.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هۆكاره‌كانی چوونه به‌هه‌شت
بوونی ئیمان و باوه‌ڕ یه‌كه‌م هۆكار و گرنگترین هۆكاره بۆ چوونه به‌هه‌شت چوونكه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی نه‌بوو ئه‌وا هه‌ركارێكی باشیش بكات خوای گه‌وره وه‌ریناگرێت , وه زانایان چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌یان ده‌ركردووه له‌سه‌ربابه‌تی ئیمان , به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌هێنینه‌وه كه كاتێك صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا دانیشتبوو , (جبریل ) (علیه سلام) پرسیاری لێ‌كرد ده‌رباره‌ی ئیمان و ئیسلام و چاكه , پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌پێناسه‌ی ئیماندا فه‌رمووی: (أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسوله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره , وشره), واته : (ئیمان ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕت هه‌بێت به خوا و فریشته‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و باوه‌ڕیشت هه‌بێت به قه‌ده‌ر به باش و خراپه‌كه‌ی),
وه‌هه‌ر ئه‌م ئیمانه‌یه كه‌ده‌بێته هه‌وێنێك بۆ ئه‌نجامدانی هۆكاره‌كانی تری به‌ره‌وبه‌هه‌شت چوون , به‌ڵام چه‌ند نشانه‌یه‌ك هه‌ن كه نیشانه‌ی لاوازبوونی ئیمان و باوه‌ڕن كه ئه‌مانه‌ن :
- ئه‌نجامدانی كاره قه‌ده‌غه كراوه‌كانی كه خودای گه‌وره حه‌رامی كردووه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری.
- دڵ ڕه‌شبوون و دڵ ڕه‌قبوون كه وا له كه‌سه‌كه ئه‌كات كه ڕوناكی ئیمان نه‌چێته دڵیه‌وه , چونكه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت: (ثم قست قلوبكم من بعد ذلك فهي كالحجارة أو أشد قسوة ) (البقرة /74) ، واته : (دواتر دڵتان وه‌ها ڕه‌ق و ڕه‌ش ده‌بێت وه‌كو به‌رد یاخود ڕه‌قتر) وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و جۆره دڵه ڕه‌شه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مردن و ترسی ڕۆژی دوایی كاریان تێ ناكات.
- بێ هۆش بوون بێ ئاگابوون له كاتی په‌رستن و عیباده‌ته‌كاندا , واته بێ هۆشبون له كاتی نوێژ و قورئان خوێندن و دوعاكردن....هتد , ته‌نها ئه‌م كارانه ئه‌نجام ئه‌درێت به ده‌م به‌ڵام هیچ ڕوحیه‌تێكی له‌گه‌ڵدا نی یه بیر ناكرێته‌وه له واتای ووشه‌كانی , پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( … لا یقبل دعاء من قلب غافل) رواه الترمذی . واته : خوای گه‌وره نزا و دوعا له دڵێكه‌وه وه‌رناگیرێت كه بێ ئاگابێت .
- نیشانه‌یه‌كی تر : سارد‌و سڕی له‌كاتی په‌رستنه‌كاندا , یاخود دواخستنی , یاخود كاتێكیش كه ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها به‌ده‌م و هیچ ئاگایه‌كی لای خۆی نی یه , كه ئه‌م جۆره كارانه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی دووڕوه‌كان و مونافیقه‌كان ,وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (وإذا قاموا إلى الصلاة قاموا كسالى) (النساء /142). واته : ( كاتێك كه هه‌ڵده‌ستن بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ به‌ساردو سڕیه‌وه هه‌ڵده‌ستن ) , وه هه‌ر ئه‌م سارد و سڕه‌یه یه كه ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌رگیز بیری پاداشته گه‌ورانه‌ی خوای نه‌بێ و كاروكرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام نادات .
نیشانه‌یه‌كی تری لاوازبوونی ئیمان: سنگ ته‌نگی و عه‌قڵ داخراوی, ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ئه‌م نیشانه‌یه‌یان تێدایه هه‌میشه توڕه‌ن توانایان نی یه كه به‌ره‌نگاری كێشه‌كان ببێته‌وه كه توشی ده‌بن, وه‌كاتێك كه كێشه‌یه‌ك دێته پێشی بێ ئارامه‌و هیچ كات لێبورده نی یه و وا هه‌ست ده‌كات كه هه‌موو دونیای داوه به‌كۆڵی خۆیدا , پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له پێناسه‌ی ئیماندا ده‌فه‌رمووێت : ( الإیمان : الصبر والسماحة) السلسله الصحیحة رقم (554 ، 2/86 ) .. واته : (ئیمان و باوه‌ڕ بریتی یه له ئارامگرتن و لێبورده‌یی ) , وه پێناسه‌ی مسوڵمانان ئه‌كات ده‌فه‌رموێ : ( یألف ویؤلف ولا خیر فیمن لا یألف ولا یؤلف ) السلسلة الصحیحة رقم (427). واته : (هۆگری خه‌ڵك بن و خه‌ڵكیش هۆگرتان بێت چونكه چاكه له‌و كه‌سه‌دا نی یه كه هۆگری خه‌ڵك نه‌بێ و خه‌ڵك هۆگری نه‌بێ )
نیشانه‌یه‌كی تر : كارێگه‌ر نه‌بونی ئایه‌ته‌كانی قورئان له‌سه‌ر كه‌سه‌كه , چونكه هه‌ركه‌سێك كه دڵی ڕه‌ش بوو به‌هۆی تاوانه‌وه وای لێدێت كاتێك گوێبیستی ئایه‌ته‌كانی قورئان ئه‌بێت هیچ كاریگه‌ری لێناكات وه گوێ ناداته ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه خوای گه‌وره داویه‌تی به مسوڵمانان و وه ترسی ئه‌و سزایانه‌ی نه‌بێ كه خوای گه‌وره دایناوه بۆ بێ باوه‌ڕان , ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م ڕه‌وشته‌ی هه‌بێت كاتێك گه گوێبیستی قورئان یاخود قسه‌ی ڕاست و ووتاری زانایه‌ك ده‌بێت هه‌ست به بێزاری بێ تاقه‌تی ده‌كه‌ن.
نیشانه‌یه‌كی تر: بێ ئاگا بوونه له یادی خودا و نه‌كردنی نزا (دوعا) یه : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان لاواز ده‌بێت كاتێك ده‌یانه‌ێت نزا بكه‌ن ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نوه و هه‌ندێكی كه نزا ده‌كه‌ن و به خێرای ده‌ستیان نزم ده‌كه‌نه‌وه و ده‌چنه‌وه سه‌ر كاره دونیایه‌كانیان , وه زۆر به‌كه‌می یادی خودا ده‌كه‌ن , وه‌ك خوای گه‌وره پێناسه‌ی دوڕوه‌كان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : (ولا یذكرون الله إلا قلیلاً ) النساء (142). واته: (یادی خودا ناكه‌ن ته‌ها به‌كه‌می نه‌بێت) یاخود هه‌تاكو كێشه‌یه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت یادی خودایان نی یه .
نیشانه‌یه‌كی تری لاوازی ئیمان: كاتێك كه یه‌كێك ڕه‌فتارێكی ناشرین ئه‌نجام ده‌دات به ئاینی ئیسلام و ڕێبازه‌كه‌ی هیچ كاریگه‌ری تێناكات و پێی ناخۆش نی یه , وه هیچ كات هه‌وڵی ئه‌وه نادات كه فه‌رمان بكات به چاكه و ڕێگری بكات له خراپه, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت ئه‌و دڵانه‌ی توشی ئه‌م جۆره لاوازی یه ده‌بن نیشانه‌ی ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵی دروست ده‌بێت , كه خوای گه‌وره په‌نامان بدات چونكه هه‌ر دڵێك نیشانه‌ی ڕه‌شی له‌سه‌ربێ هیچ ڕوناكی له دڵیدا نامێنێت.
یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی لاوازی ئیمان: حه‌زكردن به خۆبردنه پێشه‌وه و خۆده‌رخستن, كه ئه‌مه‌ش سێ جۆره:
- حه‌زكرنه به سه‌رۆكایه‌تی و لێپرسراوێتی بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی لێ هه‌بێت و بزانێت كه ئه‌م كاره لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی دوای تێدایه, پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( إنكم ستحرصون على الإمارة وستكون ندامة یوم القیامة فنعم المرضعة وبئس الفاطمة ) ( قوله : نعم المرضعة أی أولها لأن معها المال والجاه واللذات ، وقوله : بئس الفاطمة أی: آخرها لأن معه القتل والعزل والمطالبة بالتبعات یوم القیامة ) رواه البخاری رقم (6729). واته: ( ئێوه حه‌ز ئه‌كه‌ن و داوای ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی په‌شیمانی له ڕۆژی دوایدا باشیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه شتان لێده‌ست ده‌كه‌وێت و به‌ڵام خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه لێتان ئه‌بڕێته‌وه و ته‌واو ئه‌بێت) وه به‌وته‌ی خۆی (باشیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه شتان ده‌ست ده‌كه‌وێت له ماڵی دونیای تام و چێژی كاتی به‌ڵام خراپیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆتای دێت و لێتان ئه‌بڕێته‌وه واته كۆتاییه‌كه‌ی به‌كوشتن و لابردنه له پله پایه‌و لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی دوای له پێشه) وه ده‌شی فه‌رموو: (إن شئتم أنبأتكم عن الإمارة وما هي ، أولها ملامة ، وثانيها ندامة ، وثالثها عذاب يوم القيامة إلا من عدل ) رواه الطبراني في الكبير (18/72 ) وهو في صحيح الجامع (1420) . واته ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی كردن كه ئه‌مه‌یه : یه‌كه‌مه‌كه‌ی لۆمه‌كردن و تاوانكردنه , دووه‌مه‌كه‌ی په‌شیمانی یه , سێهه‌مه‌كه‌شی سزای سه‌ختی ڕۆژی دوایی یه ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه دادپه‌روه‌رن ) , به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌ڵسا به‌ئه‌نجامدانی كاری سه‌رشانی خۆی و دادپه‌روه‌ر بوو , وه‌كه‌سی تر نه‌بێت كه له‌و شیاوتر بن ئه‌وا كارێكی زۆر باشی كردووه و پاداشتی له لای خوای گه‌وره هه‌یه وه ڕێگه‌شی پێدراوه كه داوای ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تی بكات وه‌ك چۆن حه‌زره‌تی (یوسف) علیه السلام داوای كرد . به‌ڵام زۆر جار گرتنه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه خۆی ده‌ربخات و خۆی بسه‌پێنێ به سه‌ر خه‌ڵكانی خاوه‌ن ماف‌دا .
حه‌زكردنه به سنگبردنه پێشه‌وه و زاڵكردنی قسه‌ی خۆی به‌سه‌ر قسه‌ی خه‌ڵكی تردا , وه گوێنه‌گرتن له ڕاز و نیازی خه‌ڵكانی تر , كه ئه‌م جۆره كاره پێغه‌مبه‌ری خودا به جه‌نگ وه‌سفی ئه‌كات و ده‌فه‌رموێت : (اتقوا هذه المذابح - يعني المحاريب - ) رواه البیهقي (2/439) وهو فی صحیح الجامع (120) . واته : (خۆتان بپارێزن له‌و شوێنی سه‌ربڕینه –واته شوێنی جه‌نگه-) ,
حه‌زكردنه به‌وه‌ی كه كاتێك ده‌چێته كۆڕ‌و كۆمه‌ڵكه‌وه خه‌ڵكی له‌به‌ری هه‌ڵسن و ده‌ستیان به‌سنگه‌وه بۆ بگرن , پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت : (من سره أن يمثل } أي ينتصف ويقوم { له عباد الله قياماً فليتبوأ بيتاً من النار ) رواه البخاري في الأدب المفرد (977) انظر السلة الصحيحة (357) . واته : (هه‌كه‌سێك پێ ی خۆشبێت و حه‌زبكات كاتێك ده‌چێته ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی خه‌ڵكیه‌وه له‌به‌ر هه‌ڵبسن , ئه‌وا با شوێنێك بۆ خۆی ئاماده بكات له دۆزه‌خدا )
وه‌جارێكیان معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان كه خه‌لیفه‌ی ووڵات بوو چوو بۆلای إبن زبیر و إبن عامر (ڕه‌زای خودا له هه‌موویان بێت) كاتێك كه معاویه‌یان بینی , إبن عامر هه‌ڵسایه سه‌رپێ به‌ڵام إبن زبیر هه‌ڵنه‌سا , به‌ڵام معاویه ده‌فه‌رموێت ئه‌ی عامر دابنیشه سوێند به خودا من گوێم لێ بوو كه پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌یفه‌رموو:(هه‌ركه‌سێك حه‌زبكات خه‌ڵكی له‌به‌ری هه‌ڵسن ئه‌وا با شوێنی خۆی خۆش بكات له دۆزه‌خدا ) , بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و جۆره لوت به‌رزی و خۆبه‌گه‌وره زانینه چه‌ند گوناهێكی خراپه و چه‌ندین جار پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئاگاداری هاوه‌ڵانی و ئێمه‌شی كردۆته‌وه , وه چه‌ندین جۆر كه‌س هه‌ن كه هه‌تاكو ئێستا ئه‌و ڕه‌فتاره ناشرینه‌یان تێدایه بۆ نمونه هه‌نێك كه‌س هه‌ن كاتێك كه له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵێك دانیشتوون و كاتێك كه شتێك ده‌هێنرێت به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت بۆنمنه ئاو ده‌هێنرێت كه له لای ڕاسته‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سونه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌نجام بده‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی كه توشی ئه‌و نه‌خۆشی لوتبه‌رزی یه بووبێ پێی ناخۆشه حه‌زده‌كات له لای خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات . یاخو حه‌زی به‌وه هه‌یه كاتێك چووه كۆڕ و كۆمه‌ڵێكه‌وه كه‌سێك له‌به‌ری هه‌ڵسێت بچێته شوێنه‌كه‌ی دابنیشێت , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) رێگری ئه‌م كاره ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت : ( لا یقیم الرجل الرجل من مجلسه ثم یجلس فیه ) رواه البخاری فتح (11/62) , واته :(با هیچ كه‌سێك كه‌سێكی تر هه‌ڵنه‌سێنێت و له شوێنه‌كه‌ی دابنیشێت )
یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی لاوازی ئیمان و باوه‌ڕ : به‌غیلی و چاوچنۆكی و ڕه‌زیلی یه , خوای گه‌وره پێناسه‌ی ئه‌نصاره‌كان ده‌كات كاتێك كه كۆچكه‌ره‌كانی مه‌كه هاتنه مه‌دینه‌وه و ده‌فه‌رموێت : ( ويؤثرون على أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة) , واته (ئه‌و شتانه‌یان ئه‌به‌خشی كه خۆشه‌ویستبوولایان هه‌تا ئه‌گه‌ر زۆریش پێوستیان پێبوایه) وه دیاریشی كردووه كه سه‌رفراز و ڕزگاربووی دونیا‌و قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌غیلی و ڕه‌زیلی له دڵی خۆیاندا ده‌رده‌كه‌ن , چونكه لاوازی بیر‌و باوه‌ڕ ده‌بێته هۆی دروستكردنی به‌غیلی و ڕه‌زیلی , پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : (لا يجتمع الشح والإيمان في قلب عبد أبداً ) رواه النسائي : المجتبي (6/13) وهو في صحیح الجامع (2678) . واته: (كۆنابێته‌وه چاوچنۆكی و ئیمان له‌دڵی به‌نده‌یه‌كدا هه‌رگیز ) , وه سامناكی و زیانی چاوچنۆكی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت : ( إیاكم والشح فإنما هلك من كان قبلكم بالشح ، أمرهم بالبخل فبخلوا وأمرهم بالقطيعة فقطعوا وأمرهم بالفجور ففجروا ) رواه أبو داود (2/324) وهو فی صحیح الجامع رقم (2678) . واته ( ئاگاداربن له چاوچنۆكی چونكه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پێش ئێوه به‌هۆی چاوچنۆكی یه‌وه له‌ناو چوون ,وه فه‌رمانی پێ ئه‌كردن به به‌غیلی ئه‌وانیش به‌غیل ئه‌بوون , فه‌رمانی پێ ئه‌كردن كه په‌یوه‌ندی یه خزمایه‌تیه‌كان ببچڕێنن ئه‌وانیش بچڕاندیان , فه‌رمانیشی پێكردن به خراپه‌كاری و ئه‌وانیش كردیان), هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوچنۆكن هیچ شتێك له به‌ر خاتری خودا نابه‌خشن هه‌تاكو ئه‌گه‌ر بڵێن كه‌سێكی مسوڵمان پێویستی به‌یارمه‌تی تۆ هه‌یه ئه‌و هیچ كاری تێناكات و یارمه‌تی نادات , خوای گه‌وره باسیان ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: (ها أنتم هؤلاء تدعون لتنفقوا في سبيل الله فمنكم من يبخل ومن يبخل فإنما عن نفسه والله الغني وأنتم الفقراء وإن تتولوا يستبدل قوماً غيركم ثم لا يكونوا أمثالكم) سورة محمد (38). واته: (ئائێوه ئه‌و قه‌وم و نه‌ته‌وه‌یه‌بوون كه بانگه‌وازتان ئه‌كر كه شت ئه‌به‌خشن له پێناوی خودا , به‌ڵام تێتاندا هه‌یه كه به‌خیلی و چاوچنۆكی ئه‌كات كه ئه‌وه‌ش زیانی بۆ خۆی هه‌یه خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئێوه‌ش فه‌قیرو هه‌ژارن, وه‌ئه‌گه‌ر پشتان له خوا هه‌ڵكرد ئه‌وا خوای گه‌وره ئێوه له‌ناوده‌بات و ده‌تان گۆڕێت به قه‌ومێك كه وه‌كو ئێوه نه‌بن )
نیشانه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ شتانێك بڵێت كه خۆی ئه‌نجامی نه‌دات , وای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (يا أيها الذين آمنوا لم تقولون ما لا تفعلون ، كبر مقتاً عند الله أن تقولوا ما لا تفعلون ) الصف (2،3) . واته : (ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتانێك ده‌ڵێن كه خۆتان ئه‌نجامی ناده‌ن , خوای گه‌وره زۆری پێناخۆشه‌و زۆر توڕه ده‌بێت كه شتانێك بڵێن كه خۆتان ئه‌نجامی نه‌ده‌ن ) , گومان له‌وه‌دا نی یه كه ئه‌م جۆره خوڕه‌وشته كاری دووڕوه‌كانه وه خاوه‌نه‌كه‌ی له ڕۆژی دوایدا له خه‌ڵكانی ناو ئاگری دۆزه‌خه , وه له ژیانی دونیاشدا ئه‌و جۆره كه‌سانه خۆشه‌ویست نابن و خه‌ڵكی به سوك سه‌یریان ده‌كه‌ن .
یه‌كێكی تر له نیشانه‌كانی لاوازبوونی باوه‌ڕو ئیمان ئه‌وه‌یه كه حه‌ز بكات یاخود خۆشحاڵ بێت كاتێك كه مسوڵمانێك توشی كێشه‌یه‌ك بێت یان نیعمه‌تێكی خودا هه‌بێت و پاشان له‌ده‌ستی بدات , كه ئه‌م جۆره‌ش نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ به‌خیلی چونكه خاوه‌نه‌كه‌ی حه‌ز ده‌كات مسوڵمانان ئه‌و شتانه‌یان نه‌بێت كه ئه‌میش نیه‌تی .
نیشانه‌یه‌كی تر : سه‌یر كردنی كاره‌كان ته‌نها له ڕووی خراپه‌كه‌یه‌وه و چاونوقاندن له شته گومانلێكراوه‌كان (مكروهات) , هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كاتێك كارێك ئه‌نجام ده‌دات ته‌نها سه‌یری ئه‌وه‌ده‌كات ئایا ئه‌و كاری ئه‌و ده‌یكات حه‌رامه یان نا ؟ بێ وه‌ی هیچ گوێ بداته ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره قازانجی هه‌یه بۆ خه‌ڵكی یان نا , وه هه‌ندێك جار ده‌ڵێت ئایا ئه‌م كاره‌ی من ده‌یكه‌م مه‌كرووهه یان نا ؟ له‌م جۆره شتانه كه ڕۆژێك له ڕۆژان دێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته حه‌رامه‌وه , پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارمان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : ( من وقع فی الشبهات وقع فی الحرام ... ) الحدیث في الصحیحین واللفظ لمسلم رقم (1599), واته: (هه‌ركه‌سێك كه‌وته ناو شته گومان لێكراوه‌كانه‌وه ئه‌وا كه‌وتۆته حه‌رامه‌وه ) , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كاتێك كه پێیان ئه‌ووترێت ئه‌و كاره مه‌كه گوناهه , ئه‌و ده‌ڵێت ئایا گوناهه‌كه‌ی زۆره یان كه‌مه ؟! ئان سزاكه‌ی سه‌خته له‌ڕۆژی دوایدا یان نا؟! وه‌نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش ئه‌وانه‌یه كه خۆیان له شبوهات و گوناهه‌كان ناپارێزن تاكو وایان لێدێت كه ترسی خودا له دڵیان‌دا كاڵبێته‌وه و گوناهی زۆر گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌ن , یان هه‌ندێكیان كاتێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكین كار‌و كرده‌وه‌یان جوانه به‌ڵام كاتێك ته‌نها ده‌بن هه‌رچی كاری قه‌ده‌غه‌كراو حه‌رام هه‌یه ده‌یكه‌ن ! بۆیه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموێـت : (لأعلمن أقواماً من أمتي يأتون يوم القيامة بحسنات أمثال جبال تهامة بيضاً ، فيجعلها الله عز وجل هباء منثوراً ) قال ثوبان : يا رسول الله صفهم لنا ، جلهم لنا ، أن لا نكون منهم ونحن لا نعلم قال : ( أما أنهم إخوانكم ومن جلدتكم ويأخذون من الليل كما تأخذون ولكنهم أقوام إذا خلو بمحارم الله انتهكوها ) رواه ابن ماجة رقم (4245) قال في الزوائد إسناده صحيح ورجاله ثقات وهو في صحيح الجامع (5028) . واته : ( هه‌نێك قه‌وم له ئومه‌ته‌كه‌ی من له ڕۆژی دوایدا دێنه به‌رده‌می خوای گه‌وره به كاری چاكه‌وه كه به‌قه‌د (شاخی توهامه) ده‌بێت , به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موو كاره‌كانیان به بادا ده‌بات و وه‌ری ناگرێت ! سه‌وبان ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌سفاین بكه بۆمان بۆمان ڕوونكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌وان نه‌بین و خۆمان نه‌زانین , ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌ڵكو ئه‌وان برای ئێوه‌ن و له ڕه‌گه‌زی ئێوه‌شن , ئه‌و كارانه‌ی كه ئێوه به‌شه‌و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وانیش ده‌یكه‌ن (مه‌به‌ستی شه‌ونوێژو به‌ندایه‌تی بوو ) به‌ڵام قه‌ومێكن كاتێك كه حه‌رامێك دێته به‌رده‌ستیان و كه‌س ئاگای لێنی یه ئه‌وان حه‌رامه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن . ته‌نها هۆكاریش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیمانی لاواز بووه و سه‌یری كاره‌كانی ناكات و لێپرسینه‌وه‌ی خۆی ناكات وه‌كو چۆن ئیمامی عومه‌ر فه‌رموویه‌تی (له‌خۆتان بپرسنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی لێتان بپرسنه‌وه ) , وه ابن مه‌سعود پێناسه‌ی مسوڵمانان و دووڕوه‌كان ده‌كات و ده‌فه‌روێت: ( إن المؤمن يرى ذنوبه كأنه قاعد تحت جبل يخاف أن يقع عليه ، وإن الفاجر يرى ذنوبه كذباب مر على أنفه فقال به هكذا ) أي دفعه بيده . رواه البخاري فتح فتح (11/102) ، وانظر تغليق التعليق (5/136) المكتب الإسلامي. واته : ( مرۆڤی مسوڵمان كاتێك گوناهه‌كانی خۆی ده‌بینێت واهه‌ست ده‌كات كه له ژێر شاخێكدایه و ده‌ترسێت كه شاخه‌كه بكه‌وێت به‌سه‌ریدا , به‌لآم گوناهه‌كاره‌كان كاتێك كه گوناهه‌كانی خۆیان ده‌بینن وه‌ك ئه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن كه مێشێك نوسابێت به لوتیه‌وه پاشان بڕوات و لایبه‌رێت ) واته به‌ده‌ستی لێی بدات .
نیشانه‌یه‌كی تری لاوازی ئیمان : به‌كه‌مزانین و به‌سوك سه‌یر كردنی كاری چاكه‌یه , گوێنه‌دانه چاكه بچوكه‌كان , ئیمام احمد ده‌گێڕێته‌وه كه أبي جري الهجيمي قال : أتيت رسول الله (صلی الله علیه وسلم) ، فقلت يا رسول الله ؟ إنا قوم من أهل البادية فعلمنا شيئاً ينفعنا الله تبارك وتعالى به فقال : ( لا تحقرن من المعروف شيئاً ولو أن تفرغ من دلوك في إنا‌ء المستقي ، ولو أن تكلم أخاك ووجهك إليه منبسطاً ) مسند أحمد (5/63) وهو في السلسلة الصحيحة (1352), واته : چوومه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا و پێم ووت : ئێمه كه خه‌ڵكی ده‌شتین (لادێ) شتێكمان فێر بكه كه خوای گه‌وره سودمان پێبگه‌یه‌نێت به‌هۆیه‌وه , ئه‌ویش فه‌رمووی : هه‌رگیز به‌چاوی سوك و كه‌م سه‌یری كاری باشه مه‌كه هه‌تا ئه‌گه‌ر دۆلكه‌یه‌ك ئاو بده‌یت به كه‌سێك كه پێویستی پێیه‌تی یان كاتێك كه هاوڕێیه‌كی مسوڵمانت ئه‌بینی به‌ڕویه‌كی گه‌شه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌یت ) , كه‌واته قسه‌كردنیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌ڕویه‌كی كراوه و ڕوخۆشیه‌وه بۆخۆی كارێكی باشه , هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر سه‌یری كرده‌وه‌كه بكه‌ین له ڕواڵه‌تدا كارێكی بچوكه به‌ڵام هه‌رگیز به‌كه‌می مه‌زانه , یان كاتێك ده‌چیته مزگه‌وت پاكی بكه‌یته‌وه ئه‌ڤه‌ر لابردنی گه‌ڵایه‌كی وه‌ریوه‌وه بێت له‌وانه‌یه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێت خۆشبێت , ئه‌ی نه‌مان بیستووه كه پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) خودا فه‌رموویه‌تی: (مر رجل بغصن شجرة على ظهر طريق فقال : والله لأنحين هذا عن المسلمين لا يؤذيهم فأًدخل الجنة ) رواه مسلم رقم (1914) . واته : پیاوێك به‌ڕێگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕی بینی كه لقه‌دارێك شڕبۆته‌وه سه‌ر ڕێگه‌كه , بۆیه ووتی : سوێند به‌خودا ده‌بێت ئه‌م ئازاره له‌سه‌ر مسوڵمانان ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو‌و
هاووڕێی بەڕێزم xamnak دەستە کانت خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتانە
هەر شاد بیت بەڕێزەکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه