❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوڕێیانى پێغه‌مبه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-30 20:30:10

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

هاوڕێیانى پێغه‌مبه‌ر

گیانى له‌خۆ بوورده‌یى لاى هاوڕێیانى پێغه‌مبه‌ر


پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێش ئه‌وه‌ى له‌ شارۆچكه‌ جوانه‌كه‌ى مه‌دینه‌دا نیشته‌جێ  بێت ، ماوه‌یه‌ك له‌ (به‌قا) مایه‌وه‌، كۆچه‌رانیشى له‌گه‌ڵدا بوو ، بۆیه‌ كاتێكبنه‌و بارگه‌ى پێچایه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ ، هاوه‌ڵانى كۆچه‌ریش له‌گه‌ڵیدا گوێزایانه‌وه‌، ئه‌نصارییه‌كانكه‌دانیشتوى مه‌دینه‌ بوون ، رێزێكى بێ وێنه‌یان لێگرت ، له‌و مه‌دینه‌دا له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ میوانه‌كان پێشبركێیان ده‌كرد . تا گه‌یشته‌ راده‌یه‌گ تیر و پشكیان له‌سه‌ر ده‌كردن . كۆچه‌رانیان برده‌ سه‌ر كار و سه‌ر مه‌زراكانی خۆیان و ماڵه‌كانى خۆیان به‌ ته‌واوى له‌گه‌ڵدا دابه‌شكردن . ئه‌وه‌ى له‌وانادابوو له‌ ڕێز و پێزانین له‌گه‌ڵ خوشك و برا كۆچه‌ره‌كانى خۆیاندا كردیان ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له‌و وه‌فاداییه‌ مه‌زنه‌ى ئه‌نصار له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌یمانه‌ مه‌زنه‌دا كه‌ په‌یمانى (عه‌قه‌به‌) یه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ریان دابوو ...
ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك ده‌ڵێت : كۆچه‌رییه‌كان هاتنه‌ خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ووتیان : پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست ، به‌ڕاستى هه‌رگیز خه‌ڵكى به‌رێز و سه‌خاوه‌ت مه‌ندى وه‌ك ئه‌م شاره‌مان نه‌دیووه‌ ، له‌ كه‌میدا دڵ نه‌وایمان ده‌كه‌ن و له‌ بوونیشدا به‌خشنده‌و نان بده‌ن . به‌ڕاستى له‌ هه‌موو شتێكدا به‌شدارییان كردووین ، ده‌ترسین ئه‌وان هه‌موو پاداشته‌ خواییه‌كه‌ بۆ خۆیان به‌رن ،پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى : بریا زیاتریش به‌وه‌تان بزانیایه‌ و نزاى خێریشتان بۆ بكردنایه‌ پاشان به‌ ئه‌نصارییه‌كانى فه‌رموو: برایانى به‌رێز ، برا كۆچه‌ره‌كانتان كه‌ كۆچییان كردووه‌ ، ماڵ و منداڵ و هه‌موو شتێكیان به‌جێهێشتووه‌ و هاتوون بۆلاتان ...
ئه‌نصارییه‌كان ووتیان : ماڵه‌كانمان به‌ش ده‌كه‌ین له‌نێوانماندا .. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى : جگه‌ له‌وه‌ ده‌توانن چى دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن ؟ فه‌رمووى :كۆچه‌رییه‌كان كۆمه‌ڵێكن نازانن كار بكه‌ن له‌ مه‌زراكاندا ، داواتان لێده‌كه‌م به‌شێكى به‌رووبوومه‌كانى خۆتانیان بده‌نێ ... له‌ شه‌رى خێلى (به‌نو نه‌صیر) دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌ندێك ده‌ست كه‌وتى شه‌ڕى  هاته‌ به‌ر ده‌ست ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك قورسایى سه‌رشانى ئه‌نصارییه‌كان سووك بكاته‌وه‌ ، بانگى كردن و هه‌موویان هاتن دانیشتنێكى له‌گه‌ڵدا كردن ، پاش حه‌مد و سوپاسى خواى گه‌وره‌ ، وه‌سفێكى مه‌زنى ئه‌و گیانى له‌ خۆبووردنه‌ى ئه‌نصارییه‌كانى كرد و سوپاسى گه‌رمى كردن له‌سه‌ر ئه‌و رێز و ته‌قدیره‌ى كه‌ له‌برا و خوشكه‌ كۆچه‌ره‌كانیان ناوه‌ و قوربانى گه‌وره‌یان بۆ داون . پاشان پێى فه‌رموون : خۆتان ده‌زانن ئه‌م ده‌ست كه‌وتى شه‌ڕه‌ بڕێكه‌ له‌ ماڵ و سامان ، ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه‌ ئه‌م ماڵه‌ له‌نێوان ئێوه‌ و كۆچه‌رییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌م ، با كۆچه‌رییه‌كان له‌ شوێن و مه‌سكه‌نه‌كانتاندا بمێننه‌وه‌ ، یان هه‌موو ده‌ست كه‌وته‌كان ده‌ده‌نه‌ برا كۆچه‌رییه‌كانتان با له‌ماڵ و مه‌زاره‌كانى ئێوه‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئێوه‌ش خه‌ریكى كارى خۆتان بن و ئه‌مه‌ش بارسووكیه‌كه‌ بۆ ئێوه‌ جا نازانم ڕاى ئێوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوازه‌ چییه‌؟ بۆ وه‌ڵامى پێشنیازه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌رۆكى هه‌ردوو خێڵى سه‌ره‌كى (ئه‌وس)و(خه‌زره‌ج) كه‌ دوو خێڵى سه‌ره‌كىمه‌دینه‌ بوون ، بریتى بوون له‌ (سه‌عدى كوڕى مه‌عاز)و (سه‌عدى كوڕى عوباده‌) (ره‌زاى خوایان له‌سه‌ر بێت)،هه‌ردووكیان به‌یه‌ك ده‌نگ ووتیان:پێغه‌مبه‌رى خوا ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌موو ده‌ست كه‌وته‌كان به‌سه‌ر كۆچكه‌راندا دابه‌ش بكه‌یت و ناهێڵین له‌ ماڵ و مه‌زراكانمان بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ ، باوه‌كو خۆیان بمێننه‌وه‌ ،تۆ گه‌وره‌ى ئێمه‌یت و ئه‌وانیش خوشك و براى ئێمه‌ن ...
هه‌موو ئه‌نصارییه‌كانی تریش به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان كرد : ئێمه‌ش قبوڵمانه‌. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌به‌رده‌م ئه‌م قوربانییه‌دا زۆر دڵخۆش بوو ، نزایه‌كى خوێنده‌وه‌ كه‌ به‌وه‌چه‌ و نه‌وه‌داوى نه‌وه‌یاندا بڕواته‌ خواره‌وه‌  و فه‌رمووى :[الهم الانصار و ابناء الانصار و ابناء ابناء الانصار ]  واته‌ (خوایه‌گیان ره‌حم به‌ ئه‌نصار و رۆله‌كانیان و رۆڵه‌ رۆڵه‌كانیشیان بكه‌یت)، دواى ئه‌وه‌ى سامانه‌كه‌ى له‌نێوان كۆچه‌راندا به‌ش كرد و دوو هه‌ژارى ئه‌نصارییه‌كانیش بێبه‌ش نه‌كرد ، چونكه‌ نه‌دار بوون .ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى هاوه‌نله‌چڵه‌پۆپه‌ى به‌خشنده‌یى و قوربانیدان دایه‌، یه‌كێك ماڵى هه‌بێت ده‌زانێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ ، كه‌ مرۆڤ ده‌ست به‌ردارى  به‌شێكى زۆر له‌ به‌روبوومى یه‌ك ساڵى ته‌مه‌ن و ماڵ و سامان و ده‌ست كه‌وته‌ كانیش بێت بۆ خوشك و برایه‌كانى خۆى ، له‌ به‌رامبه‌ر ره‌زامه‌ندى خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا ، به‌ڕاستى شایانى ئه‌و نزا و  پارانه‌وه‌ مه‌زنه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) . كاتێك سه‌رنجى هه‌ڵوێته‌ى پڕ له‌سه‌روه‌رییه‌كانى ئیسلام ده‌ده‌ین ، ئینجا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ چۆن  و له‌سه‌ر ده‌ستى چ جۆره‌ كه‌سانێك هاتوونه‌ته‌ دى

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-10 11:55:21

harem
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-17
دواترین سه‌ردان: 2009-10-04
په‌یامه‌كان: 292
ویبگه‌

Re: هاوڕێیانى پێغه‌مبه‌ر

ده ست خوش بو به يا مه كه ت

Kurdzhin
من ناتوانم هه ركيز له يادت كه م  خوشه ويستيت بى سنوره له ناو دلم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-10 15:00:34

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: هاوڕێیانى پێغه‌مبه‌ر

سڵاوو

هاووڕێی بەڕێزم xamnak دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتانە

هەر شاد بیت بەڕێزەکەم

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net