورسه‌لی له‌عیكریمه‌وه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ عه‌بباسی فه‌رمووه‌. 3- له‌ رێی ئه‌بوبه‌كری كورِی قورِه‌یشه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ستی له‌ عیكریمه‌وه‌و ئه‌ویش له‌ ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌. 4- له‌رِێی حوسه‌ینی كورِی عه‌لی حافزه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ستی له‌ نافیع و ئه‌ویش له‌ ئیبنو عومه‌ره‌وه‌. 5- له‌رِێی ئه‌بو به‌كر [ محمد ي كورِي عبد الله ] وه‌ تا ده‌گاته‌ عبدالله ی كورِی موباره‌ك، كه‌ ئه‌ویش فه‌رمووده‌كه‌ ده‌گیرِێته‌وه‌. وحاكم ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌و راویانه‌ پیاوی متمانه‌ پێكراون.
7- ریوایه‌ته‌كه‌ی [ مشكاة المصابيح ] هه‌رچه‌ند په‌یوه‌سته‌ و ده‌گاته‌وه‌ سه‌ر ئیبنو عه‌بباس به‌لاَم چونكه‌ له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یا پیاوانی لاوازیان تیا بووه‌، شێخی ئه‌لبانی فه‌رمووده‌كه‌ی به‌لاواز داناوه‌.
8- ریوایه‌ته‌كه‌ی به‌یهه‌قی په‌یوه‌سته‌ و له‌ رێی عیكریمه‌و ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌یه‌.
9- به‌لای ئیبنو سه‌كه‌نه‌وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ سه‌حیح و دروسته‌.
رای زانایان به‌رامبه‌ر فه‌رمووده‌كه‌:
# -له‌ پرسیارێكدا كه‌ ئاراسته‌ی شێخ ئیبنوسه‌لاحی شاره‌زووری كراوه‌ عه‌رزیان كردووه‌: پێشنوێژێك شه‌وانی هه‌ینی نوێژی (ته‌سبیح) به‌ئیمامه‌ت بۆ خه‌ڵكی ده‌كات، ئایا له‌وكاره‌دا خێریان ده‌گات، یان نه‌؟ ئایا ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان به‌سوننه‌ت داده‌نرێ، یا به‌ بیدعه‌؟ و ئایا رێیه‌ك له‌ رێگاكانی ئه‌و ریوایه‌ته‌ دروسته‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم شتی وای فه‌رمووه‌، یان نه‌؟ و ئه‌وه‌ی ئینكاری ئه‌و نوێژه‌یان بكات له‌سه‌ر حه‌ققه‌ یان هه‌ڵه‌یه‌؟.
ئه‌ویش - خوا پاداشتی بداته‌وه‌- به‌م شێوه‌یه‌ وه‌لاَمی داوه‌ته‌وه‌:
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر له‌وكاره‌یاندا ئیخلاسیان تیابووبێ خوا پاداشتیان ده‌داته‌وه‌، ئه‌و نوێژه‌ش سوننه‌ته‌، و بیدعه‌ نییه‌، كردنی ئه‌و نوێژه‌ له‌ پێغه‌ممه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم ریوایه‌ت كراوه‌، فه‌رمووده‌كه‌ حه‌سه‌نه‌، و متمانه‌ پێكراوه‌، وله‌عیبادات و فه‌زائیلدا كاری پێ ده‌كرێ، وكۆمه‌ڵێك له‌ پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌ له‌ كتێبه‌ باوه‌رِ پێكراوه‌كانیانا ریوایه‌تیان كردووه‌، ئه‌بوداودی سجستانی، و ئه‌بو عیسای ترمزی، و ئه‌بو عه‌بدوڵلای ئیبنو ماجه‌، ونه‌سسائی( )، و جگه‌ له‌وانیش، ئه‌بو عه‌بدوڵلای حاكم له‌ كتێبه‌ دروسته‌كه‌یا(ئه‌لموسته‌دره‌ك) باسی كردووه‌، و له‌ چه‌ند رێیه‌كه‌وه‌ هێناویه‌تی، ورێگه‌كان یه‌كتر به‌هێز ده‌كه‌ن. خاوه‌نی كتیبی [ التتمة ] یش باسی كردووه‌، ئه‌وه‌ی ئینكاری بكات حه‌قی نه‌پێكاوه‌.. به‌لاَم ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ هه‌روه‌ك له‌ریوایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ تایبه‌ت به‌شه‌وی جومعه‌وه‌ نییه‌. خواش زانا تره‌. 1/234. ..
# - شێخی سندی كه‌ شه‌رحی سونه‌نی ئیبنو ماجه‌ی كردووه‌ رای به‌م جۆره‌یه‌: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ندێ له‌ پێشه‌وایان قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌، دروست ئه‌وه‌یه‌: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌ پێغه‌مه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم سابت بووه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵكی كاری پێ بكه‌ن.. دوا به‌دوای ئه‌وه‌. 1/443. شێخی ئه‌لبانی فه‌رمووده‌كه‌ به‌ دروست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
# - حاكم له‌ موسته‌دره‌كدا پاش ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمووده‌كه‌ به‌سه‌نه‌دێكی په‌یوه‌ست [ متصل ] دێنێ، به‌ سه‌نه‌دێكی مورسه‌لیش ده‌یهێنێ، و پاش ئه‌وه‌ به‌سه‌ندێكی تری په‌یوه‌ست ده‌یهێنێ و ده‌فه‌رموێ: ئه‌م ئیرساله‌ نابێته‌ هۆی لاوازبوونی په‌یوه‌سته‌كه‌، چونكه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی متمانه‌ پێكراوه‌وه‌ په‌یوه‌ست كراوه‌، و زیاده‌ی متمانه‌ پێكراویش له‌ ئیرسال باشتره‌. ئه‌م متمانه‌ پێكراوه‌ش ئیسحاقی كورِی ئیبراهیمی حه‌نزه‌لییه‌، كه‌ له‌سه‌رده‌می خۆیا پێشه‌وای فه‌رمووده‌بووه‌، له‌ ئیبراهیمی كورِی حه‌كه‌می كورِی ئه‌بانه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌، كه‌له‌باره‌یه‌وه‌ له‌ یوسفی كورِی یه‌عقوبم پرسی، فه‌رمووی: ئه‌وه‌ گه‌وره‌و سه‌روه‌رمانه‌..
ئه‌مه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حاكم ده‌فه‌رموێ: هه‌روه‌ك له‌م رێێه‌وه‌ سه‌نه‌ده‌كه‌ی دروسته‌، له‌رێی عه‌بدوڵلای كورِی عومه‌ره‌وه‌ به‌سه‌ندێكی دروست [ صحيح ] ریوایه‌تكراوه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چۆن ئامۆژگاری عه‌بباسی كردووه‌ بۆ ئه‌م نوێژه‌، ئاوه‌هاش ئامۆژگاری جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیبی كردووه‌ بۆ ئه‌م نوێژه‌..و به‌سه‌نه‌دێكی په‌یوه‌ست. و ئه‌م ئیسناده‌ی له‌رێی ئیبنو عومه‌ره‌وه‌ ریوایه‌ت كراوه‌ سه‌حیحه‌و هیچ گه‌ردو غوبارێكی له‌سه‌ر نییه‌.
ئینجا ده‌فه‌رموێ: له‌هه‌مان كاتدا به‌ كارهێنانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ زانایانی ئه‌تباعی تابیعی وه‌ك عه‌بدولڵلای كورِی موباره‌كه‌وه‌ به‌ڵَگه‌یه‌كی تره‌ له‌سه‌ر دروستبوونی فه‌رمووده‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وان هه‌روه‌ك خۆیان كاریان پێكردووه‌ خه‌ڵكیشیان فێركردووه‌، وله‌سه‌ریشی به‌رده‌وام بوون. پاشان ریوایه‌ته‌كه‌ی ئیبنو مباره‌ك دێنێ، و ده‌فه‌رموێ: سه‌نه‌دی ئه‌م ریوایه‌ته‌ش تا عه‌بدوڵلای ئیبنو موباره‌ك هه‌موویان متمانه‌ پێكراون، و ئیبنو موباره‌كیش پیاوێك نه‌بووه‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ بدرێته‌ پاڵی: خه‌ڵكی فێری شتێك بكات كه‌ سه‌نه‌ده‌كه‌ی به‌ دروست نه‌زانیبێ. 1/465.
#- له‌م باره‌وه‌ خاوه‌نی {عه‌ونول مه‌عبود ی شه‌رحی ئه‌بو داود}كۆمه‌ڵێ رای زانایانی هێناوه‌ وه‌ك به‌یهه‌قی و زه‌ركه‌شی:
#- به‌یهه‌قی له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌وه‌ ئه‌فه‌رموێ: عه‌بدوڵلای كورِی موباره‌ك ئه‌م نوێژه‌ی ئه‌كرد و پیاوچاكان یه‌ك له‌یه‌كتریان وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش پاڵپشتێكی به‌هێزه‌ بۆ فه‌رمووده‌ مه‌رفوعه‌كه‌، و ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌ ئیبنو عه‌باسه‌وه‌ ریوایه‌ت كراوه‌ چه‌ند رێیه‌كی هه‌یه‌، هه‌روه‌ك مووسای كورِی عه‌بدولعه‌زیز له‌ حه‌كه‌می كورِی ئه‌بانه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌، له‌ ئیبراهیمی كورِی حه‌كه‌میشه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌، و هه‌ر له‌رِێی ئه‌ویشه‌وه‌ ئیبنو راهه‌وه‌یه و ئیبنو خوزه‌یمه‌ و حاكم ریوایه‌تیان كردووه‌، هه‌روه‌ك عیكریمه‌ له‌ ئیبنو عه‌بباسه‌وه‌ ریوایه‌تی كردووه‌ عه‌تا و موجاهید و ئه‌بولجه‌وزا یش لێیه‌وه‌ ریوایه‌تیان كردووه‌.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ عه‌بباسی فه‌رمووه‌ له‌رِێی فه‌زلی كورِی عه‌بباس، و ئه‌بو رافیع، و عه‌بدوڵلای كورِی عه‌مر، و عه‌بدوڵلای كورِی عومه‌ر، و عه‌لی كورِی ئه‌بو تالیب، و جه‌عفه‌ری كورِی ئه‌بو تالیب، و عه‌بدوڵلای كورِی جه‌عفه‌ر، وئه‌نساری و ئوممو سه‌له‌مه‌وه‌ ریوایه‌ت كراوه‌،{ موززی ده‌ڵێت: ده‌ڵێن: ئه‌م ئه‌نسارییه‌ جابیری كورِی عه‌بدوڵلایه‌. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن : ئه‌بو كه‌بشه‌ی ئه‌نمارییه‌، وله‌نوسینه‌وه‌دا میمه‌كه‌ وه‌ك سادی لێ هاتووه‌. هه‌ركامیان بێت سه‌حابه‌یه‌}.
زه‌ركه‌شی له‌باره‌ی قسه‌كه‌ی ئیبنو جه‌وزییه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: بێگومان ئیبنو جه‌وزی غه‌ڵه‌تی كردووه‌ كه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ خستۆته‌ ناو ده‌ست هه‌ڵبه‌ستراو [ موضوعات ] ه‌ كانه‌وه‌. چونكه‌ له‌ سێ رێگه‌وه‌ ریوایه‌ت كراوه‌: یه‌كێكیان رێی عه‌بدوڵلای كورِی عه‌بباسه‌ كه‌ دروسته‌، و لاوازیش نییه‌ چ جای ئه‌وه‌ موزوع بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ مووسای كورِی عه‌بدولعه‌زیز له‌ سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌یه‌، به‌لای ئینو جه‌وزییه‌وه‌ مه‌جهول بووه‌، هه‌رچه‌ند وایش نییه‌، چونكه‌ بیشری كورِی حه‌كه‌م و عه‌بدورره‌حمانی كورِی و ئیسحاقی كورِی ئیسرائیل، وزه‌یدی كورِی موباره‌كی ئه‌نساری و كه‌سانی تریش فه‌رمووده‌یان لێوه‌ ریوایه‌ت كردووه‌، هه‌روه‌ها ئیبنو مه‌عین و نه‌سسائی له‌باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویانه‌: خراپه‌ی تیا نییه‌.(لیس به‌ باس). {واته‌: به‌ متمانه‌ پێكراو باسیان كردووه‌}.
گریمان ئه‌گه‌ر مه‌جهولیش بێ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ فه‌رمووده‌كه‌ به‌ مه‌وزوع دابنرێ، مادام كه‌سێك له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یا تۆمه‌تبار به‌وه‌زع نه‌بێ.
گوتمان: فه‌رمووده‌كه‌ی عه‌بباس له‌ سێ رێگه‌وه‌ باس كراوه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن darwnae (2008-05-30 16:11:36)

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-03 13:09:29

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: نوێژی ته‌سبیح

ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو‌ ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net