❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / 380000 دينار داهاتى سوال كردنيتى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-06 18:56:29

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

380000 دينار داهاتى سوال كردنيتى

شكور، ‮ ‬ئەو سواڵكەرەی‮ ‬داهاتی‮ ‬یەك رۆژی‮ ‬زیاتره لە مووچەی‮ ‬فەرمانبەرێك

لە ساڵی‮ ‬نەوادەكانەوە سواڵ دەكات بۆ ئەوەی‮ ‬ژن بهێنێت و داهاتی‮ ‬رۆژانەشی‮ ‬زیاتر لە مووچەی‮ ‬  یەك مانگی‮ ‬فەرمانبەران، ‮ ‬ئەو گەنج دیارە و بەڵام تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬گوتەنی‮ ‬1972ــە و لەساڵەكانی‮ ‬نەوادەوە لە هەولێر سەرقاڵی‮ ‬سواڵكردنە، ‮ ‬هیچ شتێكیش ناشارێتەوە و بەردەوامیش لەسووڕان و گەڕانە، ‮ ‬شەو و رۆژ خۆی‮ ‬گوتەنی‮ ‬كار دەكات‮. ‬

‮ ‬سەیر نەبێت لاتان لە رۆژانی‮ ‬پێنج شەمم و هەینی‮ ‬بڕی‮ ‬380000‮ ‬هەزار دینار داهاتی‮ ‬سواڵكردنیەتی‮!!‬
لە دانیشتنێكدا لە بازاڕی‮ ‬ئیسكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و لە‮ ‬یەكێك لە چایخانەكانی‮ ‬لاڕێدا ئەو هات و لە نێو كۆمەڵێك رۆژنامەنووس لەنگەری‮ ‬گرت و دوای‮ ‬مشتومڕ‮ ‬یەكێك لە رؤزنامه نووسه كان ورد ورد كۆمەڵێك شتی‮ ‬پێ دركاند، ‮ ‬ئەو دەیگوت‮: ‬كامتان دێن ببن بە خزمەتكارم و حیمایەم دەوێ، ‮ ‬كەسێكم دەوێ خزمەتم بكات‮!!‬
شكور هەر كەسێك لێ بپرسێ بۆچی‮ ‬سواڵ دەكەیت؟ وەڵامێكی‮ ‬ئامادەكراوی‮ ‬هێندە بڕوا پێبوونی‮ ‬پێیە بۆ ئەو پرسیارە حەز دەكەیت بەدوایدا بڕۆیت، ‮ ‬ئەو‮ ‬یەكسەر دەڵێ‮: ‬پارە كۆ دەكەمەوە ژن دەهێنم‮!‬
ژن، ‮ ‬تاكە خەیاڵە ئەو بەدوایدا دەگەڕێت و خۆیشی‮ ‬دەڵێت‮: ‬براكەم رۆژانە پارەكەم لێوەردەگرێ و كۆی‮ ‬دەكاتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬ژنم بۆ بهێنێت، ‮ ‬لە ساڵەكانی‮ ‬نەوادەوە تاكو ئێستا بۆچی‮ ‬پارەی‮ ‬ژن تەواو نەبوو؟ پرسیارێكە وشكی‮ ‬دەكات، ‮ ‬سڕی‮ ‬دەكات، ‮ ‬چونكە ئەویش دەكەوێتە نێو گێژاوی‮ ‬هەمان پرسیارەوە هەست دەكات ئەویش چەكێكە بەرامبەری‮ ‬بەكاری‮ ‬دەهێنرێت، ‮ ‬بەڵام توانای‮ ‬نییە‮.. ‬
ئەو دەڵێ‮: ‬براكەم رۆژانە دێت پارەی‮ ‬ئەو رۆژەم لێوەردەگرێت، ‮ ‬كەچی‮ ‬شكور خۆی‮ ‬لە‮ ‬یەكێك لە بینایەكی‮ ‬حكوومی‮ ‬لەگەڵ پاسەوانێكدا دەنوێ‮!‬
لێيان برسى‮: ‬حەز دەكەیت سێكس بكەیت لەگەڵ لەشفرۆش؟
شكور وەك بڵێ لەشفرۆشەكەیمان بۆ ئامادەكردووە، ‮ ‬بزیەكی‮ ‬كردوو گوتی‮: ‬بەڵێ ئامادەم سێكس بكەم وخۆشە‮!!‬
لەبارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە داهاتی‮ ‬پێنج شەممە و هەینی‮ ‬زیاتر لە مووچەی‮ ‬فەرمانبەرێكە مامۆستا ئازاد خاوەنی‮ ‬چایخانە چكۆڵانەكەی‮ ‬سەر شۆستەكەی‮ ‬ئسكان گوتی‮: ‬بەڵێ من خۆم چەند جارێك بۆیم ژماردووە زیاترە لەوەی‮ ‬كە ئەو دەیڵێت‮. ‬
مامۆستا ئازاد ئەوەیش تەئكید كردەوە، ‮ ‬كە نان خواردنی‮ ‬شكور جیاوازە لە دووكاندارێك ئەو هەموو رۆژێك سبەینان تەشریب و نیوەڕۆان قۆزی‮ ‬و ئێواران چەند شیشێك كەباب دەخوات.

تيبينى:ئه م جاو بيكه وتنه تايبه ته بة سايتى كوردستان نيت وة هه ر له ويشه وه وه ركيراوه .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net