❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لەژێر ناوی كۆمپانیاوە ساختە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-06 06:56:32

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

لەژێر ناوی كۆمپانیاوە ساختە

لەژێر ناوی كۆمپانیاوە ساختە لە هاووڵاتیان دەكرێ
ئەوە چەند ساڵێكە دامەزراندنی كۆمپانیای ساختەو وەهمی بۆتە كاروپیشەی چەند كەسێكی فڕوفێڵچی و لە پەنایەوە هەرچی پارەو پول هەبووە لەو خەڵكە سەندراوە، دواتریش یا خواردوویانەو بۆی دەرچوونە، یانیش بەناوی زیانكردنەوە، پارەكانیان نەداوەتەوە، ئەمە كێشەیەكە زۆر بووە كە روویان كردۆتە دادگاكان بۆ وەرگرتنەوەی پارەو پول و سامانەكانیان لەو جۆرە كەسانە ئەم كێشەیەش نموونەیەكی راستەقینەی لەم جۆرەیە كە لەم ماوەیەدا روویداوە..
كۆمپانیای وەهمی و سەرنجڕاكێشانی خەڵكی
(هوشیار) یەكێك بوو لەوانەی كە دووچاری قۆڵبڕین و لە خشتەبردن هاتبوو، بڕە پارەیەكی زۆری دابووە كابرایەك گوایە كۆمپانیای هەیەو ئەویش بەو بڕە پارەیە بەشداری لە خاوەندارێتی كۆمپانیاكەی پێدەكات و مانگانە بڕە پارەیەكی وەك قازانج پێ دەدات، بەڵام دوای ئەوەی لە كابرای بەناو خاوەن كۆمپانیاو كارەكەی بە گومان دەكەوێ زوو بەخۆ دەكەوێ بۆ وەرگرتنەوەی پارەكەی ئایا پارەكەی وەردەگرێتەوە یان نا؟ ئەوە با خۆی بەسەرهاتەكەی بگێڕێتەوەو بزانین بەچی گەیشت؟ هوشیار بەمجۆرە كێشەی نێوان خۆی و كۆمپانیاكەی دەگێڕێتەوەو دەڵێ:
نزیكەی شەش حەوت مانگێك پێش ئێستا برادەرێكم هاتە لام و گوتی: ئەرێ فڵان بۆ نایەی لەو كۆمپانیایەی كە تازە داممەزراندووە بە بڕە پارەیەك بەشداری بكەی، ئینجا دەستیكرد بە پیاهەڵدان بەشان و باڵی كۆمپانیاكەی گوایە لە بواری گەشتوگوزاردا كار دەكەن، منیش گوتم من تەنها دوو دەفتەر دۆلارم هەیە، ئایا مانگانە چەندم پێ دەبڕێت.. ئیدی ژمارەیەكی گوت و دواتر لەسەر ژمارەیەكی دیكە پێكهاتین كە مانگانە ئەو بڕە پارەیەم بداتێ لە بری هاوبەشیكردنم، سێ مانگان بە رێكوپێكی بڕە پارەكەیدا، پاشان مانگی چوارەم نەیدامێ و بووە مانگی پێنجەمیش هەروا، ئەوسا كەوتمە گومان، بە هەرحاڵ پتر لە دوو مانگان لەگەڵیان لە مشتومڕ دابووم تا سێ یەكی پارەكەی خۆم كە بە ناوی بەشداری پێكردنەوە دابووم، وەرمگرتەوە ئەو بەشەش كە مایەوە خەریكی بووم تا كار گەیشتە دادگا، ئەوەبوو لە دادگا زانیم كە ئەو كەسەی گوایە كردمییە هاوبەش لەگەڵ دوو كەسیتری هاوشێوەی خۆی پارەیان لە چەندین كەسیتریش وەرگرتووەو بە هەمان دەردی منیان بردووە، كەسیشمان كاری راستەقینەی ئەوانەو كۆمپانیاكەیانی نەدەزانی.
داخستنی كۆمپانیاو دەستگیركردنی خاوەنەكانیان
دواتر بێجگە لە (هوشیار) چەندین كەسی دیكە تووشی هەمان كێشە دەبنەوەو بەشێكیان كە تەنگەتاو دەبن هەموو پارەكەی خۆیان یان بەشێكی وەردەگرنەوە، هەندێكیشیان هیچ وەرناگرنەوە، بۆیە بە ناچاری پەنا بۆ دادگا دەبەن و خاوەنەكانی كۆمپانیاكە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەردەكرێ. هەر لەو میانەش دەردەكەوێ كە ئەو كۆمپانیایە ناڕاستەقینەیەو سێ كەس هاتوون دەستیان بەم كارەكردووە، ئینجا بەهۆی لێكۆڵینەوەوە تەنها كەسێكیان دەستگیر دەكرێ چونكە یەكێكیان پارەكانی دەداتەوە ئەوەی لای بووە ئەویتریش را دەكات. لە دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكەدا وەك (رەئووف) دەڵێ كە ئەویش یەكێك بووە لەوانەی سكاڵای لێیانكردووە كە:"دڵشاد و شێروان و حوسێن" هەستاون بە راگەیاندنی كۆمپانیایەكی ساختەو ناڕاست گوایە كاری گەشتوگوزارو وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتان دەكات و بەرامبەر بە وەرگرتنی نرخێكی گونجاو، هەروەها بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئەوەشیان بە خەڵكی گوتووە گوایە دەتوانن بە رێگەی قاچاغیشەوە خەڵك بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا.
هەر بەو رێگەیە داوای پارەیان لە هەندێ كەسی تر كردووە گوایە دەیانكەنە هاوبەش لە سەرمایەی كۆمپانیاكەو، مانگانەش بڕە پارەیەكیان دەدەنێ، دوای ئەوەی دەردەكەوێ كە كاری ئەمانە ساختەو درۆ و دەلەسەیە، خەڵكەكە تەنگاویان دەكەن و فشیاریان بۆ دەبەن لەو نێوەدا (دڵشاد) كە بڕە پارەیەكی زۆرتری خەڵكەكەی لابوو، چەند رۆژێك داوای مۆڵەت لە خەڵكەكە دەكات تاوەكو پارەكەیان بۆ بگەڕێنێتەوە، ئەوانیش مۆڵەتی دەدەنێ، ئەویش ئەوە بە دەرفەت دەزانێ و یەكسەر بۆی دەردەچێ و بە قاچاغ خۆی دەگەیەنێتە وڵاتێكی ئەوروپی بێ ئەوەی كەس بزانێ كام وڵاتیشە، (شێروان و حوسێن) دەمێننەوە، (حوسێن) ئەو پارانەی كە لای بوو زۆرینەیان دەداتەوەو ئەوەی دەشمێنێتەوە خەڵكەكە بۆی دەكەن بە قست. بەڵام (شێروان) بە خاوەن قەرزەكان دەڵێ بەهۆی (دڵشاد)ەوە منیش پارەم لێخوراوەو زیانمەندبوویمەو هیچ پارەو سامانێكم نەماوە بتاندەمەوە. ئەوانیش ناچار دەبن سكاڵای لە دژی تۆمار بكەن و لە بەندیخانەی دەكەن، سكاڵاكاران داوای وەرگرتنەوەی پارەكانیان و سزادانی تۆمەتباران دەكەن، دادگا بەردەوام دەبێ لە لێكۆڵینەوەكانی خۆی و پرسیار لە(شێروان) دەكات كە وتەی خۆی بڵێ ئەویش بەمجۆرە بۆ دادگا روونی دەكاتەوەو دەڵێ: رۆژێك دڵشاد دێتە لام و دەڵێ بۆ نایەی كۆمپانیایەك بە هاوبەشی دابنێین، من و تۆ و حوسێن منیش لێم پرسی چۆن و چ كارێك بكەین، ئەویش دەڵێ كۆمپانیایەك دادەنێین كە بەهۆیەوە خەڵكی بنێرینە وڵاتان بۆ گەشتوگوزار، هەروەها بە رێگەی یەك دوو قاچاغچییەوەش خەڵك رەوانەی ئەوروپا بكەین بەرامبەر بە بڕە پارەیەك كە لە نێوان خۆمان و قاچاغچییەكان دابەشی دەكەین، بۆ ئەم مەبەستەش رێكلام بۆ كۆمپانیاكەمان دەكەین و قازانجێكی باشیش دەكەین، منیش گوتم باشە سەرمایەی كۆمپانیاكە چۆن دەستەبەر بكەین، دەڵێ پێش ئەوەی ئیشەكە بكەین پارە لە خەڵك وەردەگرین و بەو پارانە كارەكانی خۆمان مەیسەر دەكەین، بەو هۆیە هەم سەرمایەكە وەدەست دێنین هەمیش قازانجەكە مسۆگەر دەكەین، ئیدی منیش رازی بووم و دەستمان بە كارەكە كرد سەرەتا لە شەش حەوت كەسێك پارەمان وەرگرت و خەڵكەكەش چاوەڕێی راپەڕاندنی كارەكانیان بوون، ئەو هەموو رۆژێ دەیگووت سەبرتان هەبێ ئەمڕۆ یان سبەی كارەكان تان بۆ دەكەین، ئیدی ئەو پارانەی كە من لە خەڵكم وەرگرتبوو لەلای ئەوم دانا گوایە ئەو ئیشەكان دەزانێ و ئەنجامیان دەدات. هەندێك پارەش لای (حوسێن) دەبێت، كە كێشە دروست دەبن خەڵك هەر چاوەڕێ دەكەن و یەك دوو مانگ دەستی دەستیان پێ دەكات، خەڵكەكە توڕە دەبن و داوای پارەكانی خۆیان دەكەنەوە، چ ئەوانەی كە بەڵێنمان پێدرا بوو ببینە هاوبەش لەسەرمایەی كۆمپانیاكە، چ ئەوانەی دەیانویست بیانگەیەنینە ئەوروپا بە قاچاغ، ئیتر كاتێك زانیمان (دڵشاد) تێی تەقاندووەو رۆیشتووەو من و حوسێنی بەم شێوەیە هێشتۆتەوە،(حوسێن) پارەكانی خەڵكەكەی كە لای بووە، دەداتەوە خاوەنەكانیان و خۆی لە كێشەكە دەردێنێ، ئەو پارانەی كە منیش لە خەڵكم وەرگرتبوو، (دڵشاد) دەیانبات و ئەو پارانە لەسەر من دەبنە ماڵ، بۆیە(دڵشاد) من و خەڵكەكەشی لە خشتەبردو قۆڵی بڕین.
دوای ئەوەی سكاڵاكاران لەبەردەم دادگا جەخت لەسەر وەرگرتنەوەی پارەكان و سزادانی تۆمەتبار دەكەن، دادگا چەند جارێك لە تەواوی كێشەكە ورد دەبێتەوەو بڕیار دەدا كە (شێروان) سێ ساڵ بەند بكرێت و خاوەن پارەكانیش لە دادگای تایبەتمەند داوای وەرگرتنەوەی قەرزەكانیان بكەنەوە.
دەرەنــــجام
ئەمڕۆ كەم نین ئەو كۆمپانیا ساختانەی كە نە سەرمایەیان هەبووەو نە مۆڵەت، كەچی دەیان كەسیان لە خشتە بردووەو پارەو پولی خەڵكیان هەڵوشیوە، دیارە یەكێ لە هۆیەكانی پەیدابوونی ئەم جۆرە كارە ناڕەوایانە، لێنەپێچانەوەیانە لەلایەن دەزگا تایبەتمەندەكان، هەروەها نەسەپاندنی مەرجی دڵنیاییە بەسەر ئەوانەی خۆیان بە خاوەن پشكی ئەو جۆرە كۆمپانیایانە دەزانن، بۆ نموونە كۆمپانیا مۆڵەتیشی دەدرێتێ كەچی سەرمایەكی وای بە بارمتە دانەناوە بەیانی ئەگەر سەرپێچی و ساختەییەكی كرد دەست بەسەر سەرمایەكەی دابگیرێت، بۆیە دەركەوتنی ئەو جۆرە حاڵەتانە شتێكی زۆر چاوەڕوانكراوە كە بەداخەوە خەڵكێكی زۆر تیایدا بەبێ هۆ زەرەرمەند دەبن.

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net