❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-05 18:17:43

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

http://img292.imageshack.us/img292/8172/d0461zi7.jpg
هه‌ندێک که‌س وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر توانی شتێک له‌ خه‌ڵکی بشارێته‌وه‌ ده‌توانێت له‌ خواشی بشارێته‌وه‌، یان به‌مانایه‌کی تر چۆن خه‌ڵکی ده‌خه‌ڵه‌تێنێ وا ده‌زانێ ده‌توانێ خواش بخڵه‌تێنێ، که‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه، چونکه‌ هیچ شتێک نیه‌ له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا وورد یان درشت‌ خوا ئاگای لێ نه‌بێت: "قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا أَنزَلَ اللّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَاماً وَحَلاَلاً قُلْ آللّهُ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللّهِ تَفْتَرُونَ . وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّ اللّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لاَ يَشْكُرُونَ" .(یونس: 59/60).

واته‌: پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه‌ چۆن له‌خۆتانه‌وه‌ ئه‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که‌ خوا پێی به‌خشیوون به‌که‌یفی خۆتان حه‌ڵاڵ و حه‌رامی ده‌که‌ن، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی داون، یان له‌ خۆتانه‌وه‌ شت به‌ده‌م خواوه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن؟!
باشه‌، ئاخۆ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆ چوونی ئه‌و که‌سانه‌ چۆن بێت که‌ درۆ به‌ده‌م خواوه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن؟ ئایا وا ده‌زانن لێپرسینه‌وه‌ نی‌یه‌؟ به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌یان بێ ئه‌مه‌کن و سووپاسگوزار نین..
"وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُو مِنْهُ مِن قُرْآنٍ وَلاَ تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلاَّ كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُوداً إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ فِي السَّمَاء وَلاَ أَصْغَرَ مِن ذَلِكَ وَلا أَكْبَرَ إِلاَّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ" .(یونس: 61).
واته‌: ئه‌ی محمد((صلى الله عليه وسلم) ) تۆ به‌ هیچ کارێک هه‌ڵناسیت، هیچ به‌شێک له‌ قورئان ناخوێنیته‌وه‌ که‌ ئێمه‌ ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ به‌ هیچ هه‌ڵسووکه‌وتێک هه‌ڵناسن که‌ ئێمه‌ شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ری‌یه‌وه‌ له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێک له‌ په‌روه‌ردگاری تۆ وون نابێت، له‌مسقاڵه‌ زه‌ره‌یه‌که‌وه‌ ، له‌ زه‌وی یان له‌ ئاسمانه‌وه‌، بچووکتر یان گه‌وره‌تر، که‌ له‌ دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه‌ تۆمار نه‌کرا بێت.
له‌سوره‌تی (سبأ) یشدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌و سه‌ر ئه‌مه‌و ده‌فه‌رموێت: "وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَأْتِينَا السَّاعَةُ قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَالِمِ الْغَيْبِ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَلَا أَصْغَرُ مِن ذَلِكَ وَلَا أَكْبَرُ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ" . (سبأ: 3)، واته‌: ئه‌وانه‌ی کافرو خوانه‌ناسن ده‌یان ووت: قیامه‌ت هه‌رنایه‌ت و نامانگاتێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) پێیان بڵێ: نه‌خێر وانیه‌، سوێند به‌ په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت چونکه‌ ئه‌و زاته‌ زانایه‌ به‌نهێنی و شاراوه‌کان و ئه‌ندازه‌ی کێشی گه‌ردیله‌یه‌ک له‌ ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا له‌ خوا وون نابێت، هه‌روه‌ها له‌ ویش بچووکتر یان گه‌وره‌تر نی‌یه‌ له‌ په‌ڕاوێکی تایبه‌تی ڕوون و ئاشکرادا تۆمار نه‌کرا بێت.
له‌گه‌ڵ زانایی بێ سنووری په‌روه‌ردگاردا که‌سی وا هه‌یه‌: "وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ. يُخَادِعُونَ اللّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلاَّ أَنفُسَهُم وَمَا يَشْعُرُونَ" . ( البقرة : 8/9)، واته‌: له‌ ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که‌ ده‌ڵێن: ئیمانمان به‌ خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ له‌ ڕاستیدا درۆ ده‌که‌ن و بڕوادار نین، ئه‌وانه‌ به‌ خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن خواو بڕواداران ده‌خه‌‌ڵه‌تێنن، که‌ چی جگه‌ له‌ خۆیان که‌سی تریان پێ‌ناخه‌ڵه‌تێت، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و فام ناکه‌نه‌وه‌و بیر ناکه‌نه‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ریش ((صلى الله عليه وسلم)) له‌فه‌رمووده‌کانیا جه‌خت ده‌کاته‌ سه‌ر فێڵ نه‌کردن و خۆنه‌خه‌ڵه‌تاندن و ده‌فه‌رموێت: ( مابال أقوام يلعبون بحدود الله‌، يستهزءون بأياته‌) ابن ماجه، واته‌: چییانه‌ که‌سانێک یاری به‌ سنووری خوا ده‌که‌ن و گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌کانی ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ( والذی نفسی بيده‌ ليبيتن أناس من أمتی علی اشر وبطر ولعب ولهو، فيصبحوا قردة و خنازير، باستحلالهم المحارم و أکلهم الربا ) ئیمام ئه‌حمه‌د، واته‌: به‌و خوایه‌ی گیانی منی به‌ ده‌سته‌ که‌سانێک له‌ ئوممه‌تم سه‌ر گه‌رمی تاوان و زیاده‌ ڕه‌وی و (لهو) و (لعب) ده‌بن و خوا ده‌یانکات به‌ مه‌یمون و به‌راز، به‌هۆی حه‌ڵاڵ کردنی حه‌رام و سووخواردنه‌وه‌..
له‌ فه‌رمووده‌یه‌کی تریشدا ده‌فه‌رموێت: (ليشر بن ناس من أمتی الخمر، ويسمونها بغير اسمها، يعرف علی روءوسهم بالمغنيات، يخسف الله‌ بهم الارض، ويجعل منهم قردة و خنازير) ابن ماجه‌، واته‌: هه‌ندێ له‌ ئوممه‌تم عه‌ره‌ق ده‌خۆن و ناوی تری لێده‌نێن ( وه‌ک ئێستا که‌ ده‌ڵێن مه‌شروباتی ڕۆحی؟!) و له‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه‌ مۆسیقا و گۆرانی هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ نغرۆی زه‌ویان ده‌کات و به‌ مه‌یمون و به‌راز.
زانای پایه‌ به‌رز ( ئيبن القيم ) یش له‌ په‌ڕاوی (اغاثة اللهفان) لاپه‌ڕه‌ (346) دا ده‌ڵێت: مه‌سخ بوون و گۆڕان بۆ مه‌یمون و به‌راز له‌م ئومه‌ته‌شدا هه‌ر ده‌بێ ببێت له‌ دوو کۆمه‌ڵدا:
یه‌که‌م: زانا خراپه‌کان که‌ درۆ به‌ده‌م خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌که‌ن((صلى الله عليه وسلم))، ئه‌وانه‌ی دینی خواو شه‌رعه‌که‌ی ده‌گۆڕن و خواش ڕه‌نگ و ڕووخساریان ده‌گۆڕێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ ئاشکرا خه‌ریکی فیسق و خراپه‌و حه‌ڕامن.. جا هه‌رچی‌یه‌کیان له‌ دنیاش دا مه‌سخ نه‌بن له‌ قه‌برو قیامه‌تدا ده‌بن.. له‌ فه‌رمووده‌شدا هاتووه‌ (يحشر آکل الربا يوم القيامة فی صورة الخنازير و الکلاب، من أجل حيلتهم علی الربا، کما مسخ أصحاب داود، لاحتيالهم علی أخذ الحيتان يوم السبت )، واته‌: سوو خۆره‌کان له‌ شێوه‌ی به‌رازو سه‌گدا حه‌شر ده‌کرێن به‌ هۆی حیله‌ شه‌رعیانه‌وه‌ له‌ سووخواردندا، هه‌روه‌‌کو چۆن گه‌لی ئیسرائیل له‌ زه‌مانی (داود)دا، بوونبه‌ مه‌یموون و به‌راز به‌هۆی ماسی گرتنیانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا..

چه‌ند جۆرێک له‌ فڕو فێڵ:

أ- هه‌ندێک بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ڕزگاری ببێت له‌ زه‌کاتدان، پێش ئه‌وه‌ی ساڵ بێته‌وه‌ به‌سه‌ر ماڵ و سامانیا، ته‌رتیباتێک ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی (نصاب)ه‌ که‌ی که‌م بکات و ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) جڵه‌وگیری لێ کردووه‌و فه‌رموویه‌تی: ( لايجمع بين متفرق، ولا يفرق بين مجتمع خشية الصدقة) البخاری 2/1382.
ب- دیاره‌ که‌سێک سێ جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق ده‌دات، ئیتر ناتوانێت بیهێنێته‌وه‌ تا شوویه‌کی تر نه‌کات به‌ پیاوێکی تر چونکه‌ دیاره‌ به‌ که‌ڵکی یه‌کتری نایه‌ن و به‌یه‌که‌وه‌ ناژین، ئینجا هی وا هه‌یه‌ فێڵ ده‌کات له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا و له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ڕیک ده‌که‌وێت که‌ ژنه‌که‌ی ماره‌ بکات و ته‌ڵاقی بداته‌وه‌ تا بۆی حه‌ڵاڵ بێته‌وه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش فێڵه‌و حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رومێت: ( لعن الله‌ المحلل و المحلل له‌ ) مجمع الزوائد 4/267.
واته‌: خوا له‌عنه‌تی کردووه‌ له‌وه‌ی که‌ ژنی که‌سێک ماره‌ ده‌کات و ته‌ڵاقی ده‌داته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ببێته‌ هاوسه‌ری، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بۆی حه‌ڵاڵ بێته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها له‌عنه‌تیشی کردووه‌ له‌وه‌ی که‌ بۆی حه‌ڵال ده‌کرێ ( واته‌ مێردی یه‌که‌می ئافره‌ته‌که‌).
ج- هی واهه‌یه‌ سوو ده‌خوات و ناوی کڕین و فرۆشتنی لێ ده‌نێ واته‌ فێڵ ده‌کات و خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێ که‌ ئه‌مه‌ش جڵه‌وگیری لێ کراوه‌ ( يأتي زمان علی الناس يستحلون الربا بالبيع ) البیهقی 5/375.
د- هه‌ندێک ناوی تر ده‌نێن له‌ عه‌ره‌ق و بڕوبیانووی بۆ دروست ده‌که‌ن و خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) هه‌واڵی داوینێ:
( لاتذهب الايام والليالی حتی تشرب طائفة من أمتي الخمر يسمونها بغير اسمها ) ابن ماجه‌ 4/65/3384، واته‌: دنیا ته‌واو نابێت تاوه‌کو کۆمه‌ڵێک په‌یدا نه‌بێت له‌ ئوممه‌تم که‌ عه‌ره‌و ده‌خۆن و ناوی تری لی ده‌نێن..
هه‌روه‌ها هی وا هه‌یه‌ خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌ڵێ وه‌ک عیلاج ده‌یخۆمه‌وه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌ کراوه‌و حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) بیانووی بڕیوه‌و ده‌فه‌رموێت: ( خوای گه‌وره‌ شیفای ئوممه‌تی نه‌خستۆته‌ ئه‌و شتانه‌وه‌ که‌ حه‌ڕامی کردوون )..
ه- دیاره‌ به‌رتیل وه‌رگرتن حه‌رامه‌و له‌عنه‌ت لێ کراوه‌ له‌وه‌ی که‌ وه‌ری ده‌گرێت و له‌وه‌ی که‌ ده‌یدات و له‌وه‌ش که‌ کاره‌که‌ ڕێک ده‌خات و له‌ نێوانیاندا ده‌بێت، هه‌روه‌ک حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رموێت: ( لعن الله‌ الراشی و المرتشی والرائش الذی يمشی بينهما ) حاکم 4/103. جا بۆیه‌هه‌ندێک که‌س به‌ ناوی دیاری‌یه‌وه به‌رتیل ده‌بات و ئه‌وی تریش به‌ناوی دیاری‌یه‌وه‌ ‌وه‌ری ده‌گرێت و له‌ ڕاستیشدا به‌رتیله‌ و حه‌رامه‌و به‌و فێڵه‌و به‌وناو نانه حه‌ڵاڵ نابێت.‌
و- پیاوێک به‌ سووفیانی ثوری ووت: ده‌زانی که‌ ووتنی هه‌ر یه‌که‌ له‌ ( لا اله‌ الا الله‌ ) و ( الحمد لله‌ ) و ( الله‌ اکبر ) ده‌ حه‌سه‌نات و چاکه‌ ده‌ست مرۆڤ ده‌خات، سووفیان ووتی: به‌ڵێ ده‌زانم، کابرا ووتی: به‌لاته‌وه‌ چۆنه‌ که‌سێک سی هه‌زار درهه‌می به‌ناشه‌رعی ده‌ست بکه‌وێت و دانیشێ ته‌سبیحات و چاکه‌ ده‌ست خۆی بخات، تا چاکه‌کانی خراپه‌کانی بسڕێته‌وه‌؟! سووفیان ووتی: شتی وا نابێت، باپاره‌که‌ بگێڕیته‌وه‌ له‌ پێشدا، چونکه‌ ذیکره‌که‌ ئه‌و تاوانه‌ی له‌سه‌رلا نابات.. جا به‌ڕاستی وایه‌، هی وا هه‌یه‌ له‌ ئایه‌تی "إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّـيِّئَاتِ" هود/114، تێگه‌یشتووه‌و به‌ته‌مایه‌ به‌فێڵ لێی ده‌رچێت، دیاره‌ خوای گه‌وره‌ له‌ حه‌قی خه‌ڵکی خۆش نابێت تا بۆیان نه‌گێڕدرێته‌وه‌..
ی- جووله‌که‌ فێڵی تریان زۆر بووه‌، ئه‌وه‌ته‌ حه‌زره‌ت ((صلى الله عليه وسلم)) له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: ( لعن الله‌ اليهود، حرمت عليهم الشحوم، فجملوها و باعوا، وأکلوا ) ابن ماجه‌/ ،واته‌: خوا له‌عنه‌تی کرد له‌ جووله‌که‌، چونکه‌ (شحوم - به‌زو پیوی ماڵاتیان ) لێ حه‌رام کراوئه‌وانیش ئه‌یانتوانده‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یانفرۆشت و لێیان ده‌خوارد..(په‌ڕاوی الحیل الشرعیة/ بین الحظر والاباحة/ نشوة العلوانی )..

له‌ خوای گه‌وره داواکارم ئیمانمان بپارێزێت و به‌دوورمان بگرێت له‌ هه‌وموو فڕو فێڵ و خۆ گێل کردنێک له‌ ڕاستی‌یه‌کان...(اللهم آمین) ‌.

دةنكى ئيسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-05 18:22:36

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

دةست خؤش بؤئةو بابة تةجوانة

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-05 18:55:32

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕی گیان  بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ ..سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من،،،،،،

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-05 23:07:51

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕی گیان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-06 16:00:18

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

sups kak hsen xoshnaw bahewae sud wargrtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-06 16:01:53

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

zor sups amez gean hewadarm kalkt leawrgrtbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-06 16:04:01

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

sups kaka dashte ba hewae sud wargrtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-06 20:08:01

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

dast xosh azizm sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-07 11:33:35

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

سڵاوو

دەستت خۆش بێ هاووڕێی بەڕێزم

بۆ دانانی ئەوو بابەتە بە سوودە

هەر شادبیت

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-07 17:03:24

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

دەستت خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت بەم هیوایە

ئاسودەو کامەران بژیت ........
 
 

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-06-07 17:48:07

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

sups chnar xan bahewadarm sudd lea wargrtbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-06-07 17:54:10

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

سوباس نامو كيان هيوادارم سودى هة بو بيت بوت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-06-07 17:55:23

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

سوباس دةروناى كيان هيوادارم سودد لى وةركرتبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-06-08 09:02:31

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: فڕو فێڵ له‌ خوا ناکرێت

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net