.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ژانه‌كانى ژیان ;
ئه‌م ژیانه‌ى ئێمه سه‌خته،به‌ئازاره،به‌خه‌مه، ژا نهكانى گه‌لێ ناخۆشه، ئه‌توانم بڵێم ئێمه ناژین له‌هه‌موو ژیان ،به‌ڵكو له به‌شێكى ژیان داین، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌م به‌شه بچووكه نابێ هیوا گه‌وره‌و ئامانجه پیرۆزه‌كانمان له یاد چێت، ئاینده و خه‌ونى گه‌وره، هه‌وڵ و تێكۆشان و هیمه‌ت به‌رزى ئه وێت، زۆر گرنگه مرۆڤ وه‌ك چیا بێت ،به‌رز ،دامه‌زراو له‌به‌رده‌م رِهشاباى رِۆژگار خۆ رِاگر بێت، بۆ هه‌ر ئه‌زمونێ په‌ندو ئامۆژگارى و سوودى لێ وه‌رگرێ .
چه‌نده بژین ئه‌وه‌نده ئه‌بینین وه فێرده‌بین چۆن بژین ، ژیان به‌عه‌قڵه‌وه مانایه‌كى تر‌ى هه‌یه و دوارِۆژیكى جوانترى هه‌یه ومه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ده‌پێكێ، له‌دوایدا له‌وه‌یه مرۆڤ بهختهوهركات یان به‌ره‌و شارِێگهى به‌خته‌وه‌رى به‌رێت وسه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت،كاتى ژانه‌كان ساته‌كان ئه‌سته‌م گوزه‌ر ئه‌كه‌ن وده‌رون په‌ست و بێ هێز ئه‌بین ،به‌ڵام ئه‌بێ هه‌وڵ ده‌ین تا ماوین شتێ زیاد كه‌ین ،ئه‌گه‌ر وامان نه‌كردبێ یا ئه‌وه‌تا خۆمان زیادین ، یان بوون و نه‌بونمان وه‌ك یه‌كه، كه‌وات كۆڵ نه‌دان تا دوا هه‌ناسه‌ى ژیان، فه‌رمون ئێوه‌و ئه‌م به‌سه‌ر هاته:ئافره‌تێك توشى كێشه‌یه‌ك ئه‌بێ و زور بێ هیوا ئه‌بێ ته‌نها له سوچى ژوره‌كه‌ى گۆڤاره‌كان ئه‌خوێنێته‌وه‌و زۆر ئه‌گرى،له ناو نوسهرهكاندا تایتڵى نوسه‌رێك به ناوى( زۆر گه‌شبین) سه‌رنجى رِادهكێشێ و هه‌موو نوسینه‌كانى ئه‌خوێنێته‌وه كه پرِیهتى له هیواو جوانى كامه‌رانى و خۆشبه‌ختى ، هه‌ربۆیه برِیارى دا چاوى به‌م نوسه‌ره بكه‌وێ، لهرِێگهى نوسینگهىڕۆژنامهوه ئه‌درێسى ئه‌م نوسه‌ره‌ى دۆزیه‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌وێ رِۆشت، كه‌چوو بینى وا نوسه‌ر له‌سه‌ر كورسیهكى جوڵه‌دار دانیشتوه‌و هه‌ردوو قاچى نیه و به زه‌رده خه‌نه‌وه پێشوازى لێ ده‌كات، ئافره‌ته‌كه وتى :ئه‌مه تۆى؛ هێشتا به هیواوه قسه ده‌كه‌ى؟ نوسه‌ر له‌وه‌ڵامدا ووتى : من كاتێك به نوسینه‌كانم یه‌كێكى وه‌ك تۆ دلخۆش ئه‌كه‌م و زه‌رده‌خه‌نه‌ى بۆ ئهگهرِێنمهوه له‌و پهرِى به‌خته‌وه‌رى دام و هیواكانم گه‌وره‌تر ئه‌بن وه هه‌نگاوى زیاتر ئه‌نێم ، وه بزانه ئه‌م ژیانه ئه‌بێ خۆمان خۆشى كه‌ین،گه‌شى كه‌ین ئیجابى برِوانینه شته‌كان ،زه‌رده‌خه‌نه دروست كه‌ینه‌وه ، تاریكیه‌كان برِهوێنین، سه‌یرى گوڵ كه‌ین چه‌نده بۆن خۆش و جوانه كه‌چى ئێمه پێى لێ ئه‌نێن ئه‌و هێشتا به‌ده‌ممانه‌وه پێ ئه‌كه‌نێ و بۆنى خۆشمان ئه‌داتێ ،ئه‌مه په‌یامى گوڵه ،ته‌مه‌نى كورته به‌ڵام پرِ بۆن و جوانیه ، وه مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى دڵه، كه‌واته ده‌ى با ئێمه‌ش به‌هیوا بین ته‌مه‌نمان هه‌ر چه‌ندێك بێت ،گرنگه دوا رِۆژمان رِوناك كه‌ین و به هیواوه بژین هه‌م بۆ خۆمان هه‌م بۆ ده‌ورو به‌رمان، وه‌له كۆتایدا ده‌مه‌وێ به هاورِێیانم بڵێم كاتێ ئه‌م بابه‌ته ئه‌نووسم ته‌نها به‌ده‌ستێك نووسیومه . داواى نزاى خێر له ئێوه ئه‌كه‌م وله دوعاكانتان بێ به‌شم مه‌كه‌ن ,له پێناو هیوا جوانه‌كانمان ئه‌بێ بژین تا كۆتایى ودوا هه‌ناسه‌ى ژیان.
وه‌رگیراو...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاسته‌که‌م کاکه بڕوای به‌ڕێز....به هیوای سوود وه‌رگرتن...
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh hawrea bo am babata jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor supas lazha xan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh kak baxawan hewadarm be bashman nakai la babata baswdakan


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh barezm bo aw babata sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ش هاوڕێیان....به هیوای سوود وه‌رگرتن...
له‌سه‌ر هێڵ نییه