❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماكیاژی ماركه‌و ساخته

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-06 12:02:20

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

ماكیاژی ماركه‌و ساخته

ژن له‌نێوان ماكیاژی ماركه‌و ساخته‌دا
(ناو و ناوبانگی خۆم و دوكانه‌كه‌م له‌به‌رچاو ده‌گرم له‌كاتی فرۆشتنی كاڵادا)


له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازارِه‌كانمان به‌رِووی دنیاداو زۆریی و جۆراوجۆریی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كاڵا جۆربه‌جۆره‌كانی لیَوه‌ دیَت، كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریش یه‌كیَكه‌ له‌و كاڵایانه‌ی به‌شیَوه‌یه‌كی زۆرو له‌چه‌ندین وڵاتی جیاوازه‌وه‌ ده‌هیَنریَنه‌ بازارِه‌كانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نادیاریی و دڵنیانه‌بوون له‌چۆنیَتی دروستكردن و باشی و خراپییان خه‌ڵكانیَكی زۆر به‌كاریانده‌هیَنن، له‌ئه‌نجامدا ده‌بینریَت كه‌سانیَكی زۆر تووشی كیَشه‌ بوون و زیانیان پیَگه‌یشتووه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ خه‌ڵكی متمانه‌یان به‌و كه‌ره‌ستانه‌ نه‌میَنیَت ئه‌گه‌ر باش و ماركه‌ش بن، بۆیه‌ زۆرجار به‌یه‌كچاو ده‌رِواننه‌ هه‌موویان و كامیان نرخی هه‌رزانتر بیَت ئه‌وه‌یان به‌كارده‌هیَنن، له‌به‌رئه‌وه‌ بۆ زانینی راستی و دروستی بوونی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی ساخته‌و ماركه‌و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی مادده‌ی خراپ و ته‌قلیدكراوی لیَوه‌ ده‌هیَنریَن چه‌ند كه‌سیَكمان دواند:
هیَرۆ جه‌زاو رۆزا دڵشاد مه‌ریوانى
سه‌ره‌تا كاروانی دوكانداری كاڵاو كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی ژنانه‌ له‌بازارِی ئۆرزدی له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئه‌و تاچه‌ند پابه‌نده‌ به‌وه‌ی هه‌میشه‌ كه‌ره‌سته‌ی باش و ماركه‌ بۆ كرِیاره‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات، پیَیوتین: من تا ئه‌و راده‌یه‌ی بتوانم حه‌زده‌كه‌م شتی زۆرباش و ماركه‌ بهیَنم و بیفرۆشم به‌كرِیاره‌كانم، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كاڵاكه‌م لیَده‌كرِیَت جگه‌ له‌وه‌ی تووشی زیان نابیَت، ئیتر متمانه‌ی له‌لا دروست ده‌بیَت و جاریَكیتر دیَته‌وه‌ بۆ لام و به‌وه‌ش كۆمه‌ڵیَك كرِیاری به‌رده‌وام بۆ دوكانه‌كه‌م راده‌كیَشم، به‌پیَچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی من ده‌یانفرۆشم خراپ بن ره‌نگه‌ جاریَكیتر ئه‌و كرِیاره‌ روونه‌كاته‌وه‌ لام و زۆر كرِیاری تریشم له‌ده‌ستبچیَت، بۆیه‌ ده‌بیَت هه‌میشه‌ دوكاندار ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگریَت كه‌ دوكانه‌كه‌ی به‌كاڵاو بابه‌تی باش بناسریَت، پاشان ئه‌و له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی تاچه‌ند گره‌نتی باشیی ماكیاژه‌كانی ده‌كات بۆ كرِیاره‌كانی له‌كاتی به‌كارهیَنانیاندا، وتی: باوه‌رِناكه‌م له‌ئیَستادا گره‌نتی بۆ كاڵای جوانكاریی هه‌بیَت، چونكه‌ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئیَمه‌ ده‌یانكرِین و ده‌یانهیَنین هیچ جۆره‌ گره‌نتییه‌كی نییه‌ تائیَمه‌ بتوانین به‌گره‌نتییه‌وه‌ بیفرۆشینه‌وه‌، به‌ڵام كاتیَك كریَمیَك یان ئه‌ساسیَكی ده‌موچاو ده‌فرۆشین و كۆمه‌ڵیَك كرِیار سوودمه‌ند ده‌بن لیَی، ئه‌وا له‌و كاته‌دا ده‌توانین دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ باشه‌، به‌ڵام وه‌كو گره‌نتی ناتوانین له‌سه‌داسه‌د گره‌نتی بده‌ین، هه‌ندیَك مادده‌ش له‌دوای به‌كارهیَنانی ته‌ئكید له‌باشی ده‌كه‌یته‌وه‌و هه‌ندیَك ماركه‌ هه‌یه‌ جیهانییه‌و به‌كارهیَنانی شتیَكی باشه‌و ئیَمه‌ ده‌توانین بزانین ئه‌و بابه‌ته‌ ساخته‌كه‌یه‌تی یان راسته‌قینه‌یه‌و بیده‌ین به‌كرِیاره‌كانمان و دوودڵ نابین له‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ خراپه‌، چونكه‌ هه‌ندیَك كه‌ره‌سته‌ هه‌یه‌ یه‌ك قه‌باره‌و یه‌كجۆرو یه‌ك پاكه‌ته‌، به‌ڵام له‌پیَكهاته‌ی مادده‌كه‌یاندا جیاوازییان هه‌یه‌و له‌وڵاتیَكی تردا ته‌قلیدكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بیَگومان ئه‌و كاته‌ نرخه‌كانیان جیاوازی ده‌بیَت ماركه‌ راسته‌قینه‌كه‌ به‌نرخی خۆی و ته‌قلیده‌كه‌ش به‌نرخی خۆی ده‌فرۆشین، برِیاری كرِینیش له‌لای كرِیار خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها وتی: من هه‌موو ماكیاژه‌كانم له‌وه‌كیله‌ گشتییه‌كانی كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه‌ ده‌كرِم گره‌نتی باشیشی ده‌ده‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌بازارِه‌كانی خۆماندا پله‌ دووی ئه‌و كاڵاو ماكیاژانه‌ هه‌ن و خه‌ڵك دركیان پیَناكه‌ن و له‌به‌ر هه‌رزانی نرخه‌كانیان تا ئه‌وه‌ وه‌ستابیَت گرانه‌كه‌ ناكرِن ئه‌گه‌ر باشیش بیَت و ماركه‌ش بیَت ئه‌وان هه‌تا كاڵا هه‌رزانه‌كه‌ هه‌بیَت ده‌یكرِن و ناڵیَن خراپه‌ یان باش نییه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای وته‌كانی كاروان عومه‌ری دوكاندار بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و باسی له‌و وه‌كیلانه‌ش كرد كه‌ كاڵاكانیان لیَده‌كرِیَت و وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كیلی كۆمپانیای جیهانین و مۆڵه‌تی ره‌سمییان هه‌یه‌و لیَره‌ یاخود له‌به‌غدا ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن جیَی متمانه‌ن و نموونه‌ی ماكیاژه‌كانم بۆ ده‌هیَنن و ئیَمه‌ش به‌باوه‌رِی ته‌واوه‌وه‌ لیَیان ده‌كرِین كاڵاكانیشمان ناسراون و دیارن نه‌ك ته‌نیا لای ئیَمه‌، به‌ڵكو له‌هه‌موو دنیادا هه‌ن.
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جۆره‌ ماكیاژانه‌ی كویَیه‌؟، وتى:
-سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كاڵایانه‌ دوبه‌ی و ئیماراته‌و سه‌رجه‌م وه‌كیلی هه‌موو كۆمپانیاكانیش له‌ویَن و خۆمان ده‌چین و له‌ویَ ده‌یانهیَنین.
*وه‌كو خۆت ئاماژه‌ت پیَدا هه‌موو ماكیاژه‌كانت ماركه‌ن، به‌ڵام ساخته‌ش له‌بازارِدا هه‌یه‌و نرخیان هه‌رزانتره‌ هه‌ندیَك دوكاندار ده‌یانكرِن و ده‌یانفرۆشنه‌وه‌ تۆ بۆ ئه‌مه‌یان چیده‌ڵیَیت؟
-به‌ڵیَ بیَگومان وایه‌و ئیَمه‌ش له‌سه‌ر داوای كرِیاره‌كانمان هه‌ندیَك كات ناچار ده‌بین ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ چینیانه‌ بكرِین بۆ كرِیاره‌كان و پیَیانده‌ڵیَین ئه‌مه‌ چ جۆریَكه‌ ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌ویَته‌وه‌ سه‌رخۆی و باری دارایی كه‌ كامیان بكرِیَت، چونكه‌ خه‌ڵك هه‌یه‌ هه‌رشتی هه‌رزان ده‌كرِیَت و هه‌شه‌ به‌دوای شتی باش و ماركه‌دا ده‌گه‌رِیَت و گویَ به‌نرخه‌كه‌ی نادات، بۆنموونه‌ ماسكارای لۆریاڵم هه‌یه‌ به‌پانزه‌ دۆلاره‌ هه‌شمه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ باش نییه‌و ماركه‌ نییه‌ به‌ سیَ هه‌زاره‌.
*ئه‌مه‌ هه‌لیَكی باش نارِه‌خسیَنیَت بۆ هه‌ندیَك دوكاندار ئه‌و ماكیاژانه‌ تیَكه‌ڵاوبكات و كرِیاری پیَ چه‌واشه‌ بكات؟
-به‌ڵیَ ئه‌مه‌ ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر ویژدانی دوكانداره‌كه‌، چونكه‌ ماكیاژی واهه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بیده‌مه‌ ده‌ست یه‌كیَك زۆر شاره‌زاش بیَت له‌گه‌ڵ ماركه‌كه‌دا بۆی جیاناكریَته‌وه‌.
ئاریان دوكانداریَكی تر بوو له‌بازارِی ئۆرزدی، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند گرنگی به‌باشی ماكیاژه‌كانی ده‌دات بۆ كرِیاره‌كانی وتی: به‌رِاستی من وه‌كو دوكانداریَك هه‌موو كاتیَك راسته‌وخۆ به‌كرِیاره‌كانم ده‌ڵیَم ئه‌م ماكیاژه‌ ته‌قلیده‌و ئه‌ویتریان راسته‌قینه‌یه‌، ئیتر ئه‌و كامیان ده‌كرِیَت ئه‌وه‌ ده‌كه‌ویَته‌ سه‌ر ویست و ئاره‌زووی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی ماركه‌ زۆرگرانه‌و خه‌ڵكی وڵاتی ئیَمه‌ش ده‌توانم بڵیَم به‌شیَكی زۆریان له‌رِووی داراییه‌وه‌ ئاسایین و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نین، ئه‌گه‌ر من ماكیاژیَكی شانیَل یان لۆریاڵی بده‌میَ كه‌هه‌ردووكیان دوو ماركه‌ی زۆرباشن له‌وانه‌یه‌ كرِیاره‌كه‌م نه‌توانیَت بیكرِیَت، هه‌ربۆیه‌ منیش ئه‌و جۆره‌ ماركانه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ كرِیارانه‌ داده‌نیَم كه‌ لیَمی ده‌كرِن، هه‌روه‌ها ئه‌و كاڵاو ماددانه‌ی ته‌قلیدن و ده‌یانفرۆشم راسته‌وخۆو به‌رِاستی به‌كرِیاره‌كان ده‌ڵیَم ئه‌مه‌ ته‌قلیده‌ ئیتر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ویَته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ خۆی، به‌رِاستیش خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌كاتی به‌كارهیَنانی شامپۆو حه‌مام زه‌یت و ئه‌ساس و كریَمی ده‌موچاوی زۆرباشیشدا، به‌ڵام پیَی ناكه‌ویَت و ره‌نگه‌ یه‌كیَكی تر زۆر سوودی لیَببینیَت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ خراپ ده‌بیَت بۆی به‌پیَی ریَنماییه‌كانی ئیَمه‌و سه‌ر كاڵاكه‌ ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌ی به‌كارنه‌هیَناوه‌، هه‌ربۆیه‌ سوودی لیَنه‌بینیوه‌، پاشان ئه‌و سه‌باره‌ت به‌و جۆری كاڵاو ماكیاژانه‌ی جیاوازییان پیَناكه‌یت و له‌پیَكهاته‌و باش و خراپیدا جیاوازن و كرِیار بۆی جیاناكریَته‌وه‌ وتی: من خۆم دوكاندارم، به‌ڵام جاری واهه‌یه‌ هه‌ندیَك كاڵام بۆ جیاناكریَته‌وه‌، چونكه‌ له‌رِووكه‌شدا هه‌روه‌كو یه‌كن ئه‌وه‌نده‌ له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن هه‌ستیانپیَناكریَت من كه‌ (10) ساڵه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م و شاره‌زایی ته‌واوم هه‌یه‌ دوای ته‌ماشاكردنیَكی زۆر وردو به‌راوردكردنی یه‌كبه‌یه‌كی جیاوازی زۆر بچووك و ورددا بۆم جیاكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌پیَكهاته‌و مادده‌كانی ناویاندا بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌ڵیَم ناوو ناوبانگی خۆم و دوكانه‌كه‌م له‌به‌رچاو ده‌گرم له‌كاتی فرۆشتنی كاڵاداو ویژدان به‌كارده‌هیَنم پیَویستیشه‌ كرِیار یه‌ك دوكان هه‌ڵبژیَریَت و بیكات به‌مه‌عمیلی خۆی تاوه‌كو دووچاری حاڵه‌تی له‌وشیَوه‌یه‌ نه‌بیَت، حاڵه‌تی واش هه‌یه‌ كاڵاكه‌م به‌ (50) كه‌س فرۆشتووه‌و سوودیان لیَبینیووه‌، به‌ڵام یه‌ك كه‌س له‌ناویاندا پیَی نه‌كه‌وتووه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی منی تیَدانییه‌، چونكه‌ وه‌كو چۆن كه‌سه‌كان جیاوازن ئاواش جۆری پیَست و قژه‌كانیش جیاوازن.
دڵپاك عه‌بدوڵڵا، له‌به‌رده‌م یه‌كیَك له‌دوكانه‌كانی ماكیاژو كه‌لوپه‌لی جوانكاریدا بوو لیَمان پرسی: كاتیَك دیَیته‌ بازارِ بۆ كرِینی جۆره‌ ماكیاژیَك، تاچه‌ند ترست هه‌یه‌ له‌جۆری ماكیاژه‌كه‌ له‌رِووی باشی و خراپییه‌وه‌؟
-من به‌رده‌وام له‌دڵه‌رِاوكیَدام و ترسم له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ماكیاژه‌كه‌ ساخته‌ بیَت یان كۆن و به‌سه‌رچووبیَت و تیَكه‌ڵاوی شته‌ تازه‌كان كرابیَت، بۆیه‌ هه‌موو كاتیَك پیَش به‌كارهیَنانی پیشانی دكتۆری ده‌ده‌م.
*هه‌موو كاتیَك ئه‌مه‌ت بۆ ده‌كریَت، یاخود دوكانداریَكت ده‌ستنیشانكردووه‌و شته‌كان له‌و ده‌كرِیت؟
-بیَگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌زم له‌ماكیاژه‌و به‌كاریشیده‌هیَنم جاری واهه‌بووه‌ ئه‌و دوكانه‌ی خۆم هه‌میشه‌ ده‌چمه‌ لای ئه‌و جۆره‌ ماكیاژه‌ی نه‌بووه‌، چووم له‌دوكانیَكی تر كرِیومه‌، كاتیَك پیشانی دكتۆرم داوه‌، پیَیوتووم ئه‌و ماكیاژه‌ چه‌ندین مادده‌ی زیانبه‌خشی تیَدایه‌، بۆیه‌ به‌ناچاری فرِیَمداوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریشم پیَداوه‌و به‌شه‌رتیش كرِیومه‌.
ساراش یه‌كیَكی تربوو له‌وكچانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بۆمان دوا وتی: به‌رِاده‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م برِوام به‌و ماكیاژانه‌ هه‌یه‌ كه‌ده‌یانكرِم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر زۆریشیان پیَده‌ده‌م و به‌حیسابی ماركه‌ له‌دوكانداره‌كه‌ی وه‌رده‌گرم و دوای ئه‌وه‌ی زۆر به‌شان و باڵیدا هه‌ڵده‌دات، بۆ بوونی دوكانیَكیش كه‌متمانه‌ی پیَبكات (سارا) وتی: من ئه‌گه‌ر متمانه‌م به‌دوكانداره‌كه‌ش هه‌بیَت متمانه‌م به‌ماكیاژه‌كه‌ نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی جۆره‌ ماكیاژیَك یاخود بۆنیَكم كرِیوه‌ هه‌ر یه‌كه‌مجار باش بووه‌ جاری دووه‌م و سیَیه‌م واده‌رنه‌چووه‌و پاره‌كه‌م به‌فیرِۆ چووه‌و پیَستیشم خراپ بووه‌، پاشان ده‌ستی راكیَشا بۆسه‌ر روومه‌تی و وتی: ئه‌و دوو په‌ڵه‌یه‌ ده‌بینن به‌ده‌موچاومه‌وه‌، ئه‌وه‌ كریَمیَكم كرِی به‌شه‌رت و پیَیانوتم زۆرباشه‌ كه‌چی نه‌ك هه‌رباش نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌موچاویشمی خراپ كرد.
*د. فه‌ره‌یدون قه‌فتان، پسپۆرِی نه‌خۆشییه‌كانی پیَسته‌و ماوه‌ی (30) ساڵه‌ له‌و بواره‌دا كارده‌كات، ده‌رباره‌ی به‌كارهیَنانی ماكیاژو زیانه‌كانی ئاوا بۆماندوا: ماكیاژ كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوانكاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌و به‌رِیَژه‌یه‌كی زۆریش به‌كاردیَت، ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر به‌كارنه‌هیَنریَت، كه‌ ئه‌وه‌ ناكریَت و تارِاده‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ویَته‌وه‌ له‌و مادده‌ كیمیاوییانه‌ی له‌پیَكهاته‌ی دروستكردنه‌كه‌یدا به‌كارده‌هیَنریَن، ده‌توانم بڵیَم به‌شیَوه‌یه‌كی گشتیی به‌كارهیَنانی ماكیاژ زیانی نییه‌، ئه‌گه‌ر به‌شیَوه‌یه‌كی ریَكوپیَك به‌كاربهیَنریَت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانیَك هه‌ن خۆیان یاخود پیَستیان له‌بنه‌رِه‌تدا هه‌ستیاره‌ نه‌ك به‌هۆی به‌كارهیَنانی ماكیاژه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ به‌ركه‌وتنی ته‌پوتۆزیش تووشی كیَشه‌ ده‌بن، د. فه‌ره‌یدون باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ئیَستادا ئه‌وه‌نده‌ی ژنان و كچان به‌هۆی به‌كارهیَنانی شتی لابه‌لاو ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ی له‌بازارِدا ده‌فرۆشریَن تووشی كیَشه‌ ده‌بن ئه‌وه‌نده‌ به‌هۆی ماكیاژه‌وه‌ تووش نابن، ئه‌و باسی له‌جۆره‌ ده‌رمانیَك كرد به‌ناوی(7 ده‌رمانه‌كه‌)و وتی: دكتۆری پیَست نییه‌ رۆژانه‌ (6-7) حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ نه‌چیَته‌ لای، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ مادده‌ی(دیَرمۆڤه‌ید)ی تیَدایه‌ كه‌ كۆرتیزۆنیَكی زۆر به‌هیَزه‌و ئیَمه‌ ته‌نیا له‌هه‌ندیَك حاڵه‌تدا نه‌بیَت به‌كاریناهیَنین و بۆ نه‌خۆشه‌كانمانی نانووسین، هه‌روه‌ها وتیشی: بیَجگه‌ له‌و ده‌رمانه‌ش كه‌سانیَكی زۆر به‌هۆی به‌كارهیَنانی ماكیاژی هه‌نده‌رانه‌وه‌ تووشی كیَشه‌ بوون و كاتیَك خزم و كه‌سوكاریان له‌هه‌نده‌ران چه‌نده‌ها جۆر ماكیاژی سوپه‌رماركیَته‌كانیان بۆ ده‌نیَریَته‌وه‌و به‌بیَئه‌وه‌ی بزانن چییه‌و چۆن به‌كاردیَت به‌كاریده‌هیَنن كاتیَك به‌خۆیان ده‌زانن تووشی چه‌ندین گرفت بوونه‌ته‌وه‌و به‌چه‌ند مانگیَك یاخود ره‌نگه‌ هه‌بیَت ساڵ و دوو ساڵی پیَویست بیَت تاده‌موچاوی دیَته‌وه‌ سه‌ر باره‌ ئاساییه‌كه‌ی خۆی، بۆیه‌ ده‌ڵیَم پیَویسته‌ كچان و ژنان له‌كاتی به‌كارهیَنانی ئه‌و ماددانه‌دا زۆر به‌ئاگابن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندیَك مادده‌ هه‌ن ده‌بیَت ئه‌و كه‌سانه‌ی پیَستیان هه‌ستیاره‌ ئاگاداری خۆیان بن و ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی جوانكارییانه‌ی مادده‌ی(لالۆلین) یاخود(نیومایسین)ی تیَدایه‌ به‌كارینه‌هیَنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كیَشه‌شیان نه‌بیَت، هه‌روه‌ها ده‌بیَت ئاگاداری ئه‌وه‌بن له‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك نابیَت بۆ ده‌موچاو و بن باڵ و بنرِان به‌كاربهیَنریَن.
*جگه‌ له‌و شتانه‌ی باستكرد، ئیَستا له‌بازارِه‌كاندا چه‌ندین جۆر ماكیاژی ساخته‌ له‌بازارِه‌كاندا ده‌فرۆشریَن و خه‌ڵكانیَكی زۆریش ده‌یانكرِن و به‌كاریانده‌هیَنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان ره‌نگه‌ ئیَكسپایه‌ر بن و به‌سه‌رچووبن، بۆ ئه‌وه‌یان چیده‌ڵیَیت و چاره‌سه‌ر چییه‌؟
-بیَگومان چه‌ندین جۆر مادده‌ هه‌ن جگه‌ له‌وه‌ی خۆیان خراپن، كاتیَكیش به‌سه‌رده‌چن چه‌ندین مادده‌ی تری زیانبه‌خشیان لیَدروست ده‌بیَت، بۆیه‌ من ئامۆژگاری كچان و ژنان ده‌كه‌م ته‌نیا ماكیاژیَكی ساده‌و ساكار بكه‌ن به‌شیَوه‌یه‌كی سروشتی بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان پیَنه‌گات.
*ریَنمایی دكتۆر پیَش به‌كارهیَنانی ماكیاژ كاریَكی پیَویسته‌؟
-ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ له‌جیهاندا هه‌ن خۆ ناكریَت ئه‌مانه‌ هه‌موویان بۆ به‌كارهیَنانی ماكیاژ سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌ستده‌كه‌ن له‌ئه‌نجامی به‌كارهیَنانی ماكیاژ یاخود هه‌ر مادده‌یه‌كی جوانكاری تر كیَشه‌یان بۆ دروستبووه‌ با به‌زوویی سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌ت بكه‌ن.
*به‌رِای تۆ بوونی حه‌سیاسیه‌ت و نه‌خۆشییه‌كانی پیَست له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو زیادیكردووه‌ یاخود كه‌م؟
-من ماوه‌ی(30) ساڵه‌ له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌م به‌و ریَژه‌ زۆره‌ی ئیَستا نه‌خۆشم نه‌بینیوه‌، ئه‌وسا ره‌نگه‌ له‌چه‌ند مانگیَكدا كه‌سیَك دووچاری ئه‌م حاڵه‌تانه‌ نه‌بووبیَت، به‌ڵام ئیَستا نه‌ك هه‌ر من، دڵنیام دكتۆری پیَست نییه‌ رۆژانه‌ چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ نه‌بینیَت.

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-06 12:36:33

gula bax
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-04
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 317

Re: ماكیاژی ماركه‌و ساخته

dast xosh amez gyan bo aw babata ba swda
wala gulakam zor rasta esta waman lehatwa ba hich shewayek mtmanaman namawa ba makyaj w dukanish hich paiwandi nia balam aw kasay ka tijarati pe daka kaseki pisa w nafs nzma lawanaya labar kami nrxakay w zory qazanjakay bir la barzhawandi xoy bkat w bir la tandrwsti kas nakat

dubara dast xosh

Kurdzhin
ساڵانێکه‌ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆ ئه‌وینێک کرنۆش ئه‌به‌م
                             که‌ له‌ چاو تروکانێکا رۆژگار له‌ منی سه‌نده‌وه‌ ........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-06 21:03:02

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ماكیاژی ماركه‌و ساخته

ده‌ستت خۆش بێت گوڵه‌ باخ گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت له‌ساڵی 2006 هاتمه‌وه‌ بۆ سڵێمانی ئه‌ساسێکی ته‌ڕم لێره‌ کڕیبوو له‌سلێمانی ته‌واو بوو خوشکه‌که‌م ووتی دووکانێك هه‌یه‌ له‌و ئه‌ساسه‌ی تۆی هه‌یه‌  منیش چووم کڕیم که‌ ئه‌مدا له‌ده‌م و جاوم ئه‌تووت گه‌چکاری کراوه‌ هه‌موو ده‌م و چاوم پێسته‌که‌ی هه‌ڵدابوو که‌ چوومه‌وه‌ بۆ لای ئه‌یوت ده‌م و چاوی خۆت ناسکه‌ بۆیه‌ وای لێ هاتووه‌ خه‌تای کرێمه‌که‌ نیه‌ .ووتم وه‌لله‌ بابه‌ تۆ ڕاست ده‌که‌یت .....من زۆر غه‌ڵه‌تم .ئه‌وه‌ش دوکانی که‌مالیات ده‌م و چاوت ئه‌شێوێنێت و داوای پاره‌ش ده‌که‌ن که‌ بۆیان شێواندویت ،،،،،سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-09 00:58:50

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: ماكیاژی ماركه‌و ساخته

dast xosh bo toy azizm

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-09 12:21:39

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: ماكیاژی ماركه‌و ساخته

سوپاس گیانه‌که‌م ده‌ستی تۆش خۆش بیت  مه‌ستی گیان ،،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-09 12:42:18

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: ماكیاژی ماركه‌و ساخته

ده سته كانت خؤش هه ربزى سه ر كه وتوبيت هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net