❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و ؛؛؛؛

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-03 06:19:38

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و ؛؛؛؛

په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و ڕۆڵى له‌ پێگه‌یاندنى به‌هره‌ى منداڵان ؛

سروشتى شێوازى رۆشنبیرى كۆمه‌ڵێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى منداڵ ده‌كات بۆ بیر كردنه‌وه‌ى داهێنان و گوزارشتى هونه‌رى ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دیارده‌ى مادى و چالاكى و روداوى رۆژانه‌وه‌ شێوازى ژیان و كاریگه‌ریه‌ پێناسیه‌كان كه‌منداڵ له‌نێوانیان تێدا ده‌په‌رێ و  له‌گه‌لیان هه‌ڵده‌قولێ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لى فێر بوون و مه‌شق كردن و رۆشنبیر كردن كه‌منداڵ له‌ناوه‌ چوارچێوه‌كه‌ى دا ده‌ژیت، هه‌مووى كار له‌سه‌ر جولاندنى پادشاى داهێنان ده‌كات و وزه‌ى ئه‌ندێشه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌رێگه‌ى دا كه‌سایه‌تیه‌كى داهێنانى نمونه‌یی په‌یدا ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌مه‌، ئه‌وه‌ى له‌به‌شى مه‌شق كردنى منداڵى پێش قوتابخانى كارده‌كات ده‌بێت هه‌موو ئه‌و فه‌یزانه‌ بزانێت كه‌منداڵ له‌نێوانیان دا تێده‌په‌رێ ، ئه‌م فه‌یزانه‌شى ئه‌وه‌ن كه‌پێیان ده‌لێن (( راده‌كانى په‌ره‌پێدان )) و راده‌ى په‌ره‌پێدان په‌لگه‌یه‌كه‌ بۆ زانینى تواناى هونه‌رى منداڵ له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانى ته‌مه‌نیه‌وه‌ ، به‌لام ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ى كۆتایی نیه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك منداڵ راده‌ى زانینى له‌منداڵانى تر زیاتره‌ ، وه‌هه‌ندێكیشیان راده‌ى زانینى له‌وانى تر كه‌متره‌ . بۆیه‌ (( راده‌كانى په‌ره‌پێدان )) زانیارى ده‌داته‌ مامۆستاكه‌ بتوانێت جیاوازى بكات له‌ نێوان منداڵه‌كان و تواناكانیان له‌كاره‌ هونه‌ریه‌كانى پێش قوتابخانى .
زۆر له‌توێژینه‌روه‌ پسپۆره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌كاریگه‌رى فاكته‌ره‌ رۆشنبیریه‌كان له‌سه‌ر پێگه‌یاندى منداڵ ئاماده‌بوونیان بۆ بیر كردنه‌وه‌ و گوزارشتى داهێنان زۆره‌ ، هه‌روه‌كو كاریگه‌ریشى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى گوزارشتى هونه‌رى ، ئه‌مه‌شى خۆى له‌و بابه‌تانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌منداڵ دایه‌هێنێ و گوزارشتى لێ ده‌كات ، هه‌روه‌ها له‌و هێماو سیمبوڵانه‌ى دروستى ده‌كات .. به‌لكو له‌و شێوازه‌ش كه‌ گوزارشت له‌بابه‌ت و هێماكان ده‌كه‌ن . بۆیه‌ زۆربه‌ى شێوازى گوزارشتى هونه‌رى له‌لایه‌ن منداڵ یاخود هونه‌رمه‌ند ، رۆشه‌نبیر زۆر كارى گه‌رى هه‌یه‌ .
شێوازى په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى رۆلێكى گرینگى هه‌یه‌ له‌سه‌ر منداڵی ساغ .
زۆربه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ سایكلۆجیه‌كان كه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى منداڵ ودایك باوك ئه‌نجام داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى پۆزه‌تیفانه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان مامه‌له‌ى دایك وباوك و شێوازى بیركردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر تواناى داهێنان و هونه‌رى . منداڵه‌كانیان ، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ ڕاست بێت ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مامه‌له‌كه‌ خه‌راپ بێت ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ نیگاتیڤ ده‌بێت وكاریگه‌رى نیگاتیڤیشى ده‌بیێت له‌سه‌رداهێنانى منداڵ واته‌ مامه‌ڵه‌‌ى توندىدایك وباوك وزورداریان پاڵه‌پستۆیه‌كى گه‌وره‌ده‌كات سه‌رمنداڵ كه‌نابێته‌هانده‌ركه‌گوزارشت له‌تواناكانیان وئاماده‌بوونیان بكه‌ن به‌لكوبه‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌مووپنجه‌ره‌كانیان لێ داده‌خات به‌مه‌شىئاستى روشنبیرىكه‌سى وكارله‌پێشتره‌ له‌بونیاتنانى ساغى منداڵ چونكه‌به‌م هۆشه‌داهێنه‌ره‌ ڕوخسارى منداڵى ته‌واوده‌بێت ، ئه‌مه‌شى به‌پێگه‌یشتنى كه‌ش وهه‌واىخێزانى وبونى نموونه‌ وگرنگى پێدان، كه‌ ده‌بێته‌مایه‌ى گه‌شه‌پێدانى به‌هره‌كانیان
په‌روه‌رده‌ى هونه‌ریش یه‌كێكه‌ له‌ رێگاكانى ده‌ركه‌وتنىشێوازى منداڵ وجیابوونه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى، چونكه‌رێگایان پێ ده‌دات كه‌وا گوزارشت له‌خوًیان بكه‌ن ، وله‌رێگاىئه‌م گوزارشته‌وه‌ بۆتوێژینه‌رانده‌رده‌كه‌وێت كه‌چ مندالێك ساغه‌له‌رۆى سایكولوژیه‌وه‌و كامه‌یان له‌ناوكۆمه‌ڵگادا تێكه‌له‌ ، وئه‌م منداڵه‌ كۆشه‌گیره‌ یاخود تاكه‌ به‌ده‌ركه‌وتنێك ده‌ژمێردرێ له‌دیارده‌ى منداڵه‌كه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌رێگاى وێنه‌كێشانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى چونكه‌ له‌ زیاده‌ روێشتى به‌دیار ده‌كه‌وێ چ په‌یوه‌ندیك هه‌یه‌ له‌نێوان منداڵ خێزانه‌كه‌ى . هه‌روه‌ها شێوازى په‌روه‌رده‌كردن له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێنێت .
له‌م خاله‌وه‌ رۆلى په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى له‌بونیاتنانى كه‌سایه‌تى منداڵه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت (له‌پێش قوتابخانه‌) چونكه‌ په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى شێوازێكه‌ له‌شێوازه‌كانى سیاسه‌ت و پیلان دانان بۆ په‌روه‌رده‌ى منداڵان چونكه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ خاله‌كانى كه‌سایه‌تیه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت و رێگاشى بۆ چۆنیه‌تى تیر كردنیان رون ده‌بێته‌وه‌ .. ئه‌لێره‌ش ده‌توانرێ هه‌سته‌كانى پر بكرێ له‌ دوو ووشه‌ى نه‌ته‌وه‌یی له‌پال ئه‌وه‌شدا ڕێچكه‌یه‌كى زانستیه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنى دیارده‌ى نه‌خۆشى ده‌رونى و چاره‌سه‌ر كردنى .


                                                                                                 وه‌رگیراو...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-03 06:55:47

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

Re: په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و ؛؛؛؛

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئـــــــه‌زیزم
به‌هیوای به‌رده‌وامیت باخه‌وان گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-03 09:50:34

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: په‌روه‌رده‌ى هونه‌رى و ؛؛؛؛

ده‌ستی تۆش خۆش بێت ئه‌زیزم....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net