❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-07 11:22:19

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

عیشق فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم





دوو ساڵ پێش ئێستا، به‌ سوتفه‌ به‌ گه‌ڕكێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاره‌كه‌ماند تێپه‌ڕیم، له‌و كاته‌دا كچێكی‌ زۆرجوان به‌ پێشمدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، منیش هه‌روه‌كو كه‌سێكی‌ هیچ نه‌دیو تێی‌ ده‌ڕوانم تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ له‌ خۆشه‌ویستی‌‌و عیشق‌و ئه‌وین هیچم نه‌ده‌زانی‌، بگره‌ زۆر جار گاڵته‌م به‌هاوڕێ‌ عاشقه‌كانم ده‌كرد، به‌لاَم ئه‌مڕۆ كچێكی‌ وا سه‌رنجم ڕاكێشێت ئاسایی‌ نیه‌! هه‌ر چه‌ندیشم ده‌كرد ده‌ستم بۆ نه‌ده‌گیرا به‌سه‌ر دڵمدا، ماوه‌یه‌ك دوای‌ كه‌وتم، پاشان ئه‌و خۆی‌ كرد به‌قوتابخانه‌یه‌كدا منیش گه‌ڕامه‌وه‌ به‌ڕاستی‌ ئه‌وه‌ی‌ ناوی‌ هۆش‌و هه‌ست بێت لای‌ خۆم نه‌مابوو، خه‌یاڵ‌و ئه‌ندێشه‌م لای‌ ئه‌و گوڵه‌ بوو، ئه‌توت ئه‌م به‌یانیه‌ چرۆی‌ ژاكاندوه‌ به‌ڕاستی‌ گوڵ بوو، خۆم خه‌ریك كرد ماوه‌ی‌ سێ‌ كاتژمێر تا كۆتایی‌ ده‌وامیان، زۆر چاوه‌ڕوانیم كرد له‌ پڕێك ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ به‌ری‌ به‌یان له‌ ده‌رگای‌ قوتابخانه‌كه‌یه‌وه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، پاش چه‌ند هه‌نگاوێك واخه‌ریكه‌ لێم نزیك ده‌بێته‌وه‌ منیش ده‌یان‌و سه‌دان خه‌یاڵ به‌ مێشسكمدا دێت‌و ئه‌چێت، ئه‌مویست پێی‌ بڵێم منێك تائێستا نازانم خۆشه‌ویستی‌ چیه‌ عیشق چیه‌، له‌ پڕێك عیشق‌و ئه‌وینی‌ دونیا له‌دڵمدا ڕژاوه‌، به‌ په‌له‌ چه‌ند وشه‌یه‌كم حازر كرد، كه‌ گه‌یشته‌ لام ویستم ده‌نگ هه‌ ڵبڕم، كه‌چی‌ نه‌متوانی‌ پێی‌ بڵێم ‌و له‌بیرم چۆوه‌، زبانم به‌یه‌كدا هات، ناحه‌قیشم نه‌بوو هه‌ر كه‌سێك دیمه‌نی‌ ئه‌وی‌ بدیبایه‌، یه‌كسه‌ر قسه‌ی‌ بیر ده‌چۆوه‌، ئینجا منێكی‌ شه‌رمنیش له‌ژیانم دوای‌ كچ نه‌كه‌وتوم، كه‌چی‌ ئه‌مجاره‌یان خۆمم فیدا كردو دوای‌ كه‌وتم تا گه‌یشته‌ ماڵه‌وه‌، منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ ده‌موت مادام ماڵیانم دۆزیه‌وه‌ ئیدی‌ له‌ده‌ستم ده‌رناچێت، هه‌ر چۆنێك بوو تاوه‌كو شه‌و خۆمم گرت‌و نامه‌یه‌كم له‌ناخی‌ دڵه‌وه‌ بۆ نوسی‌، بۆ به‌یانیه‌كه‌ی‌ چووم بۆ لای‌ ماڵیان، هه‌ندێك چاوه‌ڕێیم كرد تا هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هێنده‌ی‌ تر سه‌رنجی‌ ڕاكێشابێتم ئه‌وه‌بوو ئێستاش دیمه‌نی‌ جوانی‌ ئه‌و كچه‌م له‌و به‌یانیه‌دا بیر ناچێته‌وه‌، من وه‌ستا بووم ئه‌ویش سه‌ری‌ داخستبوو به‌ره‌و ده‌وام ده‌ڕۆیی‌ كه‌ گه‌یشته‌ لام، به‌یانی‌ باشم لێكرد، به‌لاَم قسه‌ی‌ نه‌كرد، ویستم هه‌رچۆنێك بێت قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌م كه‌چی‌ قسه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌كی‌ ناشرین بوو، كه‌ هه‌رگیز له‌ قسه‌ی‌ ئه‌و كچه‌ نه‌ده‌چوو كه‌ دڵی‌ من گیرۆده‌ی‌ بوو، منیش گیرۆده‌ی‌ دڵی‌ خۆم بووم، دوای‌ كه‌وتم تا پێش ده‌رگای‌ قوتابخانه‌كه‌ی‌، جارێكی‌ تر داوام لێكرد كه‌ هه‌ندێك قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌م، كه‌چی‌ ئه‌مجاره‌ش سودی‌ نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ من گیرۆده‌ بووم نه‌مده‌توانی‌ وازی‌ لێ بێنم، جارێكی‌ تر چاوه‌ڕوانیم كرد تا له‌ ده‌وام گه‌ڕایه‌وه‌، كه‌چی‌ ئه‌مجاره‌یانیش دای‌ به‌لامدا هیچی‌ نه‌گوت، دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ زه‌نگی‌ موبایله‌كه‌م لێیدا، دوای‌ قسه‌ كردنێكی‌ زۆر، زانیم كچێكی‌ خزممانه‌، به‌ ته‌له‌فۆن ئه‌وه‌ی‌ به‌ گوێمدا چرپاند كه‌ من واز له‌و كچه‌ بێنم كه‌ كه‌وتوومه‌ته‌ دوای‌‌و ویڵی‌ بوم، ئه‌و كچه‌ كه‌ من خۆشم ویست هاوڕێی‌ ئه‌و كچه‌ خزمه‌مان بوو، ئه‌و قسه‌یه‌ هه‌مو دنیای‌ لێ تاڵ كردم. ئه‌وه‌ی‌ پێ وتم كه‌ ئه‌و كچه‌ بۆ كوڕێكی‌ تر ماره‌ بڕاوه‌و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌یه‌ بیخوازێت.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ به‌دواوه‌ تاوه‌كو ئێستا من ده‌ستم داوه‌ته‌ جگه‌ره‌ كێشان‌و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌، ئه‌و خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ خۆشكردم كه‌ من په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ ببه‌م. ئێستا وام لیهاتووه‌ كه‌ ناتوانم ده‌ست به‌رداری‌ ئه‌و خوارده‌نه‌وه‌یه‌ بم، هه‌موو شه‌وێك ده‌بێت چه‌ند پێكێك بخۆمه‌وه‌ ‌و به‌مه‌ستی‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌،. هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وای‌ كردووه‌ كه‌ زۆر كه‌س به‌ چاوێكی‌ تره‌وه‌ له‌من ده‌ڕوانن، هۆكاری‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و كچه‌ بوو كه‌ من بۆی‌ شێت بووم.
خۆشه‌ویستی‌ بێ‌ ئه‌نجام زۆرجار به‌ره‌و شێتیمان ده‌بات
ئاسۆ

Kurdzhin
ئه‌ڵێن سه‌یره‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ به‌گوڕو تینه‌
ئه‌ڵێم چونکه‌ ئه‌و خواوه‌ندی عشق و سۆزه‌ منیش به‌نده‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-06-07 13:09:35

Rega Shyaw
کازیوەی یانە
شوێن: پایته‌خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-15
په‌یامه‌كان: 999

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

هیوادارم که‌س به‌م شێوه‌یه‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی کچان نه‌بێت چونکه‌ کچان مادام بینیان کوردێک معجبیان بووه‌ ئیتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌ن و خۆیان به‌فیز ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی جوانن
سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-06-07 21:43:48

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ڕێگای شیاو گیانه‌که‌م له‌وانه‌یه‌ قسه‌کانی تۆ تاڕاده‌یه ك وابێت به‌ڵام ئه‌م کچه‌ ماره‌ بڕاو بووه‌ کێ ناڵێت ئه‌وکه‌سه‌ی تری به‌خۆشه‌ویستی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ دوایش ئه‌گه‌ر په‌شیمان بێته‌وه‌  خۆت ده‌زانیت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ستی چۆن بۆ درێژ ده‌کرێت .،ده‌ستت خۆش بێت گیانی من بۆ په‌یامه‌که‌ت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-06-09 01:42:12

kardox987
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-04
دواترین سه‌ردان: 2009-07-03
په‌یامه‌كان: 24

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

ده‌ست خۆشی بۆ بابه‌ته‌که‌ت که‌ ماندووی کردیت به‌ نووسینیه‌وه‌، به‌ڵام هاوڕێی ئازیز ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ هی خۆته‌

Kurdzhin
ژیان بێ هاوڕێ هیچ مانای نی یه‌
هاوڕێی بێوه‌فا هیچ نرخی نی یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-06-09 02:37:36

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

ڕێگا شیاو نووسی:

هیوادارم که‌س به‌م شێوه‌یه‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی کچان نه‌بێت چونکه‌ کچان مادام بینیان کوردێک معجبیان بووه‌ ئیتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناکه‌ن و خۆیان به‌فیز ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی جوانن
سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-06-09 12:08:51

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

سوپاس بۆ تۆی ئازیز کاردۆخ گیان ئه‌وه‌م له‌ڕۆژنامه‌ی ئاسۆوه‌ وه‌رگرتووه‌ گیانه‌که‌م ..
سوپاس بۆ تۆی ئازیز مه‌ستی گیان ده‌ستت خۆش بێت .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-06-09 13:35:49

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

ده ست خۆش ئامێیزی هاورێمان ...به لێ  زۆر جار تاوانی خۆشه ویستی وا له مرۆڤ ئه کات هانا بۆ مه ی ببات له مه ی خراپتر زۆر جار په نا  بۆ ماده سرکه ره کانیش ئه بات که ئه بێته هۆی له ناو چونی هۆشو جه سته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-06-09 13:40:39

تحسین
جوانی کوردژین
شوێن: ۩
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-08
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 306

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

راسته خوشه ويستى له ولاتى ئيمه تنها مروفه كان له ناو دبات به لام له ولاتانى رت مورفه كان به خوشه ويستى زيان جوانتر دبيت لايان
ئه و كجه ش تاوان بار نيه ئه و ده زكيرانى هه يه تاوانى جيه بيش ئه وه ئه و كوره ناسيت ماره براوه

هيوادارم هيج كوريك يا كجك توش  مشروب و ماده ى سركه ر نه بن به هوى خوشه ويستيه وه
خوشه ويستى زرو له وه باكتر ئيمه توشى  مشروب و مادى تر بكات

دست خوش بو بابه ته كه ت

Kurdzhin
http://archive.sherwan.net/upload/1243713273.jpg

       بـۆ هه‌رکوێ ئه‌چـم تۆ وای له‌گه‌ڵما ، تـــۆ وای له ‌نــاخ و قـووڵای دڵمـا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-06-10 15:06:35

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

dastt xosh bet amez  gian  bo aw  babatat    baraste  zor  jar  kuran aw  shtayan la meshkda drwst abet

alet agar  aw  kcha wazm le benet  awa  mashrwb  axomawaw   jgara  axom  ballam kchan agar shteky wayan  la  drwst  bbet pana abana bar  xo  swtandn 

hewadarm hech  kasek ch kch bet  ch kur  pana nabana bar aw shtana kas la dwae kas namret  dlniabn  azizan 

sarkawt w  bet  amez gian

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xambar_gull (2008-06-10 15:07:25)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-06-10 20:12:03

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

ده‌ستت خۆش بیت په‌یوه‌ند گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت گیانی من  ووشيکانت زۆر له‌جێ خۆیدایه‌ گیانه‌که‌م ،،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-06-10 20:13:54

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌کانت کاکه‌ تحسین گیان وو شه‌کانت زۆر جوانن  مرۆڤ بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ له‌خوا نزیك بێته‌وه‌ باشتره‌ نه‌ك خو به‌و ماده‌سڕکه‌رانه‌وه‌ بگرێت ......ده‌ستت خۆش بێت گیانی من،........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-06-10 20:15:25

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

سوپاس بۆ وو شه‌و  ئامۆژگاریه‌کانی تۆی ئازیز خه‌مباری گوڵ ده‌ستت خۆش بێت گیانه‌که‌م ،،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-07-08 19:14:40

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

دەست خۆش هاوڕێ گیان  ....

سەرکەوتو و سەر فرازبیت..........

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-07-09 20:48:13

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

سوپاس بۆ تۆی ئازیز گیانی من سه‌رکه‌وتوبیت ده‌رونه‌ی گیان .....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2008-07-10 00:20:34

ڕه‌ها
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2011-01-07
په‌یامه‌كان: 90

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

ده‌سته‌کانت  خۆش  ئامێز  خان ........

به‌بۆجونی  من   مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌  گێل بێت  به‌ بینینێک   عاشق بێت 
شایسته‌ی   ئه‌وه‌یه‌  له‌وه‌ خراپتری لێ  به‌سه‌ر بێت ......

له‌گه‌ڵ  ڕیزمدا 
به‌خته‌وه‌ربیت

Kurdzhin
به‌مناڵی که‌ لێت  دوور بووم  بیرم ئه‌کردی ...  به‌ڵام ئێستا هه‌ردووچاوم خوێن بارانه‌......
ئه‌م  غوربه‌ته‌  هه‌موو  جوانی  باغ و  گوڵی ...بۆ چاوانم وه‌کو دڕکه‌ و  بۆ  ڕوحیشم چون زیندانه‌ ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2008-07-11 14:39:32

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2008-07-11 20:31:48

ameiz
کازیوەی یانە
شوێن: لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-17
دواترین سه‌ردان: 2012-04-03
په‌یامه‌كان: 832

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ڕه‌ها گیان وسه‌پان گیان و جاوگه‌ش گیان ده‌ستتان خۆش بێت گیانی من سه‌رکه‌وتوبن .....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2008-07-14 08:25:27

shya
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-06
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 25

Re: فێری‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كردم

ده‌ست خۆش  بۆ بابه‌ته‌که‌ت ماندو نه‌بی ئامێز گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net