.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه








كوڕان بۆ ماكیاژ دەكەن و كچان چۆن لەمە دەڕوانن
ئەوەی باوە و زانراوە ئەوەیە تەنیا ئافرەت كەرەستەكانی ماكیاژ بەكار دێنێ، جا ژن بێ یا كچ، نەبۆتە باو كوڕان ماكیاژ بكەن بەتایبەتیش، سووراو و سپیاو، پیاو بە گشتی بایەخ بە رێكپۆشی و جۆر و مۆدیل و رەنگی جل و بەرگ و ستایلی داهێنانی قژیان دەدەن، بەڵام ئەمڕۆ تێبینی رووخساری گەنجانی ئەم سەردەمەمان بدەی، بەتایبەتی ئەوانەی لە پەیمانگا و زانكۆن دەبینی بەشێكی زۆریان، كەم و زۆر دەمووچاویان ماكیاژ كردووە، ئەمە بۆتە دیاردە و تەنانەت لە بازاڕدا لەو دوكانانەی كە كەرەستەكانی جوانكاری و بۆن و بەرامەش دەفرۆشت، سووراو سپیاوی كوڕان هەیە و فرۆشییەكی باشیشیان هەیە، تۆ بڵێی كچان حەز بەوە بكەن؟ بۆ ئەم جۆرە كوڕانە ماكیاژ دەكەن، ئایا ئەو كوڕانە كە سووراو سپیاو بەكاردێنن چ پاساوێكیان هەیە؟
لە یەكێ لە راڕەوەكانی ناو كۆلێژی ئابووری بووین كە رووخساری دوو قوتابی كوڕ تەنكە سووراوێكیان لە دەمووچاوی خۆیاندا بوو، سەرنجیان راكێشاین.... بەهۆی هاوكاری یەك دوو قوتابی هاوڕێمان توانیمان یەك دوو كچە قوتابی ئەو كۆلێژە لەسەر ئەم بابەتە بدوێنین.
سەرەتا خاتوو (چیا مەحمود) پێی وابوو كە بەشێكی زۆری قوتابیانی زانكۆ (كوڕەكان) بەشێوەیەكی بەردەوام و تا رادەیەك سەرنجراكێش دەمووچاویان ماكیاژ دەكەن و لێویشیان یان سوور یا پەمەییەكی كاڵ و سووك دەكەن بە جۆرێك وەك ئەوەی سروشتی بێت وەها خۆیان نیشان دەدەن، خاتوو (چیا) دەڵێ:
من كوڕە قوتابی دەناسم، نینۆكی پەنجە بچووكی دەستیشی بەرەنگێكی زیوینی كاڵ و تۆزێكیش چاوی رەش دەكات، پێشی شەرم نییە و دەشزانێ كەئێمە دەزانین سووراوی كردووە....
هەر لەوێ خاتوو (گەشاو عەبدولواحید) یش جەختی لەسەر هەمان بابەت كردەوە و گوتی:
هەر لە پۆلەكەی خۆمان چوار تا پێنج كوڕ هەن ماكیاژ دەكەن و ناشیشارنەوە، هەندێ كوڕم بینیووە ملوانكەی زێڕ لە مل دەكەن و تۆزێك پۆدرەش لە روومەتەكانییان دەدەن و ئەوە قژیشیان بە جۆرەها جەلی تەسریحە دەكەن.....
هەروەها خاتوو (بنار سەعید) كە قوتابی قۆناغی چوارە دەڵێ: ئەوە هەر شتێكی زۆر زۆر ئاساییە، ئێستا بڕۆ بازاڕ لای ئەو دوكانانەی كە كەرەستەكانی جوانكاری و ماكیاژ دەفرۆشن، زۆر ئاساییە كە كەرەستەكانی ماكیاژی كوڕان دەفرۆشن و جۆرەها ماركەشیان هەیە.
ماكیاژكردنی كوڕان لە نێو رەتكردنەوە و
قبوڵ كردنی كچاندا
كۆلیژی ئابووریمان بەجێ هێشت و چووینە پەیمانگەی تەكنیكی و لەوێ لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ كچان چۆن دەڕواننە ماكیاژكردنی كوڕان خاتوو (داستان وەهاب) بەمشێوەیە رای خۆی بۆ دەربڕین و گوتی: قەیدی چییە ئەگەر كوڕێك برۆی خۆی هەڵبگرێ و ماكیاژێكی تەنك بكات، خۆ ئەوە رووخساری جوانتر و گەشاوەتر دەكات، بڕواش ناكەم شتێكی عەیبدار بێت، بەڵكو بە بڕوای من زۆربەی كچانیش حەز دەكەن كوڕ جوان بێت و زیاتر و زۆرتر بایەخ بە خۆیان بدەن......
خاتوو (شایی جەماڵ) یش بە هەمان شێوە پێی شتێكی سروشتی بوو كە كوڕ تەنكە سووراوێك لێبدات و هیچ خەوشێكیش لەوەدا نابینێ، بە پێچەوانەی ئەم رایانە، خاتوو (وەنەوشە) پێی وابوو، شتێكی نابەجێیە كوڕ ماكیاژ بكات ئەو دەیگوت: ئاخر كوڕ و ماكیاژیان گوتووە؟
بەراستی پێم شتێی ناڕەوا و نابەجێیە و هیچ كەیفم بەو كوڕە نایەت كە ماكیاژی كردبێ، تەنانەت ئەگەر زۆر كەم و تەنكیش بێت، ماكیاژ كاری كوڕان نییە و بۆ ئەوانیش نییە، ئاساییە كوڕ بایەخ بەشێوە و مۆدیلەكانی جلوبەرگ و قژ بدات بەڵام ئەی لێوسووركردن و چاو رەشكردن و برۆكردن بۆچی، كە بەشێكی زۆری كوڕانی ئەمڕۆ برۆی خۆیان دەكەن.
هەروەها خاتوو سازگاریش هەمان رای هەبوو و گوتی: رقی دنیام لەو كوڕەیە كە برۆی خۆی كردبێ و گۆنای بەداو هەڵگرتبێ، بەداخەوە كەمیش نین ئەو كوڕانەی برۆیان دەكەن و داو لێدەدەن، ماكیاژ تایبەتمەندییەكی مێینانەیە، نازانم بۆچی كوڕان لەم سەردەمەماندا روویان لەم شتە كردووە.....
چووینە ناو قەیسەری هەولێر بۆ ئەوەی بزانین ئاخۆ راستە دوكاندارەكانی فرۆشتنی كەلوپەلەكانی ماكیاژ ئەو جۆرە ماكیاژانەی كە بە هی كوڕان ناسراون دەفرۆشن، بۆ ئەم مەبەستە چووینە لای خاوەنی دوكانی رێژنە كە ناوی (ئیسماعیل پیربال)ەو ئەویش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە بەڵێ كەرەستەی ماكیاژی كوڕان لە بازاڕدا هەیە و ئەوانیش دەیفرۆشن، لەم بارەیەوە گوتی: كەرەستەكانی ماكیاژی كوڕان لە هی كچان و ژنان جیاوازن ، زۆر تۆخ و زەق نین، بەڵكو كاڵن و بە زۆریش سیحرین، واتە ناسڕدرێنەوە، نرخەكانیشیان بە گوێرەی ماركەكانیانە، سووراوی لێومان هەیە نرخەكەی(10) دۆلارە و كڕیاری خۆی هەیە، جۆرەها پۆدرەشمان هەیە كە نرخیان لە دۆلارێك بۆ پانزە دۆلار دەبێ.
بێگومان فرۆشتنی كەرەستەكانی ماكیاژی ژنان زیاترە لە هی كوڕان و پیاوان، بەڵام فرۆشتنی ئەوانیش كەم نییە، ئەوەی كــــــــە دێ داواشی دەكات بەشێوەیەكی زۆر ئاسایی و سروشتی تـــــــــەماشای دەكەین وەك ئەوەی كەرەستەیەكی ئاسایی بكڕێت و چ خەوشێكی لێ نابینم، زۆربەی دوكاندارانی فرۆشتنی ماكیاژ و كەرەستەكانی جوانكاری، كەرەستە جوانكارییەكانی پیاوانیش دەفرۆشن، كاكە ئیدی ئەو سەردەمە و ژیان لە گۆڕاندایە و هەر سەردەمێك مۆدیلی خۆی هەیە، بەڵام كۆمەڵگا ئەمە چەند قبوڵ دەكات ئەوە مەسەلەیەكی ترە.
لهسهر هێڵ نییه



dest xosh bét minysh guhar le guwéchky xo dekem cunke mudéle


لهسهر هێڵ نییه


سوپاس بۆ تۆ
لهسهر هێڵ نییه


dast xosh barasti shteki saera ganjkanman ham u roshanberi xoyan la taqled krdni kchana aben nawa baray mn shteki zor na asaea zor badaxawa ganjkanman lerash zor shti 7aebdar aposhn wako gwara la gwe krdn u bro lat krdn u talqa la damochawya adan ema xawani kaltorekin rasta abe baraw peshi barin balam lam rwangawa na xoman bxena qalbi afratawa

لهسهر هێڵ نییه